یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید | 22
یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هیدبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان- عێراقژماره بڕیار: 12مێژووی بڕیار: 6/7/1997بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/7/1997ی دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997 یاسای ده‌زگای گشتی شههیدماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ماناكانی ته‌نیشتیانه:ده‌زگا : ده‌زگای گشتی شه‌هید.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای گشتی شه‌هید (سه‌رۆكی ده‌زگا).بزووتنه‌وه: بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیی كوردستانی عێراق.شه‌هید: شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.كه‌م ئه‌ندام: تووش بوو به كه‌م ئه‌ندامیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا.پێكهاته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌زگا كه له‌م به‌شانه پێك دیێن:به‌شی به‌رێوه‌بردن و خۆیه‌تی.به‌شی نه‌خشه كێشان و لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون.به‌شی ماف.به‌شی ژمێریاری.به‌شی ورد بینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگا فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت و بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجام ده‌دات له كاتی ئاماده نه‌بوونی ره‌سمیدا له مانه پێك دێ:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شیاندن و چاودێری كردنی كه‌م ئه‌ندامان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌ر هێنان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رێوه‌بردنه لقی یه‌كانی له پارێزگاكان دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ده‌زگادا له مانه پێك دێ.سه‌رۆكی ده‌زگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.سه‌رۆكی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری (پێشمه‌رگه) – نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارایی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكاری.به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ پسپۆر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داده‌مه‌زرێنێ و بۆی هه‌یه تازه‌ش بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی رابردوێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی تێكۆشانن و به به‌شداری به‌رچاویان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه.كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئهنجوومهنماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه:پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه.پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه.سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان.دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی.ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا.دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ.پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ.پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا.دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.مادده‌ی نۆیه‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی رووی لێنراوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه بكات، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی هه‌ر مانگه به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك كۆ ببێته‌وه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكه ده‌كات یاخود به‌لانی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ژماره ئه‌ندامان له كاتی پێویستدا بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی به ئاماده بوونی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه و نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو بڕیار و راسپارده و پێشنیارێكیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگه‌كان رای ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به پله‌یه‌كی تایبه‌تی به یڕیارێك له لایه‌نی تایبه‌ت به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك خزمه‌تگوزاری و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بێ له بزوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگا بیشێنێ و بتوانێ كار‌و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به پێی یاسا به‌كار بێنێ و پێویسته شیاویێكی خوێندنی وای هه‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیا بێ له وه‌رگرتنی فرمانی سه‌رۆكی ده‌زگاكه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن:به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن.پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان.به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی.پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات.فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه.هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.مادده‌ی شازده‌یه‌م:بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.مادده حه‌ڤده‌یه‌م:پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه.ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن.ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا.ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن.ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن.قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ.هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن.ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ.حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كاندا بكات، به هۆی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه كار و ئه‌رك و سروشتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا وه‌ك یه‌كن.مادده‌ی بیسته‌م:ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستانی عێراق بۆی هه‌بێ شانازی به‌و سیسته‌مه دیموكراتی یه‌و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی یه‌وه بكات، ئه‌و شانازی یه، له‌راستی دا بۆ ئه‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه كه له پێناو بوونیدا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست كرد و رێگه‌ی دوا رۆژیان رۆشن كرده‌وه. ئه‌وانه شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانن. جا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆیان و ریز گرتن له قوربانییه‌كانیان و نرخاندنی پله و پاییهیان ده‌بوایه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ به ئهستۆوهگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنی راپه‌راندنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه‌كانیانه‌وه له ریكخستن و به‌دوا داچوون و جێ به‌جێ كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خه‌باتیانه‌وه له رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا په‌ك كه‌وته‌و كه‌م ئه‌ندام بوون، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 3/5/2011، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.مادده‌ی دووه‌م:ده‌زگایه‌ك له هه‌رێمدا به ناوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕی ده‌بێت و بودجه‌ی تایبه‌تیشی ده‌بێت و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گرێ ده‌درێت.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات:یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه.سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا.چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی.پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور.شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كهلهپوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه.حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی.هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان.نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا.ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان.یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان.دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا.چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا.پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا:به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا:سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا جێگر.3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌ندام.4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا په‌نا بباته به‌ر شاره‌زایان، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌به‌ستێت و بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ بدات و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، ئه‌و لایه‌نه قبوولأ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا:ده‌زگا بریتییه له:یه‌كه‌م: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوان.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سیاسی.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی هۆشبه‌ر.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسسایشی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنووریه‌كان دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و به‌نداو.دووه‌م: په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئاسایش، ئه‌فسه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا:- یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه چوونی كار‌و، ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه.دووه‌م: دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ ده‌زگا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.سێیه‌م: بڕیاری پێكهێنان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان لێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و به‌ش و هۆبه‌كانی گرێ دراو به ده‌زگاوه له كاتی پێویستدا.چواره‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران له ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت.چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به ده‌زگاكه ده‌ربكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءه والمۆهلات و النزاهه)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی.مادده‌ی یازدهم:یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواردیە‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونپاڵپشت به ره‌وتی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی كه گه‌لی كوردستان باوه‌ڕی پێیه‌تی و بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌موو خواستێكی هاووڵاتیانی هه‌رێم له رووی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایش و ئارامی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، بۆ رێكخستنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و پسپۆرایه‌تی وپێكهاته‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان و له پێناو چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌مێكی ئاسایش نیشتیمانیی كارا و رێك و پوخت، هاوشان بێت له‌گه‌لأ ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیی، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوورو یاسا‌و دیموكراسی و په‌یماننامه‌كانی جیهانیی مافی مرۆڤ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی پێیانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گه‌له‌وه پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی 18/5/2009ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایهیهكهم: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناخۆ.پێنجه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕیی: (پارێزگا ـ قه‌زا ـ ناحیه).شه‌شه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: (پۆلیس ـ هاتوچۆ ـ گه‌شت و وڵاتنامه ـ به‌رگریی شارستانی).ئامانج وئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـیهكهم: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی.دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی.سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا.چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی.پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه.شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا.حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا.دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت:بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی.سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن.شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم:پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ.حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت:له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت:أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن.د- بهرٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن.2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ.3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست.4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ.5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تهكنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی).نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ.دوازدهم: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی:فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ.سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی:كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات.چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن.پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی.شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامهی گشتی:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه --------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا.هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ:ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه ----------پێكدێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ.نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون.بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ.بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان:راسته‌وخۆ به وهزیرَهوه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ.بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس:(عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9) ی ساڵی 1993 وهه‌مواركردنه‌كانی و یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمهرگهبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 22مێژووی بڕیار: 29/10/2000 "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (29/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، وبەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992، وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمهرگهماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن:1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ.2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی گه‌یشتبێته (100%) یان ئه‌ندامێكی له‌شی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه) له ده‌ست دابێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به قه‌ده‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه بێت كه مانگانه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له جه‌ریده‌ی ره‌سمیدا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری | 6
یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری | 6
یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 18مێژووی بڕیار 17/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 16/3/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (8) ساڵی 1993 یاسای گێرانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خزمه‌تی عه‌سكه‌ری مادده‌ی یه‌كه‌م:هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له داوی رێككه‌وتنامه‌ی 11/ ئازارری /1970 وه هه‌تا راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له ئازاری 1991 دا له ریزی شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردیدا بوون و به‌بێ لێدابران تیایدا به‌رده‌وام بوون ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه‌دا.مادده‌ی دووه‌م:خزمه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رانی مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌یانگرێته‌وه، به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی و له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتوویی و پایه (المنصب)دا روتبهیهكی زیاده‌شیان ده‌درێتێ به‌مه‌رجێ له (لیوا) تێپه‌ر نه‌كا.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له دوای رێككه‌وتننامه‌ی 11/ئازاری/1970 وه به‌شداری شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردی‌یان كردووه و له ساڵی (1975) و دواتریدا خانه‌نشین كراون یا گوازراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سوپایان به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتووی و پایه‌دا به مه‌رجیچك روتبه‌شبان له لیوا تێپه‌ر نه‌كا.مادده‌ی چواره‌م:لیژنههیكی تایبه‌تكار له باره‌گای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك ده‌هێنرێ بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دانانی چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌فسه‌ره گێردراوهكان له خزمه‌تی عهسكهریدا یا گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان خانه‌نشین كردنیان.مادده‌ی پێنجه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی شۆرش لایان داوه و هاریكاریان له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی كردووه.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه جێ ده‌كرێ و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9) ساڵی 1992 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه | 8
یاسای ژماره (9) ساڵی 1992 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه | 8
یاسای رێز لێنانی پێشمهرگهبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:32مێژووی بڕیار 14/11/199223/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 كبڕیاربهپێی حوكمی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه‌و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی4/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9) ساڵی 1992 یاسای رێزلێنانی پێشمهرگهماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-شۆرش: شۆرشی رزگاری خوازی كوردستانییه كه له 11/9/1961 ه‌وه هه‌ڵگیرسا.2-پێشمه‌رگه: هه‌ر كه‌سێك چووبێته رێزی شۆرشه‌وه له رووی سیاسی یان سه‌ربازییه‌وه خه‌باتی بۆ یه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كردبێ و لێیانی لانه‌دابێ و هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی دا نه‌كردبێ.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێشمه‌رگه له ان‌و شۆرشدا له رۆژی چوونه رێزیه‌وه به‌سه‌ری بردووه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خه‌باتی (فعلی) داده‌نرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:مه‌دالیای تایبه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌درێ كه شێوه و پله و به‌خششه‌كانی (امتیازات) به پێی ئه‌م یاسایه به په‌یره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌و بانوانه‌ی چوونه‌ته رێزی شۆرشه‌وه هه‌مان به‌خششه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌درێتێ.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ڵگرانی مه‌دالیا له بۆنه گشتی یه‌كان دا هه‌ر یه‌كه‌و به پێی پله‌كه‌ی له شوێنی تایبه‌تی یان دا داده‌نیشن.مادده‌ی شه‌شه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تا 1/3/1992 چونه‌ته رێزی شۆرشی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر رۆڵی خه‌باتگێری و قاره‌مانیه‌تی هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڵگیرسانی شۆرشی پیرۆزی كورد دا‌و بۆ رێز لێنانی ئه‌و فیداكاریانهی له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان له كوردستانی عیراق دا پێشمهشیان كردووه و به‌م رۆژه‌ی ئێستامانیان گهیندووین به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردستان و پێكهێنانی یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی هه‌رێم و بڕیاردانی فیدرالی یه‌ت وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ مافه‌كانی گه‌لی تێكۆشه‌رمان ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 21مێژووی بڕیار 27/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ناوخۆ و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی / /1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆ.3-وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ.1-جێبه جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حوكمه‌تی ههریچمه كوردستانی عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ به دانانی نه‌خشه‌ی كاری تایبه‌تی بۆ دام و ده‌زگاكانی وهزالاهت.2-كاكردن بۆ سه‌روه‌ره‌ی یاسا چه‌سپاندنی سیسته‌می گشت و دابین كردنی حه‌وانه‌وه و دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن له ماڵ و موڵكیان .3-هاریكاری و رێكخست له‌گه‌ل َ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایانه‌ی تایبه‌تكارن له‌و ئه‌ركانه‌دا و كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و پاراستی سیسته‌مه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی.4-كاركردن بۆ رێگه گرتن له روودانی تاوان و پێشبینی كردنی روودانی تاوان به به‌دیهێنانی ئاسایشێكی به‌رده‌وام و دڵنیایی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیر بوونی هه‌میشه‌یی و بایه‌خدان به لایه‌نی پارێز (وقایه) له رووی تاواندا.5-كاركردن له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌ستییه دیموكراتتییهكان و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراقدا و به كار هێنانی شێوازی یاسایی و زانیاریانه له چاره‌سه‌ركردنی دژ كاری و گیر و گرفتی گشتی و تایبه‌تی دا.6-پارێزگاری كردن له ئادابی گشتی له هه‌رێمدا.7-به‌رهه‌ڵستی كردنی جاسوسییهت و قاچاخچیه‌تی و دزه كردن و پاراستنی ئابووری هه‌رێم و ئاسایشی ئه‌و ئابوورییه و رێگه گرتن له هاتنی ناشه‌رعی بۆ ناو هه‌رێم.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی.هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا.3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم.6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری.7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ.9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م بهرێوهبهرێتیی یه گشتیانه پێك دێ:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ.ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی.ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون.2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا.ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با.ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان.ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن.4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا.ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا.5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكاری و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ دابمه‌زرێنێ یا بیانخانه پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی شه‌شه‌م:گشت ماف و ماڵ و موڵكی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حوكمی ناوخۆییه‌وه له مه‌ڵبه‌ندده به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی | 7
یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی | 7
یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیله وه‌زاره‌تی ناوخۆبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 24مێژووی بڕیار: 12/11/2000 "بـڕیار"له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (12/11/2000) ی‌دا بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 ئەنجامی داوەو، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیله وه‌زاره‌تی ناوخۆماددهی یه‌كه‌م:دابڕینی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به هه‌موو میلاك وئۆتۆمبیل وئالیات وجیهاز وموڵك ومهركهزی ئاگر كوژاندنهوهیانەوە له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وبه‌ستنه‌وه‌یان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزاره‌وه له‌ڕووی لایه‌نی فرمانی وهونه‌رییه‌وه.مادده‌ی دووه‌م:پۆلیس وئاگركوژێنهوه هه‌مان روتبه وپله‌ی ئێستای فرمانه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت ویاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1978ی خزمه‌تگوزاری وخانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.مادده‌ی سێیه‌م:لایه‌نی دامه‌زراندن وترقیه وخانه‌نشینی وده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی كه‌سانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی یاسای سزا سه‌ربازییه‌كانی ژماره (13)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1940 ویاسای ئوسوڵی دادگایی سه‌ربازیی ژماره (44)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1941 به وه‌زیری ناوخۆ دراوه، به وه‌زیری شاره‌وانی وگه‌شت وگوزار ده‌درێ بۆ سزادان وبه دادگادانی ئه‌وانه‌ی له بهڕێوبهراییهكانی به‌رگری شارستانیدا سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 6
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(17) بۆ ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و كاركردن به حوكمه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: پیاده كردنی بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(28) له یاسای سه‌ره‌وه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێی داده‌نرێ:(دووه‌م: وه‌زیری ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له پێكهێنانی دادگایه‌ك یان زیاتر له هه‌رێم شوێنی وه‌زیری ناوخۆی فیدراڵ ده‌گرێته‌وه).دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی(سێیه‌م)ی مادده‌كه له هه‌رێم راده‌گیرێ.مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسایه‌كه‌دا هاتبـێ.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیار ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی(30) ڕۆژ له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. د. ئه‌رسلان بایز اسماعیل سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 5
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی(1) له مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره (14)ی ساڵی 2008له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:جێبه‌جی كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره(14)ی ساڵی 2008) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و كاركردن به ئه‌حكامه‌كانی.مادده‌ی دووه‌م:دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبێ.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی (30) ڕۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.د. ئه‌رسلان بایز اسماعیلسهرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2012 یاسای پاسه‌وانیی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق | 8
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2012 یاسای پاسه‌وانیی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق | 8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له دانیشتنی ئاسایی ژماره (30)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 27/6/2011، یاسای (پاسه‌وانیی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق)ی ژماره (10)ی ساڵی 2011 ی ده‌رچوواند، وه له‌به‌ر ناڕه‌زایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له سه‌ر ئه‌م یاسایه، به بڕیاری ژماره (19) له رێكه‌وتی 18/7/2011، ئه‌وا په‌رله‌مان، له دانیشتنی ئاسایی ژماره (25)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 3/12/2012، بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2012 یاسای پاسه‌وانیی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م: راژه‌ی تاكه‌كانی پاسه‌وانان كه به‌رده‌وامن له راژه‌كه‌یان له‌لای ئه‌ندامان، به راژهیهكی كرده‌نی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی و حوكمه‌كانی یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ژماره (18)ی ساڵی 2011ی هه‌مواركراو كه له هه‌رێم كاری پێده‌كری یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه جێی بگرێته‌وه، تاكه‌كانی پاسه‌وانان كه ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌ندامی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه پاسه‌وانی هه‌بێ كه له سێ كه‌س زیاتر نه‌بێ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێن و پالاوتنیان و گواستنه‌وه‌یان له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ندامه‌كه ده‌بێ و ئه‌ندامه‌كه‌ش دوای ته‌واو بوونی ئه‌ندامیه‌تی بۆی هه‌یه یه‌ك له‌و پاسه‌وانانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌خۆ بگرێ و ئه‌وانه‌ی ده‌مێنه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌راژه‌ی خۆیان له‌لای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و، به‌پێی شوێنی نیشته‌جێبوونیان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی له پارێزگاكان و ئیداره‌كانی هه‌رێمدا. مادده‌ی سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامی په‌رله‌مان پاسه‌وانه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێ مه‌گه‌ر دوای ته‌واو بوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر مێژووی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ره‌ت بووبێ. مادده‌ی چواره‌م: بڕیاری ژماره (43)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئه‌ندامی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌كی كه‌سی خۆی هه‌بێ و، هه‌ڵیگرێ (ده‌مانچه یان چه‌كی ئۆتوماتیكی) یاخود هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه و، ئه‌و حه‌قه‌شی ده‌بێ دوای ته‌واو بوونی ئه‌ندامیه‌تیشی هه‌یبێ و ناسنامه‌ی ئه‌ندامیه‌تی یاخود ناسنامه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی داده‌نرێ، ئه‌ندامیه‌تی ده‌سه‌لمێنێ به مۆڵه‌تێكی یاسایی داده‌نرێ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێده‌دات كه ئه‌م مافه به‌كار بێنێ به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای چه‌كی ژماره (16)ی ساڵی 1993 یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه جێی بگرێته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ندامانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ڵبژاردن، به‌به‌رده‌وامی پاسه‌وانێكیان له‌گه‌ڵدا ده‌مینێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیه پێویستكارهكانبهمهبستی رێكخستنی كاروباری تاكه‌كانی پاسه‌وانانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ژێر هیزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم بۆ پاراستنی مافه‌كانیان له راژه و خانه‌نیشنی، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا...
یاسای ژماره (17) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه سەربازیەکانی عێراقی ژماره (30)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق | ٥
یاسای ژماره (17) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه سەربازیەکانی عێراقی ژماره (30)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق | ٥
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره ( 5)ی رۆژی4/10/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (17) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه سەربازیەکانی عێراقی ژماره (30)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقماددهی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه‌كانی سه‌ربازیی عێراقی ژماره (30) ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم).مادده‌ی دووه‌م:دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبن.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانیكوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (18) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی ژماره (19)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
یاسای ژماره (18) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی ژماره (19)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره ( 5)ی رۆژی 4/10/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (18) ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی ژماره (19)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی ژماره (19) ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم).مادده‌ی دووه‌م:دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبن.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانیكوردستان- عێراق...
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2021 یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 22
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2021 یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 22
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی ڕۆژی 1/12/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2021 یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان - عێراقماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیرى ناوخۆى هەرێم.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى: بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە وەزارەت.پێنجەم: فەرمانگەى یاسایى: فەرمانگەى یاسایى لە وەزارەت.شەشەم: کۆمپانیا: ئەو کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتانەیە کە لە هەرێم دامەزراوە یان لقى کۆمپانیایەکى بیانى تۆمارکراوە لە هەرێم بەپێى یاساى کۆمپانیاکانى عێراقى ژمارە (21)ى ساڵى 1997ى هەموارکراوى بەرکار لە هەرێم، و بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە موڵەتدراوە.حەوتەم: کارمەند: ئەو کەسەیە کە کارى ئەمنى لە کۆمپانیا، بەپێى گرێبەستێکى پەسەندکراو لەلایەن فەرمانگەى یاساییەوە، دەکات.هەشتەم: سەگى پاسەوانى: ئەو سەگەیە کە بۆ کارەکانى پاسەوانى و ئەمنى بەکاردێت.نۆیەم: موڵەت: ڕێگەپێدانى کارکردنى کۆمپانیاى ئەمنی تایبەتە بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، لەلایەن وەزارەتەوە.مادده‌ی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتین لە ڕێکخستنى:یەکەم: ڕێکارەکانى پێدانى موڵەت بە کۆمپانیا لە هەرێم.دووەم: کارى کۆمپانیا بۆ بەجێگەیاندنى ئەرکەکانى و پاراستنى گیان و سەروماڵى کەسەکان لە چوارچێوەى یاسا بەرکارەکانى هەرێم.سێیەم: چاودێرى و پشکنین و بەدواداچوونى کارى کۆمپانیا بۆ مسۆگەرکردنى پابەندبوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکان.چوارەم: ئەو ڕەسم و گەرەنتییانەى کە کۆمپانیا پابەند بە پێشکەشکردنیان دەكرێت، و ئەو سزایانەى لەکاتى سەرپێچیکردنیدا دەسەپێندرێن.مادده‌ی (3)یەکەم: نابێت لە هەرێم، بەبێ ڕەزامەندى وەزارەت، و لارینەبوونى ئەنجوومەنى ئاسایش، کۆمپانیایەکى ئەمنى دابمەزرێت یان لقێکى کۆمپانیایەکى ئەمنى بیانى تۆمار بکرێت.دووەم: نابێت بەبێ وەرگرتنى موڵەت، هیچ کۆمپانیایەک خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان پێشکەش بکات.مادده‌ی (4)داواکارى وەرگرتنى موڵەت پێشکەش بە وەزارەت دەکرێت بەپێى ئەم مەرجانەى خوارەوە:یەکەم: ئەگەر کۆمپانیاکە نیشتیمانى بێت، پێویستە ئەمانەى خوارەوە هاوپێچى داواکارییەکە بکرێت: بەڵگەنامەى دامەزراندن کە مەبەستەکەى تێدا ڕوونکرابێتەوە.ناوى دامەزرێنەرانى.ناوى بەڕێوەبەرى ڕپێدراو و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕیى کۆمپانیاى پشکدار (المساهمة).قەواڵەی خانووبەرەیەک کە بۆ بارەگاى کۆمپانیا گونجاو بێت.لیستێک بە ناو و ژمارە و جۆرى ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەى کە کۆمپانیا پێویستى پێدەبێت، لەگەڵ سەرچاوەى دابینکردنیان.لیستێک بەناو و جۆرى ئەو ئوتومبێلانەى کە کۆمپانیا خاوەنیانە یان پێویستى پێیاندەبێت لەگەڵ دیاریکردنى چۆنیەتى بەدەستخستنیان.لیستێک بە ناو و جۆرى ئامێرەکانى پەیوەندى بێتەل و فریکوێنسى بەکارهێنانیان لەگەڵ چۆنیەتى بەدەستخستنى ئەو ئامێرانە و خەسڵەتەکانیان.بەڵگەنامەی سپاردنى بارمتەیەکى نەختینە لاى یەکێک لە بانکە حکومییەکان لە هەرێم، وەک گەرەنتییەک بۆ بەرژەوەندى وەزارەت، بە بڕى (250,000,000) دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار.دووەم : ئەگەر لقێکى کۆمپانیاى بیانى بێت، پێویستە ئەمانەى خوارەوە هاوپێچى داواکارییەکە بکرێن:بەڵگەنامەى تۆمارکردنى لقى کۆمپانیەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتی تۆمارى کۆمپانیەکان لە هەرێم.وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندن و پەیڕەوى ناوخۆى کۆمپانیاى سەرەکى یان ئەوەى جێگەیان دەگرێتەوە.وێنەیەک لە بەڵگەنامەى تۆمارکردنى لقى کۆمپانیا لەهەر وڵاتێک کە تیایدا تۆمارکراوە.لیستێک بەناوى ئەندامانى کارگێڕیى کۆمپانیا و ڕەگەزنامەى هەر یەکێکیان و ناوى ئەو کەسانەى لە جیاتى کۆمپانیا بەواژۆکردن ڕاسپێردراون .وێنەیەک لە نووسراوی ڕاسپاردنى بەڕێوەبەرى لق لە عێراق، کە بەشێوەى کردەیى تیایدا نیشتەجێیە، بەجۆرێک لەلایەن کارگێرى کۆمپانیا دەرچووبێت، لەگەڵ نموونەى واژۆەکەى.وێنەیەک لە دوایین ژمێرەى کۆتایی کۆمپانیا لەگەڵ دوو وێنە لە ڕاپۆرتى ئەنجوومەنى کارگێڕى یان دەستەى گشتى کە هاوپێچ یان پاشکۆى ئەم ژمێرانەیە.ژمارەى ئەو چەکانەى کۆمپانیا پێویستى پێیاندەبێت لەگەڵ جۆر و ژمارەکانیان و تەقەمەنى و شوێنى دروستکردنیان.ژمارەى ئوتۆمبێلەکان و جۆرەکانى و شوێنى دروستکردنیان و ژمارەى تابلۆى تۆمارکردنیان، بەو مەرجەى لە فەرمانگەى هاتوچۆى تایبەتمەند بەناوى کۆمپانیا تۆمار بکرێت.خستنەڕوویەكی ئامێرە بێتەلەکان، کە جۆر و ژمارەى زنجیرەیى و شوێنى دروستکردن و خەسڵەتە هونەرییەکانى دیکەیان لەخۆبگرێت، بەمەرجێك تەنها بۆ پەیوەندیکردن تەرخان کرابێت، و ملکەچ دەبێت بۆ پشکنینى وورد لەلایەن وەزارەتەوە .بەڵگەنامەى سپاردنى بارمەتەیەکى نەختینە لاى یەکێک لە بانکە حکومییەکان لە هەرێم، وەک گەرەنتییەک بۆ بەرژەوەندى وەزارەت، بە بڕى (500,000,000) پێنج سەد ملیۆن دینارى عێراقى.سێیەم: پێویستە ئەو بەڵگەنامانەى لە خاڵەکانى (2، 3 ، 4، 5، 6)ى بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیە دا دەقنووسکراون لە نیشتیمانگەى (موطن) کۆمپانیاکە پەسەندکرابێت.مادده‌ی (5)یەکەم: پێویستە لەسەر وەزارەت لەماوەى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى وەرگرتنى داواکارییەکە بڕوانێتە داواکارى پێدانى مۆڵەت.دووەم: لەحاڵەتى ڕەتکردنەوەى داواکاريى، پێویستە بڕیارى ڕەتکردنەوە نووسراو و هۆداربێت، و لە ماوەیەک زیاتر نەبێت لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڕیارەکە، بە داواکار ڕادەگەیەندرێت.سێیەم: داواکار لەکاتى نەمانى هۆى ڕەتکردنەوە بۆى هەیە داواکارییەکى نوێ پێشکەش بکات.چوارەم: ئەگەر وەزارەت لەسەر داواکارییەکە ڕەزامەند بێت، ئەوا پێویستە ئەم ڕەزامەندییە بەداواکار ڕابگەینێت، بۆ پابەندبوون بە پێدانی ڕەسمى مۆڵەتى دیاریکراو کە لە خشتەى پاشکۆى ئەم یاسایەدا هاتووە، بەمەرجێك لەماوەیەک كە لە (30) سى ڕۆژ لەڕێکەوتى پێڕاگەیاندنى بەڕەزامەندیەكە زیاترنەبێت ڕەسمەکە بدات، و لەکاتى نەدانى ڕەسمەکە لەماوەی دیاریکراودا بەبێ پاساوێکى ڕەوا، ئەوا بڕیارى پێدانى موڵەتەکە بە هەڵوەشاوە دادەنرێت.مادده‌ی (6)یەکەم: موڵەت بەپێى هەردوو ماددەى (4) و (5)ى ئەم یاساییە بۆ ماوەى (1) یەک ساڵ دەدرێت.دووەم: موڵەتى کۆمپانیا بە پێى ئەم مەرجانەى خوارەوە نوێ دەکرێتەوە:پێشکەشکردنى داواکارییەکى نووسراو لەلایەن بەڕێوەبەرى ڕێپێدراوى کۆمپانیا، كە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتییەوە ئاڕاستەى وەزیر دەکرێت، بەر لە (30) سى ڕۆژ لەکۆتایى هاتنى مۆڵەت.پێشکەشکردنى پشتگیرییەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان، کە تیایدا پشتڕاستى بەردەوامى کۆمپانیاکە لە کارکردنیدا بکات.پێشکەشکردنى وێنەیەک لە گرێبەستەکانى کۆمپانیا لەماوەى کارکردنیدا.بەڵگەنامەى ئەستۆپاکى لە بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەندەکانى باج.دانى ڕەسمى نوێکردنەوەى دیاریکراو بەپێى خشتەى پاشکۆى ئەم یاسایە.مادده‌ی (7)کۆمپانیا پابەند دەبێت بە:یەکەم: دابینکردنى هەڵواسگەى ڕێککراو بۆ چەکەکان، کۆگە بۆ کەلوپەل و تەقەمەنییەکان، گۆڕەپان بۆ ئوتۆمبێلەکانى لە دەرەوەى ناوچەکانى نیشتەجێبوون.دووەم: دروستکردنى داتابەیسێک بۆ گشت چالاکییەکانى کۆمپانیا و سەرجەم ئەو زانیارییانەى پەیوەندارن بە کارمەند و ئەوانەى تر کە لەلایان کاردەکەن، ئوتۆمبێل، چەک، تەقەمەنى و کەلوپەلەکانى. سێیەم: ڕێکخستنى دۆسیە بۆ سەرجەم کارمەندانى، و ئەوانەى تر کە لای کۆمپانیا کاردەکەن، کە بەجۆرێك داتاى هەر یەکێکیان لەخۆ بگرێت.چوارەم: هەبوونى تێنووسى بازرگانى کە بە یاسا بڕیارى لێدراوە، و بەجۆرێك كە ئەم تۆمارنامانەى خوارەوە ڕێکبخات:-تۆمارنامەى چەک و کەلوپەلى دیکەى کۆمپانیا و چۆنیەتى بردنە دەرەوەى چەکەکان و بەکارهێنانیان.تۆمارنامەى جوڵە و هاتوچۆى کارمەندان و ئوتۆمبێلەکانى کۆمپانیا.هەر تۆمارنامەیەکى دیکە کە وەزارەت داواى بکات.پێنجەم: زانیارى بداتە وەزارەت دەربارەى ئەو ئوتۆمبێلە قەڵغانانەى (درع) کە کۆمپانیا خاوەنیانە یان بەکاریان دەهێنێت.شەشەم: وەرگرتنى ڕەزامەندى پێشوەختەى وەزارەت بەر لە گرێبەستکردن لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک، و پێدانى وێنەیەکى گرێبەستەکە بە وەزارەت لە ماوەیەک كە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى ئەنجامدانى تێپەڕ نەکات.حەوتەم: دەبێت هاووڵاتیانی نیشتەجێی هەرێم، ڕێژەیەك كە كەمترنەبێت لە (90%) نەوەت لەسەدی كارمەندەكانی بۆ كۆمپانیای نیشتمانی و كەمترنەبێت لە (70%) حەفتا لەسەدی كارمەندەكانی بۆ لقی كۆمپانیای بیانی، پێكبهێنن.هەشتەم: دانەمەزراندنى هیچ کارمەندێک بەبێ ڕەزامەندى وەزارەت.نۆیەم: پابەندکردنى کارمەندەکانى بە پۆشینى جلوبەرگى تایبەت بە کۆمپانیا کە لەلایەن وەزارەت دیارى کراوە، و پێویستە ئاڕم یان لوگۆى کۆمپانیا و ئاڵاى کوردستانى لەسەردانرابێت، و نابێت جلوبەرگى کارمەندانى کۆمپانیا لێکچوو بێت لەگەڵ جلوبەرگى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانى پێشمەرگە.دەیەم: ڕادەستکردنەوەى چەک و تەقەمەنییەکان لەلایەن کارمەندانەوە بە کۆگاى کۆمپانیا لەدواى کۆتایى هاتنى هەر ئەرکێک.یازدەیەم: ئاگادارکردنەوەى وەزارەت و فەرمانگەکانى ئاسایشى پارێزگاکان سەبارەت بە هەر تاوانێک کە لەسنورى کارى کۆمپانیا ڕوودەدات یان گومانى ڕوودانى لێدەکرێت.دوازدەیەم: بەکارنەهێنانى هێز دژى هەر کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک، بێجگە لەحاڵەتى بەرگریکردنى ڕەوا، بەپێى حوکمەکانى یاساى سزادانى عێراقى ژمارە (111)ى ساڵى 1969ى هەموارکراوى بەرکار یان هەر یاسایەکى دیکە کە جێگەى بگرێتەوە و یاساکانى دیکەى پەیوەندیدار.سێزدەیەم: دڵنیاییکردن (تأمین) بەرامبەر بەو مەترسییانەى دەرئەنجامى چالاکییەکانى ڕوودەدەن، لاى کۆمپانیایەکى دڵنیایى متمانەپێکراو لە هەرێم.چواردەیەم: دانى ئەو ڕەسمانەى لە ئەستۆیەتى بەپێى خشتەى پاشکۆى ئەم یاسایە.پازدەیەم: دروستکردنى ناسنامەى کارمەندان لە وەزارەت و نوێکردنەوەى بەشێوەیەکى ساڵانە.شازدەیەم: دەرکردنى ناسنامەى هەڵگرتنى چەک بۆ کارمەندان لە وەزارەت و نوێکردنەوەى بەشێوەى ساڵانە.حەڤدەیەم: دەرکردنى باجى بەکارهێنانى ئوتومبێلى کۆمپانیا لە وەزارەت و نوێکردنەوەى بەشێوەى ساڵانە.مادده‌ی (8)قەدەغەیە كۆمپانیا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدات:-یەکەم: هەر چالاکییەک لە دەرەوەى چوارچێوەى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.دووەم: بەکارهێنانى چەک و تەقەمەنى و ئامێرەکانى پەیوەندیکردن بێجگە لەو بوارانەى ڕێگە پێدراون.سێیەم: بەکارهێنانى چەک و ئوتۆمبێلەکانى کۆمپانیا لە دەرەوەى ئەو ناوچانەى بۆیان دیاریکراوە.چوارەم: خاوەندارێتى یان بەکارهێنانى هەر ئوتۆمبێلێکى قەڵغان تەنها لەو بارەدا نەبێت كە بە ڕەزامەندى وەزارەت هێنرابێتە ناوەوەى هەرێم ئەگەر هاوردەکرابێت، یان لەلایەن کارگەى موڵەتدراو لەلایەن وەزارەتەوە لەناو هەرێم کرابێتە قەڵغان.پێنجەم: دەستداریی یان عەمبارکردن یان مامەڵە پێکردنى چەکى ئاگرینی موڵەت پێنەدراو و چەکى جەنگى و کەرەستەى شیاو بۆ تەقینەوە یان تەقەمەنى. شەشەم: هەر چالاکییەک ببێتە مایەى هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیرى هەرێم یان یەکێتى گەل و خاکەکەى.حەوتەم: دروستکردنى ڕێکخستنێکى سەربازى یان ناسەربازى.هەشتەم: هەر کارێک ببێتە مایەى دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆى هەر وڵاتێکى دیکە یان لێدانى بەرژەوەندییەکانیان.نۆیەم: هەر کارێک ببێتە مایەى دەستدرێژى کردنە سەر ماف و ئازادییەکانى هاوڵاتیان و نیشتەجێبووانی هەرێم.دەیەم: خاوەندارێتى ئەو چەکەى قەبارەى فیشکەکانى لە (7,62)ملم زیاتر بێت، جگە لەو دەمانچانەى قەبارەى فیشەکەکانیان لە (9) نۆ ملم زیاتر نییە.یازدەیەم: خاوەندارێتى یان بەکارهێنانى چەکى بێدەنگ.دوازدەیەم: گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلى سەربازى لە شوێنێک بۆ شوێنێکى دیکە بەبێ ڕەزامەندى پێشوەختەى وەزارەت.سێزدەیەم: گواستنەوەى هەر زانیارییەک کە پەیوەندى بە ئاسایشى هەرێمەوە هەیە.مادده‌ی (9)کارمەند پێویستە ئەم مەرجانەى تێدابێت:یەکەم: ئەگەر عێراقى بێت:نیشتەجێى هەرێم بێت.تەمەنى لە (21) بیست و یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە (50) پەنجا ساڵ زیاتر نەبێت.تواناى خوێندنەوە و نووسینى هەبێت.لە پشکنینى تەندروستى دەرچووبێت، بەپێى ڕاپۆرتى لێژنەیەکى پزیشکى پسپۆر لە وەزارەتى تەندروستى، و بەو مەرجە تەندروستییانەى کە وەزارەت دیاریاندەکات.بەسەرکەوتوویى لە خولەکانى پەیمانگاى پەرەپێدانى ئەمنى و کارگێڕى و تەکنولۆجیاى زانیارى لە وەزارەت دەرچووبێت.ناوبانگ چاک بێت و بە تاوانێک یان کەتنێکى ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت.فەرمانبەرى حکومى نەبێت، چ لە ڕاژەى مەدەنى یان سەربازى، بەشێوەى هەمیشەیى یان گرێبەست.دەستەبەرێکى کەسى وەک بارمتە بە بڕى (3,000,000) سێ ملیۆن دینارى عێراقى، پێشکەش بە وەزارەت بکات، یان ئەم بڕە پارەیە لەسەر ژمێرەى وەزارەت تۆمار بکات.ڕەزامەندى لایەنى ئەمنیى وەرگرتبێت بۆ دامەزراندنى.دەستەبەرکراوبێت بەپێى یاسا بەرکارەکان لە هەرێم.لەو خولانەى مەشق و ڕاهێنان دەربچێت کە لەلایەن وەزارەتەوە ڕێکدەخرێت و جێبەجێ دەکرێت.دووەم: ئەگەر بیانى بێت:ڕەزامەندى وەزارەت وەربگرێت.دەستەبەرێکى کەسى وەک بارمتە بە بڕى (7,000,000) حەوت ملیۆن دینارى عێراقى پیشکەش بە وەزارەت بکات یان ئەم بڕە پارەیە لەسەر ژمێرەى وەزارەت تۆمار بکات .بەڵێنامەیەک لەلایەن بەرێوەبەرى لقى کۆمپانیا پێشکەش بکرێت بۆ ئامادەکردنى کارمەند لەبەردەم دەسەڵاتە تایبەتمەندەکان لەکاتى داواکردنیدا، و بەرپرسیارێتى کۆمپانیا بەشێوەى پێکەوەیى (تضامن)ى دەبێت لەو کردارانەى لە هەرێم ئەنجامیان دەدات.مادده‌ی (10)کۆمپانیا بۆى هەیە سەگى پاسەوانى بەکاربهێنێت بەم مەرجانەى خوارەوە:یەکەم: جۆر و ژمارەى دیاریکراوبێت.دووەم: ڕاهێنراوبێت و بەڵگەنامەى ڕاهێنانى لەگەڵدابێت.سێیەم: ئەگەر هاوردەکراوبێت پێویستە پاسپۆڕت و بەڵگەنامەى خاوەندارێتى و سەرچاوەى هاوردەکردنى لەگەڵدابێت.چوارەم: شوێنى تایبەت بە بەخێوکردنى بۆ ئامادەکرابێت.مادده‌ی (11)لەکاتى سەرپێچیکردنى کومپانیا بۆ حوکمەکانى ماددەى (7) و (8)ى ئەم یاسایە، وەزیر بۆى هەیە ئەم ڕێکار و سزاییانەى خوارەوە بسەپێنێت:یەکەم: ڕاگرتنى چالاکى کۆمپانیا بۆ ماوەیەکى کاتى.دووەم: هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەت.سێیەم: دەستبەسەرداگرتنى هەموو یان بەشێکى بڕە پارەى بارمتە بەپێى قەبارەى پێشێلكاریەكە و لێکەوتەکانى.چوارەم: پێبژاردنێک بەبڕى (100,000) سەد هەزار دینار، بەرامبەر دواکەوتنى هەر ڕۆژێک لە نوێکردنەوەوى موڵەت.پێنجەم: پێبژاردنێک بەبڕى (25,000) بیست و پێنج هەزار دینار، بەرامبەر دواکەوتنى هەر ڕۆژێک لە نوێکردنەوەى ناسنامەى کارمەندەکان و هەڵگرتنى چەک و باجى ئۆتۆمبێلەکان.مادده‌ی (12)یەکەم: لەکاتى هەڵوەشاندنەوەى موڵەتى کۆمپانیا بەشێوەیەکى هەمیشەیى، یان پاکتاوکردنى کۆمپانیا لەبەر هەر هۆیەک بێت، پێویستە لەسەر کۆمپانیا گشت موڵەتەکانى چەک و موڵەتەکانى ڕێگەپێدان بە ئوتۆمبێل و ناسنامەکان بۆ وەزارەت بگەرێنێتەوە.دووەم: لەکاتى پاکتاوکردنى ئارەزوومەندانەى کۆمپانیا، پێویستە لەسەر کۆمپانیا لەماوەى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى پاکتاوکردنى، بە ڕەزامەندى وەزارەت سەرجەم چەک و تەقەمەنى و ئامێرە بێتەل و ئۆتۆمبێلە قەڵغانەکانى بفرۆشێتە لایەنێکى دیکەى موڵەتدراو ، و بە پێچەوانەوە، لەلایەن وەزارەتەوە بە زیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشرێتە لایەنە موڵەتدراوەکان، و ئەمەش بەڕێنمایى ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.سێیەم: لەکاتى هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کۆمپانیا، وەک جێبەجێکردنێک بۆ حوکمى بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (11)ى ئەم یاسایە، پێویستە لەسەر کۆمپانیا سەرجەم چەک و تەقەمەنى و ئامێرە بێتەل و ئۆتۆمبێلە قەڵغانەکانى ڕادەست بکات، و دەبنە موڵکى وەزارەت، و بڕە پارەى بارمتەی سپاردەکراو لە ژمێرەى وەزارەت وەک داهاتێکى کۆتایى بۆ گەنجینەى هەرێم تۆماردەکرێت.مادده‌ی (13)لەکاتى سەرپێچيکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە جگە لە حوکمى ماددەکانى (7) و (8)، وەزیر بۆى هەیە کۆمپانیای سەرپێچیكار بە پێبژاردنێک کە لە (3,000,000) سێ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (20,000,000) بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزابدات.مادده‌ی (14)ئەو ڕێکار و سزایانەى لە ماددەکانى (11) و (12) و (13)ى ئەم یاسایەدا دەقنووسکراون ڕێگرنابن لە داواکردنى قەرەبوو لە کۆمپانیاى سەرپێچیکار، لە برى ئەو زیانانەى دەرئەنجامی چالاکییەکانى ڕوودەدەن بەپێى حوکمى یاسا بەرکارەکان.مادده‌ی (15)سزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، ڕێگرنابن لە سەپاندنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتبێت.مادده‌ی (16)هەر کەسێکى خاوەن بەرژەوەندى دەتوانێت تانە لەو بڕیارانەبدات كە پاڵپشت بە حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەچن، بەپێى حوکمەکانى یاساى ئەنجوومەنى شوراى بەرکار لە هەرێم.مادده‌ی (17)ئەو بڕە پارانەى لە پیادەکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە وەردەگیرێن، وەک داهاتێک بۆ گەنجینەى هەرێم تۆمار دەکرێن، بەمەرجێك ڕێژەى (30%) سى لەسەدی بۆ وەزارەت، بە مەبەستى پەرەپێدانى پێکهاتەکانى و دابینکردنى پێداویستییەکانى تەرخان بکرێت.مادده‌ی (18)پێویستە لەسەر هەر کۆمپانیایەکى ئەمنى تایبەت، کە پێش بەرکاربوونى ئەم یاسایە دامەزراوە یان تۆمارکراوە لە ماوەیەک كە لە (90) نەوەت ڕۆژ لەڕێكەوتی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئەم یاسایە تێپەڕنەكات، خۆی لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە بگونجێنێت.مادده‌ی (19)پێویستە وەزیر ڕێنمایى بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەربکات.مادده‌ی (20)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (21)کار بە دەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (22)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندندواى ئەوەى ڕێگەدرا بە كۆمپانیاكانی کەرتى تایبەت کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لە هەرێم پێشکەش بکەن، و لەبەر گرنگى و هەستیارى کارى ئەم کۆمپانیایانە و کاریگەرى ڕاستەوخۆیان لەسەر گیان و سەروماڵى گشتى و تایبەت لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچوێندرا...
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ژماره (30)ی ڕۆژی (2/7/2007) بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا :یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه.چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت.شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.(ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م : پاراستن و زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریی كردن لێی و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی.دووه‌م : پاراستنی كیانی سیاسی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمه دیموكراتییه‌كه‌ی و پارێزگارێكردن له ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی.سێیه‌م : پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌رگری كردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق به پێی ده‌ستوری فیدڕاڵی و ده‌ستووری هه‌رێم و بیرخه‌ره‌وه‌ی له یه‌كگه‌یشتنی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئه‌منیه‌كان و كاره‌سات و به‌شداریكردن له‌كاتی پێویست له جه‌نگ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و له عیراقیشدا به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كردن له‌گه‌لأ حوكمه‌تی فیدرالأ دا.چواره‌م: دامه‌زراندنی پێكهاته‌و یه‌كه‌ی نیزامی سه‌ربازی و مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر هه‌موو هونه‌رێكی جه‌نگ وفێركردنی زانستییه نوێیه‌كان، تاكو شیاو بن بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان.پێنجه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی و پۆلێنه‌كانی و شێوازی پێدانی هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی هونه‌ری و په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان له مه‌یدانی جه‌نگدا.شه‌شه‌م: دابین كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نیشته‌جێ كردن و چه‌كداركردن و ته‌موین و گواستنه‌وه و خۆراك و مووچه وكاروباری دارایی و ژمێریاری وئاستی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی وخزمه‌تگوزاری دیكه بۆ هێزه‌كان هه‌یه.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدی:یه‌كه‌م : وه‌زیر : به‌رپرسی یه‌كه‌مه له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی وله‌ویشه‌وه فه‌رمان و رێنمایی ده‌رده‌چن له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو كاروباری سه‌ربازی و هونه‌ری و دارایی و كارگیریی و رێكخستنه‌وه هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره لێی و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی به فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تدا بدات، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆری خۆی.دووه‌م : وه‌كیل وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت بۆی ده‌سنیشان كراوه یان ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كا.سێیه‌م: ئه‌میندارێتی گشتی: ئه‌میندارێكی گشتی (به پله‌ی تایبه‌تی) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك بۆ راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و جه‌نگاوه‌ران و یاسایی وشارستانی یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كانءكڕیاری وچه‌كداركردن وكه‌ڵءپه‌ل پێدان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان ءخۆبه‌خشكه‌ران.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنء ڕۆشنبیریء هۆشیاریی نیشتیمانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌و چاودێری خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی).فه‌رمانگه‌ی یاسایی.دادگا سه‌ربازیه‌كان.