أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: دابڕینی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به هه‌موو میلاك وئۆتۆمبیل وئالیات وجیهاز وموڵك ومه‌ركه‌زی ئاگر كوژاندنه‌وه‌یانەوە له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وبه‌ستنه‌وه‌یان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزاره‌وه له‌ڕووی لایه‌نی فرمانی وهونه‌رییه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: لایه‌نی دامه‌زراندن وترقیه وخانه‌نشینی وده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی كه‌سانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: پۆلیس وئاگركوژێنه‌وه هه‌مان روتبه وپله‌ی ئێستای فرمانه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت ویاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1978ی خزمه‌تگوزاری وخانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی یاسای سزا سه‌ربازییه‌كانی ژماره (13)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1940 ویاسای ئوسوڵی دادگایی سه‌ربازیی ژماره (44)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1941 به وه‌زیری ناوخۆ دراوه، به وه‌زیری شاره‌وانی وگه‌شت وگوزار ده‌درێ بۆ سزادان وبه دادگادانی ئه‌وانه‌ی له به‌ڕێوبه‌راییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن.