أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه نوێنه‌رێكی هه‌یه، به پله‌یه‌كی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: فرمانبه‌رێ، به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌كا، سه‌رۆك دایده‌مه‌زرێنێ و، یه‌كسه‌ر پابه‌ندی سه‌رۆك ده‌بێ. كاتێكیش دیار نه‌بێ ، یان پله‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی چۆڵ بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێم جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: خه‌رجی جێگۆركێ (التحویل) ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: كرێی سه‌فه‌ر به‌و هۆی گواستنه‌وه‌یه‌ی كه شیاویه‌تی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها كرێی سه‌فه‌ری خێزانه‌كه‌ی به هه‌مان ئه‌و پله‌یه‌ی كه موسته‌حه‌قه. دووه‌م: خه‌رجییه پێویسته‌كان بۆ گوێزانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له سوكناكه‌یه‌وه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن. سێیه‌م: خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی. چواره‌م: خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی كه‌لو په‌له‌كانی ماڵه‌وه و خه‌رجی پێچانه‌وه‌یان. پێنجه‌م: ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه (سوكناو خواردن و، ده‌رماڵه‌ی گیرفان) ته‌نیا بۆ خۆی به‌بێ خێزانه‌كه‌ی.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هوشیار كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بۆ قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره كێشان له هه‌موو هۆیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ده‌بێ وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمی حوكمدراوان به‌سزای به‌ندكرن بۆ ماوه‌ی ژیان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ به‌ندكردنی تاهه‌تایی.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: له حاڵه‌تێكدا گۆڕان به سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هات، ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێت بۆ: یه‌كه‌م: كه‌م كردنه‌وه‌ی تێكڕای بڕی بودجه به هه‌مان رێژه بۆ پڕ كردنی وه كورت هێنان. دووه‌م: له حاڵه‌تی هه‌بوونی زێده له بودجه‌دا، به پێی پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی، وه‌رده‌گیرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: نابێ منداڵ به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و پێكهاته‌كانی بكێشێ یاخود پیشه‌ی فرۆشتن و كڕینیان ده‌ست بداتێ و هه‌ر چی سه‌رپێچی بكات به سزای سه‌رپێچی كردن به‌پێی (یاسای منداڵان)ی ژماره(76)ی ساڵی 1983ی هه‌مواركراو سزا ده‌درێ.
مادەی شەشەم
مادەی شەشەم دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەگوازرێتەوە، لە ڕێگەی ئەو ڕێگایە دیموکراسیانەی کە لەم دەستوورەدا هاتووە.
مادەی هەشتەم
مادەی هەشتەم عێراق بنەمای دراوسێیەتی باش دەپارێزێت و پابەندە بە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتانی دیکە. هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان دەدات بە ڕێگای ئاشتیانە، پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و بەرامبەرایەتی دادەمەزرێنێت و ڕێز لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی دەگرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده به چاودێری كردنی راده‌ی هاوجووتی جگه‌ره و هه‌موو جۆره‌كانی توتنی ناوخۆیی و هاورده له‌گه‌ڵ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له‌م یاسادا دیاری كراوه و ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌پێی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن، به مه‌رجێك هیچ ناته‌واوییه‌ك به حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان نه‌گه‌یه‌نن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كاره پسپۆریانه‌ی هه‌یه: 1. ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه. 2. كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه. 3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا به ده‌سته‌ی گشتی. 4. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 5. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان. 6. سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان. 7. ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كان و جێگه‌ی تردا. 8. پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی. 9. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 10. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 11. پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 12. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. 13. دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه. 14. ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه. 15. ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. 16. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی. 17. بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردنی به‌خشش و پێدان. 18. مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی هاوكاریه داراییه‌كان. 19. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و. 20. پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكاندا.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌ته‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره به‌زۆر سه‌پێنراوانه‌ی كه له ره‌فتاری حكومه‌ته دیكتاتۆرییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عیراقه‌وه بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به عه‌ره‌بكردنی كوردستانی عیراق په‌یدابووه، هه‌ر هه‌مووی راده‌ماڵرێ و،ده‌چنه‌وه سه‌ر بارودۆخی جارانی پێش به‌عه‌رب كردنیان و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێن. یه‌كه‌م:هه‌ر ماڵ وموڵكێ كه به بیانووی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی یان بزاڤی دژ به سیاسه‌تی رژێمی دیكتاتۆری موساده‌ره كرابێ یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ ده‌ستیان لێ هه‌ڵده‌گێرێ وده‌درێنه‌وه به خاوه‌نه شه‌رعییه‌كانی خۆیان. دووه‌م:هه‌ر هاووڵاتییه‌كی غه‌یری كورد كه هێنرابن بۆكوردستانی عیراق و به ئه‌زمی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردنی پارێزگای كه‌ركوك وناوچه كوردیه‌كانی پارێزگای دیاله ونه‌ینه‌وا وهیندێ به‌شی پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك نیشته‌جێ كرابن ویه‌كێله‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه بیگرێته‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه لێوه‌ی هێنراوه. 1. هێنرابێت وله كوردستاندا نیشته‌جێ كرابێت بۆ به‌عسی كردنی هاووڵاتیان. 2. كاركردن له ده‌زگا ئه‌منییه سه‌ر كوتكاره‌كانی وه‌ك (ئه‌منی تایبه‌ت- موخابه‌رات. هواڵگریی سه‌ربازی -ئه‌منی گشتی – فیدائییانی صدام )دا. 3. كاركردن له داموده‌زگاو دایه‌ره گه‌لی هێزه‌كانی ئه‌منی ناوخۆ. 4. هێنرابێ بۆ موساده‌ره‌كردنی مافی دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له وه‌زیفه‌دا و جێگای ئه‌وانی گرتبێته‌وه له ئیشغالكردنی ده‌ره‌جه به‌تاڵه‌كاندا. 5. جێگای یه‌كێ له فرمانبه‌ره دانیشتووه ئه‌سلێیه‌كانی ناوچه‌كه‌ی گرتبێته‌وه كه نه‌فی كرابێ یان گوازرابێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه یان له وه‌زیفه‌ی ده‌ركرابێ یان فه‌سڵ كرابێ یان خانه‌نشین كرابێ یان حه‌پس كرابێ. 6. له ریزه‌كانی هێزی گاردی كۆماری‌دا له شاڵاوه‌كانی جێنوسایدی كوردستاندا هاوبه‌ش كردبێ. 7. له‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی سوپای عیراقدا كاری كردبێ كه به‌شداریی شاڵاوه‌كانی جێنوسایدیان له كوردستاندا كردبێ. 8. ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی شه‌پۆله به ته‌گبیره‌كانی كۆچی ره‌سمیدا له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ كوردستان هێنرابی به مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن، سا به هه‌ر جۆرێ،هه‌روا به ئاره‌زووری خۆی هاتبێ یان به‌رامبه‌ر به ثاداشتي ئیمتیازاتی ماددی یان مه‌عنه‌وی. سیێه‌م: كاركردن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی عادیلانه له‌لایه‌ن حكوموتی عیراقه‌وه بۆ هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌و سیاسه‌ته زۆره‌ملیێانه، كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناخرێته به‌ر كار .
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیجرائاتی پێویست بۆبه‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م وه‌ربگریت.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ.