أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سازده‌یه‌م
مادده‌ی سازده‌یه‌م: 1-ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دراوی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین ئیدیعای بزربوون یا فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه یا بزر بوونی چه‌كه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كه‌ی كرد ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان ده‌بێ داوای لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ. 2-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌تێكی له جێگه‌ی بزربووه ده‌درێتێ كه هه‌مان ژماره‌ی مۆله‌ته‌كه‌ی پێشووی لێده‌درێ و زانیارییه‌كانی تێدا ده‌بێ ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دووجای ره‌سمی مۆڵه‌ته بزر بووه‌كه. 3-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی چه‌كه‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆ پووچ كردنه‌وه‌ی ئه‌وسا ده‌شێ مۆله‌تێكی نوێ ی بۆ چه‌كێكی تر بدرێتێ. 4-ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئیدیعای بزبوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی چه‌كه‌كه راست نییه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان خاوه‌نه‌كه‌ی بنێردرێته لای دادوه‌ری لێكۆڵیه‌نه‌وه تا چی پێویسته بیكا بۆ ئه‌وه‌ی بدرێ به دادگای په‌یوه‌ندیدار و ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ده‌بێ به پێ ی حوكمی یاسا سزا بدرێ و مۆڵه‌ته‌كه‌شی پووچ بكرێته‌وه و لایه‌نی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكرێ. 5-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌لمێنرا وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان بداتێ. 6-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌لمێنرا وه‌زیری ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدانی نوێ ی بداتێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی له پالأ فرمانه‌كه‌یه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شكایه‌تكار یان خه‌به‌رده‌ر یان شاهید كه بوونه‌ته هۆی گلدانه‌وه یان گرتنه‌كه یان حوكمه نایاساییه‌كه له باره‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ی كه داویه‌تی، ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه كه شكایه‌ته‌كه فێڵه یان خه‌به‌ردانه‌كه درۆیه یانه شایه‌دییه‌كه ناهه‌قه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی دوازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی، له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یان نوێنه‌ره‌كانیان پێك دێت كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه‌ش داده‌نرێ هه‌ر سێ ساڵیش، یه‌ك جار – كه له رۆژی هه‌ڵبژردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداوای نه‌قیب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سازده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ره‌كانیان دێته‌جێ و، ئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان كات و جێگه‌ی دیار كراودا هه‌ڵبژاردنێكی دی ده‌كرێ، له‌م باره‌دا (نصاب) به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامانی یان نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له‌سه‌ر ئه‌رك و فرمانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له ڕێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كات. سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه به ده‌نگدانی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێت. چواره‌م: كه‌سێ بۆ نه‌قیبی بپاڵێورێ، مه‌رجه، ماوه‌یه‌كی له ئیشی هه‌یئه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش كه بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌ن بپاڵێورێ مه‌رجه ماوه‌یه‌كی له پیشه‌كه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره یا تووتن یا پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه دێنێ به مه‌به‌ستی فرۆشــــتن یا داكردنی، مۆڵه‌تی ئوســـووڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرێ و په‌یوه‌ســـــــــــت بێ به‌و مواســـــــــــــه‌فات و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ســـنیشــــانی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه دا هاتووه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌كرێت ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له ئه‌نجامی پیاده$ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌به‌سترێن چاره‌سه‌ر بكرێن له رێگه‌ی ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر ئه‌و شوێن و لایه‌نانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و له‌مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بگونجێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان )دا ده‌خرێته به‌ر كار .
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/ له‌هه‌رپارێزگایه‌ك لقێكی سه‌ندیكا ده‌كرێته‌وه به پێی پێرۆی ناوخۆ. 2/سه‌رۆكی لق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لق ده‌كات وله كاتی ئامادهنه‌بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق كه به ته‌مه‌ن له هه‌موویان گه‌وره‌تر بێت سه‌رۆكایه‌تیده‌كات. 3/ماوه‌ی ده‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی لق سێ ساڵه و له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنێ: 1- وریا كردنه‌وه. 2- ئینزار. 3- قه‌ده‌غه كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێ، وه ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ش ده‌رباره‌ی كارمه‌ند و كرێكاری فه‌رمانگه له‌سه‌ركاركردنه له دوای كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه ئاگادار ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: رێكاره یاسییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌ته‌واوی ڕاده‌گیرێت و راگیراوه‌كانیان ئازاد ده‌كرێن ئه‌گه‌ر تۆمتبار نه‌كرابوون له پرسگه‌لی یاسای تر.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.