أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ژن (الزوجه) له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ: أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری. ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات. جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان. د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی. 2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه. 3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ. 4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی. 5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات). 6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی. دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان. سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا. چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ. پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ. شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات. حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، ئه‌گه‌ر (نصاب)یش ته‌واو نه‌بوو ده‌سته‌ی گشتی دوای پانزده رۆژ له كاتی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه له هه‌مان كات و شوێندا، (نصاب) یش به ته‌واو داده‌نرێ ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامان ئاماده بن، ئه‌و كاته بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. 2. نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر بێ به‌ش كرابوو له ده‌ست دانه پیشه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:ـ
مادده‌ی یه‌كه‌م:ـ مادده له مادده‌ی دووه‌م بڕگه(ا) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م:ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی یان نه‌توانینی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ی یان نه‌مانی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی(80%)ی سه‌رجه‌م مووچه‌و ده‌رماله‌ی مانگانه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجومه‌ن وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها دوای كۆچی دواییشی پاشه‌واری شایسته هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن. دووه‌م:ـ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌واز دێنێ ئه‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر چوار ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن به سه‌ر ئه‌ندامیه‌كه‌یدا ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی وه‌رده‌گرێ كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌كه‌یدا كه‌متر له‌و ماوه‌یه ره‌ت بووبێ. هه‌روه‌ها له كاتی مردنیشیدا پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.
سێیەم
سێیەم: 1ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دەبن، بەهەمان میكانیزمی چاودێری كردنی پارێزگار وەك لە بڕگەی (دووەم)ی ماددەی شەشەمی یاسای پارێزگاكان ئاماژەی بۆ كراوە. 2ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان ـ عێراق لەلایەنی كارگێڕییەوە پەیوەست دەبن بە وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگای پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، پارێزگار یان وەزیری ناوخۆ بۆی هەیە داوای لادانی قائمقام یان بەڕێوەبەری ناحیە بكات، لەسەر كارلادانیان بە رەزامەندی (2/3) دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆماركردنی داواكه له وه‌زاره‌ت بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدات. 2/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه مه‌رجی یاسایی ته‌واوی تێدانه‌بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له‌و مادده‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه بۆ ته‌واوكردنی نا ته‌واوییه‌كانی و له‌گه‌ڵ رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی داواكه‌ش ماوه‌ی سه‌یركردن و بڕیار له‌سه‌ردانی یا نه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات. 3/كاتێك كه داواكه لایه‌ك به‌لایه‌ك نه‌كراو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌رێ، ئه‌وه به پێی یاسا داواكه به پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه. 4/ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ داوای دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌مه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنیان بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه ته‌مییز بكه‌ن له‌لای ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاته بڕیاری دوا بڕیاره. 5/ ئه‌و كارانه له كاتێكش دا ده‌كرێن كه پیڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موڵه‌تدار وهه‌موار بكرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: لاو: ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16- 35 ساڵه. سێیه‌م: سندووق: سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان.