أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌ولێر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی فروكةحانةي مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: كاركردن به یاسای دارستانی عێراقی ژماره (75)ی ساڵی 1955، له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ده‌وه‌ستێنرێت.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: سزا ئه‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌نیاز خراپی، به‌رهه‌می دارستانی پێ گیرا یان كڕی، كه ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی پێ یه‌تی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یه وه كه‌سی هه‌ڵگر سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن به مه‌رجێك به‌شدار نه‌بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێ گیراوه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به‌م سه‌ڵاحییاته‌ی خواره‌وه ڕاده‌بێ : 1. به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو، سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی دایه‌ره‌كانی. 2. نواندنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كاندا. 3. ئیمزاكردنی ئه‌و موخابه‌راته‌ی له ده‌زگاكه‌وه ده‌رده‌چن. 4. پێشنیازكردنی بوجه‌ی گه‌شتوگوزارو ئاماده‌كردنی میلاك و بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 5. بۆ هه‌ر حاڵتێ، به‌جیا، موافه‌قه‌ت ده‌كات بڕێ پاره خه‌رج بكرێ له پێنج ملیۆن دینار نه‌ترازێ
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م یه‌كه‌م:ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تكار،له كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص)، بۆبه‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌یمه‌ده‌نیی هه‌ولێر له شه‌ش كه‌س پیک ده‌هێنرێت،به مه‌رجێ پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ره‌چاو بكریت،ئه‌وانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌نرێن و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراقیش موصاده‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات. دووه‌م: ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت وبۆماوه‌ی (10) ساڵ ده‌كرێت به سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و، مووچه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراقه‌وه دیارده‌كرێت. ئه‌و سه‌رۆكه دانیشتنه‌كانی ده‌سته‌كه به‌رێوه‌ده‌بات و ئه‌جنده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌وپه‌خش ده‌كات و راپۆرتگه‌لی ریكَوپێكیش ده‌رباره‌ی ئیش وكاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ش هه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و،به‌ناوی خۆشییه‌وه هه‌موو موخابه‌راتێك ده‌نووسرێ بریاره‌كانی ده‌سته‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێت وئه‌گه‌ر هات وده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌وه له‌و باره‌دا بۆ ئه‌و لایه‌یانه كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌درێت،به مه‌رجێكیش ده‌سته‌كه هیچ نه‌بێ وه‌رزی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بدات. سیێه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامێتی باقیمه‌نی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه پێنچ ساڵی دوابه‌دوای یه‌كه، واتا یه‌كێكیان یه‌ك ساڵه و دووه‌میان دوو ساڵه‌و، سیێه‌میان سێ ساڵه و، چواره‌میان چوار ساڵه‌و، پێنچه‌میان پێنچ ساڵ، مووچه‌كانیشیان چونیه‌كه وئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق دیاری ده‌كات. چواره‌م: ده‌سته‌كه شه‌خصییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌وده‌سه‌ڵاتی به‌كرێدان و ره‌هن و قه‌رزدانی هه‌یه‌و،پێویسته له‌سه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رێوه‌ببات وچاكتری بكات و،ئه‌ندامه‌كانیش به‌رپرسێتی یاسایی شه‌خصییان ده‌رباره‌ی زه‌ره‌رو زیانی كه له مومته‌له‌كاتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات له‌سه‌ر نییه‌و، ده‌سته‌كه له رووی یاساییه‌وه به‌رپرس نابێ له ئیددیعای سه‌نه‌دی موڵكییه‌تی پێشتری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه دام وده‌زگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌كه‌وێته ناو. پێنجه‌م: ده‌سته بوجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق تابۆی ته‌سدیق بكات،كه بریتییه له مووچه‌كان و چاككردنی سه‌رمایه و پلانه‌كانی قه‌رز و دووباره ده‌فع كرنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و رسمه‌گه‌لی صیانه ده‌هاتی كرێ و پلانه‌كانی باج.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: خاوه‌ن دارستانه تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه، به‌پێی ئه‌و مه‌رج ء ستانده‌ره هونه‌ریانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات، دارستانه‌كانیان وه‌به‌ربهێنن به داهێنان و سووككردنیان، وه گۆڕینی دارستانه‌كان به دره‌ختی به‌ردار كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌ته‌وه پی بدرێت.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی dوازده‌م:
