أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم). دووه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (پێنجه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له ڕووی مێژوو و جوگرافیاوه ناوچه‌ی كوردستانین، كه له رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتبونه ژێر رێكاره‌كانی به عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی).
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی یاساكه له (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره) هه‌موارده‌كرێت بۆ (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).