مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق.2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه.4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت.7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: هه‌ریم,سه‌ندیكا,وه‌زیر,ده‌سته‌ی گشتی,ئه‌نجومه‌ن,لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی,ده‌ست دانه پیشه