أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. نابێ ده‌رمانساز له هه‌رێمدا له یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ی زیاتر هه‌بێت. 2. پێویسته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكی هه‌بیت. 3. خاوه‌ن مۆڵه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌كه‌ی ده‌بێ و نابێ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببات. 4. نابێ ده‌رمانسازی مۆڵه‌ت پێدراو مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌یه‌كی تری هه‌بێت. 5. ده‌رمانسازی دامه‌زراو له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دوای تێپه‌ر بوونی سێ ساڵ به‌سه‌رخزمه‌تكردنی له زانكۆدا ده‌كرێ ده‌رمانخانه بكاته‌وه، وه مافی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا كار له عیاده میللیه‌كان یان له قه‌زاو ناحییه‌كان بكا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه‌ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا.بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی وشه‌شه‌م
مادده‌ی سی وشه‌شه‌م : نابێ مادده ترسناكه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت یان بگوازرێته‌وه یان ئاڵوگۆڕی پێ بكرێ یان بهێنرێته ناوه‌وه یان عه‌مبار بكرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌له ده‌قی یاسا‌و پێڕه‌وو ڕێنماییه به‌ركاره‌كان هاتوون، به جۆرێك ئه‌وه مسۆگه‌ر بكرێ كه هیچ زیانێكی ژینگه‌یی لێ نا كه‌وێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك دا پێك ده‌هێنرێت كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌مانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌و ئه‌مانه‌ن: 1-سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری به‌رێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كار له سنووری ناوچه‌كه‌دا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و بۆیشی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای تاوان بكا. 4-ناردنی ئه‌و تانوتانه‌ی به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه و پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش به دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم. 5-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌ر و قازی و مووچه خۆرانه‌وه. 6-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان. 7-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی. دووه‌م: دده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی ئاماده$ نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا دادگای تاوان. 3-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی فایلی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێ بۆ دادگای په‌یوه‌ندیدار. 4-چاودێریكردنی ده‌وامی داوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كان.
سێیەم
سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .
دووەم
دووەم: لە ماوەی تانە ڵێدان كە دەقەكەی لە بڕگە (1)ی ماددەی پێنجەمی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)دا هاتووە، لە رۆژی تەبلیغ كردنی پێوەندیدارەكانەوە دەست پێ دەكات.
سێیەم:
سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .
مادده‌ی سی و سێ یه‌م
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌وه‌ی به‌دادوه‌ر داده$مه$زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجه$كانی تێدابن: 1ـ عێراقی بێ و زمانی كوردی بزانێ و ئه‌هلی یه‌تی مه‌ده$نی ته‌واوی هه‌بێ. 2ـ ته‌مه$نی له سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن هاوسه‌ر بێ. 3ـ حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ئاسایی یان كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره$ف. 4ـ ره‌وشتی جوان بێ و ناوبانگی باش بێ و ده‌ستپاك و بێ لایه‌ن ناسرابێ. 5ـ مه‌رجه$كانی رێك وپێكی جه‌سته‌ی تێدابن و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێ. 6ـ باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسادا یان ئه‌وه‌ی هاوتای بێ وه‌رگرتبێ. 7ـ أ ـ دوای ده‌رچوونی له كۆلیجی یاسا یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ساڵ پارێزه‌ری یا وه‌زیفه‌یه‌كی شێوه دادوه‌ری كردبێ یا له په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌رچووبێ. ب ـ ماوه‌ی كاركردنی له‌و وه‌زیفانه‌ی بڕگه‌ی (أ) دا پێنج ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری له یاسادا وه‌رگرتبێ و سێ ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه له‌دكتۆرای وه‌رگرتبێ ئیتر ئه‌و كاركردنه‌ی له پێش وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌كه‌دا بووبێ یا له‌دوای. ج ـ ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی له‌بڕگه‌ی (أ)دایه بۆ مه‌به$ستی دامه‌زراندن له یه‌ك ده‌درێن. د ـ ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به نووسین بێ یا به‌ده$می سه‌ركه‌وتووبێ.
چوارەم:
چوارەم:ئەم بریارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە.
یەکەم:
یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: وه‌زیری ددا بۆی هه‌ه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوایه‌ك پێك بهێنێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2010 به گوژمه‌ی ته‌نیا 348،679،000 ته‌نها (سێ سه‌د و چل و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د وحه‌فتا و نۆ ملیۆن دینار) ده‌خه‌مڵێندرێ.
نۆیەم
نۆیەم: پێویستە هێزە ئەمنیەكان لە ناوچە كوردستانییەكان یەك بخرێن.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: دادگای سه‌ره‌تایی به یه‌ك دداوه‌لر كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی به بینینی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی كه به پێی جوكمی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێت.
یەکەم
یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی له‌به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه كه به قازه ناوده‌برێت و دادگاكه به پێی یاسا باس و خوازه‌كانی باری كه‌سایه‌تی ده‌بینێ. دووه‌م: دادوه‌ری موسڵمانی دادگای سه‌ره‌تایی به قازی دادگای باری كه‌سایه‌تی دادده‌نرێ ئه‌گه‌ر قازیه‌كی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای باری كه‌سایه‌تی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوا پێك بهێنێ.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م : یه‌كه‌م : بڕیاری دادگای كارگێڕیی له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له رۆژی دووه‌می پێ راگه‌یاندنی یان ئاگادار كردنه‌وه‌ی له لایه‌ن داواكاریی گشتیه‌وه ته‌میزده‌كرێته‌وه. دووه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی كه له ئه‌نجامی تانووت لێدانه‌وه ده‌رچووه بنه‌بڕه.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌كانی بیست و نۆیه‌م و سییه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: (ئه‌گه‌ر مێرد به‌بێ نه‌فه‌قه ژنه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی بزر كرد یان نه‌هاته‌وه، یاخود ون بوو یان به‌ندكرا، دادوه‌ر حوكمی خۆی ده‌دات به دانی نه‌فه‌قه له ڕۆژی به‌جێهێشتن و سندووقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌فه‌قه‌ی خه‌ملێندراءخه‌رج ده‌كات).