مادده‌ی هه‌ژده‌م :
به‌ش یا لقی زانستی: ئه‌و یه‌كه بنه‌ڕه‌تییه زانستیه‌یه له خوێندنی باڵا‌و له‌و كاته‌دا ئه‌و به‌ش و لقه زانستییانه داده‌مه‌زرێن كه پێویستی كرده‌نی به داده‌مه‌زراندنیان هه‌بێ، به مه‌رجێك پێنج له مامۆستای پسپۆڕ هه‌بن كه دووان له‌وانه به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرابن و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی به‌ش یا لق: به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ و به‌پێشنیاری ڕاگری كۆلێج یا په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت بۆ كۆلێج و مامۆستا(مدرس)یش بۆ په‌یمانگا و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ش یا لق له رووی زانستی و كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یه‌وه ده‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ.
دووه‌م: ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له (14) پتر نه‌بێ و له (8)یش كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بن یاخود له‌وانه بن نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر یان هه‌بێ و ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (5) ساڵ خزمه‌تی زانكۆییان به كرده‌نی هه‌بێ.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
1ـ كاركردن له پێناوی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان خوێندن و ورده‌كارییه‌كانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیازی هه‌موار كردنیان یاخود گۆڕینیان له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌ی لیژنه زانستییه‌كان له به‌ش یان لق و ئه‌و به‌ش و لقانه‌ی كه وه‌كو ئه‌وانن.
2ـ پێشنیاز كردنی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و ته‌كنیكاران و راسپاردن به بانكهێشتنی پرۆفیسۆری میوان.
3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌پێی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هی دیكه و پێشنیاز كردنی شێوازی زامن كرا‌و بۆ ئه‌نجامدانیان و راسپاردن به یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كتێبه دانراو و وه‌رگێڕدراوه‌كان و بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی قوتابییان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.
4ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی بانگێشه‌ی پرۆفیسۆره میوانه‌كانه‌وه.
5ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆیی و ناونانی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشت گر و سه‌رپه‌رشتیكارو به‌شدار و ئه‌نجامی گفتوگۆكان.
6ـ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا.
7ـ دامه‌زراندنی لیژنه په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان به پێی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لقه‌كه.
8ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رێوه‌چوونی خوێندنه‌كان و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و به‌دواداچوونی كاروباری زانستی قوتابییان له ساڵه جیاجیاكانی خوێندن له رێگای سه‌رپه‌رشتیكردنی زانستی به‌رده‌وامه‌وه.
9ـ به‌دوا داچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بۆ زانیاری و زانسته‌كان و ئاراسته كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆجیای تازه تاكو له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی له جیهاندا گونجاو بێت.
10ـ چاودێری كردنی پرۆفیسۆره داهێنه‌ره‌كان و قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان و هاندانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
11ـ دانانی پلان و میكانیزم بۆ گۆڕینی پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی فێركردن.
12ـ ئاماده كردنی موعیده‌كان بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی ناته‌واوی له كادیری ده‌رس گوتنه‌وه.
الموضوع: به‌ڕێوه‌بردنی به‌ش یا لق له رووی زانستی و كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یه‌وه,پێشنیاز كردنی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و ته‌كنیكاران,بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی,جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا,دامه‌زراندنی لیژنه په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان به پێی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لقه‌كه