أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی پێنجه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:ـ 3- ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و فێركردنی گه‌وران و هۆیه‌كانی و كتێبی خوێندن، له‌گه‌لأ ئاماده‌كردنی شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان بۆیان، تاكو سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و پلانه‌كانی به‌دی بهێنرێن و په‌ره به هه‌موو ئه‌وانه بدات به پشت به‌ستن به باسی زانستی و لێكوڵینه‌وه‌كان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی هه‌شته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : فێركردنی بنه‌ڕه‌تی گشتی و یه‌كگرتووه بۆ هه‌مووان و مندالأ ومێردمنداڵان وا لێ ده‌كات كه ئامرازی زانیاریی بنه‌ڕه‌تی وبنچینه‌كانی رۆشنبیریی وه‌رگرن و ئاره‌زوو و توانایان ده‌ربخه‌ن. دووه‌م: خوێندنی ئاماده‌یی گشتی و هه‌مه جۆره، ماوه‌ی فراوانبوونی رۆشنبیریی و پێشكه‌وتن پێ به پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕی زیاتر له بواره‌كانی زانیاری و مه‌شق كردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنیان تاكو بشێن بۆ ژیانی زانستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی باڵا له‌گه‌لأ گرنگی دانی تایبه‌تی به به‌هره‌داران.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه بۆ فێركردنی بنه‌ڕه‌تی ماوه كورت تر دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی فێركردنن و له چوونه به‌رخوێندن له‌و قۆناغه (ته‌مه‌نی 10-18) ساڵی دواكه‌وتوون و ده‌شێ قوتابخانه‌كه به‌شێك له قۆناغی فێركردنه‌كه بگرێته‌وه به ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی تاز پێگه‌یشتووه‌كان و باری ژینگه و پێویستییه‌كانی ئابووریی فێركرنه‌كه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده نۆیه‌م:
مادده نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی شه‌شه‌م و هه‌شته‌م له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا له یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م جۆره ده‌خوێندرێنه‌وه:ـ 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌كانی ساوایان. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌م له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: فێركردنی گشتی بۆ تازه پێگه‌یشتووان له دوو قۆناغی سه‌ره‌كی رێك ده‌خرێ كه ئه‌مانه‌ن: 1. قۆناغی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (نۆ) ساڵه. 2. قۆناغی فێركردنی ئاماده‌یی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (سێ) ساڵه. دووه‌م: باخچه‌كانی ساوایان: پێش قۆناغی فێركردنی بنه‌ره‌تی ده‌كه‌وێ و رێ خۆشكه‌ریه‌تی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه: 1. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی. 2. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: فێركردن له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به خۆراییه له قوتابخانه فه‌رمیه‌كاندا، هه‌روه‌ها له په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌نده فه‌رمییه‌كانی كه له مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: فێركردن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌وزیمیه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن یان له (31)ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌كه‌ن.