مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م): یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 2. بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت. ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ. 3. بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: (عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.
الموضوع: زیادکردنی بڕگه (1) بۆ مادده‌ی (31),بڕگه (1) مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌کرێ,بڕگه (2) مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌کرێ