أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی (36) زیاد ده‌كرێ و، زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه: ( یاریده‌ده‌ری هه‌یئه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه داده‌مه‌زرێ و، ئیشوكاره‌كانیشی بة برِيار دیار ده‌كرێن و، له كه‌میش مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری ده‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (27)ی هه‌موار ده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: (هه‌یئه‌كه له كۆلیژه ته‌قه‌نیه‌كان و په‌یمانگه پسپۆڕه‌كانی بواری فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌ی پێك دێت و، شخسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، بۆشی هه‌یه راسپێرێ كۆلێژگه‌ل و په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی به‌پێی پێویست له تازه بكرێنه‌وه یان ئیلغا بكرێن یان بكرێنه‌وه یان تێكه‌ڵ بكرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (12)ی ساڵی (1993)دا ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌یئه‌ی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ئیه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا)ی له جێگه داده‌نرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م): یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 2. بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت. ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ. 3. بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: (عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه (2)ی مادده‌ی (37) هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت بۆ هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان بوَهه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید داده‌مه‌زرێ به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژة ته‌قه‌نیةكة یان په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئةمةى خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئیداره‌ی هه‌یئه‌كه ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست كه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و، له سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌یان كه له كه‌میی هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت (له ناوزه‌دكردنیاندا، شاره‌زایی و پسپۆڕی ڕه‌چاو ده‌كرێ و،ئیقراری ئه‌ندامێتیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێ، بۆ دوو ساڵ كه یارای تازه‌كردنه‌وه‌یه) .
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (30)ی هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: هه‌ر كۆلێژێكی ته‌قه‌نی یان په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌قه‌نی ئیداره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نیَ ده‌یگرێته ده‌ست بریتیه له ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی و، له عه‌میدی كۆلێژ، یان عه‌میدی په‌یمانگه‌و سه‌رۆكانی به‌ش یان لق و یاریده‌ده‌ری عه‌مید نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر كۆلێژێ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یێ، پێك دێت و، هه‌ر هه‌مان ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژی زانكۆكانی هه‌یه به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆلیژ یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌مید بسپێرێ و، ئیشی تایبه‌ت و بڕیاره‌كانیشی هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌قی مادده‌ی(16)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێت.