مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كاره پسپۆریانه‌ی هه‌یه:1. ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه.2. كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه.3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا به ده‌سته‌ی گشتی.4. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.5. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی (مستخدمی) سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان.6. سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان.7. ده‌ست نیشان ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كان و جێگه‌ی تردا.8. پیشكه‌ش كردنی پیشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی.9. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و سكاڵایانه‌ی كه بۆی دێت به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.10. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.11. پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.12. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان هه‌ر كام له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.13. دامه‌زراندنی نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه لقیان تێدا نییه.14. ده‌ستنیشان كردنی چاودێری ژمێریاری بۆ ئه‌نجام دانی وردبینی ساڵانه.15. ریكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه نامه‌كانی دیكه و سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.16. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی.17. بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار)و ره‌زایی بوون له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردنی به‌خشش و پێدان.18. مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی هاوكاریه داراییه‌كان.19. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی جیۆلۆجیان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و.20. پێدانی (تخویل) هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكاندا.
الموضوع: ئاماده‌كردن و راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه,كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,پێشكه‌شتن پێشنیار سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسا و نیزامه‌كانی سه‌ندیكا,جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی,دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كانی سه‌ندیكا و دیاری كردنی كرێكانیان,سه‌یر كردنی داواكاریه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی بڕیار له‌سه‌ردانی و وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شدار بووه‌كان,پیشكه‌شتن پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاساكان سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جیۆلۆجی,ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا و نیزامانه‌ی به گوێره‌یان ده‌رچووه به‌مه‌به‌ستی ئاسان كردنی پیاده كردنی,بڕیاردان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پاره و موڵك (عقار),مافی قه‌رز كردن و به‌قه‌رزدان و پێشكه‌شتنی هاوكاریه داراییه‌كان