مادده‌ی حه‌وته‌م :
یه‌كه‌م : ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كۆلێج و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه حكومی و نا حكومیانه پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن:
1. زانكۆی سلێمانی.
2. زانكۆی دهۆك.
3. زانكۆی كۆیه.
4. زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی.
5. ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان.
6. ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌ولێر/ سلێمانی.
7. ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه ستراتیجیه‌كان و توێژینه‌وه زانستیه‌كان.
8. هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌نه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له نوێ داده‌مه‌زرێن.
دووه‌م :زانكۆی كوردستان (كه به پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره(3915)ی رۆژی 4/2/2006 دامه‌زراوه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌پارێزێ).
الموضوع: ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا,زانكۆی كوردستان,ده‌زگایانه‌ی خوێندن,ده‌زگایه‌كی حكومی,تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌پارێزێ