أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین ئه‌ركی دابه‌ش كردنی خه‌رجی وه‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان به سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به ره‌چاو كردنی چڕیی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی پتر زه‌ره‌رمه‌ندن، دوای لادانی خه‌رجییه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: سه‌رۆك فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن، كه له پێشكه‌ش كردنی حیسابی كۆتایی ساڵی 2010ی فه‌رمانگه‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت، پاش كار پێ كردنی ئه‌م یاسایه، به گوێره‌ی رێكاری یاسایی و رێنمایی كار پێ كرا‌و، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگ له رۆژی كۆتایی هاتنی هه‌ر سالێكی داراییه‌وه راپۆرتی ئه‌و چاودێره ژمێریاریه بدا به وه‌زراه‌تی دارایی كه به حیسابی ئه‌و ساڵه‌دا چۆته‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتی ساڵانه‌ی له باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌وه له‌و ساڵه داراییه‌دا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه بووجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی داده‌نێ كه داهات و مه‌سره‌فی بۆ ماوه‌ی سالێكی ته‌واو كه له 1/كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كا و له 31/ كانوونی یه‌كه‌مدا كۆتایی دێ دیاری ده‌كا و له دوا سه‌لماندنییه‌وه له لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: حیسابه ساڵانه‌ی لیژنه ده‌كه‌وێته ژێ ركێفی پشكنین و چاودێری داراییه‌وه به پێی یاسا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: لیژنه به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه بۆ دركردنی بڕیاری پێویست له باره‌ی ئه‌وه كێشانه‌ی په‌یوه‌ندیان به یانه‌سیبه‌كه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: لیژنه دوای وه‌رگرتنی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی خواستن (استعاره)ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ده‌شێ بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئیداری‌و دارایی‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ده‌كا، كه له لیژنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و، په‌سندیان ده‌كا. دووه‌م: دیاركردنی ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو ئابوونه‌ی هاوبه‌شبوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. سێیه‌م: ئیقراركردنی هه‌مواركردنه‌كانی پێڕۆی ناوخۆ‌و، پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاساكه. چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌به‌سترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم خه‌رجی سوكنای پێ ده‌درێ هه‌ر وه‌ك له خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ: جۆر ئوتێل 1. جۆری دووه‌م و سێیه‌م پله یه‌ك 2. جۆری چواره‌م پله دوو
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م- ئه‌و كه‌سه‌ی كه به وه‌فد ده‌نێردرێ كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌م پێیه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌رف ده‌كرێ: 1. جۆری یه‌كه‌م: گه‌نجینه هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ پشت به‌و به‌ڵگه نامانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كا به مه‌رجێ له لایه‌ن ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردوویه‌تی راستێندرابێت. 2. جۆری دووه‌م- كرێ ته‌واوی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوینه‌ی كه به وه‌فد بۆی چووه‌و كرێ گه‌رانه‌وه‌ش. 3. جۆری سێ یه‌م: كرێی سێ كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه. 4. جۆری چواره‌م- كرێی دوو كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه. 5. ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردراوه ده‌توانێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی به‌كار بهێنێ هه‌مان ئه‌و كرێیه‌ی پێ ده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێ خه‌رجی ده‌كه‌وێ بۆ گوێزانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یه‌وه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن له كاتی ناردن به وه‌فدو له كاتی گه‌رانه‌وه‌دا. سێیه‌م- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا پێداویستی و شتی حكومه‌تی گوێزایه‌وه خه‌رجی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: له كاتی به‌كارهێنای ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه له لایه‌ن به وه‌فدچووه‌وه ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی قه‌رز، هه‌روه‌ها دانووستان كردن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌وا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌موار كردنێكیان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. دووه‌م: به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوه‌خته حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر راكێشانێكی مایه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز له نێوانیشیاندا بۆ نموونه$ (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و، بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی ئه‌و مایانه‌ی راكێشراون، یان قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به‌پێی مه‌رج و ماوه‌ی دیاریكراو له رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی په‌یمانگه‌كه ئه‌مانه‌یه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی. دووه‌م: شایاندنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی ئه‌وانه كه له‌پله‌ی سێهه‌م و چواره‌من و هێشتا له‌وه‌زیفه‌دان . سێیه‌م: شایاندنی كادیره یاساییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد‌و، وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراییان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئیداره‌ی په‌یمانگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێ قازی بێت له‌سنفی یه‌كه‌م، به‌فه‌رمانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر (پێشنیازی وه‌زیری داد دوای راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا) به‌مه‌رجێ سیفه‌تی قازێتییه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ه) له مادده‌ی (50)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ه- مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی نه‌خۆشی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له بری ناتواناییه‌ك كه یه‌كسانه به (75%) و به‌ره‌و ژوور له ناتوانایی ته‌واو، له كاتی مردنی خانه‌نشینه‌كه‌دا ده‌خرێته سه‌ر میراتگری، هه‌رچی مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كیی نه‌خۆشییه له بری ناتواناییه‌كی كه‌متر له (75%) له ناتوانایی ته‌واو، ئه‌وا له كاتی مردنی خاوه‌نه‌كه‌یدا به یه‌كجاری ده‌بڕێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: جێبه‌جێ كردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی (ب) و (ج) له مادده‌ی (60)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ب- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینێكی توشبوو به ناتواناییه‌كی یه‌كسان به (75%) به‌ره‌و ژوور مرد، مووچه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر میراتگری. ج- ئه‌گه‌ر خانه‌نشینی توشبوو به ناتواناییه‌كی به‌شه‌كیی كه‌متر له (75%) مرد، میراتگری قه‌ره‌بوویه‌كی پێ ده‌درێت یه‌كسان ده‌بێت به مووچه‌ی خانه‌نشینی تووشبوونی به‌شه‌كی له بڕی چوار ساڵ، له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كه مافی مووچه‌ی مردنه‌كه‌ی نه‌بێت.