چواره‌م: پشكێنه‌ریه‌تی گشتی: ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له (لیواء) كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێته (پشكێنه‌ری گشتی) و كاره‌كه‌یش پشكنین و به‌دوا داچوونی ده‌زگا و پێكهاته‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و باری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی و پیاده‌كردنی ئه‌وفه‌رمان و رێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون و ئه‌مه‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌وری و ناده‌وری ده‌بێت بۆ وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و په‌ره‌پێدان.پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاره‌كه‌یشی ئه‌نجامدانی هه‌موو پێویستییه‌كه له باره‌ی وردبینی و چاودێری كاروباری دارایی و به‌دوا داچوون و پیاده‌كردنی رێنمایی وبنچینه‌ی دارایی وژمیریارییه له وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی گرتنی سه‌رپێچیه داراییه‌كانه.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان: كاره‌كه‌ی دروستكردن و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌لأ ده‌زگاو لایه‌نه شارستانی و سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان: ئه‌فسه‌رێكی ڕوكن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له لیوا كه‌متر نه‌بێ و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی پسپۆڕی سه‌ربازی له وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ وله‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه پێی سپێردراوه دوو یاریده‌ده‌ر له ده‌سته‌ی ئه‌ركان (ئۆپڕاسیۆنه‌كان) و( كارگێریی و میره) یارمه‌تی ده‌ده‌ن وئه‌م ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی و پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی به‌ند ده‌بن:1- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ونوێكردنه‌وه.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و باوه‌ڕیی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌یاندن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستن.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆله‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاریه‌كانی سه‌ربازییه‌كان.2- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بو كارگیریی ومیره:أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگیریی.ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی میره.ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی.د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عینه و عه‌مباره مه‌ڵبه‌ندییه‌كان.ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی سه‌ربازیی.و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه سه‌ربازییه‌كان.ز- فه‌رمانده‌یی شوێنه‌كان(مواقع).هه‌شته‌م: پێكهاته‌كانی نیزامی زێره‌ڤانی هه‌رێم: به پێڕه و رێك ده‌خرێن.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری: كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی دابین كردنی ئاسایشی باره‌گه و پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری مه‌یدانی وستراتیژی وهه‌ڵسه‌نگاندنیان و دا زانیان له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه وپكهاته‌كانی وباره‌گا باڵاكانی په‌یوه‌ندیداره.ده‌یه‌م: سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ده‌گ: كاروباره‌كه‌ی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێ.یازدهم: ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:وه‌زیر: سه‌رۆكه.بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.ئه‌مینداری گشتی: ئه‌ندامه.سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان: ئه‌ندامه.به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی: ئه‌ندامه.پشكێنه‌ری گشتی: ئه‌ندامه.فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گ: ئه‌ندامه.وه‌زیر بۆی هه‌یه پشت به راوێژكار و شاره‌زایان له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.مادده‌ی پێنجه‌م :وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به پێی یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان دهبێتماددهی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یا خود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهركردنیلهبهر پێویستی هه‌رێم بۆ هێزێكی نیزامی بۆ پاراستنی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی ودابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پاڵپشتی و به‌شداری كردن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی فیدرالأ له كاتی پێویستدا، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 13
یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 13
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 46ڕۆژی ده‌رهێنان: 20/11/2004پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (54)ی ڕۆژی (20/11/2004)دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییهتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ەوه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:فرمانبه‌رێ، به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌كا، سه‌رۆك دایده‌مه‌زرێنێ و، یه‌كسه‌ر پابه‌ندی سه‌رۆك ده‌بێ. كاتێكیش دیار نه‌بێ ، یان پله‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی چۆڵ بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێم جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه نوێنه‌رێكی هه‌یه، به پله‌یه‌كی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ:أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا.ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ.ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن.د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق.2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان.3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن.4- له‌ناوبردنی سیخوڕی.5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاستهی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی.ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه كادێرگه‌لی وه‌زیفی و كارمه‌ندان بۆ هه‌یئه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ، ته‌نها نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكاره‌كان نه‌بێ، كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو هه‌رێمدا، زه‌رووره‌تی كار‌و ئاسایشی هه‌رێم پێداویستی پێی هه‌بێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌ی تێدا بكاته‌وه، و هیچیش له‌و ئهركو فرمان و سه‌ڵاحیه‌تانه‌ش كه‌م نه‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به سه‌رۆكانی یه‌كه ئیدارییه‌كان دراون.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته.مادده‌ی یازده:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.مادده‌ی دوازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی سیازده:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار، و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی - عێراق هۆكاره زهروورهكانلهبهرئهو به‌ره‌و چاكترچوونه دیموكراتییه‌ی له سیسته‌می حوكمی عیراقدا هاتووه‌ته ئاراوه‌و، له ده‌وڵه‌تێكی مهركهزییهوه بووه به ده‌وڵه‌تێكی ئیتتیحادی و، هه‌رێمی كوردستانی عیراقیش به‌پێی بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدراڵی كه له یاسای هه‌ڵسووڕاندنی ده‌وڵه‌تی عیراقدا جاڕدراوه، دووباره به حكومه‌تی ئیتتیحادیی عیراقه‌وه به‌سترایه‌وه‌و، بۆ یه‌كخستنی هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به جۆرێ كه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه به‌ده‌نگه‌وه بچێ و ببێته مایه‌ی ڕه‌گ داكوتانی سیسته‌می حوكمی فیدراڵی و، له‌پێناوی ئه‌وه‌شدا كه ده‌زگاكانی ئاسایش له فرمانگوزاری و ده‌سه‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانیدا، پتر له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤدا بگونجێن، و به‌پێی شێوازی كار‌و به‌ندوبه‌ست (چوابگ)و بنه‌ما تایبه‌ته‌كانیان ره‌فتار بكا‌و، هه‌مووشیان له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی یه‌كگرتوودا یه‌كبخرێن، و كۆتایی به قۆناغی ڕێكخراوهگهلی ئاسایشی تایبه‌ت بهێنرێ، و سنوور بۆ ئه‌ركوفرمانی ئه‌و لایه‌نه غه‌یره حكومییانه دابنرێ كه باردۆخی ناله‌باری قۆناغی ڕابردوو سهپاندبوونیان، بۆ ئه‌وه‌ش كه میكانیزمێك بۆ هاوده‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و یه‌كخستنی كۆششگهلی ئاسایشی و وه‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و هی هه‌رێمدا، دابنرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه، هه‌مووی، ئه‌م یاسایه، ته‌شریع كرا. ...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 2٩مێژووی بڕیار: ٧/1٢/2000بڕیارپشت به حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددەی (٥٦) لە ياسای ژمارە (١) ی هەمواركراوی ساڵی (١٩٩٢) و، لەسەر داواكاری ژمارەی ياسايی ئەندامانی ئەنجومەن، ئەنجومەنی نيشتمانيی كوردستانی عێراق لە دانيشتنی ژمارە (١٩)ی رۆژی (٢٣/١١/٢٠٠٠) يدا بڕياری ئەم ياساكارييەی خوارەوەی دا :یاسایژماره (12)ی ساڵی 2000یاسایى سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئابووریناسان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سهندیكاكهنهقیب: نه‌قیبی ئابووریناسان.ئابووریناس: هه‌موو ئه‌ندامێكه له سه‌ندیكاكه‌دا بڕوانامه‌یه‌كی له زانسته‌كانی ئابووریدا هه‌بێ له به‌كالۆریوس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.هه‌ڵسوڕاندنی پیشه: به پێی حوكمه‌كانی هه‌ڵسوراندنی پیشه، له پیشه‌كه‌دا كه‌وتبێته كار.به‌شی یهكهمدامهزاراندن و ئامانجهكاندامهزراندنماددهی دووه‌م:1/به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان، له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ و له دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.2/به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ بۆ ته‌یار وئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌ندیكا له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ نه‌ترازێ.ماددەی سێیه‌م:ئامانجی سه‌ندیكا وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌یه:1/له پشت گرتنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراسیدا به‌شداری ده‌كا و، بۆ را‌گرتن و پته‌وكردن و به‌ره‌وباشتربردنی فیدرالیه‌تیش، ده‌بێته پشت و په‌نا2/به‌زركردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی پیشه‌یی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستيی ئه‌ندامه‌كانی.3/ئاسانكردنی رێگای كاركردنی له باروگونجاو بۆ ئه‌ندامه‌كانی.4/رێكخستنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامه‌كان و، پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم و، داكۆكی كردنیش له مافه‌كانیان.5/هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی هه‌رێم كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.6/مسۆگه‌ر كردنی ئاسووده‌یی دوا رۆژی نه‌خۆشی پیری و زه‌بوونی بۆ ئه‌ندامه‌كانی.7/بزاڤ پێدان و نه‌دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی له فراژوكردنی (التنمیه) ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌شداری بكات.خۆنوسین (ئینتما) و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:شهرتو شروتی ئه‌ندام ئه‌مانه‌یه:1/ هاوڵاتی هه‌رێم یا نیشته‌جێی هه‌رێم بێت.2/به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی حوكم نه‌درابێ، یان به جونحه‌یه‌کی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ.3/له زانسته ئابووریه‌كاندا بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:1/ئینتما له سه‌ندیكادا، به‌داواكردنێكی نووسراو ده‌بێ، هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێويستی له‌گه‌ڵدا بێ و بدرێ به نه‌قیب.2/داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پازده رۆژدا كه له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ماوه‌یه تێ په‌ڕی و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕییه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا به قبوڵ كرا‌و داده‌نرێ.3/ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێ، هۆی دیاریكراوی تێدا بێ، بۆی هه‌یه داواكاریی ئینتما بداته دواوه، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بگرێ، ئیدی، بڕیار، بڕیاری دادگایه وده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1/ئابوونه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره.2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:1/به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م سه‌ندیكایه نه‌بێ و ئیلتيزاماتی خۆی به‌جێ نه‌هێنابێ نابێ پیشه‌كه هه‌ڵسوڕێنێ.2/دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كان هه‌ر ئابووریناسێ له سه‌ر ئێش دابمه‌زرێنن یان هه‌ر ئیشێكی تری پێ بكه‌ن، ده‌بێ وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌شداربووه‌كان:ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه، بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن:1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن.2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌شێ به بڕیارێ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه، ده‌زگا وهه‌یئه‌ت و دامه‌زراوی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و دارایی و ئیداری، به ئه‌ندامی فه‌خری (ئه‌ندامی شاناز)، به ئابوونه‌یه‌كی به‌شداربوونی ره‌مزی كه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاریی ده‌كا، وه‌ربگيرێن.مادده‌ی ده‌یه‌م:به‌شداربووه‌كان و ئه‌ندامه شانازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا ئاماده‌ببن، یان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا خۆیان بپاڵێون.مادده‌ی یازده:ئه‌ندام له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامێتيی نامێنێ:أ/مهرگب/ ده‌ست له كار ههڵگرتنج/ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، شه‌رتێ له شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێ.به‌شی دووهمپێكهینهكانی سهندیكاماددهی دوازده:سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:1/هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط).4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی سیازده:1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا.(نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ.2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.مادده‌ی چوارده‌م:1/ ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، وای به‌باش بزانن كه ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ساز بدا، یان ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات، ئه‌وه له‌م باره‌دا ده‌شێ ئه‌نجومه‌ن به پێی ئوسوڵ بانگهێشته‌كه ده‌ربكا و له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی تۆماركردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات.2/ ده‌سته‌ی گشتی ناشێ گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ سازدراوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه، یان لق و باڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه بن.مادده‌ی پازده:1/ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، نیصاب نایه‌ته‌جێ، له‌و باره‌دا، كه نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا ده‌سته‌ی گشتی، دوای پازده رۆژ، له‌هه‌مان كات و جێگای دیاركراودا كۆده‌بێته‌وه، له‌م باره‌دا، نیصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته جێ، ئه‌وجا هه‌موو بڕیارێ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب به‌ر كام تا بكه‌وێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌ندامێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌ی بێیهش كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا به‌شداری بكات.مادده‌ی شازده:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن.2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی.3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری.4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:1/نه‌قیب: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.2/ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3/ ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی، جێگری نه‌قیب و سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی له‌ناو ئه‌ندامەکانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان له پێرۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێ.4/ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی، له كه‌می، مانگی جارێك سازده‌دا، بۆیشی هه‌يه له سه‌ر داواكردنی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داواكردنی سێیه‌كی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ساز بدات.مادده‌ی هه‌ژده:1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ، بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له ساڵێكدا له سێ دانیشتنی بانه و بانیه‌كدا، یان پێنج دانیشتنی جیاجیادا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ دیارنه‌بوو، ئه‌وه، وا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه خۆی له كار كێشاوه‌ته‌وه.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/ئاماده‌كردن و ته‌سدیقكردنی بودجه‌ی ساڵانه و حسابكاریی كۆتایی.2/به پێی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه، بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا كۆشش ده‌كا.3/پێشنیار له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێڕۆی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا.4/هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.5/كارگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مەز‌رێنێ وكرێیان دیاری ده‌كات.6/سه‌یری داوا كارییه‌كانی ئینتما ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شداربووه‌كانیش ئیقرار ده‌كا.7/له حاڵه‌تێكدا، كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا، ئه‌نجومه‌ن یه‌كێ هه‌ڵده‌بژێرێ كه له لیژنه ره‌سميیه‌كان و هی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا بكات.8/پێشنیار ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی پیشه ئابووریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كا.9/هه‌ر كێشه و شكاتێكی بۆ بێت هاواڵه‌ی لێژنه پێوه‌ندداره‌كانی ده‌كات.10/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا داده‌مه‌زرێنێ.11/لیژنه‌گه‌لی لاوه‌كی (فرعیه) بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.12/ سه‌یری ده‌ست له كارهه‌ڵگرتنی نه‌قیب یان هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا ولیژنه‌كانی ده‌كا و ده‌یبڕێنێته‌وه، به‌مه‌رجێ بیخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا.13/به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان به‌خشش و باربۆ (الهبات والتبرعات) له لایه‌نه ئه‌جنه‌بیيه‌كان قبوڵ ده‌كا.14/چاودێرێكی حسابكاری داده‌نێ و بۆ ته‌دقیقكردنی ساڵانه.15/ئه‌وراقی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه رێك ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات.16/بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه و ئه‌و پێڕۆیانه‌ش كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن رێنمایی ده‌رده‌كا كه له گه‌ڵیاندا بگونجێ.17/به موڵك كردنی موڵك و ماڵ و خانووبه‌ره و قبوڵ كردنی به‌خشش و ده‌سنگه (منح)ش ئیقرار ده‌كا.18/مافی قه‌رز پێدان و قه‌رزكردن و پێشكه‌شكردنی یاریده‌ی دارايیشی هه‌یه.19/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێرۆكانیان، یانه بۆ ئابووریناسان داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌شیان ده‌با.20/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به لیژنه‌كانی لق و نوێنرانی سه‌ندیكاش له پارێزگه و قه‌زاكاندا.مادده‌ی بیست یه‌ك:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات.2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی بیست و دوو:لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.مادده‌ی بیست وسێ:لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌توانێ هه‌ر سزایه‌ك له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدا:1/به ئاگاهێنانه‌وه (الفات النظر)2/ئینزار3/قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.مادده‌ی بیست و چوار:بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنج:1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی بیست و شه‌ش:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته كار.2/خزمه‌تگوزارانی لق داده‌مه‌زرێنێ و كرێیان دیاری ده‌كا.3/نوێنه‌رێ داده‌نێ كه له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا لق بنوێنێ.4/پێشنیار و ئامۆژگاری له باره‌ی كاروباری لقه‌وه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدا.5/له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی لقدا سه‌رف و خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق ئه‌نجام ده‌دا و راپۆرتی دارایی و حسابی كۆتاش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا.6/لێژنه‌گه‌لی لق بۆ وه‌دیهانینی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.7/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌دا، هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وت:دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت:1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه.2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن.4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا.5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ.6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.مادده‌ی بیست وهه‌شت:لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی له هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانی خۆیدا به‌پێی رێساكانی یاسای به‌رزه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ره‌فتار ده‌كا.مادده‌ی بیست و نۆ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته كار.مادده‌ی سی:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی سی و یه‌ك:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ...
یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان | 9
یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (25/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان.وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. ئه‌نفالكراو: هه‌ركه‌سێك ژیانی له ده‌ست دابێ یان زه‌ره‌ری پێكه‌وتبـێ یان تا كوئێستا چاره‌نووسی له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید كردن دژ به گه‌لی كوردستان نادیار بێ.شه‌هید: هه‌ركه‌سێك له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداریی یان له تێكۆشانی سیاسی بۆ به‌رگریی كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له دژی رژێمه دا پلۆسه‌ره‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی یاخود كرده‌وه‌ی جه‌نگی دوژمنكارانه له دژی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابی وبه‌پێی ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كردێن:شه‌هیدی خه‌باتگێر: هه‌ركه‌سێكی له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداری یان خه‌باتی سیاسی یان له ئه‌نجامیاندا له دژی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌رگری كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان وئه‌وه‌ی له دوای هاتووه ژیانی خۆی كردبێته قوربانی.ب- قوربانیانی جینۆساید: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان ژیانی له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی (جینۆساید) له‌كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان له كاتی له‌ناو بردنی داپلۆسه‌رانه‌ی بارزانییه‌كان وفه‌یلییه‌كان دا له ده‌ست دابێ.ج- شه‌هیدی هاووڵاتی: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان له ئه‌نجامی كرداری جه‌نگی یان كاری تیرۆریی یان له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابێ. 6- كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان: مێرد یان ژنه‌كان، كوڕ، كچ،دایك، باوك،برا، خوشك،یا خود ئه‌وانه‌ی شه‌هید به بڕیاریكی دادوه‌ری به‌خێوی ده‌كردن.به‌شی دووهمئامانج و بنهماكانماددهی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه دابین كردنی ماف وئیمتیازی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانه له‌گه‌لأ رێزلێنان وچاودێری كردن ویارمه‌تیدانیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ قه‌باره‌و پایه‌ی قوربانییه‌كانی شه‌هیدان بگونجێ بۆ سوككردنی ئازاری كه‌س و كاره‌كانیان.مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه‌دا، به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی سه‌لماندنیان ده‌چه‌سپێ و له كاتێكدا ئه‌و به‌ڵگانامانه نه‌بوون ئه‌وا ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی یاسایی دیكه له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان یاخود دادگا‌و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بسه‌لمێندرێن وپێشكه‌ش به بهرێوهبهرایهتیهگشتیهكان له پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێن.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م :لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕیی ودارایی وئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كه ژماره‌یان له (4) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ پێكدی بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ره‌خنه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌س وكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رچوون.دووه‌م : لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون تاكو حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه بیانگرێته‌وه.هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌ندییه‌كی هه‌بێ، بۆی هه‌یه مه‌غدوورییه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ری كردووه و له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی یان وا داده‌نرێ كه‌پێی راگه‌یه‌نراوه وله‌رووی كارگێریه‌وه بڕیاری لیژنه بڕیارێكی كۆتاییه.لیژنه بڕیاره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چووێنێ ووه‌زیر په‌سندی ده‌كات.هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بێ ده‌توانێ په‌نا بباته به‌ر دادگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه بڕیاری به ره‌فزی ده‌دات و، دادگای به‌رایی لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له كاتی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن وئه‌وه‌ی كه داوا كارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات له پاره‌ی ره‌سمی دادوه‌ری ده‌بووردرێ.بڕیاره‌كانی دادگای باری كه‌سیه‌تی قابیلی تانه‌لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی(30) سی رۆژ له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه وبه‌ئاگاداركراوه داده‌نرێ.به‌شی سێیهمپۆلین كردنی شه‌هیدان و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌س و كارهكانیانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م : كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان و هاووڵاتی ماف وئیمتیازه‌كانی شه‌هیدیان ده‌كه‌وێ به‌پێی پێڕه‌ویك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ.دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م له مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن:1- ژن ومێرد.كوڕ تاكو ته‌واوكردنی بیست وچوار سالأ له ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر له‌خوێندن به‌رده‌وام نه‌بێت.كچ: تاكو دامه‌زراندنی له فرمانێك.روڵه په‌ككه‌وته‌كان: رۆله‌ی په‌ككه‌وته له مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن.دایك و باوك.براكان و خوشكه‌كان: له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌كانی(3،2)ی سه‌ره‌وه.سێیه‌م: به‌شه مووچه‌ی باوك ودایك وژن ومێرد تا له‌ژیاندا مابن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.چواره‌م:له‌كاتی بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شه‌مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیكه كه موسته‌حه‌قن.پێنجه‌م:ئیستحقاقی مووچه بۆ ئه‌و كوڕ وكچه ده‌بێ به‌درێژایی ژیانیان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه موسته‌حه‌قی تاقانه بن.شه‌شه‌م:منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له بڕگه‌كانی (3،2) ی سه‌ره‌وه دا هاتوون به‌ده‌رده‌بن.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: مافی دارایی وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر موسته‌حه‌قه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێ.دووه‌م: براو خوشك مووچه‌كه‌یان راده‌گیری له كاتێك كه موسته‌حه‌قی له پێشتر هه‌بن.به‌شی چوارهمماف وتایبهتكاری كه‌سوكاری شههیدانماددهی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وشه‌هیدی جینۆساید ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێت:خێزانی شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وئه‌نفالكراو یه‌كه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێ بوونی بێ ده‌درێت. ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بوو، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌مان ماف وئیمتیازی بڕیار له‌سه‌ر دراوی یه‌ك هاوسه‌ری ده‌بێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.له‌كاتی شه‌هید بوونی زیاتر له كه‌سێك له‌ناوخێزانێكدا، ئه‌وا مووچه‌كان به‌پێی پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌بن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێت.دووه‌م:1- ڕۆڵه‌كانی شه‌هیده ناوبراوه‌كان له بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا مینحه‌ی هاوسه‌ر گرتنیان پێ ده‌درێت.2- حكومه‌ت خه‌رجی خوێندنی رۆڵه‌كانی شه‌هید له قوتابخانه وزانكۆ ئه‌هلیه‌كان له‌ناو هه‌ریمدا به‌پێی هه‌ل ومه‌رجی بڕیار له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.3- حكومه‌ت ئه‌رك ومه‌سره‌فی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كێشێ.جێماوی شه‌هید له باجی ته‌ریكه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ته‌ریكه‌كان ده‌بووردرێ.ژماره‌یه‌ك له كورسی خوێندن بۆ رۆڵه‌كانی شه‌هیدانی خاوه‌ن به‌هره‌ی زانستی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێن وئه‌مه‌ش به‌هاوئاهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.كه‌س وكاری شه‌هیدان له كرێی پشكینن وچاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه ومه‌لبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی حكومه‌ت له ناو هه‌رێمدا ده‌بووردرێن.حكومه‌ت كرێی چاره‌سه‌ركردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان به‌ڕاپورتێكی لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ.وه‌زاره‌ت سندووقێك داده‌مه‌زرێنێ به‌ناوی سندووقی یارمه‌تیدانی كه‌س وكاری شه‌هید وقوربانییانی جینوساید تاكو پشگیرییان بكرێت ویاریده‌یان بدرێت بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌كان. مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان- عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهههرێمی كوردستان به‌سه‌رده‌مێكی یه‌ك جار سه‌ختدا تێپهڕیوهكه مێژوو هاوتای نه‌دیوه، چونكه رۆڵه‌كانی هه‌رێم تووشی كوشتن وبڕینێكی زۆر بوون به‌ده‌ست رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وبهچهكی كیمیایی وعه‌سكه‌ری گوند ودیهاتهكانیان له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفاله به‌د ناوه‌كان ویران كراون وزۆربه‌ی دانیشتووانی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و په‌لامارانه وزیانێكی زۆر به خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه گه‌یشتووه‌كه گه‌لێك گرفتی سه‌ختی ئاویتهیان تووش بووه و،له پێناو به‌جێ گه‌یاندنی به‌شێكی بچووك وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان كردوه‌ته قوربانی بۆ كوردستان وخۆیان به‌ختكردووه له پێناوی پرنسیپه باڵاكانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (27)ی رۆژی (19/6/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 17 )ی ساڵی / 2007یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان ژماره(9)ی ساڵی 2007مادده‌ی یه‌كه‌م:حوكمه‌كانی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 هه‌موو كاروباری خاوه‌ن شه‌هید وبزربووه‌كان وئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌ڵمه‌تی كۆكوژی( كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان وقوربانییانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌كانی تر و بزربووانی ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری1991 و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی دوای له كوردستان ـ عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ویاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007 ناكۆك نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:كه‌س وكاری شه‌هیدان و بزربووان وئه‌نفالكراوه‌كان كه مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، بۆیان هه‌یه تانه له‌وبڕیارانه بده‌ن له به‌رده‌م دادگا ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ده‌رحه‌قیان ده‌رچوون و له‌گه‌لأ یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 دا ناگونجێن و داوای راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و مافه بچه‌سپێنێ.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و منداڵانه‌یان به‌ناوی خۆیان تۆماركردووه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بووردرێن و سه‌ر له نوێ به ناوی دایك وباوكی شه‌رعیان به‌پێی داواكارییه‌ك كه له لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی یاخود داواكاری گشتی پێشكه‌ش كرابێ تۆمارده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:كه‌س وكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن لێ ده‌بووردرێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ناراستییان له پێناوی پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه پێشكه‌ش كردبێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه له ره‌سمی دادی وره‌سمی پوول و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سنیشانیان كردووه ده‌بووردرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمان كوردستان- عیراق...
