مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه: 5 – أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ. ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.