أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: زنجیره (3) له مادده‌ی دوازده‌هه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3- سه‌رۆك لقه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1. زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه موڵی ته‌واو (صرف)ی كه‌سانی سروشتی و (معنوی)ن (ته‌نها كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازی نه‌بن) كه ده‌كه‌ونه سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (مرحله قید تنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تیدا، به مولك ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه به ناوی شاره‌وانییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌وه (به گوێره‌ی شوێنه‌كه‌ی) تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ره‌نگرێژی ناوبراو به‌كار هێنانی ناكشتوكاڵی بۆ دیاری كردبوو. 2. خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به شێوه‌ی (عینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به رێژه‌ی (12%) له كۆی پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و پارچه‌ی پێیان دراوه جیاكاری (افراز)ی بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه بۆی داندراوه هاو دژ نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كان بكه‌ونه شوێنی نانیشته‌جێ بوون خاوه‌نه‌كانیان له شوێنی سوكنا بوون له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌و رێژه‌یه‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌توانن جیاكاری (افراز) ی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن كه پێیان دراوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.
المادة الثالثة عشرة
المادة الثالثة عشرة – اذا توفى المحكوم عليه غيابا خلال مدة الستة اشهر المذكورة فلورثته في المدة الباقية منها ان يطلبوا اعادة النظر فيما قضى به الحكم الغيابي من تعويض او مصادرة او رد . وتحكم المحكمة في هذا الطلب وفق الاجراءات السابقة .
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م: ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: 1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با. 2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا. 3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن. 2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: 1-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمه‌ندی فێركردنی راده‌هێنێ به هاوكاری لایه‌نه پشپۆره‌كان نه‌خشه و به‌رنامه‌ی پێویست داده‌نێ. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه خولی به‌رێوه‌بردن و هونه‌ری و پشه‌یی به پێی پێویست بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه (2)ی مادده‌ی (37) هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت بۆ هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان بوَهه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید داده‌مه‌زرێ به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژة ته‌قه‌نیةكة یان په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت بریتین له: 1-نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2-نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زیر. 3-نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی رۆشه‌مبیری. 4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردن. 5-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان. 6-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و پرۆگرام و نه‌خشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م): یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 2. بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت. ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ. 3. بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: (عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: مافی قوتابیانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان وه‌ك مافی قوتابیانی دامه‌زراوه حكومیه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مافی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌و یه‌كسانكردنی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌رچوون له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان بۆ وه‌زاره‌ت پارێزراوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاته‌كی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ. 2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات. 3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه مۆڵه‌تدراوه‌كان، له ماوه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2013-2014 تێپه‌رنه‌كات، خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، ئه‌وا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10.000.000) ده ملیۆن دیناری عێراقی كه‌متر نه‌بێت و له (150.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.