أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م:
مادده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م: كاته‌كانی ده‌وام له دادگاكان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م:
مادده‌ی شه‌ست وچواره‌م: نابێ راوه دووی داده‌ر بنبڕی یان له‌سه‌ر تاوانێك ده‌ستگیر بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی، ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی شه‌ست و حه‌وته‌م: بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری داده‌مه‌زرێ وبه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌لكێ وئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێن.
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م:
مادده‌ی شه‌ست وهه‌شته‌م: یاسای ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره(14)ی ساڵی 1992و هه‌مواركروه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م: بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانه دابین ده‌كرێ: یه‌كه‌م: ره‌سم و غه‌رامه‌ی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه وه‌رده‌گیرێن. دووه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌رخانی ده‌كات.
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م:
مادده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5): 5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م): چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د ه‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ . چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره$ به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده$ به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
شەشەم
شەشەم : ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی کوردستان) کاری پێ دەکرێت .
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: دادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆیان هه‌یه مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن، هه‌تا، ئه‌گه‌ر جێگای دانیشتنی هه‌میشه‌ییشیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا په‌یمانگایه‌ك به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، داده‌مه‌زرێ و پاوه‌ستی وه‌زیری داد ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌نت، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا. 2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌شداربووه‌كان: ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه, بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن: 1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن. 2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.