مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه: 1. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی. 2. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.