یاسای ژماره‌ (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره‌ (14)ی ساڵی 2008له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 5

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

   به‌ناوی گه‌له‌وه‌ 

په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی(1) له‌ مادده‌ی(56)ی یاسای ژماره‌(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سـه‌ر داوای یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مـان، په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌(3)ی رۆژی 26/9/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (14)ی ساڵی 2011 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره‌ (14)ی ساڵی 2008له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:

جێبه‌جی كردنی یاسای سزایی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی ژماره‌(14)ی ساڵی 2008) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق و كاركردن به‌ ئه‌حكامه‌كانی.

مادده‌ی دووه‌م:

دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌ فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبێ.

مادده‌ی سێیه‌م: 

 پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی چواره‌م:

كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.

مادده‌ی پێنجه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی (30) ڕۆژ له‌ مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.

د. ئه‌رسلان بایز اسماعیل

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق