أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌نانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ر یه‌ك به پێی پسپۆرایه‌تی خۆی په‌یڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن. 2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه. چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی چل و پێجه‌م
مادده‌ی چل و پێجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. 1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه . 2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان. 4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 5ـ خوێندنی باڵا. 6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی. 7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن: یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان. دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن. سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رییكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
سێیەم
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
یەكەم
یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.
دووەم
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.