أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م:ـ كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م:ـ حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)له مادده‌ی یه‌كه‌م و مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه ومووچه‌یان له مێژووی جێبه‌جێ كردنیه‌وه هه‌موارده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی سندوق به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: سندوق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕێكاره‌كانی خۆپاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه هاتوون، كه پێویستیان به پشتگیریه‌كی چڕ هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی چاره‌سه‌ری و داوده‌رمان و ئامێری پزیشكی له بنكه‌ی پسپۆڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: سندوقێك پێك دێت به‌ناوی (سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه)، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه‌و له ڕووی دارایی وكارگێرییه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌رئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژبێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: 1-مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ فیركردن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌رده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابێ. 2-مه‌رجه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رس وتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ ده‌رژووی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان بێ و پسپۆری بێ له یه‌كێ له بواره‌كانی جوێندنی ئاماده‌یی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌به‌سته ئاماده كرابێ،
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێویه‌ی خواره‌ره ده‌خوێندرێته‌وه: 6- بڕواله‌قكردن به سیته‌می فیدراڵی و ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان ومافی چاره‌ی خۆنووسین وئاسایشی هاووڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ یان لابه‌لاو، وروژاندنی غه‌ریزه‌ی جه‌ماوه‌ر سا به‌هه‌ر رێگایه‌ك ده‌بێ ببێ.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: ( مادده‌ی یازده) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. لیژنه‌ی ریقابه له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی ئه‌وه‌یه ته‌دقیقی خه‌سڵه‌تی ئه‌ندامێتی بكا‌و بزانی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌رتوشرووتی یاساییدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه. 2. لێژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی له‌وه‌یه له‌و شكات وسكاڵایانه بپێچێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ هه‌واڵه ده‌كرێ تا به‌پێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یه‌كلاییان بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی بیست دوو هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 6- داهاتی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه, كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ. 2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران. 5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه. 6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: ئه‌و پزیشك و ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌ری پزیشكانه‌ی كه له تیمارگه دادگوزارییه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه پزیشكییه‌كان و له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان كه له دێهات و گونده‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن عه‌فو ده‌كرێن.