مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی له هه‌رێمدا ده‌سته بۆی هه‌یه هاندان و ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌به‌رهێنانه‌ی رێپێدراوون به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، پێشكه‌ش بكات، كه یه‌ك له‌م دوو ئاكاره‌یان تێدا به‌دی بكرێت به‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دایان ده‌نێت:
أ) ئه‌و پرۆژانه‌ی له ناوچه كه‌م په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا داده‌ندرێن.
ب)ئه‌و پرۆژانه‌ی به هاوبه‌شیی وه‌به‌رهێنی بیانی ونیشتمانی داده‌مه‌زرێن.
دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه به‌خشینی سه‌ربار بدات له ره‌سمی شته كڕاوه‌كانی وه‌ك كه‌ل و په‌ل و رایه‌خ وپێداویستیه‌كانی به سه‌رده‌م كردن ونوێ كردنه‌وه هه‌ر(3) ساڵ جارێك به‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن، به‌پێی سروشتیان وبه‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی هۆتێل ونه‌خۆشخانه وشاره گه‌شت و گوزارییه‌كان و زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، به‌مه‌رجێك ته‌نها بۆ پرۆژه‌كه به‌كار بێن وله‌ماوه‌ی ساڵێك له‌رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كانی شته كڕاوه‌كان و چه‌ندێتیان بهێندرێنه‌وه ناو هه‌رێمه‌وه.
الموضوع: به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی له هه‌رێمدا ده‌سته بۆی هه‌یه هاندان و ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌به‌رهێنانه‌ی رێپێدراوون به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,ده‌سته بۆی هه‌یه به‌خشینی سه‌ربار بدات له ره‌سمی شته كڕاوه‌كانی وه‌ك كه‌ل و په‌ل و رایه‌خ وپێداویستیه‌كانی به سه‌رده‌م كردن ونوێ كردنه‌وه هه‌ر(3) ساڵ جارێك به‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن