مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدی: یه‌كه‌م : وه‌زیر : به‌رپرسی یه‌كه‌مه له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی وله‌ویشه‌وه فه‌رمان و رێنمایی ده‌رده‌چن له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو كاروباری سه‌ربازی و هونه‌ری و دارایی و كارگیریی و رێكخستنه‌وه هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره لێی و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی به فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تدا بدات، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆری خۆی. دووه‌م : وه‌كیل وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت بۆی ده‌سنیشان كراوه یان ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كا. سێیه‌م: ئه‌میندارێتی گشتی: ئه‌میندارێكی گشتی (به پله‌ی تایبه‌تی) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك بۆ راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و جه‌نگاوه‌ران و یاسایی وشارستانی یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كانءكڕیاری وچه‌كداركردن وكه‌ڵءپه‌ل پێدان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان ءخۆبه‌خشكه‌ران. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنء ڕۆشنبیریء هۆشیاریی نیشتیمانی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌و چاودێری خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی). 6. فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 7. دادگا سه‌ربازیه‌كان. چواره‌م: پشكێنه‌ریه‌تی گشتی: ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له (لیواء) كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێته (پشكێنه‌ری گشتی) و كاره‌كه‌یش پشكنین و به‌دوا داچوونی ده‌زگا و پێكهاته‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و باری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی و پیاده‌كردنی ئه‌وفه‌رمان و رێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون و ئه‌مه‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌وری و ناده‌وری ده‌بێت بۆ وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و په‌ره‌پێدان. پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاره‌كه‌یشی ئه‌نجامدانی هه‌موو پێویستییه‌كه له باره‌ی وردبینی و چاودێری كاروباری دارایی و به‌دوا داچوون و پیاده‌كردنی رێنمایی وبنچینه‌ی دارایی وژمیریارییه له وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی گرتنی سه‌رپێچیه داراییه‌كانه. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان: كاره‌كه‌ی دروستكردن و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌لأ ده‌زگاو لایه‌نه شارستانی و سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان: ئه‌فسه‌رێكی ڕوكن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له لیوا كه‌متر نه‌بێ و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی پسپۆڕی سه‌ربازی له وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ وله‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه پێی سپێردراوه دوو یاریده‌ده‌ر له ده‌سته‌ی ئه‌ركان (ئۆپڕاسیۆنه‌كان) و( كارگێریی و میره) یارمه‌تی ده‌ده‌ن وئه‌م ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی و پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی به‌ند ده‌بن: 1- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ونوێكردنه‌وه. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و باوه‌ڕیی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌یاندن. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستن. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆله‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاریه‌كانی سه‌ربازییه‌كان. 2- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بو كارگیریی ومیره: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگیریی. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی میره. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عینه و عه‌مباره مه‌ڵبه‌ندییه‌كان. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی سه‌ربازیی. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه سه‌ربازییه‌كان. ز- فه‌رمانده‌یی شوێنه‌كان(مواقع). هه‌شته‌م: پێكهاته‌كانی نیزامی زێره‌ڤانی هه‌رێم: به پێڕه و رێك ده‌خرێن. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری: كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی دابین كردنی ئاسایشی باره‌گه و پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری مه‌یدانی وستراتیژی وهه‌ڵسه‌نگاندنیان و دا زانیان له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه وپكهاته‌كانی وباره‌گا باڵاكانی په‌یوه‌ندیداره. ده‌یه‌م: سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ده‌گ: كاروباره‌كه‌ی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێ. یازده‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3. ئه‌مینداری گشتی: ئه‌ندامه. 4. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان: ئه‌ندامه. 5. به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی: ئه‌ندامه. 6. پشكێنه‌ری گشتی: ئه‌ندامه. 7. فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گ: ئه‌ندامه. 8. وه‌زیر بۆی هه‌یه پشت به راوێژكار و شاره‌زایان له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستێ.
الموضوع: به‌رپرسی له وه‌زاره‌ت و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی,یارمه‌تی وه‌زیر له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت,ئه‌میندارێتی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر,پشكێنه‌ریه‌تی گشتی,فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان,سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان