مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (1)و(4) له مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان وبه‌رپرسانی به‌رێوه‌بردنی فێركاری وسه‌رپه‌رشت ومه‌شق پێكردنه‌وه‌یان له كاتی خزمه‌تدا و، به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌ییو زانیستیداو، پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا. 4- گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆیی، به گوفتارو به‌كردار.
الموضوع: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان,به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌ییو زانیستیداو,پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا,گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆیی