مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
ئه‌نجومه‌نی زانستی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:
یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان:
1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه زانستییه‌كان
2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی ته‌واوكردنی ناته‌واویه‌كان له میلاكی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه
3ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی
4ـ به‌دواداچوونی پرۆگرامه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندیان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌یان و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه زانستیه‌كان
5ـ پێشنیاز كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و گۆڕینیان بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنیان به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری
6ـ راگرتنی خوێندن به‌گشتی و یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) رۆژ زیاتر نه‌بێ
7ـ دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجییه‌ته‌كه‌ی.
دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان
1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنیان.
2ـ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌و ته‌كنیكارانی بیانی
3ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئیفاد و خواستن (اعاره) مۆڵه‌ته‌كانی خوێندن له ناو هه‌رێمدا
4ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ریی و كارگیریی ده‌سته.
سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان
1ـ ئاماده كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه‌و وه‌به‌رهێنان.
2ـ په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه‌كانی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌و نرخاندن و كرێ و فرۆشتنی ماڵی گوێزراوه‌و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمدا.
3ـ بریاردان له‌سه‌ر ژمێریارییه كۆتاییه‌كان.