أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یا خود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 و هه‌مواركراوه‌كانی ناكۆك بێت.
مادده‌ی یازدهم
مادده‌ی یازدهم: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به پێی یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێت
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدی: یه‌كه‌م : وه‌زیر : به‌رپرسی یه‌كه‌مه له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی وله‌ویشه‌وه فه‌رمان و رێنمایی ده‌رده‌چن له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو كاروباری سه‌ربازی و هونه‌ری و دارایی و كارگیریی و رێكخستنه‌وه هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره لێی و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی به فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تدا بدات، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆری خۆی. دووه‌م : وه‌كیل وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت بۆی ده‌سنیشان كراوه یان ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كا. سێیه‌م: ئه‌میندارێتی گشتی: ئه‌میندارێكی گشتی (به پله‌ی تایبه‌تی) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك بۆ راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و جه‌نگاوه‌ران و یاسایی وشارستانی یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كانءكڕیاری وچه‌كداركردن وكه‌ڵءپه‌ل پێدان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان ءخۆبه‌خشكه‌ران. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنء ڕۆشنبیریء هۆشیاریی نیشتیمانی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌و چاودێری خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی). 6. فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 7. دادگا سه‌ربازیه‌كان. چواره‌م: پشكێنه‌ریه‌تی گشتی: ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له (لیواء) كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێته (پشكێنه‌ری گشتی) و كاره‌كه‌یش پشكنین و به‌دوا داچوونی ده‌زگا و پێكهاته‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و باری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی و پیاده‌كردنی ئه‌وفه‌رمان و رێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون و ئه‌مه‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌وری و ناده‌وری ده‌بێت بۆ وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و په‌ره‌پێدان. پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاره‌كه‌یشی ئه‌نجامدانی هه‌موو پێویستییه‌كه له باره‌ی وردبینی و چاودێری كاروباری دارایی و به‌دوا داچوون و پیاده‌كردنی رێنمایی وبنچینه‌ی دارایی وژمیریارییه له وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی گرتنی سه‌رپێچیه داراییه‌كانه. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان: كاره‌كه‌ی دروستكردن و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌لأ ده‌زگاو لایه‌نه شارستانی و سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان: ئه‌فسه‌رێكی ڕوكن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له لیوا كه‌متر نه‌بێ و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی پسپۆڕی سه‌ربازی له وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ وله‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه پێی سپێردراوه دوو یاریده‌ده‌ر له ده‌سته‌ی ئه‌ركان (ئۆپڕاسیۆنه‌كان) و( كارگێریی و میره) یارمه‌تی ده‌ده‌ن وئه‌م ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی و پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی به‌ند ده‌بن: 1- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ونوێكردنه‌وه. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و باوه‌ڕیی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌یاندن. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستن. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆله‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاریه‌كانی سه‌ربازییه‌كان. 2- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بو كارگیریی ومیره: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگیریی. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی میره. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عینه و عه‌مباره مه‌ڵبه‌ندییه‌كان. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی سه‌ربازیی. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه سه‌ربازییه‌كان. ز- فه‌رمانده‌یی شوێنه‌كان(مواقع). هه‌شته‌م: پێكهاته‌كانی نیزامی زێره‌ڤانی هه‌رێم: به پێڕه و رێك ده‌خرێن. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری: كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی دابین كردنی ئاسایشی باره‌گه و پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری مه‌یدانی وستراتیژی وهه‌ڵسه‌نگاندنیان و دا زانیان له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه وپكهاته‌كانی وباره‌گا باڵاكانی په‌یوه‌ندیداره. ده‌یه‌م: سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ده‌گ: كاروباره‌كه‌ی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێ. یازدهم: ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3. ئه‌مینداری گشتی: ئه‌ندامه. 4. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان: ئه‌ندامه. 5. به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی: ئه‌ندامه. 6. پشكێنه‌ری گشتی: ئه‌ندامه. 7. فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گ: ئه‌ندامه. 8. وه‌زیر بۆی هه‌یه پشت به راوێژكار و شاره‌زایان له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای پێشمه‌رگه‌ی ژماره(5)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : پاراستن و زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریی كردن لێی و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی. دووه‌م : پاراستنی كیانی سیاسی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمه دیموكراتییه‌كه‌ی و پارێزگارێكردن له ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی. سێیه‌م : پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌رگری كردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق به پێی ده‌ستوری فیدڕاڵی و ده‌ستووری هه‌رێم و بیرخه‌ره‌وه‌ی له یه‌كگه‌یشتنی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئه‌منیه‌كان و كاره‌سات و به‌شداریكردن له‌كاتی پێویست له جه‌نگ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و له عیراقیشدا به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كردن له‌گه‌لأ حوكمه‌تی فیدرالأ دا. چواره‌م: دامه‌زراندنی پێكهاته‌و یه‌كه‌ی نیزامی سه‌ربازی و مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر هه‌موو هونه‌رێكی جه‌نگ وفێركردنی زانستییه نوێیه‌كان، تاكو شیاو بن بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی و پۆلێنه‌كانی و شێوازی پێدانی هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی هونه‌ری و په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان له مه‌یدانی جه‌نگدا. شه‌شه‌م: دابین كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نیشته‌جێ كردن و چه‌كداركردن و ته‌موین و گواستنه‌وه و خۆراك و مووچه وكاروباری دارایی و ژمێریاری وئاستی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی وخزمه‌تگوزاری دیكه بۆ هێزه‌كان هه‌یه.