مادده‌ی dوازده‌م: خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی یان ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كی به دره‌ختی به‌ردار چاندووه و هه‌ندێ داری دارستانی له‌سه‌ر روواوه به چڕیی (10%) كه‌متر، مافی هه‌یه ئه‌م دارانه ببڕێته‌وه وبیانگوازێته‌وه وبیانكات به خه‌ڵوز و، سوككردنی داره‌كانی دارستان به‌پێی مۆڵه‌تێك كه خاوه‌نه‌كانی له فه‌رمانگه‌ی دارستانی ناوچه‌كه، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، وه‌ری ده‌گرن.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: داهاته‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ئه‌و مزه (رسوم) و قازانجانه‌یه كه له بزاڤه‌كانیه‌وه دێنه ده‌ست. 2. كرێی لانه‌كانی گه‌شتیارییه. 3. ئه‌و به‌خشش و یارمه‌تی و دیارییانه‌ش كه به‌پێی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییگه‌لی به‌كار پێشكه‌ش به‌ده‌زگاكه ده‌كرێن. 4. به‌خششی ساڵانه‌و، هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی دی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی بكات.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پسپۆریه‌تی ده‌خوێنن به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له باجی ساڵانه‌یان ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاری پیشه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی خوێندنیان، ئاگاداری سه‌ندیكا بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانا تیادا و هه‌ر له ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمانه‌كان ل چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا ده‌رده‌چن بۆیشی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان لله وه‌زاره‌ت دا بسپێرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشد دا به‌و ئیعتیباره‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به ئاماده كردن و ده‌رهێنانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستێ بۆ ئاسانكردنی جێببه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێریی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات: 1. ده‌بی كێشه‌ی تایبه‌ت به‌و زه‌وی و زارانه‌ی كراون به موڵكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌و داواكاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه شتی دیكه‌یان له‌سه‌ره هه‌ر هه‌مووی ته‌سویه بكات وبیدات به ده‌سته‌كه‌و هیچ خه‌وشێكی تێدا نه‌هێلێت، ئه‌و زه‌وی و زارانه بۆ فڕوكه‌خانه به‌كاردێت بۆماوه‌ی (500) پپنج سه‌د سال . 2. ده‌بی (محرمات)ی فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌ئمین بكات و،ناوچه‌یه‌كی دابریش به تیره‌ی دوو كیلۆ مه‌تر،به‌ده‌وری زه‌ویی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ته‌رتیب بكات وهه‌ر بیناو به‌كارهێنانێكی ئه‌و زه‌ویانه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بگونجێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن،جێگا بۆ ئه‌و نووسینگانه دابین ده‌كات كه ده‌سته‌كه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌رك و فرمانی خۆی پێویستی پێی هه‌یه. ده‌بێ ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌و كارمه‌نده‌كانیشی بۆ مه‌به‌ستی حسابات وخشته‌گه‌لی مووچه‌كان ره‌چاوبگرێ.ده‌سته خۆی به‌رپرسه له ئیستیئجارو ته‌رقیه‌و سزادان و مووچه‌دان به كارمه‌نده‌كانی. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ساڵانه تۆماره‌كانی ده‌سته‌كه ته‌دقیق ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیشی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق.
ماده‌ی پازده‌م
ماده‌ی پازده‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ده‌سته‌به‌ری چاودێری خانه‌واده‌ی قوربانیانی كرده‌وه تیرۆركاریه‌كان ده‌كات و قه‌ره‌بۆی زیانه‌كانیان ده‌كاته‌وه.
ماددەی دووەم
ماددەی دووەم: وەزارەت ئامانجی ئەمانەیە كە دادێن: یەكەم: پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی شارەوانی و گەشتیاری بۆ دابین كردنی پێداویستی دانیشتووان لە ئاوی پاكی خواردنەوە و ئاوەڕۆی چڵكاو و باراناو و وێستگەی خاوێن كردنەوەی و دروست كردنی رێگا و پرد و تونێڵ لە نێو سنووری شارەوانییەكان و گوندەكان، لەگەڵ ناوچەكانی گەشتیاری و، بەرز كردنەوەی ئاستی هەمەجۆر خزمەتگوزاریی شارەوانی بە چەند و چۆنیەوە، لەگەڵ دابین كردنی پێداویستی هاووڵاتیان لە ناوچەكانی گەشتیاری و پاركەكاندا. دووەم: پلان دانان و بەڕێوەبردن و جێبەجێ كردنی كار و ئەركەكان بەو جۆرەی بەشدار دەبێت لە بەدی هێنانی بووژانەوەی ناوخۆی ئابووری، لە رێی سیاسەتی كارای بەكارهێنانی زەوی و نەخشەدانانی ئاوەدانی، لەگەڵ پلان دانان و بەدواداچوون و پەرەپێدانی بزاڤی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی گشتیی گەشتیاری لە هەرێمدا. سێیەم: ئامادە كردنی كەشی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگەی پاك و تەندروست و بایەخدان بە ناوچەی سەوز و چارەسەر كردنی خاشاكی رەق لە شار و شارۆچكەكان لەگەڵ ناوچەكانی گەشتیاری. چوارەم: كار كردن بۆ راكێشانی سەرمایە و هاندانی وەبەرهێنان، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێم لە چوارچێوەی یاساكانی كار پێ كرا‌و.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.