أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره) یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه. دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی(یه‌كه‌م)دا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: وه‌زاره‌ت، پۆڵ وقوتابخانه، به پێی شێوازی زانستی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چاودێریی: أ- ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت. ب- سه‌ركه‌وتووه‌كان وبه‌هره‌داران(الموهوبین).
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه(3) له مادده‌ی دووه‌م هه‌موارده‌كرێو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: (وه‌زیر، چه‌ند ڕاوێژكارێكی ده‌بێ، نابێ ژماره‌یان له چوار زێتر بێ. له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت، و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده‌یدا یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ‌و شاره‌زاو پیاده‌كاربن).
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێت.
مادده‌ی دوانزه‌م:
مادده‌ی دوانزه‌م: وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی حه‌وته‌م (دووباره) ده‌شێ ماوه‌ی خوێندن، به گواستنه‌وه بۆ پۆلیكی به‌رزتر كورتبكرێته‌وه. هه‌موو كاروبارێكی گواستنه‌وه‌ش به ڕێنمایی دیار ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه: 5 – أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ. ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.
مادده‌ی پانزه‌هه‌م:
مادده‌ی پانزه‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یانزه‌م:
مادده‌ی یانزه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیسته‌م (دووباره) پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت: أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ. ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: (ئامانجی وه‌زاره‌ت:-پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وارو هۆشیارو نیشتمان په‌روه‌رو، ده‌ستپێك به بیركردنه‌وه‌ی زانستی و، گۆشكراو به زانست ومه‌عریفه‌و ئاكاری باش وله خۆگر بۆ ده‌رهاوێشته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و، زانا به مافه‌كانی مروڤ و، بڕوادار به سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی وهاووڵاتی بوون وئه‌ركه‌كانی و، تێگه‌یشتوو بۆ سه‌ربه‌ستی وبه‌رپرسێتی له كه‌مه‌ره‌ی كۆمه‌ڵگه‌داو، فه‌راهه‌مكردنی هه‌ڵی فێربوون بۆ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌ند بێ یان پێویستی پێی هه‌بێت).
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: پێكهاته‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1. نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2. نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رنامه‌كان وشێوازه‌كانی فێركاری وچاپه‌مه‌نیه‌كان. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاڵاكی وه‌رزش وهونه‌ر. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخچه‌ی ساوایان وخوێندنی سه‌ره‌تایی. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاستكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و بڕوانامه‌كان. 8. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی دواناوه‌ندی وپیشه‌یییه‌كان. 9. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. 10. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی توركمانی. 11. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركدنی سریانی. 12. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان ومه‌شقكردن. 13. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتكردنی په‌روه‌رده‌یی. 14. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بینایه وكارگه‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (1)و(4) له مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان وبه‌رپرسانی به‌رێوه‌بردنی فێركاری وسه‌رپه‌رشت ومه‌شق پێكردنه‌وه‌یان له كاتی خزمه‌تدا و، به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌ییو زانیستیداو، پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا. 4- گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆیی، به گوفتارو به‌كردار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی چواره‌م هه‌موارده‌كرێ و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ مادده‌كه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (5) و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:- 4- زمانه‌كانی توركمانی وسریانی وئه‌رمه‌نی ده‌كرێت به زمانی فێركردن له‌و ناوچانه‌دا كه ئه‌وانه‌ی به‌م زمانانه ده‌دوێن چرییه‌كی نیشته‌نی پێك ده‌هێنن، به پێی به‌ندو به‌ستی (چوابگ)په‌روه‌رده‌یی، به‌مه‌رجێك فێركردنی زمانی كوردی وعه‌ره‌بی ئیلزامی بێت. 5- گۆرینی به‌رنامه‌كانی خوێندن، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن به پێی داخوازیه‌كانی سه‌رده‌م، به جۆرێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی وپه‌ره‌پێدان، له هه‌رێمی كوردستان گونجا بێت.