یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 15
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 15
به‌ناوی خوای بەخشندهو میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (18)ی رۆژی (6/11/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی(یه‌كه‌م)دا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه(3) له مادده‌ی دووه‌م هه‌موارده‌كرێو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:(وه‌زیر، چه‌ند ڕاوێژكارێكی ده‌بێ، نابێ ژماره‌یان له چوار زێتر بێ. له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت، و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده‌یدا یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ‌و شاره‌زاو پیاده‌كاربن).مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:(ئامانجی وه‌زاره‌ت:-پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وارو هۆشیارو نیشتمان په‌روه‌رو، ده‌ستپێك به بیركردنه‌وه‌ی زانستی و، گۆشكراو به زانست ومه‌عریفه‌و ئاكاری باش وله خۆگر بۆ ده‌رهاوێشته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و، زانا به مافه‌كانی مروڤ و، بڕوادار به سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی وهاووڵاتی بوون وئه‌ركه‌كانی و، تێگه‌یشتوو بۆ سه‌ربه‌ستی وبه‌رپرسێتی له كه‌مه‌ره‌ی كۆمهڵگهداو، فه‌راهه‌مكردنی هه‌ڵی فێربوون بۆ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌ند بێ یان پێویستی پێی هه‌بێت).مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی چواره‌م هه‌موارده‌كرێ و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ مادده‌كه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (5) و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:-4- زمانه‌كانی توركمانی وسریانی وئه‌رمه‌نی ده‌كرێت به زمانی فێركردن له‌و ناوچانه‌دا كه ئه‌وانه‌ی به‌م زمانانه ده‌دوێن چرییه‌كی نیشته‌نی پێك ده‌هێنن، به پێی به‌ندو به‌ستی (چوابگ)په‌روه‌رده‌یی، به‌مه‌رجێك فێركردنی زمانی كوردی وعه‌ره‌بی ئیلزامی بێت.5- گۆرینی به‌رنامه‌كانی خوێندن، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن به پێی داخوازیه‌كانی سه‌رده‌م، به جۆرێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی وپه‌ره‌پێدان، له هه‌رێمی كوردستان گونجا بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (1)و(4) له مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان وبه‌رپرسانی به‌رێوه‌بردنی فێركاری وسه‌رپه‌رشت ومه‌شق پێكردنه‌وه‌یان له كاتی خزمه‌تدا و، به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشهییو زانیستیداو، پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا.4- گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆزی، به گوفتارو به‌كردار.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:وه‌زاره‌ت، پۆڵ وقوتابخانه، به پێی شێوازی زانستی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چاودێریی:أ- ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت.ب- سه‌ركه‌وتووه‌كان وبههرهداران(الموهوبین).مادده‌ی حه‌وته‌م:مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:پێكهاته‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت پێك دێت له:نوسینگه‌ی وه‌زیر.نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رنامه‌كان وشێوازه‌كانی فێركاری وچاپه‌مه‌نیه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاڵاكی وه‌رزش وهونه‌ر. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخچه‌ی ساوایان وخوێندنی سه‌ره‌تایی. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاستكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و بڕوانامه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی دواناوه‌ندی وپیشه‌یییه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی توركمانی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركدنی سریانی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان ومه‌شقكردن.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتكردنی په‌روه‌رده‌یی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بینایه وكارگه‌كان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه:5 –أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ.ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره)یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه.دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی حه‌وته‌م (دووباره)ده‌شێ ماوه‌ی خوێندن، به گواستنه‌وه بۆ پۆلیكی به‌رزتر كورتبكرێته‌وه. هه‌موو كاروبارێكی گواستنه‌وه‌ش به ڕێنمایی دیار ده‌كرێ.مادده‌ی یانزه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیسته‌م (دووباره)پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت:أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ.ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.مادده‌ی دوانزه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی سیازده‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێت.مادده‌ی چوارده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پانزه‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -به هاوڕا، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا، كه گرینگیدانی شایسته‌ی به كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه، پێوه‌دیاره، تا به شێوه‌یه‌كی كارا له بزاڤی په‌ره‌سندن وپێشكهوتندا، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینێ، به‌شداری بكا‌و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش توانستی پێ بدرێ شانبه شان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنی زانستی وشارستانیدا پێ هه‌ڵگرێ وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته زامن بكرێ و، بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌وه‌ش، زێتر كارا‌و به توانا بكرێ، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا...
یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993) | 8
یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993) | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 32رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برَگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (32)ی ساڵی / 2004یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)مادده‌ی یه‌كه‌م:له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (12)ی ساڵی (1993)دا ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌یئه‌ی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ئیه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا)ی له جێگه داده‌نرێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (27)ی هه‌موار ده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:(هه‌یئه‌كه له كۆلیژه ته‌قه‌نیه‌كان و په‌یمانگه پسپۆڕه‌كانی بواری فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌ی پێك دێت و، شخسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، بۆشی هه‌یه راسپێرێ كۆلێژگه‌ل و په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی به‌پێی پێویست له تازه بكرێنه‌وه یان ئیلغا بكرێن یان بكرێنه‌وه یان تێكه‌ڵ بكرێن. مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئةمةى خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئیداره‌ی هه‌یئه‌كه ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست كه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و، له سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌یان كه له كه‌میی هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت (له ناوزه‌دكردنیاندا، شاره‌زایی و پسپۆڕی ڕه‌چاو ده‌كرێ و،ئیقراری ئه‌ندامێتیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێ، بۆ دوو ساڵ كه یارای تازه‌كردنه‌وه‌یه) .مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (30)ی هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی ئیداره‌كه‌ى ئهنجومهنیَ ده‌یگرێته ده‌ست بریتیه له ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی و، له عه‌میدی كۆلێژ، یان عه‌میدی په‌یمانگه‌و سه‌رۆكانی به‌ش یان لق و یاریده‌ده‌ری عه‌مید نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر كۆلێژێ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یێ، پێك دێت و، هه‌ر هه‌مان ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژی زانكۆكانی هه‌یه به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆلیژ یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌مید بسپێرێ و، ئیشی تایبه‌ت و بڕیاره‌كانیشی هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌قی مادده‌ی(16)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م):یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت.ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ.بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:(عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه لهگهلَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی (36) زیاد ده‌كرێ و، زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:( یاریده‌ده‌ری هه‌یئه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه داده‌مه‌زرێ و، ئیشوكاره‌كانیشی بة برِيار دیار ده‌كرێن و، له كه‌میش مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری ده‌بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه (2)ی مادده‌ی (37) هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت بۆ هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان بوَههر په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید داده‌مه‌زرێ به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژة ته‌قه‌نیةكة یان په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 33رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی .فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا.زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه.زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجه‌كان و ئه‌رك و فرمانهكانماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌تێ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه زانستی. وه‌زیرێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات به‌ناوی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی:رهنگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا.وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا.كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه).زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی .دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گهلَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن.ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گهلَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا.چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ لهگهلَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات.خزمه‌تكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی .پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا .مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ:ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا.دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا.كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵهرو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر.داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان.دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان.كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا.رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه.به‌شی سێیهمپێكهاته و سهڵاحییاتهكانبابهتی یهكهمناوهندی وهزارهتهكهماددهی پێنجه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار:ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن.پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا.ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه.وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ.دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه.ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.به‌رچاوخستنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی شه‌شه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.مادده‌ی هه‌شته‌م:له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له:بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئهندامسهرۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئهندامسهرۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئهندامنسهرۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئهندامئهندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆیێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئهندامننهقیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئهندامماددهی نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده بوونی دو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ساز ده‌دا. به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش مانگی یه‌ك جار كۆ ده‌بێته‌وه، له‌كاتی پێویستیشدا، ده‌شێ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات. بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌درێن. كاتێكیش ده‌نگه‌كان یه‌كسان بن، ئه‌وه له‌و باره‌دا تای ته‌رازوو به‌لای ده‌نگی وه‌زیردا ده‌شكێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی قبوڵكردن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.دیاركردنی پله‌و له‌قه‌ب و بڕوانامهگهلی زانستی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها دیاركردنی شه‌رتوشروتی به خشینیان.دیاركردنی شه‌رتوشروتی ئیجازه‌پێدان بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌هلی.ئیقراركردنی گرێدانی كۆنگره‌ی فێركردنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی خولاوخول بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار بهفێركردنی باڵا‌و پێرۆگهلی خوێندنه‌وه له‌كاتی پێویستدا.راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌میان.مادده‌ی یازده:دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م دایه‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: دایه‌ره‌ی ئیداری: هه‌موو ئه‌و كاروباره ئیداری و دارایی و یاساییانه ده‌گرێته ده‌ست كه ناكه‌ونه ژێر سه‌ڵاحییاتی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كانه‌وه وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له كه‌میی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی هه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا یان هاوتای بڕوانامه‌یه‌كی باڵا بێت له زانسته ئینسانیه‌كاندا و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: دایه‌ره‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دوا داچوون: ئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆكان و، هه‌یئه‌ی په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، دایه‌ره‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن هه‌موویان له‌پلانێكی یه‌كخراوی وه‌زاره‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و لێكیان ده‌گونجێنێ به ئامانجی ئه‌وه‌ی به جۆرێكی ئه‌وتۆ به‌ره‌و چاكتریان ببات كه له‌گه‌ڵ پلانی گشتیی به‌ره‌و چاكتر بردن (تطوير)ی هه‌رێمدا بگونجێ، به‌یاننامه‌و زانیارییه ئامارییه‌كانیش كۆده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ده‌روازه دایانده‌نێ و شیكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به دواداچوونی به‌ركارخستنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌و لیژنانه‌وه ده‌رده‌چن كه دانانی به‌رنامه‌گه‌لی فێركارییان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها گونجاندن و رێكخستنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خۆگواستنه‌وه‌یان له‌نێوان زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كانداو، دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه دێن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی حاسوبی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیراسه تانه شنه‌ش كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه.ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م:دایه‌ره‌ی بیعسه‌و پێوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان: سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ خوێندن نێردراون بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بروانامه‌كانیشیان ده‌گرێته ئه‌ستۆو،پێوه‌ندی رۆشنبیری و زانستیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا رێك ده‌خات و به‌دووی به‌ركارخستنی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌شدا ده‌چێ كه له‌م بواره‌دا له گه‌ڵیاندا مۆر كراوه، ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ.چواره‌م: جیهازی پشكنین: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، له كه‌می پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ و له كاروباری زانستی و ئیداریشدا شاره‌زایی ماوه‌ی ده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ، ژماره‌یێ پشكنه‌ری پسپۆڕ یاریی ده‌ده‌ن. ئه‌م جیهازه مه‌شروعیه‌تی ره‌فتاری زانكۆ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و به‌ش و لقه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزانێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كاندا ده‌گونجێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م جیهازه به پێڕوَ دیارده‌كرێن.به‌شی چوارهمدهزگاكانی فێركردنی باڵامادهی دوازده: ئه‌م تهشكیلاتانهی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌به‌سترێن:1-زانكۆی سه ڵاحهددین2-زانكۆی سلێمانی3-زانكۆی دهۆك4-زانكۆی كه‌ركوك5-هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان6-هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆره پزیشكییهكانماددهی سیازده:زانكۆ جێگایه‌كی پیرۆزی بێ وه‌یه‌و، ناوه‌ندێكی شارستانی و هزری و زانستی و ته‌قه‌نییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌یه.مادده‌ی چوارده:زانكۆ له كۆلێژ و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ر ته‌شكیلاتێكی دیكه پێكدێت به‌پێی پێداوستی مه‌عریفه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی و، به‌پێی پێرۆیهكی تایبه‌ت.مادده‌ی پازده:زانكۆ سه‌رۆكێكی ده‌بێ، به‌پله‌یه‌كی تایبه‌ت و به بریاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ، به‌مه‌رجێ بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و بۆ ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شازده:سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییش، بڕیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ركارو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشدا نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات.2- به‌پێی حكومه‌كانی یاسا‌و پێرۆ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و فه‌رمان و رێنمایيانه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌چن ئیداری كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌بات.3- به‌پێی یاساگه‌ل و پێرۆ و رێنماییه به‌ركاره‌كانیش ئیداره‌ی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیش به‌ڕێوه‌ده‌بات.4- قازانجه‌كانی نووسینگه‌و عیاده‌ی راوێژكاره‌كان دابه‌ش ده‌كا، (40%)ی بۆ زانكۆ ته‌رخان دهكاو ده‌خرێته سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وباشتربردنی بزاڤی زانستی و خزمه‌تی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێ و، (60%)یشی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كرێ.5- دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی به‌ش و لق و یاریده‌ده‌رانی عه‌میده‌كان له كۆلێژه‌كاندا.6- سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میده‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی، یان به هه‌ر كه‌سێ كه خۆی پێی باش بێت.مادده‌ی حه‌ڤده:سه‌رۆكی زنكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بن، یه‌كه‌میان بۆ كاروباری ئیداری و دارایی، دووه‌میان بۆ كاروباری زانستی و، سێیه‌میان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی. ئه‌مانه، به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی، به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێن، ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بێ و هه‌ر له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر، به مه‌رجێكیش خزمه‌تی زانكۆییان هه‌بێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده:زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یئه‌تی باڵای زانستی و ئیداری زانكۆ كه‌یه‌و، پێكدێت له:1- سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك2- یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن3- عه‌میده‌كان ئه‌ندامن4- دوو ئه‌ندامیش له هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ كه هه‌یئه‌كه خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ ته‌نیا یه‌ك جار.مادده‌ی نۆزده:ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان:ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا.ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییهكانیداج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن.د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی.ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا.و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا.گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخیزانستی.ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6)شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ.ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان:أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان.ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا.ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان.د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان.3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان:أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا.ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ.ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی .4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.مادده‌ی بیست:كۆلیژ، راگرێ (عمید)ێكی ده‌بێت، بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له كه‌میی مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیشی له حه‌وت سال كه‌متر نه‌بێ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ.عه‌مید دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێ، یه‌كیان بۆ كاروباری زانستی و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ كاروباری ئیداری و قوتابیان. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی بیست ویه‌ك:راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا:1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان:أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی.ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان.د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش.2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان:أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه.ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه.ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا.د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب.ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن.و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان.ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.مادده‌ی بیست و دوو:1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:أ- عه‌میدی كۆلێژ سهرۆكب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئهندامنج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئهندامند- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئهندامنه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.مادده‌ی بیست و سێ:ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات:1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان:أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان.ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى.ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا.د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان.ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی.و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه.2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان:أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی.ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار .د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار.ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو.و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست.ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات.ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه.گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن.ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان.ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی.ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه.راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان دهكاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا.د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.مادده‌ی بیست و چوار:به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له:1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ.2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت.3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن دهكاو پێشنیازی ههمواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی.ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان.ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وهرگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان.د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ.ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش.و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه.ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ.ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش.مادده‌ی بیست و پێنج:هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان، له‌مانه پێك دێن:ئوستاده‌كان.ئوستاده یاریده‌ده‌ره‌كان.مودهڕیسهكان.موده‌ڕیسه یاریده‌ده‌ره‌كان.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ به موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ ده‌ردێ، مهرجة بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی هه‌بێ .ئه‌گه‌ر موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا، له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، ته‌رقیه نه‌كرا بۆ مهرتهبهیهكی باڵاتر، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی باڵا، به‌مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژو ئه‌نجومه‌نی زانكۆیشی له‌گه‌ڵدا بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت:كه‌سێ به‌مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس دابمه‌زرێ یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه یه‌كێك له‌م دوو شه‌رته‌ی هه‌بێ:ده‌بێ بڕوانامه‌ی باوڕپێكراوی دكتۆرای وه‌رگرتبێ یان هاوتای زانستی ئه‌و بڕوانامه‌یه، یانیش ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌قه‌نی یان پیشه‌یی له پسپۆریگهلێكدا هه‌بێ كه نه بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا ده‌به‌خشن و نه بڕوانامه هاوتا زانستیه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌مه‌رجێ ئه‌و خوێندنه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی پێ وه‌رده‌گرێ له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ دوای بڕوانامه‌ی كۆلێژ.پێویسته موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر بووبیَ له یه‌كێ له زانكۆكاندا له ده‌زگای په‌یمانگه هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له كه‌میی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه كۆششێكی تهدریسیی باشیشی به خه‌رج دابێ.مادده‌ی بیست هه‌شت:كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی له زانكۆیه‌كدا یان له هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا یان له هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كاندا بووبێ له‌وانه گوتنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌چوار سالَ كه‌متر نه‌بی و، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به نرخیشی بڵاو كردبێته‌وه، له سێ لێكۆڵینه‌وه كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی بیست نۆ:كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستاد دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه شهرتو شروتی مادده‌ی (28)ی تێدا فه‌راهه‌م بێت و له كه‌میش شه‌ش ساڵی له مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ردا به‌سه‌ر بردبێ و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششی ده‌گمه‌نیشی له ته‌دریسدا به‌خه‌رج دابێ و، له كه‌مییش (3) سێ لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌سڵی و (موبته‌كه‌ر)یشی بڵاو كردبێته‌وه.مادده‌ی سی:به‌ده‌ر له حوكمگهلی مادده‌كانی پێشتر، ده‌شێ خاوه‌ن دكتۆرای باوه‌رپێكراو، یان خاوه‌ن هاوتای زانستی دكتۆرا، به‌مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر له زانكۆدا دابمه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌رجێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماوانه ته‌دریسی كردبی و ناوبانگی سه‌ركه‌وتنی له‌و ته‌دریسه‌دا ده‌ركردبی و، لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زانستی به‌نرخ و موبته‌كه‌ریشی بڵاوكردبێته‌وه.به‌شی پێنجهمههیئهتی په‌یمانگه تهقهنییهكانماددهی سی و یه‌ك:ئه‌م هه‌یئه‌ته شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه و به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراوه، ئیشه‌كانیشی بوارگه‌لی فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی، یان هاوتاكه‌ی، ده‌گرێته‌وه. بۆیشی هه‌یه راسپێری به‌پێی پێویست په‌یمانگه بكرێته‌وه یا ئیلغای بكرێ یان تێكهلَ بكرێن.مادده‌ی سی و دوو:هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییشی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة.سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ.مادده‌ی سی و سێ:هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له:سه‌رۆكی هه‌یئه سهرۆكعهمیدهكانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئهندامنئهندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.مادده‌ی سی و چوار:ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه لهگهلَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه.مادده‌ی سی و پێنج:په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ.عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ لهگهلَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ.عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی سی و شه‌ش:په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت.ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ.به‌شی شهشهمههیئهی باڵای پسپۆره پزیشكییهكانماددهی سی و حه‌وته‌م:هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.مادده‌ی سی و هه‌شت:ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و ههولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.مادده‌ی سی و نۆ:ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دكتۆرا یان هاوتای دكتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی.مادده‌ی چل:ئه‌نجومه‌نێ، وه‌ك هاوشانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، هه‌یئه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. پێك هاتووه له:سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه سهرۆكجێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه جێگری سه‌رۆك عه‌میده‌كانی كۆلیژه پزیشكیه‌كان و كۆلێژی پزیشكیی ددان و كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستیارانی زانكۆكانی هه‌رێم ئهندامننوێنهرێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پسپۆری پزیشكی هه‌بێ وله كه‌میش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بێ ئهندامدوان له ته‌تدریسییه‌كانی هه‌یئه‌كه له كه‌میی به پله‌ی موده‌ڕیس، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ یه‌ك جار ئه‌ندامن ب- ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌رێكی (مقرر) ده‌بێ، خاوه‌ن شاره‌زایی ئیداری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌م بڕیارده‌ره كاروباری ئیداریی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، به رێكخستنی لیستی كار‌و تۆماركردنی ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و بڕیاره‌كان و به به‌ڕێ خستنی نامه‌ونامكاریشه‌وه .مادده‌ی چل و یه‌ك:ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.مادده‌ی چل و دوو:سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات:ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن.ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی.راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی.مادده‌ی چل و سێ:ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت.مادده‌ی چل چوار:پزیشكێ داوای كردبێ ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌ربگرێ، مه‌رجه پله پله‌ی پزیشكیی بڕیبێ كه ده‌قه‌كانیان له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه.مادده‌ی چل و پێنج:ماوه‌ی خوێندن و ته‌تبیق له هه‌یئه‌كه‌دا چوار ساڵی ته‌قویمییه.مادده‌ی چل و شه‌ش:ئه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كاروباری ته‌دریسی و قوتابیان وزهپتی له زانكۆكانی هه‌رێمدا رێك ده‌خه‌ن، به‌سه‌ر ههیئهكهشدا ده‌سه‌پێن.مادده‌ی چل و حه‌وت:پێڕۆی ناوخۆی هه‌یئه‌و به‌شه زانستییه‌كانی و شه‌رتوشروتی وه‌رگرتنی قوتابی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه پێوه‌ندیی به كاروبارییه‌وه هه‌یه، به‌ڕه‌وشی ته‌دریسات و تاقیكردنهوهكانیشهوه هه‌مووی به رێنماییگه‌لێ دیارده‌كرێن وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه ى زانستی ده‌ریانده‌هێنێ.به‌شی حهوتهمزانكۆ ئههلییهكانماددهی چل و هه‌شت:ده‌شێ زانكۆگهلی ئه‌هلی له هه‌رێمدا دابمه‌زرێن به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دیاریان ده‌كات.مادده‌ی چل ونۆ:وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه:ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه.ئهنجومنگهلی ئیدارهكهشی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت.سهرومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ.له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبهرو لێكۆڵهرو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه لهگهلَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ.له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.به‌شی ههشتهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی په‌نجا:ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی مه‌رته‌به‌ی زانستیی خۆیان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌شیان له‌لا پارێزراو ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌و یاسای دیكه له‌و پێرَۆ و رێنماییانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه دانراون ده‌یانكه‌وێ، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خۆته‌رخان كردن وه‌رناگرن له حاڵه‌تێكدا ته‌نسیب بكرێن یان خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان یان دابمه‌زرێن یان بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت یان ناوه‌ندی زانكۆكان یان ناوه‌ندی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ماوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م وهزیفانهشیان به خزمه‌تی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ.ئهندامانیههیئهی ته‌دریسی مافی ته‌رقیه‌ی زانستی‌یان پارێزراوه كاتی داده‌مه‌زرێن یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وهزیفهگهلی ده‌ره‌وه‌ی فێركردنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌رتوشروتی پێویستیان فه‌راهه‌م بێ و ته‌نها مه‌رجی ته‌دریسیان نه‌بێ.مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن:أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان.ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان.ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان.2- به‌پێی رێنماییگهلێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامهنههجی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زهپتییهیان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعسه‌و زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان.مادده‌ی په‌نجا و دوو:دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ.دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو سێ:زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو چوار:زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمی گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.مادده‌ی په‌نجاو پێنج:یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن.مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت:پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی په‌نجاو نۆ:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانپێ به‌پێ له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا كه له خه‌مخۆری و گرنگی پێدانێكی نائاسایی و شایان به كه‌رتی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا خۆی ده‌نوێنێ له پێناوی ئهوة دا كه بهشێوهيةكی كارا له بزاڤی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشڤه‌چووندا كه به‌هه‌رێمه‌وه دیاره له هه‌موو روویه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه به زه‌روور دانرا كه وه‌زاره‌تێك تایبه‌ت به‌م كه‌رته ئه‌ساسی و گرنگه دابنرێ تا بتوانێ بزاڤی زانكۆ‌و دام‌و ده‌زگا زانستییه باڵاكان له هه‌رێمدا ته‌نسیق بكات و به‌ره‌و وه‌دیهێنانی په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتری زانستی و ته‌كنۆلۆجی پێشی بخات و بتوانێ له‌گه‌ل زانكۆ‌و ده‌زگاو لایه‌نه زانستی و رۆشنبیرییه بیانییه‌كاندا هاوكاریی زانستی و رۆشنبیری وه‌دی بێنێ و، گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێ به كاروانی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشكه‌وتنی زانست و شارستانیه‌تی جیهان، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه پێویستیمان به ئاماده‌كردنی پزیشكانی پسپۆڕ هه‌یه له لقه جۆربه جۆه‌كانی پزیشیكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌میی پزیشك كه له كادیری پسپۆڕه‌ى پزیشكیدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویست زانرا كه هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی بواریش بدرێ به كه‌رتی تایبه‌ت له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستیدا به‌شداری بكه‌ن، وا پێویست ده‌كات كه رێگا بدرێت به‌تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك و هه‌یئه‌ته تایبه‌ته‌كان كه زانكۆی ئه‌هلی دابمه‌زرێنن تا ئه‌وانیش له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستی و رۆشنبیری‌دا به‌شدار بن له ژێر سه‌رپه‌رشتی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌تدا، تا بتوانین له مه‌یدانی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌نگاوێكی به‌سوودتر له هه‌رێمدا به‌ره‌وپێش بچین، جا له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجام درا....
یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 10
یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق، له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (22/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی پێنجه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:ـ3- ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و فێركردنی گه‌وران و هۆیه‌كانی و كتێبی خوێندن، له‌گه‌لأ ئاماده‌كردنی شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان بۆیان، تاكو سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و پلانه‌كانی به‌دی بهێنرێن و په‌ره به هه‌موو ئه‌وانه بدات به پشت به‌ستن به باسی زانستی و لێكوڵینه‌وه‌كان.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی شه‌شه‌م له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـیهكهم: فێركردنی گشتی بۆ تازه پێگه‌یشتووان له دوو قۆناغی سه‌ره‌كی رێك ده‌خرێ كه ئه‌مانه‌ن:قۆناغی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (نۆ) ساڵه.قۆناغی فێركردنی ئاماده‌یی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (سێ) ساڵه.دووه‌م: باخچه‌كانی ساوایان: پێش قۆناغی فێركردنی بنه‌ره‌تی ده‌كه‌وێ و رێ خۆشكه‌ریه‌تی.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه بۆ فێركردنی بنه‌ڕه‌تی ماوه كورت تر دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی فێركردنن و له چوونه به‌رخوێندن له‌و قۆناغه (ته‌مه‌نی 10-18) ساڵی دواكه‌وتوون و ده‌شێ قوتابخانه‌كه به‌شێك له قۆناغی فێركردنه‌كه بگرێته‌وه به ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی تاز پێگه‌یشتووه‌كان و باری ژینگه و پێویستییه‌كانی ئابووریی فێركرنه‌كه.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی هه‌شته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـیهكهم : فێركردنی بنه‌ڕه‌تی گشتی و یه‌كگرتووه بۆ هه‌مووان و مندالأ ومێردمنداڵان وا لێ ده‌كات كه ئامرازی زانیاریی بنه‌ڕه‌تی وبنچینه‌كانی رۆشنبیریی وه‌رگرن و ئاره‌زوو و توانایان ده‌ربخه‌ن.دووه‌م: خوێندنی ئاماده‌یی گشتی و هه‌مه جۆره، ماوه‌ی فراوانبوونی رۆشنبیریی و پێشكه‌وتن پێ به پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕی زیاتر له بواره‌كانی زانیاری و مه‌شق كردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنیان تاكو بشێن بۆ ژیانی زانستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی باڵا له‌گه‌لأ گرنگی دانی تایبه‌تی به به‌هره‌داران.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: فێركردن له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به خۆراییه له قوتابخانه فه‌رمیه‌كاندا، هه‌روه‌ها له په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌نده فه‌رمییه‌كانی كه له مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.دووه‌م: فێركردن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌وزیمیه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن یان له (31)ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌كه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی.مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی شه‌شه‌م و هه‌شته‌م له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا له یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م جۆره ده‌خوێندرێنه‌وه:ـبهڕێوهبهرایهتی گشتی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌كانی ساوایان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق...
یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 | 25
یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 | 25
یاسای وه‌زاره‌تی پهروهردهبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:16به‌رواری بڕیار 20/9/199229/ گه‌لاوێژ/ 2692 كبڕیارلهسهر به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددستان به پێی بڕگه (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵر 1992 ئه‌نجوومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 1/9/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه:1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده.3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان.6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.مادده‌ی دووه‌م:1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی.2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:ئه‌ركی وه‌زاره‌ت:1-توانا خستنه به‌ری نه‌وجه‌وانان له په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی یان دا له گشت رووه‌كانی جه‌سته‌یی و رۆشه‌مبیری و گیانی یه‌وه.2-ره‌خساندنی هه‌لی زانستی وه‌رگرتنی بۆ گه‌وره‌كان و به‌شداركردن له راهێنیاندا به شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی فراوانكردنی رۆشه‌مبیری یان و واده‌ی به‌رهه‌میان به‌رز بكاته‌وه و ژیانی گشتی یان له رێ و شوێنی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمانكاری و په‌روه‌رده‌ی درێژخایه‌ن چاكتر بكا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا:1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری.2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان.3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد.4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كا:1-مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خستنه به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان.2-پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا.3-ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشه‌یی و فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی سیاسسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و نه‌خشانه‌ی لێ ی ده‌وه‌شێنه‌وه بۆ گه‌شه پێدانی هه‌موو ئه‌وانه پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستی و لێكۆلینه‌وه.4-بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فهریزهكان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار، له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مایه‌تی به ئایینی یه‌كان له هه‌رێمدا.5-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له گشت پله‌كانی خوێندندا.6-مسۆگه‌ر كردنی دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی حكومه‌تی به هه‌موو پله و جۆره‌كانی یه‌وه.7-سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه ئه‌هلی یه‌كان رێنمای كردنیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به پێی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه‌كانی.8-كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.9-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگا بۆ فێر كردنی ته‌مه‌نداران و راهێنانیان به پێی شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زیفی.10-بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن.11-بایه‌خدان به خانووبه‌ره‌ی قوتابخانه‌كان و به‌شداری كردن له دانانی نمونه‌ی باش و مسۆگه‌ر كردنیان به دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ دروستكردنیان.12-بایه‌خدان به تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سازدانی تاقیكردنه‌وه و سوود بینین له ئه‌نجامه‌كانیان به رێگای په‌ره پێدانی نیزامی خوێندن و زیاد كردنی توانای.13-بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان و گه‌شه پێدانیان.14-پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشه‌مبیری له‌گه‌ل رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كار و باری په‌روه‌رده، به تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له (یۆنیسكۆ) بۆ په‌ره‌پێدانی راده‌ی رۆشه‌مبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه نوێ یه‌كانی به گیانی برایه‌تی خۆشه‌ویستی له ناو گه‌لاندا.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-فێركردنی گشتی و نه‌وجه‌وانان له‌م دهه پله‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌نوێنی:أ-پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی.ب-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی.2-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو ئاست:أ-ئاستی خوێندنی ناوه‌ندی.ب- ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی.3-باخچه‌ی مندالان پێش پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی دێ ورێ خۆشكه‌ره بۆی.مادده‌ی حه‌وته‌م:ماوه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵه و ماوه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی شه‌شه ساڵه، بۆ خوێندنی ناوه‌ندی، سێ یه‌كی تریش بۆ خوێندنی ئاماده‌یی یه‌ك له دوای یه‌ك. هه‌ر وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ماوه‌ی كه‌متربێ بۆ ئه‌وانه بكاته‌وه كه له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا و لێ ی دواكه‌وتوون ته‌مه‌ن له (10-15) ده‌شگونجێ یه‌ك قوتابخانه ته‌نیا به‌شیك له پله‌یه‌كی خوێندن بگرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن.2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.مادده‌ی ده‌یه‌م:1-فێركردن له پله‌كانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی به‌جۆره جیاوازه‌كانیه‌وه له قوتابخانه رهسمییهكاناد به خۆرایین، هه‌ر هكو په‌یمانگا و ئه‌و مه‌لبه‌نده رهسمیانهش كه له مادده‌ی دوازده ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.2-فێركردن له پله‌ی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئیلزامییه.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با.2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا.3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.مادده‌ی چوارده‌م:1-پرۆگرام و نه‌خشه‌ی خوێندن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و زهبن و ئه‌زمه‌نه‌كان و باوه‌ر نامه بۆ جۆره‌كانی خوێندن به هه‌ردوو پله‌كانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا كراون، به پێی چه‌ند پێره‌وێكی تایبه‌ت داده‌نێ كه وه‌زاره‌ت روو نووسه‌كانیان (لائحه) ئاماده ده‌كا.2-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه تاقیمان له هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بكا كه رێكخستنی پرۆگرام و هۆیه‌كانی فێركردن و شێوازی ئه‌زموونه‌كان بگرێته‌وه، تا سوود له ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانی وه‌ربگرێ بڵاوی بكاته‌وه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:1-مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ فیركردن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌رده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابێ.2-مه‌رجه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رس وتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ ده‌رژووی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان بێ و پسپۆری بێ له یه‌كێ له بواره‌كانی جوێندنی ئاماده‌یی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌به‌سته ئاماده كرابێ،مادده‌ی شازده‌م:1-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمه‌ندی فێركردنی راده‌هێنێ به هاوكاری لایه‌نه پشپۆره‌كان نه‌خشه و به‌رنامه‌ی پێویست داده‌نێ.وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه خولی به‌رێوه‌بردن و هونه‌ری و پشه‌یی به پێی پێویست بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌و خه‌رجی فیێركردنه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پشت به‌و ته‌رخانكراوان ده‌به‌ستێ كه له بووجه‌ی گشتی هه‌رێدا هاتووه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی و باخچه‌ی ساوایان دانامه‌زرێت دانانرێت به بێ ئیجازه‌ی نووسراو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ له كاتی تاوه كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش ئه‌و مه‌رجان ره‌چاو ده‌كرێن كه له پێره و رێنماییانه‌دا هه‌ن كه وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریان ده‌كا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی خوێندن مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و ئیش و كار و ئینزیبات و ئه‌زموونه‌كانی قوتابخانه ئه‌هلی و بیانی یه‌كان داده‌نرێ و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریه‌كان ده‌كرێ.پێكهاتووه‌كانی وه‌زاره‌ت:مادده‌ی بیسته‌م:وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1-ده‌زگای مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.2-به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت بریتین له:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زیر.نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی رۆشه‌مبیری.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردن.5-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان.6-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و پرۆگرام و نه‌خشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-به پێره‌وێك هه‌یكه‌لی ئیداری مه‌ڵبه‌ندی وزاره‌ت ده‌زگاكانی دیار ده‌كات.2-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه رای ده‌سپێرێت بۆی هه‌یه لیژنه‌ی كاتیی بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێ ئه‌ركی دیاری كرا‌و پێك بهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ب بریكای وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكی فه‌رمانگه سه‌روكییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپبَرێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌م یاساییه له رۆژی بڕیاردانی و ده‌رچوونی له ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی كوردستانی عێراقه‌وه كاری پێ دهكێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی لاه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سه‌ر وه‌زیری پسپۆر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراقهۆیه پێویسته‌كان:بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و زانست تا نه‌وه‌ی نوێ ووریاو رۆشه‌مبیر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بقولقێ و پێداویستییه پێویسته‌كانی ئه‌و ئه‌م ئاماجه وه‌دی بێ ئاستی لێهاتووی ئه‌نجامدانی كاركه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده به‌رز بكرێته‌وه و پشت به تیوری زانستی و سه‌مته راست و ره‌واكانی په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێ و شێوازی نه‌خشه كێشانی په‌روه‌رده‌یی بۆ دیاری كردنی ئامانجه‌كان دیاری بكێ و كامه پێچتر دیاری بكرێ و په‌ره به كرده‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی جۆری و چۆنێتی بدرێ. ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی /2006 یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان | 16
یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی /2006 یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان | 16
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق، له دانیشتنی ژماره(22)ی رۆژی ( 29 / 11 /2006) ی‌دا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره ( 17 )ی ساڵی /2006 یاسای یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستانبهشی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆ په‌رله‌مانتاران داده‌مه‌زرێ، ناو ده‌نرێ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و، باره‌گه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختدا ده‌بێت و، بۆشیی هه‌یه، لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م یه‌كێتییه، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئامانج ده‌گرێ:ـیهكهم: كاربۆ به‌كارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ری وفه‌رهه‌نگی وزانستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات بۆدهڵهمهندكردنی ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیازانه‌ی كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن وبه‌شداریش ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا به‌ركارن.دووه‌م: ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن.سێیه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموكراسی په‌رله‌مانی وسه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ.چواره‌م: كاربۆ چوونه پاڵی ئه‌و رێكخراوه‌و یه‌كێتیه نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌كات كه ئامانجیان هاوشێوه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یه.پێنجه‌م: كاربۆ به‌شداری كردن له بوار وچالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات كه به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن.شه‌شه‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو بواره نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.حه‌وته‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئه‌ندامان وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان بۆیان.هه‌شته‌م: كاربۆ به‌گه‌ڕخستنی میكانزمه‌كانی داكۆكی له مافه ده‌ستوری ویاساییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات. به‌شی دووهمئهندامێتیماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: مه‌رجی ئه‌ندامێتی له‌م یه‌كێتییه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه:1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت، یا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.2ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ یان كاربكات له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقدا دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی (1991) . 3ـ ئه‌ندامێك كاری كردبێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراقدا ئه‌ندام بوو بێ، دووای ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچوو ساڵی 2003 ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌ندامی یه‌كێتی، ئه‌ندامییه‌تی خۆی له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا له ده‌ست ده‌دات:1ـ ئه‌گه‌ر ده‌ست له ئه‌ندامێتیی خۆی هه‌ڵبگرێ و، ده‌سته‌ی ئیداری لێی قبووڵ كرد بێ.2ـ به تاوانێكی (جه‌ریمه‌یه‌كی) شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم بدرێ.3ـ ئه‌گه‌ر له كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه گلابێ و، له سه‌رئه‌وه، به بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی، له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتییه‌كه ده‌ركرا بێ.4- مردن.به‌شی سێیهمدهستهی گشتی وئهركهكانیماددهی پێنجه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی گشتی، هه‌ردوو سالأ جارێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی خواره‌وه كۆ ده‌بێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی ئیداریی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و، به ده‌نگدانی نهێنی وراسته‌وخۆو به‌زۆرینه‌ی ئاماده بووان، حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ ده‌سته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: تاووتوێ كردنی كاروباره‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری.سێیه‌م: په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئیدارییه‌وه ئاماده كراوه.چواره‌م: چاوخشاندنه‌وه به كاروباری یه‌كێتی وئیقراركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاساكه پێشكه‌شی كراون.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، له یه‌كێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌دا:1ـ به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیداری.2ـ كه (سێیه‌كی) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، داواكارییه‌ك بده‌نه ده‌سته‌ی ئیداری.دووه‌م: بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كرێ و، ناشێ له به‌رنامه دیار كراوه‌كه‌ی بترازێ.2- به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی (رێژه‌ی) یاسایی دێته‌جێ.مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی ئیداری، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، سازی ده‌دا، سه‌رۆكێك و جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسێكی دارایی له نێو ئه‌ندامانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی ئیداری ئه‌م ئیش و كارانه ده‌كات:یه‌كه‌م: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا، یان ره‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كهسێكییش داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرا بێ، بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی(30)سیی رۆژ له رۆژی ده‌رچوونی بریاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاره‌كه بدات. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش كه دوای ئه‌و تانه‌لێدانه ده‌رده‌چێ، بڕیارێكی بنبڕه.دووه‌م: پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه دهكاو، وه‌ده‌ستیان دێنێ و، له دارایی به‌رده‌ست، خه‌رجی پێویست ئیقرار دهكاو، به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیدارییش نه‌بێ، ناشێ ده‌ستكاریی سامانی یه‌كێتییه‌كه بكرێ. سێیه‌م: راپۆرتی ساڵانه، له‌باره‌ی بزاڤی یه‌كێتی و ئیش و كاری یه‌كێتییه‌وه ئاماده ده‌كات.به‌شی چوارهمكاروباری ئیداریماددهی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه، موماره‌سه ده‌كا:1ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری دهكاو، ئه‌گه‌ر خۆیشی له‌وێ نه‌بێ، جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كا.2ـ خۆی، یان كه‌سێكی دی راده‌سپێرێ، نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه له به‌رده‌می دادوه‌ری و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكات.3ـ موماره‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و سهڵاحییاتانه ده‌كا، كه ده‌سته‌ی گشتی پێی داوه.4ـ موسته‌نه‌دی پاره‌دان و (صكوك)و ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و نامهونامهكارییهكانی یه‌كێتییه‌كه واژوو ده‌كات.5ـ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا.دووه‌م: به‌رپرسی دارایی، ئه‌رك وفرمانی دارایی یه‌كێتییه‌كه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سه‌رپه‌رشتیی تۆمار را‌گرتن (مسك السجلات) دهكاو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یهكێتییهكهشدا، (صكوك) و سه‌نه‌ده‌كان واژوو ده‌كات.به‌شی پێنجهمدارایی یهكێتییهكهماددهی یانزده‌هه‌م:دارایی یه‌كێتییه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان.دووه‌م: به‌خششه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: خه‌ڵات و پیتاك (الهبه والتبرعات).چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه.به‌شی شهشهمحوكمه كۆتاییه گشتییهكانماددهی دوانزده‌هه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا، ئه‌موالی یه‌كێتییه‌كه، ده‌چێته سه‌ر ئه‌موالی نزیكترین یه‌كێتی، ئامانجه‌كانی له‌گه‌ڵیدا هاوشێوه بن.دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قێكیان له‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر نه‌هاتبێ، ئه‌وه، حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی كۆمه‌ڵه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێڕه‌و و ڕێنماییه پێویسته‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چوارده‌هه‌م:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.مادده‌ی پانزده‌هه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نی پێوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی شانزده‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌كار. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراقهۆیهكانی دانانی ئه‌م یاسایهله پێناو كاركردن بۆ پشتگیری كردنی گه‌لی كوردستان و به‌رگری كردن له مافه ڕه‌واكانی به هۆكاره‌كانی ئاشتی و دیموكراتی و دانانی پسپۆرایه‌تی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه له مه‌یدانه‌كانی یاسادانان و ڕۆشنبیری و زانستی له خزمه‌تی ده‌زگاكانی هه‌رێمدا، پێویستی به‌وه كرد كه یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان دابمه‌زرێ، هاوشێوه‌ی ئه‌و یه‌كێتییانه‌ی كه له‌به‌شی زۆری ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهانی شارستاندا هه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌كۆیه‌كی گرنگ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و جیهان، بۆیه ئه‌م یاسایه داندرا...
یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٠٠) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٥)ی ساڵی ١٩٩٩ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستان | 3
یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٠٠) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٥)ی ساڵی ١٩٩٩ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستان | 3
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٥)ی ساڵی ١٩٩٩ی سهندیكایئهندازیارانی هه‌رێمی كوردستانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان: ٩مێژووی دەرهێنان : ١٩/٤/٢٠٠٠"بــڕیــار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (٣)ی مادده (٢) له یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی ١٩٩٧ پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی ١٩/٤/٢٠٠٠ ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٠٠) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٥)ی ساڵی ١٩٩٩ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:١) ده‌سته‌ی گشتی له‌هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه بەپێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (٣) سێ ساڵیش، جارێ، له مانگی كانونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له‌باره‌گای سه‌ندیكاكه‌دا به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گیرێ، وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێیه‌تی ئه‌نجومه‌ن وئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ، و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا بریكاره‌كان، دێته جێ، وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا له‌و باره‌دا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان با بریكاران به‌جێ دێ و به ته‌واو داده‌نرێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن له‌م باره‌دا بۆ خولێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر كاروفرمانی خۆی ناپچرێ و به‌رده‌وام ده‌بێت.٢) ئه‌گه‌رهات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (٥٠٠) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هەڵبژاردنەكە لە ڕێگەی بريكارەكانەوە ئەنجام دەدرێ وڕێژەی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سورێنێ، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیشكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نديداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وە ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 1مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی له مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 15/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان.ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا.ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات.وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)(دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێ خودان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ، پێی ده‌گوترێ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له مه‌ڵبندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار له (15) ئه‌ندام به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێك دێت.مادده‌ی سێ یه‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: پێشخستنی پیشه‌كه‌و پاراستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌كنیكی ئه‌ندامانی.دووه‌م: ئاماده كردنی ئه‌ندامان و رێكخستنی هه‌وڵ و كۆششیان له بواری خزمه‌تگوزاریی گه‌شه كردنی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.سێ یه‌م: كار كردن له پێناوی به‌هێز كردنی گیانی هاوكاری و هاورێیه‌تی كردن له نێوان ئه‌ندامان و به‌رگری كردن له ماف و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ تێكرای فه‌رمانگه و دامه‌زراو و سه‌ندیكا و رێكخراوه كشتوكاڵییه‌كاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته كشتوكاڵییه هه‌رێمی و جیهانی یه‌كاندا به جۆرێك كه به‌ره‌و پێش چوونی كشتوكاڵ و په‌ره‌سه‌ندنی له هه‌رێمی كوردستاندا مسۆگه‌ر بكا.پێنجه‌م: رێكخستنی رێسای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری كردنی پیاده‌كردنه‌كه‌ی.به‌شی دووه‌م(چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی:یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ.سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لانی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشهكهی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت.دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره.دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.مادده‌ی حه‌فته‌م:یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:نابێ هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی و ئالیكی ئاژه‌ڵی و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر یا هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كشتوكاڵی كه‌سه‌ر به لایه‌نی ره‌سمی نه‌بێت، به‌رێوه‌برێن و به‌كار بخرێن ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی پسپۆر و ده‌ست به‌كار و ئه‌ندامی سه‌ندیكادا نه‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان.دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوهكانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات).چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.مادده‌ی سێزده‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ:یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی.دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن.به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات.دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.مادده‌ی پانزدهم:یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو.دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.مادده‌ی شانزدهم:ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.ماددی نۆزده‌یه‌م:ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا .سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان.پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان.شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد.حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان.هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری.یازدهم: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا.دوازدهم: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن.سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا.چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه.پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: نه‌قیب خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ كاری سه‌ندیكا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: نابێت رێژه‌ی خۆته‌رخانكه‌ران بۆ كاری سه‌ندیكاییی به داواكاری ئه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پتر بێت، نه‌قیبیشی له‌گه‌ڵدا بێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.مادده‌ی بیست و چواره‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: یه‌كه‌م: ئینزار.دووه‌م: بێبه‌ش كردنێكی كاتی له خزمتگوزارییه‌كانی سه‌ندیكا بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێت.سێیه‌م: ریگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیش رێگه گرتنه‌كه كاركردنی دوای كاتی ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه بڕیاره‌كه‌ی پێ رابگه‌ێنێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بكرێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشتگیری بكات یان ره‌تی بكاته‌وه.دووه‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دراون جێبه‌جێ ناكرێن تاكو ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌برێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه:یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت.دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت.سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون.چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ.پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه.شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌ندامی سه‌رپێچیكه‌ر له‌وه‌ی كه له مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێته لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لق له پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات.دووه‌م: لیژنه‌ی لق له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و ئه‌ندامانی لق له پارێزگا هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ به‌مه‌رجێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ست به‌كارن له پیشه‌كه‌یانداو، لیژنه‌كه‌ش له ناو چوار ئه‌ندامه‌كه‌یدا جێگرێكی سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق هه‌مان كاری تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی پیره‌و ده‌كرێت و ده‌سته‌ی لق ده‌سه‌ڵاتی قه‌بووڵ كردنی وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامانی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه‌دا ماوه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیه چۆلانه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه له كاتی روودانی‌دا.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت.سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا.چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی.شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق.حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا.هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی سی یه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه.دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت.سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان.چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سی و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)سه‌باره‌ت به گرینگی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان و له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌وری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان له رووی رۆشنبیری و زانستی و راهێنانی (تطبیق) بۆ به‌ره‌و روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی و یارمه‌تی دانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ و له پێناو خولقاندنی كادیری شیاو بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌ركانه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002 | 16
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002 | 16
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (2)ی رۆژی 19/3/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:برگه‌ی (7)ی مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:مامۆستا: هه‌موو مامۆستایان له قوتابخانه و زانكۆ وپه‌یمانگا حكومییه تایبه‌تی و ئه‌هلییه‌كان.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:به‌پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك به ناوی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێت، باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه له پارێزگاكان وهه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی لق بكاته‌وه به مه‌رجێك ژماره‌ی ئه‌ندامانی تێیدا له (3500) مامۆستا كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌لأ ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایانی زانكۆ.مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی مافێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:هه‌موو مامۆستایان و وانه‌بێژانی قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆ حكومییه تایبه‌تییه‌كان و ئه‌هلیه‌كان. هه‌موو مامۆستایان و، سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه، كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنن.خانه‌نیشانی ئه‌ندام له ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی به داواكارییه‌كی نووسراو.ب ـ مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و چ ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ده‌بنه ئه‌ندامی فه‌خری.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: برگه‌ی (1) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: (ده‌سته‌ی گشتی و كۆنگره).دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی شه‌شه‌م به زنجیره‌ی (6) زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:6- نوێنه‌ری یه‌كێتی له قوتابخانه و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: برگه‌ی (أ) له مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێكدێت كه پابه‌ندن به بڕگه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه و، به به‌رزترین ده‌سه‌ڵات تێیدا داده‌نرێت و هه‌موو چوار سالأ جارێك له باره‌گای یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی گرێدانی كۆنگره‌ی گشتی كۆ ده‌بێته‌وه، له رێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت دیاریده‌كات كه ژماره‌یان ده‌گاته 15 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 4 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و، نیسابیش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیساب ته‌واو نه‌بوو هه‌ڵبژاردن دوای تێپه‌ڕینی 15 پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، و نیساب به ته‌واوبوو داده‌نرێت ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئاماده‌بوو هه‌رچه‌ند بێت.دووه‌م: بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وسه‌رۆك لقه‌كان ده‌بنه ئه‌ندامانی كۆنگره، و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیش بۆی هه‌یه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و كه‌سایه‌تیه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره زیاد بكات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌م كاره پێویستن بدات، به مه‌رجێك كه له 15 نوێنه‌ر پتر نه‌بن. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لق وئه‌ندامی ده‌سته‌ی لق هه‌ڵده‌بژێردرێت له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و ماوه‌ی خزمه‌تی له په‌روه‌رده‌و فێركردندا له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی یازده‌هه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:أ ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنی پێشنیاری هه‌مواری یاسای بیمه (الچمان) به هه‌موو حاڵهتهكانیهوه.ب ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆی یاسای یه‌كێتی و پێشكه‌شكردنی پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی.ج ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كیتی و په‌سه‌ندكردنی.د ـ لێكۆڵینه‌وه رێكخستنی ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی و په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی كارگیری و دارایی.ه ـ لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی یه‌كێتی له ماوه‌ی نێوان هه‌ر دوو كۆنگره‌دا.و ـ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.مادده‌ی هه‌شته‌م: زنجیره (3) له مادده‌ی دوازده‌هه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:3- سه‌رۆك لقه‌كان.مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی سێزده‌یه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:یه‌كه‌م: أ- مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی داده‌نرێت، له‌نێو ئه‌ندامانیشدا دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت و كاره‌كان له نێوان ئه‌ندامانیدا دابه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌بێت و به ئاماده‌بوونیشی كۆبوونه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرێده‌درێت.ب- له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ڕه‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوور ده‌كرێت.دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی سێزده‌یه‌م لاده‌برێت.سێیه‌م: خاڵی پێنجه‌می بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له كوردستان ـ عیراقدا بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م: ماده‌ی چوارده‌یه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی لق:1- نوێنه‌ری لقه‌كان ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق له نێوان خۆیاندا بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كۆده‌بنه‌وه كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌وه كه‌متر نابێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و له (9) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزگاكان و (7) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له یه‌كه كارگێڕیه‌كانی دیكه پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆی و به‌رپرسی لیژنه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت.دووه‌م: خاڵێك به زنجیره (3) بۆ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:3- له‌و لقانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی توركمان وكلدان سریان ئاشوور بوونیان هه‌یه ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت كه نوێنه‌ریان هه‌بێت.سێیه‌م: خاڵێك بۆ بڕگه‌ی دووه‌م زیاد ده‌كرێت وده‌بێته خاڵی (3) وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:ده‌سته‌ی لق مانگانه جارێك كۆده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه هه‌ركات پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستێت.مادده‌ی یازده‌یه‌م:خاڵێك بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی پازده‌یه‌م به زنجیره (4) زیاد ده‌كرێت وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:4- لیژنه‌ی قه‌زا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی لق، له‌نێوان ده‌سته‌ی مامۆستایان‌دا، نوێنه‌رێك بۆ یه‌كێتی له دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ڵده‌بژێرێت، له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و بنكه‌كانیدا وگه‌یاندنی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی وئاراسته‌كان پێیان.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: خاڵی (1) له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت:1- بڕه پاره‌یه‌ك كه ئه‌ندامان به پێی میكانیزمێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌یده‌ن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت:أ- 70% حه‌فتا له‌سه‌د بۆ حسابی سندووقی بیمه.ب- 20% بیست له‌سه‌د بۆ حسابی لق.ج- 10% ده له‌سه‌د بۆ حسابی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج)ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كان پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌وه ده‌رده‌چن، ولیژنه تایبه‌ته‌كان (لیژنه‌ی بیمه و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌ندامان) به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی رێنماییانه پێكده‌هێنرێن.سێیه‌م: بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:حه‌وته‌م: رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م (ج) داهاتووه له‌لایه‌ن لقه‌وه بۆ سه‌ر حیسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ده‌گوازریته‌وه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی چوارده‌یه‌م:مادده‌ی بیست و سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:له‌لایه‌ن لقه‌وه و له چوار چێوه‌ی سنووری جوگرافی خۆیدا پێناسه به ئه‌ندامان ده‌دات، به مه‌رجێك نموونه‌كه یه‌كگرتوو بێت و له مه‌كته‌بی سكرتارییهتهوه ده‌رچوو بێت.مادده‌ی پازده‌یه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بلاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله پێناوی رێكخستنی باشتری كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ره‌و هێنانه دی ئامانجه پیشه‌یی ومرۆیی و په‌روه‌رده‌یی ودیموكراتیهكانی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (٢)ی ساڵی (٢٠٠٠) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان | 3
یاسای ژماره (٢)ی ساڵی (٢٠٠٠) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان | 3
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)یسهندیكای خاوه‌ن پیشه تهندروستیهكانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان: ١٠ڕۆژی دەرهێنان : ١٩/٤/٢٠٠٠"بـڕیــار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (٣)ی مادده (٢) له یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی ١٩٩٧ پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتيمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی ١٩/٤/٢٠٠٠ ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (٢)ی ساڵی (٢٠٠٠) هه‌مواركردنی یاسای ژماره (٩)ی ساڵی (١٩٩٩)ی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه تهندروستیهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:١) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (٣) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان | 28
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان | 28
یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستان هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 2مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/4/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه.ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت.ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی دووه‌م:له هه‌رێمدا سه‌ندیكایه‌ك بۆ جیۆلۆجییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:نه‌قابه كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه:به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێم له بواره‌كانی جیۆلۆجیدا.به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و و ئابووری و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه.پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و ده‌سته و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر له ما‌و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی دا.كۆشش كردن بۆ دابینكردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامه‌كان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بیكاری دا.مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی:خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت.به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ.له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كرێت و هاوپێچ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتگیری كردن به داخوازییه‌كه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن بریارێك له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بڕیارێك بدات ئه‌وا ئه‌مه به دانپێدانانی ره‌زامه‌ندی داده‌نرێت.ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت هۆیه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.خاون داوا ره‌ت كراوه‌كه بۆی هه‌یه له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (15) پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له بڕیاری ره‌فز كردنه‌وه‌كه و بڕیاری دادگای ته‌مییز به یه‌ك لاكه‌ره‌وه داده‌نرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئابوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. ساڵانه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكا (20) بیست دیناره، ده‌بێ له مانگی شوبات تێنه‌په‌رێ كه بدرێ له هه‌موو ساڵێكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو نه‌یداو دواكه‌وت (50%)ی بریتی ئه‌ندام بونه‌كه‌ی جه‌زا ده‌درێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك به دوای یه‌كیش دوا كه‌وت له دانی ساڵانه‌كه‌ی ئه‌وا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌كوژێندرێته‌وه.ئه‌وه‌ی بریتی به‌شدار بوونی ساڵانه نه‌دا نابێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا پێك دێت له:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (لجنه الانضباط).لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنی پسپۆریه‌ته‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، وه‌نه‌قیب به پۆستی تۆمار كرا‌و بانگهێشته‌كه ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كان به‌لای كه‌مه‌وه مانگێك پێش رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و تێیدا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و شوێنه‌كه و خشته‌ی كاره‌كانی باس ده‌كرێت و به لای كه‌مه‌وه له دوو رۆژنامه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسانه‌ى له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه په‌یره‌و نه‌كران بۆ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی تا تێپه‌رینی مانگێك به‌سه ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئه‌وا وه‌زیر هه‌ڵده‌ستێت به بانگێشتی ئه‌ندامان بۆ دابین كردنی كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا.هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چه‌سپاندن هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی‌دا ده‌كرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:راده‌ی یاسایی (نصاب)ی ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واو نابێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، ئه‌گه‌ر (نصاب)یش ته‌واو نه‌بوو ده‌سته‌ی گشتی دوای پانزده رۆژ له كاتی دیاریكراودا كۆ ده‌بێته‌وه له هه‌مان كات و شوێندا، (نصاب) یش به ته‌واو داده‌نرێ ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامان ئاماده بن، ئه‌و كاته بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.نابێ ئه‌ندام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر بێ به‌ش كرابوو له ده‌ست دانه پیشه.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه.راستاندنی راپۆرتی دارایی.گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه.به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر پایه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو یه‌ده‌گ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.له كاتێكدا پایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت كه وه‌زیر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و ئه‌م لیژنه‌یه به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌بێت وه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیر ده‌یكاته سه‌رۆك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌قیبی ده‌بێت و ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بۆ ئه‌و ماوه‌ی له خوله‌كه‌دا ماوه به ماوه‌یه‌ك كه نابێت له دوو مانگ زیاتر تێپه‌رێ له مێژووی چۆڵ بوونی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كاره پسپۆریانه‌ی هه‌یه:ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه.كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه.پێشكه‌ش كردنی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا به ده‌سته‌ی گشتی.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان.سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان.ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كان و جێگه‌ی تردا.پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی.هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه.ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه.ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی.بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردنی به‌خشش و پێدان.مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی هاوكاریه داراییه‌كان.دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و.پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكاندا.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه.ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه هه‌ر كام له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات:سه‌رنج راكێشان.ئینزار.قه‌ده‌غه كردنی ده‌ست دانه پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ.مادده‌ی بیسته‌م:بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی شیاوی تانه لێدانن له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمه‌وه له ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه ب بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:كاروباری لقه‌كانی نه‌قابه له لایه‌ن لقه‌كه‌وه له پارێزگاكان به‌رێوه ده‌چێت.لیژنه‌ی لق پێك دێت له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت و هه‌ر سێ ساڵ جاریك و لیژنه‌كه له نێوان ئه‌ندامانیدا جێگرێك بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لقدا هه‌مان پرۆسه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی په‌یره‌وی ده‌كرێت كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ئاشكرا كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئیستیقاله‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامه‌كانی قبوڵ بكات و ئیقاله‌یان بكات و جێگره‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌و هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بن له لیژنه‌كه.مادده‌ی بیست و دووه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا.دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران.هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا.پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.(كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خوره‌وه پێك دێ:پاره‌ی ئه‌ندامێتی و به‌شداری ساڵانه.به‌خششی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه به‌خشین و پێدانی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن ئه‌ندامه‌كان و خه‌ڵكی تره‌وه.ده‌سكه‌وتی ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ندیكا ساز ده‌كرێن.قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایبمه‌زرێنێ یان پێی هه‌ڵده‌ستێت.كرێی پشتگیری كردنی فه‌رمانبه‌ری سه‌ندیكا و ئه‌و شه‌هادانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ری ده‌كات.مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانئهو جوڵانه‌وه ئازادیخوازییه‌ی كه سه‌رۆكی نه‌مر مسته‌فا بارزانی پێشرهویهتی كرد، ئامانجی ئه‌وه بوو كه مافه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیه‌وه به ده‌ست بهێنێ، له‌به‌ر گرنگی سه‌ندیكای پیشه‌یی پێویستی دامه‌زراندنی بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی له هه‌رێم بخاته سه‌ر پێ و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ژیاریدا بڕوا‌و ده‌ستكه‌وته ره‌واكانی بپارێزێ پێویستی كرد كه یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیان له هه‌رێمدا یاساكاری بكرێت. ...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015 یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015 یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان | 16
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رۆژی 1/4/2015 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2015 یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان به‌شی یهكهمپێناسهكانماددهی (1):یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1ـ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. 2ـ په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.4ـ وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. 5ـ یاسای نه‌وت و گاز: یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007. 6ـ ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه به‌پێی مادده‌ی (چواره‌م)ی یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه. 7ـ سندوق: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 8ـ ده‌سته: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا. دووه‌م: پێناسه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز كه په‌یوه‌ستن به‌م یاسایه به‌ركار ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا. به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌كردنی یاساماددهی (2):حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن له‌سه‌ر: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی به دهستهاتووی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز و یاسای دیاری كردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013ی په‌یوه‌ست به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی و، به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (هه‌شته‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی نه‌وتی و گازی كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانی جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. به‌شی سێیهمپێكهێنانی سندوق و ده‌سته‌ی بهڕێوهبردنیماددهی (3):پاڵپشت به حوكمی مادده‌ی (پازده‌یه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز، سندوقێك به ناوی (سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێم) داده‌مه‌زرێت و، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی هه‌یه و، له ڕووی رێكخستنه‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت و به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و مافی هه‌یه سه‌رجه‌م رهفتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات و، سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه. دووه‌م: ده‌سته پێك دێت له:1ـ سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی وه‌زیر.2ـ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق . 4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری نه‌وت و گاز و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).5ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری دارایی و ئابووری و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).6ـ پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی (ئه‌ندام).7ـ پسپۆڕێكی یاسایی (ئه‌ندام).مادده‌ی (5): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لێهاتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: 1ـ ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاش په‌سند كردنیان به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له (4) چوار ساڵ داده‌مه‌زرێن و، شیاون بۆ یه‌كجار نوێكردنه‌وه به‌هه‌مان رێكاره باسكراوه‌كان و، ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زیفانه‌یان پڕ كردۆته‌وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی دیاری كرا‌و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان به‌ر له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌م وه‌زیفانه. 2ـ سه‌رۆكی ده‌سته له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده ده‌خوات:(به‌خودای مه‌زن سوێند ده‌خۆم كه به دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و سامان و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و پابه‌ند بم به یاسا). سێیه‌م: مه‌رجه له دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامانی ده‌سته، جگه له نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رباری بوونی مه‌رجه گشتییه‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیی‌دا، به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته و خاوه‌ن شاره‌زایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (10) ده ساڵ به‌نیسبه‌ت سه‌رۆك و (7) حه‌وت ساڵ به‌نیسبه‌ت جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامه‌كان. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه كه‌سانێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیین له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن به‌سیفه‌تی راوێژكاریی دابمه‌زرێنێت و ماف و پابه‌ندییه‌كانیان و ژماره‌یان به‌پێی گرێبه‌ست و به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندی ده‌كات، دیاری ده‌كرێن. مادده‌ی (6): به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته به ئاماده‌بوونی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامه‌كان ده‌رده‌كرێن. مادده‌ی (7):ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: تۆماركردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌می داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستده‌كه‌ون له سندوقدا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردن و مسۆگه‌ركردنی گواستنه‌وه‌یان بۆ ژمێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی (12)دوازده‌می ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، ته‌رخان ده‌كرێن.دووه‌م: وردبینیكردنی جوله‌ی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم له سندوقدا به‌پێی چاودێری نێوخۆیی، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی راپۆرتی مانگانه له باره‌یانه‌وه. سێیه‌م: ساڵانه ئاشكراكردنی گشت ئه‌و داتایانه‌ی تایبه‌تن به ژمێره و چاڵاكیه‌كانی سندوق ده‌رباره‌ی سپاردن و راكێشان و وردبینی كردنیان به به‌كارهێنانی كۆمپانیای ژمێریاریی جیهانیی لێهاتوو متمانه پێكراو، دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ناوبه‌ناو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وا چالاكی و راپۆرتی كۆمپانیاكانی ژمێریاریی جیهانی پووخت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی راوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرتانه.چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و دركاندن له پرۆسه داراییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی رێكار و پرۆسه‌كانی ژمێركاری به گوێره‌ی ستانده‌ری ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراوی جیهانی و ئاستی پیاده‌كردنیان له‌سه‌ر گشت ژمێره‌كانی سندوق كه له‌م یاسایه‌دا باسكراون. پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته راپۆرته‌كانی خۆی به شێوه‌ی مانگانه و ساڵانه‌ی بداته په‌رله‌مان و، بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكات. به‌شی چوارهمبهڕێوهبردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گازماددهی (8):ده‌سته وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: كۆی داهاته شایسته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و گاز به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز. دووه‌م: سه‌رجه‌م پێبه‌خشین و پاداشته‌كانی هاتوو له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و مۆڵكانهكان له كاتی شایسته بوونیاندا، له نێوانیشیاندا پاداشته‌كانی واژووكردن و به‌رهه‌مهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان، پاداشته‌كانی ژێرخانی ئابووری و، بڕه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ پاراستنی ژینگه و داهاتی دیكه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتووه. سێیه‌م: كۆی داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان. چواره‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادیی كه‌وا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانیان جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا. پێنجه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی وه‌ك شایسته بۆ هه‌رێم هاتوون له‌وه‌ی تایبه‌ته به نه‌وت و گازه‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه وه‌ده‌ستدێن. حه‌وته‌م: هه‌ر داهاتێكی تری پڕۆسه‌ی نه‌وت و گاز كه له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه. مادده‌ی (9): یه‌كه‌م: ژمێره‌ی ئه‌م سندوقه ژمێره‌یه‌كی داخراوه و خه‌رجی لێناكرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتهكانه.دووه‌م: چه‌ند ژمێره‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ سندوق ده‌كرێـته‌وه، چ به دیناری عێراقی بێت، یان هه‌ر دراوێكی بیانی له لقی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له هه‌رێمدا، یان هه‌ر بانكێكی دیكه‌ی حكومی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش په‌سه‌ندكردنی لقی بانكی ناوه‌ندیی له هه‌رێمدا هه‌ڵیده‌بژێرێت، به مه‌به‌ستی سپاردنی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته رێنمایی پێویست بۆ جولاندن و سپاردنی بڕه‌كان له نێوان ژمێره‌كانی سه‌ر به سندوق پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ربكات. چواره‌م: ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ژمێره‌یه‌كی تایبه‌ت له بانكه ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. مادده‌ی (10): وه‌زاره‌ت شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستاندا دیاری ده‌كات و، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سندوقه‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت و، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت و، له بودجه‌ی ساڵانه‌دا ته‌رخانكردنی بۆ ده‌كرێت و، په‌رله‌مان په‌سندی ده‌كات.مادده‌ی (11): سندوقێك به‌ناوی (سه‌ندوقی نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان) داده‌مه‌زرێت، كه به‌ڕێوه‌بردن و دراوپێدانی به یاسایه‌ك رێكده‌خرێت كه له ماوه‌ی (12) دوازده مانگ تێنه‌په‌ڕێت له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌رده‌كرێت، تیایدا رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی وه‌رگیراو به‌پێی یاسا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌سپێردرێت و له بودجه‌ی ساڵانه‌دا جێگیر ده‌كرێت. به‌شی پێنجهمدابهشكردنی داهاته‌كانی سندوقماددهی (12): یه‌كه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له سندوقدا ده‌سپێردرێن و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی مه‌رج و ستانده‌ری هاتوو له یاسای نه‌وت و گازدا، پاش ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕانه له بودجه‌ی ساڵانه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1ـ دراوپێدانی بودجه‌ی گشتی به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی هه‌رێم.2ـ ژمێره‌ی (سندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو) به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (11) یازده‌می ئه‌م یاسایه. 3ـ دراوپێدانی وه‌زاره‌ت پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن بۆ پاڵپشتی كردنی ژێرخانی ئابوری كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا له كاتی پێویستیدا و، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ پڕۆسه‌كانی نه‌وت و گاز ته‌رخان ده‌كرێن و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و موڵكانه‌ی له ئه‌نجامی پرۆسه نه‌وتیی و گازییه‌كاندا زیانیان پێ ده‌گات.4ـ پاڵپشتیكردنی سندوقی ژینگه‌ی دامه‌زراو به‌پێی خاڵی (10)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (37) سی و حه‌وت یاسای نه‌وت و گاز.5ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت. 6ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ گه‌شه پێدانی ژێرخانی كشتوكاڵ كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت.7ـ ته‌رخانكردنی بڕی (2) دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو وه‌ك پترۆدۆلار بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك كه نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت. دووم: له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می هه‌ر ساڵێكی رۆژ ژمێریی، وه‌ك یه‌كیی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز و ته‌رخانكراوه فیعلیه‌كانی ژمێره‌كانی سندوق ئه‌نجام ده‌درێت و، ژمێره‌كانی سندوق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌پێی یاسا و پێڕه‌وه‌كانی بنه‌ماكانی ژمێریاری متمانه پێكراو له هه‌رێمدا، ئه‌نجام ده‌درێن.سێیه‌م: كاره‌كانی ده‌سته و ژمێره‌كانی سندوق ملكه‌چ ده‌بن بۆ چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم.چواره‌م: ده‌سته به‌رپرسیارێتی خۆی به‌پێی ئه‌و پرنسیپ و ستانده‌رانه‌ی تایبه‌تن به ده‌سپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازییه دهرهێنكارهكانی هاتوو له سه‌رچاوه‌ی (Extractive Industries Transparency Initiative)ی ناسراو به (EITI) پیاده ده‌كات و پێویسته شیاو و هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ شێوازه هه‌ره باشه‌كانی پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان.به‌شی شهشهمحوكمی كۆتاییماددهی (13): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وێك بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.مادده‌ی (14): هه‌یكه‌لی كارگێڕی سندوق به پێی په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت كه به ماوه‌یه‌ك له (45) چل و پێنج رۆژ له رێكه‌وتی پێكهێنانی ده‌سته تێپه‌ڕ نه‌كات، ده‌رده‌كرێت.مادده‌ی (15): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (16): ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبهمهبهستی به دامه‌زراوه‌یی كردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌یه‌ك بێت داهاته‌كانی پرۆسه نه‌وتی و گازییه‌كان به باشترین شێوه كۆ بكرێنه‌وه و، پشتیوانی شه‌فافیه‌ت و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000)یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان | 3
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000)یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان | 3
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یسهندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیهكانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان : 11ڕۆژی دەرهێنان: 19/4/2000 "بڕیار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/4/2000 ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000)یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیهكانماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ.2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ر دانییه‌وه ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی كوردستانی عێراق | 27
یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 11مێژووی بڕیار 22/4/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (10)ی رۆژی 20/4/1998 دا یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی كوردستانی عێراقفهسلی یه‌كه‌م (دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ئه‌م مانایانه ده‌به‌خشن كه له به‌رامبه‌ریانه‌وه دانراون:سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق.نه‌قیب: نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق.رۆژنامه‌نووس: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بێ و وه‌فادار بێ به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانی.رۆژنامه: هه‌ر چاپ كراوێك كه به شێوه‌ی ده‌وری یان ناده‌وری له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێ و به ره‌سمی مۆڵه‌ت دراوه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار: ئه‌و تۆماره‌ی كه پێش وه‌خت ئاماده ده‌كرێ بۆ تۆمار كردنی ناوی رۆژنامه نووس و تێكرای ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ رۆژنامه نووسان به ناوی (سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێت، باره‌گاكه‌ی هه‌ولێره پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و ده‌توانێ لقی تر له ناوه‌نده‌كانی (مراكز) ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم بكاته‌وه.مادده‌ی سێ یه‌م:سه‌ندیكا كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه:به‌رجه‌سته كردنی سیسته‌می فیدرالزم بۆ كوردستانی عێراق.به‌شداری كردنی له بنیاد نانی ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌كان (دولة المؤسسات) و به‌هێز كردنی (پرنسیپ)ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.به‌رگری كردنی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌ستی دادگه‌ری.به‌رگری كردن له ئازادییه دیموكراتییه بنه‌ره‌تیه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.پاراستن و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی.پشتگیری كردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌مای لێبوورده‌یی و نه‌رمی نواندن له كۆمه‌ڵگادا و پته‌كردنی برایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.رێزگرتن له‌سه‌ربه‌ستی رۆژنامه‌نووسی و به‌رگری كردن له مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و زامنكردنی پارێزگاری كردنی پێویست بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كانیان.ئاسان كاری ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان.وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كیه‌تییه رۆژنامه‌نووسیه جیهانیه‌كان و پێكه‌وه‌نانی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لیاندا.پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان به هه‌موو رێگا گونجاوه‌كان.پشتگیری و پاڵپشتی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كاتی پێویستدا.فه‌سڵی دووه‌م (پێكهاته‌و ئه‌ندامیه‌تی)مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریێك پێكدێ كه پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه ئه‌م پیشه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه نابێ له پانزده رۆژنامه‌نووس كه‌متر بن.مادده‌ی شه‌شه‌م:كارمه‌ندانی سه‌ندیكا به پێی تۆماری گشتی بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێن:یه‌كه‌م: رۆژنامه نووسی (متدرج): ئه‌و كه‌سه‌یه كاری رۆژنامه‌نووسی به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانیه‌وه ده‌كاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی، نازناو، یان سیفه‌تی رۆژنامه نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی پێ نادرێ تا دوو ساڵی به‌رده‌وام به‌سه‌ر مماره‌سه‌كردنیدا تێنه‌په‌رێ به پشتگیری كردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له لای كار ده‌كا دوای تۆمار كردنی ناوی خۆی له تۆماری گشتیدا، هیچ جۆره ئیمتیازێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌زموونداری پێنابڕێ تا ناوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ خشته‌ی ئه‌م جۆره (صنف)ە، دوای ئه‌وه ماوه‌ی پله به پله (تدرج) ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی، ماوه‌ی پله به پله (التدرج) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندندا یان هاوتای ئه‌و بروانامه‌یه، یه‌ك ساڵه.دووه‌م: رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون:ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رۆژنامه نووسیدا به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه به كرده‌وه كاری كردووه یان كار ده‌كا و كردوویه‌تیه پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا ره‌ت بووه كه له بڕگه‌ی رابردوو دا ده‌رخراوه.سێ یه‌م: رۆژنامه‌نووسی به‌شدار:ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری رۆژنامه نووسی ئه‌نجام داوه به بێ ئه‌وه‌ی بیكاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی ئه‌مه‌ش به به‌رز كردنه‌وه‌ی عه‌قدی پێویست ده‌یسه‌لمێنێ له‌و لایه‌نانه‌وه كه مه‌به‌ستن (من الجهات المعنیه) وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی خۆی راگوازێته‌وه بۆ خشته‌ی رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ك كه له (5) پێنج ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ و رۆژنامه‌نووسی بكاته پیشه‌ی خۆی.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا له مانه پیك دێ:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن (الانضباط).لیژنه‌ی چاودێری كردن.لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی كوردستانی عێراقدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مه‌رجانه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بیته ئه‌ندام له سه‌ندیكادا:دانیشتووی (مقیم)ی كوردستانی عێراق بێ .بیست ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ.به كووكه (جنحه) و تاونی وا حوكم نه‌درابێ كه شه‌ره‌فی له‌كه‌دار بێ.ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی هه‌بێ.مادده‌ی نۆیه‌م: بوونه ئه‌ندامی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ:داواكارییه‌كی به نووسین بۆ ده‌سته‌ی ئاماده‌كار له‌گه‌ڵ ته‌زكییه‌یه‌ك له لایه‌ن دوو له رۆژنامه نووسانی به ئه‌زموون، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته یان ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی سێ رۆژدا له مێژووی تۆماركردنییه‌وه بنبڕ بكرێ، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بنبڕ نه‌كرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ناوبراویش له بڕگه‌ی (1) كۆتایی پێهات سه‌ربه‌خۆ به قبوڵكراو حسێب ده‌كرێ. له حاڵه‌تی ره‌فز كردنی داواكارییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه مه‌به‌سته (الجه المعنیه) هۆیه‌كانی ئه‌م ره‌فز كردنه ده‌ربخا وه پێشكه‌ش كاری داواكاریه‌كه بۆی هه‌یه كه تانه له بڕیاری ره‌فزه‌كه بدا له دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز) ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی پانزده رۆژدا له مێژووی ئاگاداركردنه‌وه به بریاره‌كه، بریاری ئه‌ویش بن بڕه (باتا).فه‌سڵی سێیه‌م(ده‌سته‌ی گشتی)مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا هه‌موو رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان ده‌گرێته خۆی ئه‌وانه‌ی وه‌فایان به هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه.2-له‌سه‌ره‌تادا ده‌سته‌ی گشتی هه‌ردوو ساڵ داواكاری ده‌سته‌ی ئاماده‌كار، یا ئه‌نجومه‌ن كۆ دبێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و هه‌ر دوو لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن (الانضبات) و چاودێری كردنی به ده‌نگدانی نهێنی، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێ یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ و له حاڵه‌تی ته‌واو نه‌بوونی (نصاب) دواده‌خرێ و بۆ هه‌مان رۆژ له حه‌وتووی داهاتوودا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ده‌بێ.ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی مادده‌ی یازده‌یه‌م:سالانه ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاره‌كانی له‌و مه‌سه‌لانه‌ی خواره‌وه‌دا به زۆرینه ده‌دا.گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و راستاندنی (تصدیق).گفتوگۆكردنی راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و حیسابكاریه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی رێنمایی له‌باره‌یه‌وه.راستاندنی بودجه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیب و بریكار و سكرتێر و ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن و چاودێری كردنه‌وه، سێ ساڵ تێپه‌ری كردبێ به‌سه‌ر گه‌یشتنیان به پله‌ی به ئه‌زموونی (درجه التمرس).مادده‌ی سیازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن به نه‌قیب و بریكار و سكرتێره‌وه له نۆ ئه‌ندام پێك دێ.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و هه‌رچ ئه‌ركێكی تری پێ بسپێردرێ. مادده‌ی چوارده‌یه‌م:لیژنه‌ی چاودێری كردن له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ كاریان لێوردبوونه‌وه‌یه له راستی ئه‌ندامێتی (صحه العضویه) و رادده‌ی پیاده كردنی یاسا.مادده‌ی پازده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (الانضباط) ل سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ كاریان توێژینه‌وه و ده‌ستبه‌كار بوونه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆیان ده‌چێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی شازده‌یه‌م:لقه‌كانی سه‌ندیكا:له ناوه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌كی لق له پێنج ئه‌ندام پێك دێ، ئه‌ندامانی لق له رۆژنامه‌نووسه به ئه‌زموونداره‌كان هه‌ڵیان ده‌بژێرن كه پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی له پارێزگادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لقه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، هه‌مان شێوه‌ی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن مه‌رجه پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ده‌ست دا و له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك (غائب) بوو به ده‌ست له كاركێشراوه (مستقیل) داده‌نرێ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (احطیاط) كه زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:نه‌قیب سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا له لای سه‌رچاوه تاایبه‌ته‌كان و ئیمزا كردن له‌سه‌ر ئه‌مر و بڕیار و رێنمایی و نووسراوه‌كاریه‌كاندا ده‌كا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به غه‌یری خۆی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بسپێرێ.فه‌سڵی چواره‌م(ماف و پابه‌ندییه‌كان)یه‌كه‌م: مافه‌كان.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:رۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ له لایه‌نی مۆله‌ت پێدانی ئاسایی و نه‌خۆشییه‌وه.له كاتی دامه‌زرانی له هه‌ر فه‌رمانێك ماوه‌ی كاركردنی له رۆژنامه‌نووسیدا بۆ سه‌ر مووچه (علاوه) و به‌رز كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ده‌خرێنه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی.له كاتی كاركردندا ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر پێشهاتێك (اصابه)یه‌ك بوو له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌یه كه كاری بۆ ده‌كا هاریكاری پێویستی بكا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مافی خانه‌نشینی یه‌وه هه‌یه.ده‌كری رۆژنامه‌نووسی خانه‌نشین به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووس له دام و ده‌زگاكاندا كار بكا.پێویسته خه‌به‌ری سه‌ندیكا بدرێ له كاتی شكایه‌ت كردن كه له دژی رۆژنامه‌نووس پێشكه‌ش ده‌كرێ، له كاتی تاوانی بینرا و نه‌بێ نابێ، رۆژنامه‌نووس پرسیار و وه‌ڵام و توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ به تاوانیك كه دراوه‌ت پاڵی و په‌یوه‌نداره به ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یه‌وه دوای خه‌به‌ردانی سه‌ندیكا نه‌بێ.ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر رۆژنامه‌نووس له كاتی ئه‌نجام دان یا به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌و سزایه ده‌درێ كه بۆ ئه‌و كه‌سه دانراوه كه ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندی گشتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌رمان یا به هۆی فه‌رمانه‌وه.ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به هۆی یان له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌مرێ، نازناوی ئه‌ندامی (شه‌ره‌ف)ی له سه‌ندیكادا پێ ده‌دری به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ.دووه‌م: پابهندییهكانماددهی بیسته‌م:نابێ رۆژنامه‌نووس ئه‌م كارانه بكا:ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توێژینه‌وه یا دادگاكان گرتوویانه ئه‌ستۆ كه كار ده‌كاته سه‌ر رێره‌وی توێژینه‌وه، یان دادگایی كردن.ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه به‌بێ تازه كردنه‌وه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكادا به پێی ئه‌م یاسایه.به‌كار هێنانی هه‌ر هۆیه‌ك یان رێگه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی قازانجی ناره‌وا.وه‌رگرتنی پیتاك به ره‌زامه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێ.ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی یان هه‌ره‌شه كردن له هاونیشتمانیان به هه‌ر رێگا و شێوه‌یه‌ك بێ له شێوازه‌كانی رۆژنامه نووسی .شلۆق كردنی موتمانه به رژێمی فیدراڵی له كوردستانی عێراقدا و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ بێ یا ناراسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها وروژاندنی غه‌ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر به هه‌ر رێگایه‌ك بێ.قۆستنه‌وه‌ی وشه‌ی نووسراو یا نێردراو قۆستنه‌وه‌یه‌كی (تایبه‌تی) بۆ سوودی تایبه‌تی و زیان به‌خش بێ به خه‌ڵكی تر،یان هه‌ڵگرنتی سیفه‌تێك (انتحال صفه) یان فیكره‌یه‌ك و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ره‌وشت و نیزامی گشتی.به هه‌ڵه بردنی جه‌ماوه‌ر به زانیاری نادروست و لێكدانه‌وه‌ی رووداوه‌كان لێكدانوه‌یه‌كی دوور له ده‌سپاكی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بێ دڵنیا بوون لێیان.وه‌رگرتن و هه‌لێنجان (اقتباس) له به‌رهه‌می كه‌سی تر به‌بێ ئاماژه كردن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان سه‌رچاوه‌كه‌ی.قۆستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی بۆ تانه‌لێدان و سوكایه‌تی كردن به پیرۆزی و رێوره‌سم و ئایینی و نیشتیمانییه‌كان.فه‌سڵی پێنجه‌م(ئیجراكارییهكانی به‌رێوه‌بردن)ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر رۆژنامه نووسێك وازی له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌كه‌ی هێنا یان كارێكی وای كرد كه له نرخی ئه‌و پیشه‌یه‌ی دابه‌زاند یان به كارێك هه‌ڵسا كه‌رامه‌تی ئه‌نگاوت یا به‌ڵگه نامه‌یه‌ك (مستند)ێكی نادروستی پێشكه‌شی به سه‌ندیكا كرد یا سه‌رپێچی یه‌كێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد سزای (تأدیب)ی ده‌درێ له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (انضباط)ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌قی گرتووه له یاسای به‌رزه‌فتی كردنی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو، ئه‌م سزایانه‌ی خواره وه ده‌درێ وریا كردنه‌وه (التنبیه): به نووسراوێك ده‌بێ و ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌كرێ و سه‌رنجی راده‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لێی رووداوه و داوای لێ ده‌كرێ كه له داهاتوودا روو نه‌كاته‌وه.ئینزار(الانزار): له كاتی دووباره كردنه‌وی سه‌رپێچی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه ئینزاری پێ ده‌درێ كه جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه.به‌رهه‌ڵستی كردن له ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ تێنه‌په‌رێ.ده‌ركردنی كاتی : ناوی له تۆماری گشتی ده‌سرێته‌وه، نابێ دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه دوای تێپه‌ر بوونی دوو ساڵ نه‌بێ.دووه‌م: سزاكانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ناكرێ ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس دوای راستاندنی (مصادقه)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌بێ.سێیه‌م: بۆ رۆژنامه‌نووسی سزا دراو هه‌یه كه تانه له بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای تایبه‌ت به به‌رهه‌ڵستی كردنی (المنع) یان ده‌ركردن بدا له لای دادگای پێداچوونه‌وه له ماوه پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه به بڕیاره‌كه، سزاكه جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی (درجه البتات) وه‌رنه‌گرێ.چواره‌م: ناوی ئه‌ندام له سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمی دوماهی به سزای (به‌ندكردنی ئازادی) له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی ناسیاسی له‌سه‌ر ده‌رچوو.پێنجه‌م: له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانیدا له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی شه‌ره‌ف به‌ردا، ناوی له تۆماری گشتی لا ده‌درێ و نابێ جارێكی تر تۆمار بكرێته‌وه.فه‌سڵی شه‌شه‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره وه پێك دێ:ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی.پاره‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه. پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگه‌كان و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ به گوێره‌ی یاسای په‌یره‌و كرا‌و.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێ.قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.به‌خشش و له قه‌به‌ركردنه‌كانی كه له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن به مه‌رجێك كار له رێره‌وی سه‌ندیكا نه‌كا و ئاگاداری لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌و كاره بكرێ.دووه‌م: ئوسوڵی ژمێریاری گشتی به‌سه‌ر دارایی سه‌ندیكادا پیاده ده‌كرێ.سێیه‌م: ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی پاره‌ی به‌شداری بوون به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێ.فه‌سلی حه‌وته‌م(حوكمه‌كانی دوماهی)(ناونیشانه‌كانی رۆژنامه‌نووس)مادده‌ی بیست و سێیه‌م:مه‌به‌ست له رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌بێ:خاوه‌نی ئیمتیاز.سه‌رنووسه‌ر.جێكری سه‌رنووسه‌ر.به‌رێوه‌به‌ری نووسین.سكرتێری نووسین.نووسه‌ر.وهرگێری رۆژنامه نووسیی.په‌یامنێر.وێنه‌گر.وێنه كێش.ره‌نگرێژ (المصمم).هه‌ڵه‌چن.مادده‌ی بیست و چواره‌م:سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆی هه‌یه پێره‌وی ناوخۆ ده‌ربهێنێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه هاودژ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)رۆژنامه‌نووسی به زمان حاڵی هه‌ر گه‌لێك له گه‌لان حیساب ده‌كرێ و دیارده‌یه‌كی ژیارییه‌و رۆڵیكی بنیاد نه‌رانه‌ی هه‌یه له كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤدا و پارێزگاری كاریه‌تی (وصمام الامان له).وه بۆ ئه‌وه‌ی له توانا دا بێ رۆڵی خۆی به شێوه‌یه‌كی باشتر ببینێ بۆ پته‌وكردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو هێنان دی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌كانی و به‌رگری كردن له ئازادییه بنه‌ره‌تییه‌كان و بنه‌مای مافی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركه به په‌یامێكی مێژوویی داده‌نرێ ناتوانرێ ئه‌نجام بدرێ به هێنانه كایه‌ی كادیری رۆژنامه‌نووسی لێهاتوو نه‌بێ.له‌و كاته‌ی كه له‌سه‌ر لێواری یادی سه‌د ساڵه‌ی له دایك بوونی رۆژنامه‌نووسی كوردی ده‌وه‌ستین كه ده‌كاته رێككه‌وتی (22)ی نیسانی 1998 ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2002یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق | 26
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2002یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق | 26
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 4رۆژی ده‌رهێنان: 17/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی (16/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2002یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق- به‌شی یه‌كه‌م -مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.3- یه‌كێتی: یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق.4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق.5- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق.6- ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق.7- مامۆستا: هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌گرێته‌وه.-به‌شی دووه‌م –دامه‌زراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كه به‌ناوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق داده‌مه‌زرێ و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كێتی رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆیه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، مافی موڵكداربوونی موڵك و ماڵی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیشی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: یه‌كێتی بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:1-چه‌سپاندنی پێڕۆی فیدرالیزم بۆ كوردستانی – عێراق.2- داكۆكی كردن له ئازادییه دیموكراتییه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.3- له به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توانستی زانستی و رۆشنبیری و هزریی مامۆستایان‌دا هاوبه‌شی دهكاو، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش ئاماده‌یان ده‌كات كه بڕوای ته‌واو به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و ئامانج و ئاواته‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد (كوردایه‌تی) بێنێته‌دی.4- له دانانی ستراتیجییه‌تی پێڕۆی په‌روه‌رده‌و فێركاری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ بۆ ته‌یارو ئاماده‌كردنی مینهاج و به‌رنامه‌گه‌لێ كه له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بلوێ و بگونجێ.5- رێز له پیشه‌ی فێركاری ده‌گرێ و پیرۆزیی قوتابخانه‌و په‌یمانگاو زانكۆكان ده‌پارێزێ و داكۆكی له مافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان دهكاو، ئامانج و ئاواتیان دێنێته‌دێ، زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كا كه به ئازادیه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ئه‌دا بكه‌ن.6- بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی ژین و ژیاری مامۆستایان تێده‌كۆشێ و، راژه‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییان له‌و بوارانه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات كه ژیانێكی به حورمه‌تیان بۆ بێنێته‌دی.7- كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستاندا ده‌پارێزێ و، دۆخی رۆشنبیری به‌ره‌و چاكتر دهباو، رۆڵی مامۆستایش له بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر بردنی شارستانی و، له به مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا زه‌ق و زۆپ ده‌خاته‌ڕوو.8- له فێركردنی ئیلزامی و فێركردنی گه‌وره‌كان و نه‌هێشتنی بێ سه‌وادی له هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ.9- له‌گه‌ڵ سهندیكاو رێكخراو‌و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاوكۆمه‌ك ده‌بێ و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا به‌ره‌و چاكتر ده‌بات.10- پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی باقیمه‌نی ناوچه‌كانی عێراقدا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات.11- مامۆستایانی كوردستان له نه‌دوه‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌كات.12- بۆ زامنكردن و پاراستنی مافه په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌كانی نه‌ته‌وه به برایه‌تی ژیاوه‌كانی ناو هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ.دووه‌م: یه‌كێتی له پێناوی وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانیدا بۆی هه‌یه:1-كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی تایبه‌ت به مامۆستایان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێ.2- سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌و دام و ده‌زگایانه بكات كه خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌ندامێك وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له ده‌سته‌ی ئیداره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌دا دابنێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئه‌ندامانی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن:أ-هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی په‌یمانگاو زانكۆكان له هه‌رێمدا.ب- مامۆستا شه‌هیده‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌ندامانی شه‌ره‌فن.جـ- مامۆستایانی شۆڕشی رزگاریخوازی ئه‌یلول ئه‌ندامی شه‌ره‌فن.د- خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ (له رۆژی خانه‌نشینی و له وه‌زیفه ده‌ست به‌ردانه‌وه) به ئه‌ندام ده‌مێننه‌وه.-به‌شی سێیه‌م –مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كێتی له‌م ده‌ستانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1-ده‌سته‌ی گشتی.2- ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی.3- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت.4- ده‌سته‌ی لق.5- لیژنه‌ی قه‌زا.مادده‌ی حه‌وته‌م:أ-ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێك دێت كه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌و، هه‌ردوو ساڵ جارێك، له مه‌ركه‌زی یه‌كێتی، بۆ كۆنگره به‌ستنی گشتی، مه‌ندوبه‌كانیان به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی دیاری ده‌كات كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت كه ژماره‌یان (15) پازده ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (4) چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌گه. (نصاب)یش به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ژماره‌ی مه‌ندوبان دێته‌جێ، جا ئه‌گه‌ر هات و (نصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان شوێن و كاتدا ژماره‌ی مه‌ندوبانی ئاماده بوو، چه‌ند ده‌بن، ببن، ئه‌وا (نصاب) هاتووه‌ته‌جێ و، هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات.ب- سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی لقه‌كان، هه‌موویان ئه‌ندامی كۆنگره‌ن.ج- یه‌كێتی بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی ببه‌ستێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:كه‌سێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له (15) پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گێڕێ:أ-له‌لایه‌نه دادگایی و ئیداری و كۆنگره‌كاندا ده‌بێته نوێنه‌ری یه‌كێتی و، موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ته‌سدیق دهكاو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی بسپێرێ به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی به‌گه‌نی بكات.ب- سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گستی و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر پایه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی چۆڵ بوو، با قیمه‌نی ماوه‌ی كۆنگره‌ی گشتیش له شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه سه‌رۆكێكی دی بۆ یه‌كێتی ده‌ڵده‌بژێردرێت.ئیش و ئه‌رك و فرمانی كۆنگرهماددهی یازده:1-له یاساگه‌لی سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشیی سه‌خت و ترسناكی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات و ئیقراریان ده‌كات.2- له یاسای یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر دهكاو پێشنیازی پێویست بۆ هه‌موار كردنی پێشكه‌ش ده‌كات.3- له پێڕۆی ناوخۆ ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر دهكاو ئیقراری ده‌كات.4- له ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و رێكیان ده‌خاو، هه‌ردوو راپۆرتی ئیداری و دارایی ئیقرار ده‌كات.پێكهاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئهركهكانیماددهی دوازده:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی له‌مانه پێك دێت:1-سه‌رۆكی یه‌كێتی.2- ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت.3- سه‌رۆكایه‌تی لقه‌كانی پارێزگاكان.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات:1-به‌دواداچوونی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ده‌سته‌كانی لقه‌كان.2- به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌و ئیقرار كراوه‌كانی كۆنگره.3- ئاماده كردنی بودجه‌ی گشتی و حساب و حسابكاریی كۆتایی.4- به‌خشینی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی به شه‌خسیاتی په‌روه‌رده‌یی و هزرمه‌ندان.5- لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێڕۆی ناوخۆ و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی پێویست بۆ هه‌مواركردنی.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی خوله‌كانی خۆی، هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یه‌كێتی ساز ده‌دات و، بۆیشی هه‌یه هه‌ر كاتێ پێویست بێت كۆبوونه‌وه‌ی لاوه‌كی ساز بدات.مه‌كته‌بی سكرتارییهتماددهی سیازده:یه‌كه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت به ده‌سته‌ی كارای ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی و به‌رپرسانی لیژنه دارایی و ئیدارییه‌كان و ئیش و كار به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات. سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تدا ئاماده ده‌بێ و، كه ئاماده‌ش بوو كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سازده‌درێ.دووه‌م: كه‌سێ بۆ ئه‌ندامێتیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان بۆ ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ئه‌م نیشانه‌ی خواره‌وه به‌رێ ده‌خات:1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گشتی.2- به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و ئاڕاسته‌كاری و رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.3- سه‌رپه‌رشتی بزاڤه‌كانی لقه‌كان و ده‌رهێنانی ئاراسته‌كاری و رێنمایی پێویست بۆ وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توندوتۆڵ كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌گه‌لی ئیداره‌ی لقه‌كان.4- ئیقرار كردنی خه‌رجی دارایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت (له سنووری سه‌ڵاحییاتی ئیقرار كراو‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌دا كه له بودجه‌ی گشتیدا بۆی دانراوه)و، بۆیشی هه‌یه موناقه‌لاتی دارایی له چوارچێوه‌ی بودجه ئیقرار كراوه‌كه‌دا بخاته‌كار.5- بۆ توند‌و تۆڵ كردنی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سهندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ.6- بودجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده دهكاو پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ته‌سدیق كردنی.ده‌سته‌ی لقماددهی چوارده:یه‌كه‌م:1-مه‌ندوبه‌كانی پارێزگا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق كه له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت.2- ده‌سته‌ی لق له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا سه‌رۆكی لق و به‌رپرسانی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: ده‌سته‌ی لق ئه‌م كار‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات:1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 2- له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق ده‌كات و رێنماییگه‌لی دارایی و سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خت و ترسناكه‌كان ده‌خاته به‌ركار.لیژنه‌ی قهزاماددهی پازده:یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت.دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت.سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا:1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق.2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا.3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری.-به‌شی چواره‌م –دارایی یهكێتیماددهی شازده:یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت:1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ:أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری.ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات.جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان.د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی.2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه.3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ.4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی.5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات).6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی.دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان.سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ.پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ.شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات.حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.مادده‌ی حه‌ڤده:بودجه‌ی گشتیی یه‌كێتی له بودجه‌ی تایبه‌تیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و لقه‌كان و پرۆژه‌كان و ئیعتیماداتی تایبه‌ت به مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان لق پێك دێت.مادده‌ی هه‌ژده:مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان ده‌سته‌ی لق بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، به‌شێك له داهاته داراییه‌كه‌ی خۆی له پرۆژه‌گه‌لی ره‌نێوهێنه‌كیی (مشاریع انتاجیه) سوودبه‌خش به یه‌كێتی، وه‌ربه‌ربهێنێ.-به‌شی پێنجه‌م –مادده‌ی نۆزده:یه‌كێتی، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه، نوێنه‌ری مامۆستایانی كوردستانی – عێراقه له‌ناو هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا.مادده‌ی بیست:یه‌كێتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌نجومه‌ن و لیژنانه‌دا كه پێوه‌ندییان به بواری مامۆستایان و په‌روه‌رده‌و فێركارییه‌وه هه‌یه به‌شدار ده‌بێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی و سكرتێری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و سه‌رۆكانی لقه‌كان لێ ده‌بڕێن و خۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی كار‌و فرمانی یه‌كێتی.دووه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆی هه‌یه‌و به رێژه‌ی (2/3) دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب بڕیار له‌سه‌ر خۆ ته‌رخانكردنی هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یا ئه‌ندامی ده‌سته‌كانی لقه‌كان بدات بۆ به‌ڕێخستنی ئیش و ئه‌ركی یه‌كێتی.سێیه‌م: پێویسته ژماره‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی ئیش و كاری یه‌كێتی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی لق له رێژه‌ی (1/3) سێیه‌ك ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی تێنه‌په‌ڕێ.چواره‌م: ماوه‌ی ته‌رخان كردنی ئه‌ندام بۆ ئیش و كاری یه‌كێتی به خزمه‌تی فیعلی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و بۆ ته‌رفیع و عه‌لاوه‌و خانه‌نشینی و ته‌رقیه‌ی زانستی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ و، به‌پێی یاسا رێنوێنییه تایبه‌ته‌كانیش جگه له مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و زانكۆیی یه‌كێتیش ده‌رماڵه‌ی دیار كراوی بۆ ماوه‌ی خۆ ته‌رخانكردنه‌كه‌ی ده‌داتێ.-به‌شی شه‌شه‌م –حوكمه كۆتاییهكانماددهی بیست دوو:باره‌گاكانی یه‌كێتی به بڕیارێكی دادگایی و به ئاماده بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی یان سه‌رۆكانی لقه‌كان یان نوێنه‌ری یه‌كێتی، نه‌بێ، نابێ بپشكنرێن.مادده‌ی بیست و سێ:لق له سنووری جوگرافیی پارێزگاكه‌ی خۆیدا هه‌وییه به ئه‌ندامانی خۆی ده‌دات، هه‌وییه‌كانیش پێویسته یه‌ك بن و له مه‌كته‌بی سكرتارییهتهوه ده‌رچووبن.مادده‌ی بیست و چوار:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و پێنج:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق | 8
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 5رۆژی ده‌رهێنان: 25/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی (24/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی (3) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:1-ده‌سته‌ی سندوق له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی داد‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ن.2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه دهكاو، له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره‌كانی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سندوقه‌كه‌ش ده‌كات.3- وه‌زاره‌تی داد ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له داوه‌ره پله یه‌كه‌كان ده‌پاڵێوێ. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌و فرمانبه‌رانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ كه پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نییه‌و، سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزه‌ره راوێژكاره‌كان ده‌پاڵێوێ.4- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامه ناوبراوه‌كانی ده‌سته‌كه كه له بڕگه (3)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك داده‌مه‌زرێنێ و تازهكردنهوهشیان له باردا هه‌یه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه (1) له (دووه‌م)ی مادده‌ی شه‌شی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه له پارێزه‌ران به‌پێی ماوه‌ی تۆمار كردنه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ:أ-(150) سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ریبێ.ب- (200) دوو سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێپه‌ریبێ.حـ- (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.د- (300) سێ سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (10) ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.ه- (350) سێ سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (15) پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.و- (400) چوار سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (20) بیست ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.-به‌ندی (سێیه‌م) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:دووه‌م: پارێزه‌ر ئابوونه‌ی ساڵی پێشووی به‌شداربوونی سندوق به یه‌ك جار له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ده‌دات.خۆ ئه‌گه‌ر، هات و، له كات و وه‌ختی دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌و له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%) له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ.-به‌ندی (حه‌وته‌م)ی هه‌مان مادده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژرێته‌وه:سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و شه‌خسه مه‌عنه‌وییه‌كان رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی له مزوكرێی پارێزه‌ر دابشكێنن و یه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌ی سندوقه‌كه‌ی بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (21) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێگای داده‌نرێ:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی رابردوو، ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌دات:1-مووچه‌ی مانگانه كه له (500) پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه به‌هۆی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه شه‌هید بوون.2- مووچه‌ی مانگانه كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه دوای ده‌ست به‌رداربوونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان واتا دوای 23/10/1991 مردوون تا ده‌رچوونی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقهۆكاره زهروورهكانی یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقلهبهر ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ژماره (57)ی رۆژی 21/12/1995ی (په‌رله‌مان)دا خرا بووه به‌ركار هه‌ندێ حوكمی تێدا نه‌بوو كه ئه‌وه بوو له ماوه‌ی كار پێكردنیدا هه‌ستی پێ كرا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به‌وه بوو كه دووباره چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه، نه خاسمه هه‌ندێ حوكمی تایبه‌ت به ماوه‌ی ره‌فته‌نی (الفتره الانتقالیه) سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران كه پێویست ناكات بمێننه‌وه، جگه له‌وه‌و، له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی ژیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و وه‌دیهێنانی زه‌مانه‌تی خانهنیشنیی پارێزه‌راندا له كاتی ژیانی خۆیان و بۆ خاوخێزانیان پاش مردنی خۆیان، هه‌روه‌هاش بۆ رێزگرتن له‌و پارێزه‌رانه‌ش كه خوێنی خۆیان به‌خت كرد‌و له پێناوی بزاڤی رزگاریخوازی كورددا شه‌هید بوون و، بۆ به‌هێز كردنی توانستی سندوقی خانه‌نیشینی پارێزه‌ران و كاراتر كردنی رۆڵی سندوقه‌كه‌و، تا وه‌زاره‌تی دادیش له رێكخستنی ده‌سته‌ی سندوقه‌كه‌دا رۆڵی خۆی ببینێ و ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌كه به دادوه‌ری پله‌ی یه‌كه‌م بسپێرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه پێویست وا بوو ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجام بدرێت....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی (2000) یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 42
یاسای ژماره (6)ی ساڵی (2000) یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 42
یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای کەوەرە ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 21مێژووی بڕیار: 2٦/10/2000 "بـڕیار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (18/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی (2000) یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقئهنجومهن: ئه‌نجومه‌نی سهندیكانهقیب: نه‌قیبی پزیشكانی كوردستانپزیشك: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا بڕوانامه‌یه‌كی له پزیشكی یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت له به‌كالیۆریۆس كه‌متر نه‌بێت وله زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رگرتبێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان دانی پێداهێنرا بێ وپیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست دابێتێ له یه‌كێك له‌و پسپۆرییه پزیشكییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.كاركردن له پیشه‌كه‌دا: بریتییه له كاركردن له بواری پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له یه‌كێك له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه وئه‌و نه‌خشه‌سازییه‌ی كه مه‌به‌ستی پزیشكی‌یان هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی پرس ورا له باره‌یانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی وكاركردن له كار‌و فرمانی پزیشكی دا كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سنیشانی ده‌كات.وەزير : وەزيری تەندروستی وكاروباری كۆمەڵايەتیيەبهشی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت.2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا.3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ.5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی.٦. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم.7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان.8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن.9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وەی هه‌رێم دا.10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی.11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه.12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا.13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.به‌شی دووهمچوونه ناو سه‌ندیكا و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی:1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ.2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ.3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ.٢. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ.3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی.2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەوتی بكاته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات.2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات.3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه:1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا.3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.مادده‌ی نۆیه‌م:1. ده‌ستدانه پیشه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌ندامی سه‌ندیكان وهه‌موو هه‌لومه‌رجێكیان به پێی ئه‌م یاسایه لێ دێته دی.2. پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمی ونیمچه ره‌سمیه‌كان و دام وده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئیش پێ كردنی ئه‌و پزیشكه‌ی كه ئه‌ندامه بنێرێ بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:1. نابێ پزیشكی مۆڵه‌تدراو پتر له عیاده‌یه‌ك له هه‌رێمدا بكاته‌وه.2. نابێ پزیشك عینوانی پسپۆرییه‌ك له‌هه‌ر لقێك له لقه‌كانی پزیشكی هه‌ڵگرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ئه‌و له‌قه‌به ده‌بێ به‌رێگایه‌كی ئوسووڵی له‌لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند وتۆماركردنی له سه‌ندیكادا.3. پزیشكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت وهه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه بۆی هه‌یه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه سه‌ندیكا بۆیانی دیاركردووه.4. حوكمه‌كانی رێككه‌وتننامه وگرێبه‌نده‌كان بۆ ئه‌ندامه كورده‌كان وبیانییه‌كان وئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دێن پێویسته ره‌چاو بكرێن، له كاتێكدا گه‌ر رێيان پێ بدرێ ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه.به‌شی سێیهمپێكهاتهكانماددهی یازدهم:یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:1/ ده‌سته‌ی گشتی2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكاندووهم:1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وكاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ وبه پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.مادده‌ی دوازدهم:1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات:أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا.ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا.ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا:أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی.ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا.ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.مادده‌ی سیازده‌م:1/ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆوبونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی بكرێ له‌م دووباره‌دا:أ/به‌بڕیارێكی هۆداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.ب/به‌داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار، له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكرێ وئه‌نجوومه‌نیش ده‌بێ بانگهێشت ده‌ربكا و واده‌ی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاری یه‌كه دا ده‌سنیشان بكات.2/نابێ له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، جگه له‌و كاروباره‌ی له خشته‌ی كاردا هاتووه و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ كراوه باسی شتی تر بكرێت.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:1/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رزه‌فت كردنه‌وه ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ناشێ به‌شداریی له كۆبوونهوەكانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات.2/بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن وئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.مادده‌ی پازده‌م:به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ كه پێك دێ له:یه‌كه‌م: نه‌قیب ومه‌رجه ماوه‌یه‌ك ده‌ستی دابێته كاره‌كه‌ی كه له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌یان له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ.دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات.سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: نیسابی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ماده‌بووان ده‌رده‌چن وكاتێك كه ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو شوێنی جێگر چۆڵ بوو، ئه‌وا سكرتێر جێی ده‌گرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ده‌مێنێ.سێیه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له نێو ئه‌ندامه‌كانی تر به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ئه‌و شوێنه پڕ ده‌كاته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دواییش یه‌كێك له ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان پڕی ده‌كاته‌وه كه ده‌نگی زۆرتره.چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن (جگه لە سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان) چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكات بۆ كۆبوونه‌وه وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕیان ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو مانگ و، به‌هه‌مان ئه‌و رێگایه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ماوه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.مادده‌ی نۆزده‌م:ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م/1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه.3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی.4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی.6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا.7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا.8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا.9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا.10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد.11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه.14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا.15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه.17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی.18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان.دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی بیست:جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات:1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات.2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت.4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا.6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا.7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان.دووه‌م:نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له دهستهلاتهكانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1/ له‌هه‌رپارێزگایه‌ك لقێكی سه‌ندیكا ده‌كرێته‌وه به پێی پێرۆی ناوخۆ.2/سه‌رۆكی لق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لق ده‌كات وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق كه به ته‌مه‌ن له هه‌موویان گه‌وره‌تر بێت سه‌رۆكایه‌تیده‌كات.3/ماوه‌ی ده‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی لق سێ ساڵه و له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م:1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن.2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ.3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م:ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی كار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی.3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی.4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن.5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ.6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.دارایی سه‌ندیكا مادده‌ی بیست و چواره‌م:1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ.أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانهب - ئابوونه‌ی تۆماركردنج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆرید ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا.هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی‌و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سهندیكاز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ.ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر.ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و ئابوونانه‌ی كه سه‌ندیكا وه‌ری ده‌گرێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بن:1/ (150) دینار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پریشكانی هه‌رێم.2/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه یان نوێكردنه‌وه‌ی بۆ پزیشكانی هه‌رێم.3/(100) دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بۆ ئه‌ندامان، ده‌بێ ساڵانه له كاتێكدا بدرێ كه له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێ له‌و كاته دیاركراوه‌دا نه‌یدا ودواكه‌ت، ئه‌وه دووقات ده‌بێ بدات.4/(150) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان و (150) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی و(1000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تدانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له رێكخراوی نا كوردستانی كار ده‌كه‌ن.5/(100) دۆلار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.6/(50) دۆلار ره‌سمی نوێكردنەوەی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكی كورد لە ده‌ره‌وه‌ی عێراق.7/(5000) دینار ئابوونه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و(1500) دیناریش پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی.8/(3000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵەتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و (1000) دینار پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی.9/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان و (50) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانەی.10/(300) دینار ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری.11/(25) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی و (25) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی.12/(10) دینار ئابوونه‌ی تەسدیقكردنی ئه‌و راپۆرته پزیشكیانه‌ی له عیاده تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و(10) دیناریش هی ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.دووه‌م/ پاره وبه‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی له یه‌كێك له بانكه حكومه‌تیه‌كان به‌ناوی سه‌ندیكا داده‌نرێ.به‌شی چوارهمسزا و حوكمه بهرزهفتیهكانماددهی بیست و شه‌شه‌م:ئه‌و كارانه‌ی خواره‌وه به‌ئیشی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن:1/سه‌رپێچی كردنی یاسا وپه‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان و فه‌رمان وبنچینه‌كانی ره‌وشتی پیشه‌یی به تاییه‌تی راكێشانی نه‌خۆش به‌هۆی پروپاگه‌نده كردن (ته‌رغیب) وبه‌كارهێنانی میانگیر.2/زیان گه‌یاندن به شۆره‌تی پیشه‌یی وئه‌وانه‌ی ئه‌و پیشه‌یه ده‌كه‌ن وكه‌م كردنه‌وه له پایه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بییان.3/كارێكی وا بكرێ كه پزیشكه‌كه به پێچه‌وانه‌ی راستيی خاوه‌ن پسپۆرییه.4/به‌كارهێنانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه مۆڵه‌تنه‌دراوه‌كان.مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م:هه‌ر پزیشكێك زیان به ئه‌ركی پیشه‌یی بگه‌یه‌نێ یان كارێكی قه‌ده‌غه كرا‌و بكات یاخود كارێكی وا بكات له پایه‌ی پیشه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه یان بڕیاره‌كانی سه‌ندیكا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ نه‌كات، خۆی تووشی ئه‌و سزایه ده‌كات كه له یاساكه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره په‌یوه‌ندیی هه‌بێ به‌و كارانه‌ی كه به پێی یاسای دیكه له دژی دا ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له باره‌گای سه‌ندیكا، له (3) سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت وئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات:1/ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ سه‌رپێچیكه‌ر ده‌نێردرێ وئاگادار ده‌كرێته‌وه كه لە هه‌ڵس وكه‌وتی دڵخۆش نین.2/ئینزار: ئه‌وه‌ش به نووسراوێك بۆی ده‌نێردرێ وتێیدا ناڕه‌زایی له هه‌ڵس وكه‌وتی سه‌رپێچیكه‌ر ده‌رده‌بڕێ وداوای لێ ده‌كرێ ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه سزای توندتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.3/غه‌رامه‌یه‌كی له (250) دینار كه‌متر نه‌بێ وله هه‌زار دینار ره‌ت نه‌كات له سه‌رپێچیه‌كه‌ر وه‌رده‌گیرێ وكه نه‌یدا ده‌ستدانه كاری تایبه‌تی پیشه‌یی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ وئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مێژووی سه‌رپێچیكردنی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی كرده‌وه، ئه‌وا سزاكه‌ی غه‌رامه‌یه‌ك ده‌بێ كه له (500) دینار كه‌متر نه‌بێ وله (2000) دینار پتر نه‌بێ وكاتێك كه نه‌یدا ئه‌وا رێگه‌ی كاركردنه تایبه‌تییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه ساڵێك پتر نه‌بێ.4/ رێگه‌گرتن له كاركردنی تایبه‌تی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێ.5/غه‌رامه‌كردن ورێگه‌گرتن له ده‌ستدانه‌كار له سنووره‌كانی دوو بڕگه‌كه‌ی (3 و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌بن.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن بینی ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ پزیشك تاوانێك پێكه‌وه ده‌نێ، پێویسته مه‌سه‌له‌كه بنێرێ بۆ دادگای تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وراقی مه‌سه‌له‌كه وئه‌گه‌ر پاك وبێ تاوان ده‌رچوو، ئه‌مه رێگه له وه‌رگرتنی كاری به‌رزه‌فتی ده‌رحه‌قی ناگرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی سی ویه‌كه‌م:1/پزیشك له ماوه‌ی گرتن وبه‌ندكردن وحیجزكردنی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.2/پزیشك ئه‌گه‌ر حوكم بدرێ له سه‌ر تاوانێكی ئابڕووبه‌ری په‌یوه‌ندار به پیشه‌كه‌ی، ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.3/ئه‌گه‌ر دووباره حوكمی پزیشك درا له ئه‌نجامی تاوانبار كردنی له‌سه‌ر كرداری وا كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌وه هه‌بێ نابێ دووباره ناوی له سه‌ندیكا تۆمار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی نوێ نه‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، به پێی په‌یڕه‌و و ئه‌و رێنماییانه‌ی لێیه‌وه ده‌رچوون.مادده‌ی سی و دووه‌م:1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ.2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات٣/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی سی و سێیه‌م:1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن.2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ.3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.مادده‌ی سی و چواره‌م:نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بۆیان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمدا تانووت له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، بده‌ن.مادده‌ی سی پێنجه‌م:نه‌قیب وجێگری نه‌قیب ئه‌گه‌ر له شوێنی نەقيب كاری بینی له سه‌رپێچی كردنی هه‌ر به‌رزه‌فتیه‌ك كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا بووبێ، ئیجرائاتی یاساییان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیدا، هه‌واڵه كردنیشیان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێ.حوكمه گشتییهكانماددهی سی و شه‌شه‌م:1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت.2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن.3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا.4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ.5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ.2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:ده‌شێ پزیشكێكی مۆڵه‌تدراو پزیشكێكی دیكه دابنێت له عیاده‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه هه‌مان پله‌ی زانستی و پسپۆری هه‌بێ وئه‌و ماوه‌یه‌ش له سێ مانگ پتر نه‌بێت.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.مادده‌ی چله‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندارە‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی چل و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستانيدا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010 | 6
یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010 | 6
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (11)دا كه رۆژی 24/4/2013 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی2013 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره ژماره (2)ی ساڵی 2010مادده‌ی یه‌كه‌م:ناوی یاساكه له (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره) هه‌موارده‌كرێت بۆ (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم). دووه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (پێنجه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له ڕووی مێژوو و جوگرافیاوه ناوچه‌ی كوردستانین، كه له رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتبونه ژێر رێكاره‌كانی به عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی).مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانوهك جهختكردنێك له سه‌ر بڕاوه‌یی دهستپێگرتن به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به گشت ئامرازه ڕهواكان وه‌ك به‌شێكی نه‌شیاو بۆ جیاكردنه‌وه له كوردستان – عێراق له ڕووی مێژوویی و جوگرافیاوه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره)كه له ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه كورت ناكرێته‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كوردستانی عێراق | 26
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كوردستانی عێراق | 26
یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 18مێژووی بڕیار: 4/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان.نه‌قیب: نه‌قیبی خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.ده‌ست دانه پیشه: ده‌ست دانه پیشه‌ی دیاری كرا‌و له په‌یره‌وی ناوخۆدا.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)مادده‌ی دووه‌م:سه‌ندیكایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه دروست ده‌بێت و پێی ده‌گوترێ (سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان)، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) ئه‌ندام پێك ده‌هێنێ به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كا:به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییان.به‌شداری كردن له پێشخستنی پیشه‌سازی، به هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند.كۆشش كردن له پێناوی دابینكردنی دوا رۆژی ئه‌ندام له باره‌ی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێكاری.رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه.پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای هاوتای له جیهاندا.رێكخستنی كاته‌كانی بێكاری و ده‌سته به‌ركردنی هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه و رابواردن و دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تی.پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی برایانه له نێوان ده‌رچوانی ئامۆژگاكانی ئه‌ندازه‌یی (ته‌كنه‌لۆجیا- نه‌وت- گه‌یاندن).به‌شی دووه‌م(چوونه ناو سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی)مادده‌ی چواره‌م:ئه‌ندام مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته دی:یه‌كه‌م: عیراقی بێت و له كوردستان نیشته‌جێ بێت.دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یا ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت.سێیه‌م: بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری له به‌شه‌كانی (ته‌كنه‌لۆجیا-نه‌وت-گه‌یاندن)ی هه‌بێت، یان فه‌رمانی زه‌وی پێوی (مساح)ی هه‌بێ له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكومه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردبێت كه له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و، پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت.دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنییه‌وه، ئه‌نجومه‌ن پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ش ته‌واو بوو نه‌بڕاندرایه‌وه ئه‌وا داواكارییه‌كه به قه‌بووڵ كرا‌و ده‌ژمێردرێت.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) خاوه‌نی داواكارییه‌كه‌ش بۆی هه‌یه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگادارركردنیه‌وه تانه‌ی لێ بدا‌و بڕیاری دادگاش به بنبڕ داده‌نرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره.دووه‌م: ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكدا كه له مانگی شوبات تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له دانی ئه‌و ره‌سمه له كاتی دیاریكراودا دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شدار بوونی بۆ سه‌ندیكا جه‌زا ده‌درێ، ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزرێكی ره‌وا پاره‌ی نه‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌سرێته‌وه.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا پێك دێت له:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط)لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه‌وا هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵاتریین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له سه‌ندیكادا، له ناوه‌ندی سه‌ندیكا له ناوه‌ندی مانگی كانوونی دووه‌م هه‌ر سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط)، نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌ه‌بێ و له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیشدا دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌لبژاردن به‌رێوه ده‌چێت و نیساب به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن به به‌رده‌وام له كاره‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ تا خولێكی تر. مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێت:یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی.دووه‌م: گفتوگۆ و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن.سێیه‌م: چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه ده‌رباره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌كرێ بانگێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه:به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن.به داواكاریه‌كی نوسراوی هۆدار سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشته‌كه ده‌ربچوێنێ و رۆژی كۆبوونه‌وه دیاری بكات له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه.دووه‌م: له كۆبوونه‌وه‌كانی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی نابێ له‌و كارانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كاردا هاتوون و كۆبووونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه له هیچ شتێكی تر بكۆڵدرێته‌وه.مادده‌ی یازده:یه‌كه‌م: ئه‌ندامی به‌شدار بوو نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ یاساغ كرابێ.دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چوێنرێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.مادده‌ی دوازده:كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن:یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ مادده‌ی سێزده:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا بریكارێك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ دانیشتنی به‌ده‌ر (استثناء)ی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.مادده‌ی چوارده:یه‌كه‌م: نیساب له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، وه بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌هێنرێن، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وا بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یاخود سكرتێره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جێگای بریكاری نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وه‌ش بۆ باقی ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه ماوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كیك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بێجگه له‌وانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می سه‌ره‌وه ناویان هێندرا چۆڵ بوو به‌هه‌ر هۆێكه‌وه بێت یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی یه‌ده‌گ شوینی ده‌گرێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پایانه پڕده‌كه‌نه‌وه به هه‌مان رێگای باسكرا‌و له‌م یاسایه‌دا بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه به مه‌رجێك كه ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پانزده:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا:كاركردن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه.جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و دیاریكردنی مووچه‌كانیان.ته‌ماشاكردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا.ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری سه‌ندیكا ده‌بن له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانی تر له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكات.هه‌واڵه‌كردنی كێشه‌و شكایه‌ته‌كان بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند.دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.پێك هێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.ی- قبوڵ كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌نجومه‌ن یاخود له لیژنه‌كان.ك- ورد كارێك حسێبكاری ساڵانه براستێنێ بۆ وردكاری ساڵانه. ل- رێكخستنی خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.م- بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له‌قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین.ن- دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.2- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به لیژنه‌ی لقه‌كان.مادده‌ی شازده:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه.سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری و ئیدارییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی معامه‌له‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت و به سه‌ندیكا، ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له‌كار كێشراوه حیساب ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی ئهك له دوای یه‌ك دا یان پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بێت.مادده‌ی هه‌ژده:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ته‌ماشاكردنی ئه‌و كێشه و شكاتكاریانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ، وه ئه‌و بنه‌مایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.مادده‌ی نۆزده:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌رهێنانی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:وریا كردنه‌وه (الفات نظر). ئینزار.لێ مه‌نع كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ.ئه‌و كێشانه‌ی كه به تاوان ده‌ژمێردرێن هه‌واڵه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن.وه ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان لێ مه‌نع كردن سنوورداره له‌سه‌ر ئیش له ده‌ره‌وه‌ی كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه به بڕیاره‌كه ئاگادار بكرێ.مادده‌ی بیست:یه‌كه‌م: ده‌كرێ تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بدرێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه، وه بڕیاری دادگاش بنبره.دووه‌م: سزا ته‌میزكراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رپیچی كاردا جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:پێویسته ئه‌ندام له‌و كارانه‌ی خواره‌وه دوور كه‌وێته‌وه:یه‌كه‌م: پشتگوێ خستن یاخود كۆسپ خستنه به‌ر پیاده‌كردنی یاسا و پێره‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ندیكاكان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ.دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێكردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه.سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی (المهنی) زه‌ره‌ردان له ناوبانگ و كه‌رامه‌تی پیشه‌كه.چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به پێی یاسا و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان.مادده‌ی بیست و دوو:ئیش و كاری لق له پارێزگادا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێ كه پێك هاتووه له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ئه‌ندامانی لق به هه‌ڵبژاردنی نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به‌مه‌رجێك له‌وانه بن كه پیشه‌كه‌یان كردبێ و ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێك بۆ لیژنه هه‌ڵده‌بژێرێ.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی بیست سێ:دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له:ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه.ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون.قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ.ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ.ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند.مادده‌ی بیست و چوار:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.مادده‌ی بیست و پێنج:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانله ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی بزاڤی ئازادی خوازی كوردی به رابه‌رایه‌تی (بارزانیی نه‌مر) گه‌یشتنی گه‌لی كورد بوو به مافه‌كانی به‌هه‌موو توێژه‌كانیه‌وه، وه له‌به‌ر گرینگی كه‌رتی پیشه‌سازی و ئه‌ندازیاری له هه‌رێمدا و بۆ ئه‌وه‌ی په‌لی ئه‌م دوو كه‌رته بگرین تا روو به‌رووی گرفته‌كانی په‌ره‌پێدانی گرفته‌كانی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ببنه‌وه و كادیری ئه‌ندازه‌ی لێهاتوو بێته كایه‌وه و، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی ئاوه‌دانكاری په‌ره پێبده‌ن و هه‌ر له روانگه‌ی واقیعی دیموكراسی و هه‌مه لایه‌نی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندنی، كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ئیقراری كردووه و خه‌باتی له پێناودا كردووه، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993 | 4
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2010یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی 1993مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی سی و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (3) بۆی: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كارپێكراو له هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه كه پێش جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (43)ی ساڵی 1989 دامه‌زراون و له‌خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌ر یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته مادده‌ی سی و سێیه‌می (دووباره): مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) له‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشنی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیبۆ ئه‌وه‌ی به‌شخوراوی توێژێك له كارمه‌ندانی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم، له‌وانه‌ی كه له پێش جێبه‌جێ كردنی یاسایی ژماره (43)ی ساڵی 1989 له خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن، هه‌ڵبگیرێت و حوكمی یاساكانی خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌ركار له هه‌رێم بیانگرێته‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....