أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی جیۆلۆجی له لای خۆیان بده‌نه سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی:1. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت.2. به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ.3. له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له:1. ده‌سته‌ی گشتی.2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (لجنه الانضباط).4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا سه‌ندیكایه‌ك بۆ جیۆلۆجییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م:1. ئه‌گه‌ر پایه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو یه‌ده‌گ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.2. له كاتێكدا پایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت كه وه‌زیر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و ئه‌م لیژنه‌یه به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌بێت وه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیر ده‌یكاته سه‌رۆك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌قیبی ده‌بێت و ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بۆ ئه‌و ماوه‌ی له خوله‌كه‌دا ماوه به ماوه‌یه‌ك كه نابێت له دوو مانگ زیاتر تێپه‌رێ له مێژووی چۆڵ بوونی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه.2. راستاندنی راپۆرتی دارایی.3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه.4. به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه هه‌ر كام له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات:1. سه‌رنج راكێشان.2. ئینزار.3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ست دانه پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی شیاوی تانه لێدانن له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمه‌وه له ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه ب بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنبڕ ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1. جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا.2. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران.3. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.5. سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا.6. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.7. (كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1. سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3. پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:1. ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.2. ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كاره پسپۆریانه‌ی هه‌یه:1. ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه.2. كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه.3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا به ده‌سته‌ی گشتی.4. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.5. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان.6. سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان.7. ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كان و جێگه‌ی تردا.8. پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی.9. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.10. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.11. پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.12. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.13. دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه.14. ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه.15. ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.16. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی.17. بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردنی به‌خشش و پێدان.18. مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی هاوكاریه داراییه‌كان.19. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و.20. پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكاندا.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق.2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه.4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت.7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: نه‌قابه كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه:1. به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێم له بواره‌كانی جیۆلۆجیدا.2. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و و ئابووری و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.3. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه.4. پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و ده‌سته و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر له ما‌و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی دا.5. كۆشش كردن بۆ دابینكردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامه‌كان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بیكاری دا.