مادده‌ی یانزه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیسته‌م (دووباره) پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت: أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ. ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.
الموضوع: پێویستی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ,پێویستی خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا,پێویستی به‌كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