مادده‌ی هه‌ژده‌م:
یه‌كه‌م:بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ئیداره‌ی سلێمانی ژماره(89)ی ساڵی2004، كه‌تایبه‌ته به‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا،پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه وده‌سته‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان وپێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،كه‌به‌پێی ماده‌ی (16)ی بریاری سه‌ره‌وه پێكهاتووه وهه‌موو ماف وپابه‌ندیه‌كان وسامانه گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌كانی ده‌بنه هی (ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان)، كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت.
دووه‌م:گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراو به‌پێی بریاره پووچه‌ڵكراوه‌كه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه وئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ریانه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان موڵه‌تی پێداوون، به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یاسایی داده‌ندرێن وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمتیاز‌و هانده‌رانه‌ی پێیان دراوون.
سێیه‌م:گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان وهێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێده‌رنه‌چووه،ڕوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه ده‌كرێن كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌نم یاسایه دامه‌زراوه وفه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه پێیان هه‌ڵساوه.
الموضوع: بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون,گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان