أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆ ی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی كردن له جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی به رێ و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتی ژوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بانگ ده‌كا (نصاب) به ئاماده بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ساز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌و كاته دیاری كراوه‌دا (نصاب) ساز نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌مان رۆژی هه‌فته‌ی دوایی دوا ده‌خرێ و ئه‌وسا ژماره‌ی ئه‌ندامان هه‌ر چه‌ند بێ (نصاب) ساز ده‌بێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له ناو ئه‌ندامانیدا سه‌رۆكێك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌گه‌ر جێگه‌ی هه‌ر كام له‌و دووه چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا یه‌كێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێ و یه‌كێتی و پارێزگا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاگادار ده‌كا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
ماده‌ی هه‌شته‌م:
ماده‌ی هه‌شته‌م: 1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه. 2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-مه‌لبه‌ندی هه‌ریه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا ژوورێكی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ. 2-ژوور رێكخراوێكی پیشه‌یی ئابوورییه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له سنووری ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی یه‌كێتی بایه‌خدان به رێكخستن و گه‌شه پێدانی هه‌ر دوو چالاكی ی پیشه‌سازی و ئابووری له سنووری تایبه‌تكاری یه‌كانیدا و چه‌سپاندنی رۆلیان له كاری گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمداو به ته‌نگه‌وه هاتنی مافه‌كانی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بگونجێ.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه پسپۆره‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێت: 1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی 2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی خانووبه‌ره
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: كۆمپانیای گشتی ته‌ئمین: كاری ته‌ئمین كردن له‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ئه‌ئمین كردنی كه‌سه‌كانیشی(تأمینات الحیاه) له ئه‌ستۆ دایه. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌و یاساكاریانه‌ی كه له‌م بواره‌دا به‌ركارن.به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون شاره‌زاو پسپۆر بێت و لقه‌كانی كۆمپانیای له پارێزگاكان پێوه ده‌لكێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و شاره‌زا و پسپۆر بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌ی راوێژكاران: ده‌سته‌كه له‌م چوار راوێژكاری به ئه‌زموون و پسپۆڕ پێك دێت كه لانی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆییان له‌م پسپۆڕییانه‌ی خه‌واره‌وه‌دا به‌ده‌ست هێنا بێت: 1ـ كاروباری كارگێری و دارایی 2ـ كاروباری بانق 3ـ كاروباری ئابووری و بازرگانی 4ـ راوێژكار له كاروباری یاسایی
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی: لێكدانه‌وه‌ی حوكمه داراییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسا و، پێڕۆكان ده‌كات و، راو راوێژی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كاروباری خزمه‌تی مه‌ده‌نی و داراییه‌وه هه‌یه كه فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها شێوه‌ی یاسایی بۆ گرێبه‌ست و ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕۆ و رێنماییانه بۆ به‌رده‌م دادگاكان ئاماده ده‌كات كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه. 2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. 3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان. 4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.