أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێشمه‌رگه له ان‌و شۆرشدا له رۆژی چوونه رێزیه‌وه به‌سه‌ری بردووه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خه‌باتی (فعلی) داده‌نرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: مه‌دالیای تایبه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌درێ كه شێوه و پله و به‌خششه‌كانی (امتیازات) به پێی ئه‌م یاسایه به په‌یره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تا 1/3/1992 چونه‌ته رێزی شۆرشی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-شۆرش: شۆرشی رزگاری خوازی كوردستانییه كه له 11/9/1961 ه‌وه هه‌ڵگیرسا. 2-پێشمه‌رگه: هه‌ر كه‌سێك چووبێته رێزی شۆرشه‌وه له رووی سیاسی یان سه‌ربازییه‌وه خه‌باتی بۆ یه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كردبێ و لێیانی لانه‌دابێ و هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی دا نه‌كردبێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ڵگرانی مه‌دالیا له بۆنه گشتی یه‌كان دا هه‌ر یه‌كه‌و به پێی پله‌كه‌ی له شوێنی تایبه‌تی یان دا داده‌نیشن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌و بانوانه‌ی چوونه‌ته رێزی شۆرشه‌وه هه‌مان به‌خششه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌درێتێ.