أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، ئه‌گه‌ر (نصاب)یش ته‌واو نه‌بوو ده‌سته‌ی گشتی دوای پانزده رۆژ له كاتی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه له هه‌مان كات و شوێندا، (نصاب) یش به ته‌واو داده‌نرێ ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامان ئاماده بن، ئه‌و كاته بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. 2. نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر بێ به‌ش كرابوو له ده‌ست دانه پیشه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: لاو: ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16- 35 ساڵه. سێیه‌م: سندووق: سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی پێویست به بوونی لێژنه بكات، لێژنه پێكده‌هێنێت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كاندیدیان ده‌كات و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆ تێڕوانینی داواكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه: 1- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 2- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. دووه‌م: زیندانیكراویی یان گیراوی سیاسیی له‌به‌رده‌م لێژنه‌دا به رێگه یاساییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای سه‌لماندنی ژماره (107)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراوی به‌ركار له هه‌رێمدا، ده‌سه‌لمێنرێت. سێیه‌م: لێژنه بڕیاری خۆی به زۆرینه ده‌رده‌كات و له كاتی یه‌كسان بوونی بیروڕاكان ئه‌وا ئه‌و ڕایه‌ی كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌لداوه به‌سه‌ر ده‌خرێت و بڕیاره‌كانی لێژنه شیاوی تانه ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ژماره (14)ی ساڵی 2008. چواره‌م: وه‌زاره‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌وه ده‌رده‌كرێن بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یاسایی پێویست وه‌ربگرێت به‌پێی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: لێبوردنی گشتی حوكمدراوان (به‌ندی و ده‌ستبه‌سه‌ران- النزلاء و المودعون) ده‌گرێته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی له‌م یاسادا هاتوون.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. ئابوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. 2. ساڵانه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكا (20) بیست دیناره، ده‌بێ له مانگی شوبات تێنه‌په‌رێ كه بدرێ له هه‌موو ساڵێكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو نه‌یداو دواكه‌وت (50%)ی بریتی ئه‌ندام بونه‌كه‌ی جه‌زا ده‌درێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك به دوای یه‌كیش دوا كه‌وت له دانی ساڵانه‌كه‌ی ئه‌وا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌كوژێندرێته‌وه. 3. ئه‌وه‌ی بریتی به‌شدار بوونی ساڵانه نه‌دا نابێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: سزای ئه‌وانه‌ی حوكمی له سێداره‌دان دراون له‌و كێشانه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه‌كانیاندا ده‌كرێ بۆ سزای هه‌تا هه‌تایی كه‌م ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ی گرتن و حوكمی پێشوویان به‌و مه‌رجه‌ی ئاشته‌واییه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه چه‌سپا بێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێك هاتووه له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (چوار مانگ) له‌رۆژی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌و تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: لێبوردنی گشتی ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به تاوانی سه‌رپێچی كردن گیراون و رێكاری یاساییش ده‌رهه‌ق به تۆمه‌تبارانی راده‌گیرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌و حوكمدراوانه‌ی حوكمی غیابییان ده‌رهه‌ق ده‌رچووه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (چوار مانگ) له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه خۆیان ڕاده‌ست دا سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن، به‌ده‌ر له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كێشه و ڕووداوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێش رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕوویانداوه.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی(30) ڕۆژ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع. دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران. 3. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت. 5. سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا. 6. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. (كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تا 1/3/1992 چونه‌ته رێزی شۆرشی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه.