أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی dوازده‌م : هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، گشتی یان تایبه‌تی یان تێكه‌ڵاو یان هه‌رلایه‌نێك دوای به‌كاربوونی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێء چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری شوێنه‌واری ژینگه‌یی بۆ چالاكی و ئه‌و پڕۆژانه ئاماده‌بكات كه دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆ وه‌زاره‌تی به‌رزبكاته‌وه تا بڕیاری گونجاوی ده‌رباره‌وه وه‌ربگرێ،به‌مه‌رجێ توێژینه‌وه‌كه ئه‌مانه له خۆی بگرێ:- یه‌كه‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه ئه‌رێنیء نه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه یان كارگه‌كه له‌سه‌ر ژینگه. دووه‌م : هۆیه پێشنیاركراوه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی پیسبوون، به‌جۆرێك جێبه‌جێكردنی مل كه‌چ بوون بۆ ڕێنماییء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی ژینگه بێنێته دی. سێیه‌م : حاڵه‌ته‌كانی پیسبوونی له ناكاو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی پێویسته بگیرێته‌به‌ر. چواره‌م : به‌دیله‌كانی كه ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای پاكء خاوێنتری ژینگه بخرێته‌كار. پێنجه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانء خولاندنی (تدویر) یان سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌یان. شه‌شه‌م : هه‌لسه‌نگاندنی تێچوونی سووده‌كانء ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه‌ی كه پڕۆژه‌كه دروستی ده‌كات.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م : وه‌زاره‌ت چاودێری ده‌زگاو پڕۆژه‌و دامه‌زراوو چالاكیه جۆراوجۆره‌كان ده‌كات، بۆ زانینی ڕاده‌ی پابه‌ندبوونیان به‌و مواسه‌فاتء پێوانه‌ء پێوه‌رانه‌ی كه له پاراستنی ژینگه‌دا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و نه‌خۆشه‌ی بۆی ڕه‌وانه‌كراوه به‌پێی مادده‌ی (26)ی ئه‌م یاسایه ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر: یه‌كه‌م: مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێ‌زانین و ویستی له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. دووه‌م: توانای ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگا‌و به‌رگری كردن له خۆی. سێیه‌م: ئاستی مه‌ترسیداربوونی له‌سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. چواره‌م: راسپاردن به چاره‌سه‌ركردنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراو تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كانی.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه. 6. هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه. 7. كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م : پێویسته وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پارێزراوی سروشتی و سه‌یرانگای گشتی دروست بكه‌ن و ئه‌و شوێنه سروشتیانه بپارێزن كه ڕه‌هه‌ندێكی كه‌لتووریان هه‌یه.
مادده‌ی سی وسێیه‌م
مادده‌ی سی وسێیه‌م : بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نێك قه‌ده‌غه‌یه،كارێك بكات ببێته هۆی زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنی ڕه‌هه‌نده سروشتی یان جوانی یان كه‌لتووریه‌كانی ئه‌و پارێزراوه سروشتیانه، یان باخچه و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هاوردنی خاشاكه مه‌ترسیداره‌كان كه زیان به مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن. دووه‌م : هاوردنی ماده مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێم ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ. سێیه‌م : تێپه‌ڕینی خاشاك و مادده ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌رێمدا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م : هاوردن و به‌كارهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی ئاوێته كیمیاوییه قه‌دغه‌ه كراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقیه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ دادگا ده‌ركه‌وت پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی كه‌وا نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كه‌یی (نیمچه‌یی) به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌وا بۆی هه‌یه بڕیار بدات به مانه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو چاكده‌بێته‌وه.
مادده‌ی چل ودووه‌م
مادده‌ی چل ودووه‌م : یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردنی هیچ سزایه‌كی توند كه له ده‌قی یاساكانی دیكه‌دا هاتبێ، سه‌رپێچی كه‌ری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی كه به پێی ئه‌وه‌وه ده‌ركراون، به‌به‌ندكردن سزا ده‌درێن بۆ ماوه‌ی له مانگێك كه‌متر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له(150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (200.000.000) دووسه‌د ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكان سزا ده‌درێت. دووه‌م : له هه‌رجارێك سه‌رپێچیه‌كه دووباره بكرێته‌وه سزاكه دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه. سێیه‌م : وه‌زیر یا ڕێپێدراوه‌كه‌ی له‌وانه‌ی كه فه‌رمانه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، بۆی هه‌یه غه‌رامه یه‌ك دابسه‌پێنێ له (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10.000.000) ده ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و پێڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی به‌و پێیه‌وه ده‌ركراون بكات.
مادده‌ی چل وچواڕه‌م
مادده‌ی چل وچواڕه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌ت پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چل وپێنجه‌م
مادده‌ی چل وپێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێت.
مادده‌ی حه‌فته‌م
مادده‌ی حه‌فته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌كاری پێده‌كرێت له رۆژنامه‌ی ڕه‌سمی( وه‌قایعی كوردستان )بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ: 1. ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت. 3. به لا‌نی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت،
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه‌كانی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه بروانامه‌یسه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و فه‌رمانگه‌كه كه‌سایه‌تی (معنوی) ی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یااسیه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنماییانه له رووی یااسیی و به‌رێوه‌بردن و هونه‌ریه‌وه هه‌یه له چوار چێوه‌ی یاسا و پیره‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌ر وه‌كو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دیێن: أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌باو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی: به نووسینگه‌ی وه‌زیر ده‌به‌سترێته‌وه. د- فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. 4-ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن و ژماره‌یه‌ك له پزیشكه تایبه‌تكاره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه وه‌زیر دایده‌نێ پێكدێ.