أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌و كارانه‌ی خواره‌وه به‌ئیشی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن: 1/سه‌رپێچی كردنی یاسا وپه‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان و فه‌رمان وبنچینه‌كانی ره‌وشتی پیشه‌یی به تاییه‌تی راكێشانی نه‌خۆش به‌هۆی پروپاگه‌نده كردن (ته‌رغیب) وبه‌كارهێنانی میانگیر. 2/زیان گه‌یاندن به شۆره‌تی پیشه‌یی وئه‌وانه‌ی ئه‌و پیشه‌یه ده‌كه‌ن وكه‌م كردنه‌وه له پایه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بییان. 3/كارێكی وا بكرێ كه پزیشكه‌كه به پێچه‌وانه‌ی راستيی خاوه‌ن پسپۆرییه. 4/به‌كارهێنانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه مۆڵه‌تنه‌دراوه‌كان.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده گه‌لی (223، 224، 225، 227، 228) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه‌گه‌لی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌زاره‌ت كه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار‌و زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: شه‌خسییه‌تێكی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئیداری و دارایی خۆیه‌تی و، فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تيشى له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. ب- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. ج- به‌رێوه‌به‌رايةتى گشتی فراژوكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. د- به‌رێوه‌به‌رایةتى گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی:فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی. 2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه. 4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره. 5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.