مادده‌ی شه‌شه‌م :
یه‌كه‌م : له هه‌ریه‌ك له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیدا سندووقێك بۆ خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێ (سه‌ر به خۆیی دارایی وكارگێریی وشیاوی یاسایی) و داهاته‌كانی له‌مانه پێكدێن.
1. رێژه‌ی (10%) له قازانجه‌كان:
2. خوێندنی ئێواران.
3. نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی و راوێژكاریی.
4. كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی و توێژینه‌وه زانستیه‌كان.
5. ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه له زانكۆ و كۆلێجه و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
6. به‌خشین و به‌خشش و پیتاك و وه‌قف كردن و باربوو (ئیكتیتاب) به پێی یاساكارییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان.
1. زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر.
دووه‌م : ئه‌و داهاتانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن به‌ڕێژه‌ی(50%) بۆ مه‌به‌سته‌كانی هاندانی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردن (صیانه) و چاره‌سه‌ركردنی خنكاندنه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له وه‌زاره‌تدا ته‌رخان ده‌كرێ.
سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.
الموضوع: سندووق بۆ خوێندنی باڵا,رێژه‌ی قازانجه‌كان,خوێندنی ئێواران,نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی,كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی,داهاتانه‌ی هاندانی كارمه‌ندان,به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه