مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئةمةى خواره‌وه‌ی لێ دێت: ئیداره‌ی هه‌یئه‌كه ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست كه ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و، له سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه‌و یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، له‌وانه‌یان كه له كه‌میی هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت (له ناوزه‌دكردنیاندا، شاره‌زایی و پسپۆڕی ڕه‌چاو ده‌كرێ و،ئیقراری ئه‌ندامێتیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێ، بۆ دوو ساڵ كه یارای تازه‌كردنه‌وه‌یه) .
الموضوع: بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (28) هه‌موارده‌كرێ,ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یئه‌كه‌یه‌و,یاریده‌ده‌رو عه‌میدی كۆلێژه‌كان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان,هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن,نوێنەرێکی هەڵبژیردراويش لە لايەن ئةندامانى هةيئەى تةدريسى کۆلێژو پەیمانگا تةقةنيةكانى هەيئەى فيَركردنى تةقةنى هةرێم پێكدێت