أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌مای دادگا سزاییه‌كانی سه‌ربازیی عێراقی ژماره (30) ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم).
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.