مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی هه‌شته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : فێركردنی بنه‌ڕه‌تی گشتی و یه‌كگرتووه بۆ هه‌مووان و مندالأ ومێردمنداڵان وا لێ ده‌كات كه ئامرازی زانیاریی بنه‌ڕه‌تی وبنچینه‌كانی رۆشنبیریی وه‌رگرن و ئاره‌زوو و توانایان ده‌ربخه‌ن. دووه‌م: خوێندنی ئاماده‌یی گشتی و هه‌مه جۆره، ماوه‌ی فراوانبوونی رۆشنبیریی و پێشكه‌وتن پێ به پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕی زیاتر له بواره‌كانی زانیاری و مه‌شق كردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنیان تاكو بشێن بۆ ژیانی زانستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی باڵا له‌گه‌لأ گرنگی دانی تایبه‌تی به به‌هره‌داران.