مادده‌ی پێنجه‌م :
یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وله‌مانه پێكدێ:
1- وه‌زیر : سه‌رۆكه.
2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله كاتی نه هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
3- سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ حكومی و ده‌سته‌كان: ئه‌ندامن.
4- سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی وبیمه‌ی چۆنایه‌تی: ئه‌ندامه.
5- راوێژكاران : ئه‌ندامن و بۆیان هه‌یه به‌شداریی له و تووێژه‌كاندا بكه‌ن و رای خۆیان ده‌ربڕن بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.
6- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نوێنه‌ری هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و نا حكومی له‌وانه‌ی شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌یه له كاتی پێویستدا بانگهێشت بكات.
دووه‌م : سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ و به‌رپرس ده‌بێ له تۆماركردنی كۆنووسی دانیشتنه‌كان و گشتاندن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان.
سێیه‌م : ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌به‌سترێ و مانگێ جارێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆده‌بێته‌وه و وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی سازدانی به شێوه‌ی نا ئاسایی بكات هه‌ر كاتێ پێویستی كرد و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده بووه‌كان وه‌رده‌گیرێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سندده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.
چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:
1. بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌كان بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی به‌رایی و باڵا له زانكۆكان و ده‌سته حكومی یه‌كان و خوێندنی ئه‌هلی.
2. داننان به زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه نا عیراقیه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان.
3. بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌و نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی كه له‌لایه‌نێكی حكومی ونا حكومی له هه‌رێم دراون و دانانی مه‌رجه‌كانی پێدانیان.
4. راسپاردنی بنیات نانی زانكۆكان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی راهێنانی ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا به پێی یاسا و رێنماییه‌كان له هه‌رێم.
5. بریاڕدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆلێج و په‌یمانگاكان.
6. بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی كارگیریی و زانستی و ته‌كنیكی و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و ئه‌و یاساكارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به خوێندنی باڵا‌و پێڕه‌وه‌كانی خوێندنه‌وه.
7. پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وی په‌یوه‌ندیدار به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
8. پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان و پێشنیازكردنی هه‌مواركردنی یا به‌یه‌ككردنیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
9. په‌سندكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه رۆشنبیریی و زانستی و ته‌كنیكیانه‌ی كه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوتاكانی له ده‌زگا بیانیه‌كانی فێركردندا ده‌یبه‌ستێ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی,سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن,بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌كان بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی به‌رایی و باڵا,داننان به زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه نا عیراقیه‌كان,بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌و نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی