أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگاكانی دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلیه‌كان و كۆنگره‌كان، وه راستاندنی معامه‌له‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تایبه‌تن به سه‌ندیكاوه، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌حێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی داهاته‌كانی حكومه‌ت به‌ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێ كه له پانزده رۆژ له رۆژی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه تێپه‌ر نه‌بێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی روودانی گۆڕینێك له‌به‌شی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌درێ كه: یه‌كه‌م: كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌ركۆی بودجه به‌هه‌مان رێژه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له بودجه‌دا زیاده روویدا ئه‌وا ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی وه‌رده‌گیرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت. دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌نده: یه‌كه‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به پڕۆژه‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن بدرێت. دووه‌م: بڕی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و زیادكردنی بڕی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ (15) (پانزده ملیۆن دینار) بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان و به‌رده‌وامبوونی وه‌زاره‌ت له دابین كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (30) (سی ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. چواره‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له رێگای بانكی كشتوكاڵییه‌وه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داهاته ئاوییه‌كان. شه‌شه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (10) (ده ملیار دینار) بۆ دروست كردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌رزشی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: به‌ندی ( سێیه‌م )له مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێتدرێته‌وه: سێیه‌م: رۆژنامه‌وانێ سزا درابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا تانه له بڕیاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ركردن بدات كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌ری هێناون سزاش ناخرێته به‌ر كار تا نه‌گاته پله‌ی یه‌كلابوونه‌وه‌و بنبڕی.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: ( مادده‌ی یازده) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. لیژنه‌ی ریقابه له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی ئه‌وه‌یه ته‌دقیقی خه‌سڵه‌تی ئه‌ندامێتی بكا‌و بزانی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌رتوشرووتی یاساییدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه. 2. لێژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی له‌وه‌یه له‌و شكات وسكاڵایانه بپێچێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ هه‌واڵه ده‌كرێ تا به‌پێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یه‌كلاییان بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (دووه‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایێ بۆ رۆژنامه‌وانان سازده‌درێ، پێی ده‌ڵێن سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی عێراق و، باره‌گا سه‌ره‌كییه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكان و له به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵی بكاته‌وه).
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: (مادده‌ی دوازده) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. مه‌رجه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیبیشه‌وه، سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پله ئه‌ندامی كارایاندا تێپه‌ریبێت. 2. ناشێ ئه‌ندامێتی، له‌و لێژنانه‌دا كه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ڵێبژاردوون، پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان. ب- ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق. ج-كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ: یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی. دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار: 1. وریا كردنه‌وه. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم هه‌موو حیساباتی مانگانه (بودجه‌ی پێداچوونه‌وه) له‌كاتی خۆیدا و له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (10) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له كۆتایی هه‌ر مانگێكدا پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موحاسه‌به ده‌كه‌ن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ بێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: داوایه‌كی نووسراو هاوپێچ له‌گه‌ڵ (به‌ڵگه نامه‌ی ده‌رچوون له كۆلێژ یان بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوون به یاسا و پێره‌وی سه‌ندیكا) پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی نوێی شه‌خسی. سێیه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. چواره‌م: دانی ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1- چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ. 2- داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ. 3- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه. 4- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رێوه ده‌با: 1- راستاندنی بودجه‌و حسابكاری دوماهی. 2- گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن. 3- چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. 4- بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.