یاسای ژماره( 33 )ی ساڵی 2007 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) | 11
یاسای ژماره( 33 )ی ساڵی 2007 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سـه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (24)ی رۆژی (20/11/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 33 )ی ساڵی 2007 یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: شۆڕش: شۆڕشی رزگاریخوازیی كوردستان كه له 11/6/1961دا هه‌ڵگیرسا.دووه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كردبێ و له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا به شێوازی سیاسی سه‌ربازی تێكۆشابێ. سێیه‌م: شه‌هید: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له كاتی شۆڕش وله پێناوی دا شه‌هید بووه.چواره‌م:رێزلێنان: به‌رز راگرتنی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).مادده‌ی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه به‌شدارییان له كۆڕه‌وه قارمانیه‌كه‌ی بارزانی له نێوانی ساڵانی 1945-1958دا كردووه. مادده‌ی سێیه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه چوونه‌ته پالأ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان تا رۆژی 5/3/1991.مادده‌ی چواره‌م:پله‌و پایه‌و ئیمتیازاتی ویسام ومه‌دالیا ونیشانه‌و مه‌رجه‌كانی به‌خشینیان به پێشمه‌رگه به یاسا ده‌ست نیشان ده‌كرێن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه (زێزِهڤانی هه‌رێم)له ریزه‌كانی شۆڕشی به‌سه‌ر بردووه به خزمه‌تێكی كرده‌یی بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی داده‌نرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:رێزلێنانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه گیانی خۆیان به‌خت كردووه له پێناوی شۆڕش و ئه‌و پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامانی دوای ئه‌و مێژووه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به پێره‌وێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای رێزلێنانی ژماره(9)ی ساڵی 1992ی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراقهۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر گرنگی وڕۆڵی پێشمه‌رگه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان و نرخدانان بۆ ئه‌رك و خه‌باتی قاره‌مانییان و بۆ رێزلێنان له قوربانی دانه‌كه‌یان و ڕژانی خوێنی پاكیان له پێناوی ئامانج و ئاواتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستان و بۆ ده‌ستنیشان كردنی ماف و ئیمتیازاتی ماددی و مه‌عنه‌وییان ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا...
یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) | 11
یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سـه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (21/11/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره( 34 )ی ساڵی 2007 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق)مادده‌ی یه‌كه‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پێناویدا تووشی كه‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بووه‌و رێی لێده‌گری خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی دووه‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه تووشی كه‌مئه‌ندامیه‌كی هه‌میشه‌یی بووه له‌م دووباره‌دا خانه‌نشین ده‌كرێ:-یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی كه‌یشته(50%)و به‌ره‌وسه‌ر، به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌ت ده‌رچووبێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه دیاره‌كانی (له‌لایه‌نی ئۆرگانی و فرمانی)له ده‌ستدابێ جا پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده بێت.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: بۆ پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه مئه‌ندام مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی خه‌رج ده‌كرێ كه به قه‌ده‌ر دوامووچه و ده‌رماڵه‌كانی بێت كه له‌كاتی خزمه‌تكردنیدا وه‌ریده‌گرت، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌شی به‌پێی پله‌ی په‌ككه‌تنه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا تووشی كه‌مئه‌ندامی بووبێ وپله‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته(50%)و به‌ره‌وهه‌وراز، پایه‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پایه‌ی نوێی بۆ خه‌رج ده‌كرێ، له‌گه‌لأ خه‌رج كردنی پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌دا له مه‌یدانی شه‌ڕدا نواندوویه‌تی.سێیه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه به رێژه‌ی(100%)تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه له مه‌یدانی شه‌ڕدا، دوو پایه‌ی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه‌كان به ڕێزلێنانی سه‌باره‌ت به نواندنی قاره‌مانیه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ خه‌رج ده‌كرێ.چواره‌م: هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌دوا مووچه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ وه‌ری ده‌گرت وه‌ك پاداشت بۆ یه‌كجار بۆی خه‌رج ده‌كرێ.پێنجه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه‌مئه‌ندامه‌ی كه بڕگه‌ی (دووه‌م)له مادده‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌ی (50%)ی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی له نێوان (25%-49%)یه، ده‌نێردرێ بۆ یه‌كێك له یه‌كه جێگیره‌كانی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)یاخود به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:پێشمه‌رگه (زێزِهڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به شه‌هید تۆمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كرد‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕدا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌نێردرێ و بۆ پاشه‌نشینه‌كانی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی خه‌رج ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندام له ده‌ست دراوانیشی پێده‌درێ هه‌روه‌ك چۆن پێش كۆچی دوایی وه‌ریده‌گرت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنی یان به هۆیه‌وه تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی ده‌نێردرێ بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیشی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی خه‌رج ده‌كرێن كه پێش كۆچی دوایی وه‌ری ده‌گرت.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویستیه‌كانی ژیان و هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه به جۆرێك فه‌راهه‌م بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)دا بگونجێ.دووه‌م: یه‌كێكی یارمه‌تیده‌ر داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه(زیره‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی ته‌واو له (100%)ه و له كاتی تووش بوونی به نه‌خۆشی ئیفلیجی ته‌واو یا هه‌ردوو لاقی له سه‌رووی چۆكه‌وه یا ده‌سته‌كانی یا چاوه‌كانی له ده‌ستدابێ یاخود به‌هۆی پێكانه‌وه تووشی نه‌خۆشی شیزۆفرینیابووبێ.سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیی چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئه‌ندام له پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ شیاندنی و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ ناو كۆمه‌ڵگا.چواره‌م: مووچه‌ی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ی كه‌مئه‌ندام به هه‌مان زیاده‌ی كه به‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تدادێ زێده ده‌كرێ، له باری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له سیسته‌می مووچه‌كان به‌پێی پله‌و پایه رووده‌دات.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:ـیهكهم: چاره‌سه‌ر كردنی به‌خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌كاندا.دووه‌م: داشكاندنی نرخی پلیتی سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا به رێژه‌ی 30% و بۆ هه‌موو جۆری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه.سێیه‌م: لێبوردن له قازانجی یاسایی كه دێته سه‌ر ئه‌و پێشینه(سلفه)یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرێت.چواره‌م: مافی فێركردنی به خۆڕایی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا بۆ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی هه‌یه.پێنجه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونی شیاو بۆی.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی ژماره(7)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پیڕه‌وو رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقهۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایهبۆ رێزلێنان له ده‌وری قاره‌مانیه‌تی و تێكۆشانی پێشمه‌رگه(زێره‌ڤانی هه‌رێم) كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه نواندوویه‌تی و بۆ رێزلێنان له قوربانیانیان كه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شی كردووه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و خه‌باتگێرانه‌دا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بووه و توانای به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌تكردن له ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا نه‌ماوه‌و له‌به‌ر پێویستییان به چاره‌سه‌ر كردن و شیاندن و چاودێری كردنی تایبه‌تی و حه‌سانه‌وه و ژیانێكی خۆش هه‌یه و بۆ دابین كردنی مافی خانه‌نشینیان، ئه‌م یاسایه ده‌چوێنرا....