یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی برگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 23/11/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا.دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت.سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه كه له مادده (14)ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره (33)ی ساڵی 2007 دا هاتووه له سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و ئه‌ندامیه‌تی دوو له دادوه‌رانی بۆ هه‌ر یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك ده‌هێنرێ بۆ ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و بڕیاره‌كانیشی شایانی تانوت لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز).دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له شوێنی نیشته‌جێی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان شوێنی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدان تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه.مادده‌ی چواره‌م:داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به پێی ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:یه‌كه‌م: داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێشكه‌ش به‌و لیژنانه ده‌كرێت كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك هێنراون و حكومه‌تیش ئاكامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری لیژنه‌كان پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن.دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕیاری ئازاد كردنی یان حوكمدان به‌بێ تاوانی پله‌ی كۆتایی گوێ له داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه ناگیرێ.سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كاتی مردنی خاوه‌ن ماف ته‌نها بۆ هاوسه‌ر و مندالأ ودایك وباوك ده‌گوازرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئازار‌و ناخۆشیانه دهخهمڵێرێ كه زیان پێكه‌وتوو تووشی هاتووه و ئه‌وه‌ی كه كاری له ناوبانگ یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌زیفی كردووه.دووه‌م: قه‌ره‌بووی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی چووه‌و ئه‌و زیانه‌ی له ماوه‌ی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدانه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێ.سێیه‌م: پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بڕیاره‌كانی حوكمدان به‌بێ تاوانی (براءه) و ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بێتاوانی ده‌سه‌لمێندرێ یان ئازاد ده‌كرێت له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری دارایی له پالأ فرمانه‌كه‌یه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شكایه‌تكار یان خه‌به‌رده‌ر یان شاهید كه بوونه‌ته هۆی گلدانه‌وه یان گرتنه‌كه یان حوكمه نایاساییه‌كه له باره‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ی كه داویه‌تی، ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه كه شكایه‌ته‌كه فێڵه یان خه‌به‌ردانه‌كه درۆیه یانه شایه‌دییه‌كه ناهه‌قه.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌تی یان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه، یان سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بینی هه‌ڵه‌یه‌ك له رێكاره دادوه‌ریه‌كان هه‌یه، یان هه‌ڵه‌یه‌ك له دادوه‌رێكه‌وه روویداوه بووه‌ته هۆی گرتنی تومه‌تبار به‌بێ هه‌ق، یاخود حوكمدانی به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، ده‌بێ دادوه‌ری ناوبراو به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (23)ی ساڵی 2007 بۆ لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌رانی ره‌وانه بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی. مادده‌ی نۆیه‌م:حوكمه‌كانی یاسای شارستانی و یاسای دادبینی شارستانی و سه‌لماندن به جۆرێك جێبه‌جێ ده‌كرێن كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه پێویستیهكانله یه‌كه‌مین گره‌نتی كه سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان پارێزگاری كردنه له ئازادی كه‌سایه‌تی كه له بنچینه‌دا مرۆڤ بێ تاوانه تاكو به دادگایی كردنێكی دادوه‌رانه تاوانی له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ و هه‌موو گره‌نتیه‌كی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی مافی پارێزگاریی له خۆكردنی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرتن ڕێكارێك بووه له‌وانه‌یه زه‌رووره‌ت پێویستی بووه یان یاسا له هه‌ندێ تاوان به واجبی زانیوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م مافه به دادوه‌ریی سپێردراوه و له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گلدراوان و گیراوه‌كان و حوكمدراوهكان به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی و بۆ لادانی هه‌موو زێده‌ڕۆییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادی و به‌رده‌وام بوونی ژیانی به كه‌رامه‌ت بۆ لابردنی غه‌در له زیان لێكه‌وتووان و له پێناوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی ماددی و ئه‌ده‌بی كه پێی گه‌یشتووه له ئه‌نجامی ئه‌و زێده رۆییه بۆ سه‌ر ئازادییه‌كه‌ی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا. ...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1993 یاسای چه‌ك | 28
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1993 یاسای چه‌ك | 28
یاسای چهكبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 41مێژووی بڕیار 5/10/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/ 10/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1993یاسای چهكماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-چه‌كی ئاگرین: ده‌مانچه‌و تفه‌نگی ئاسایی رێژنهكهر و تفه‌نگی ڕاو، به‌ڵام ئه‌و ده‌مانچانه ناگرێته‌وه كه له یاریه‌كانی وه‌رزشدا به‌كار ده‌هێنرێن یان تفه‌نگی هه‌وایی.3-چه‌كی جه‌نگی: ئه‌و چه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه چه‌كاره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه به كار ده‌هێنرێ جگه له وانه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه دا دیاری كراون.4-عه‌تاد: گوله و فیشه‌ك و یا هه‌ر به‌شێكی كه بۆ چه‌كی ئاگرین به‌كار ده‌هێنرێن.5-عه‌تادی جه‌نگی: ئه‌و زه‌خیره‌یه‌ی بۆ چه‌كی جه‌نگی یا هه‌ر به‌شێكی به‌كار ده‌هێنرێ.6-چه‌كی كۆنه یا بۆ یادگار یا بۆ ره‌مزی: هو چه‌كه‌ی بێ عه‌تاد بۆ جوانی یا بۆ یادگار یا وه‌ك ره‌مز هه‌ڵده‌گیرێ له گه‌لیدا ئه‌و چه‌كانه‌ی وه‌قف ده‌كرێن یا له شوێنه پیرۆزه‌كان و عه‌نتیكه خانه‌كاندا هه‌ن.7-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی له‌و یاسایه‌دان ئه‌و ده‌یان دا.مادده‌ی دووه‌م:چه‌كی كۆنه و یادگار و ره‌مزی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا به‌ده‌ر ده‌كرێن.مادده‌ی سێ یه‌م: نابێ چه‌كی جه‌نگ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه (استیراد) یان ببرێنه ده‌ره‌وه (تصدیر) یا له ژێ ده‌ست دا بن (حیازه) یا هه‌ڵبگیرێن (حمل) یا دروست یا چاك بكرێن یا بگوێزرێنه‌وه یا وه‌ربگیرێن (تسلیم و تسلم) یا بازرگانی یان پێوه بكرێ.مادده‌ی چواره‌م:1-نابێ چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كان یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه یا ببرێته ده‌ره‌وه یا دروست بكرێن یا بازرگانایان پێوه بكرێن.2-نابێ چه‌كی ئاگرین له ژێر ده‌ست دابێ یا هه‌ڵبگیرێ به‌بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان.مادده‌ی پێنجه‌م:مۆڵه‌ته‌كان ئه‌مانه‌ن:1-مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تادی.2-مۆڵه‌تی چاك كردنی چه‌كی ئاگرین.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌ت دان بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داخوازییه‌ك كه ده‌یدرێتێ هه‌ر یه‌ك له مۆڵه‌ته‌كانی ناو ئه‌م یاسایه بدا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره وه له داخوازدا هه‌بوو:1-دانیشتووی هه‌رێم بێ.2-هه‌ژده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ.3-حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ناسیاسی یا له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف نه‌بێ.4-كه‌م ئه‌ندام یا نه‌خۆشیه‌كی ئه‌قلی یا ده‌روونی ئه‌وتۆی نه‌بێ كه به‌ری به‌كار هێنانی چه‌كی لێ بگرن ئه‌مه‌ش راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌بێ.5-ژێر ده‌ست گرتنی چه‌كه‌كه‌ی مه‌شروع بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:شێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كان به رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێ كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ده‌ری ده‌كا.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و مۆله‌تانه‌ی له مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌دا به‌م جۆره ده‌بن:1-ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سه به‌كارده‌هێنرێن كه به‌ناویانه.2-بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی ده‌ركردنیانه‌وه كاریان پێ ده‌كرێت.3-ده‌بێ له حاڵه‌تی مۆڵه‌تدان و تازه كردنه‌وه‌دا ئه‌و رهسمهیان له‌سه‌ر بدرێ كه له لیسته‌ی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دان.دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هه‌ندێ ئه‌و عه‌تاده دیاری ده‌كا كه ده‌بێ هه‌یبێ به مه‌رجێ له سه‌د و بیست گولله بۆ ده‌مانچه و تفه‌نگ و دوو سه‌د فیشه‌ك بۆ تفه‌نگی ڕاو زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی مۆڵه‌ت له ماوه‌ی (90) رۆژدا له رۆژی ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌یه‌وه داخوازییه‌ك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان.مادده‌ی ده‌یه‌م:مۆڵه‌ت له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه پووچ ده‌بێته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌ی یا هه‌ر یه‌كێك كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه به میرات گه‌رانی بیدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆ تۆمار كردنی پووچبوونه‌وه‌ی: 1-مردنی خاوه‌ن مۆڵه‌ت.2-نهمنانی یه‌كێك له مه‌رجه یاساییه‌كانی مۆڵه‌ت.3-ده‌رچوونی بلرَیارێكی داد وه‌ری بنبڕ به ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كه‌كه.4-ده‌رچونی چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له مۆڵكی یه‌تی مۆڵتدار و بۆ كه‌سێكی موڵك پێدراو.5-پێشكه‌ش نه‌كردنی داخوازی نۆێ كردنه‌وه‌ی له ماوه‌ی یاسایی یه‌كه‌یدا.مادده‌ی یازدهم:1-ده‌بێ مۆڵه‌ت دراو له حاڵه‌تی پووچ بوونه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی دا ده‌ستوو برد چه‌كه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پسووله‌یه‌ك بدا به مه‌ڵبه‌ندی پۆلیسی شوێنی نیشته‌جێی و بۆی هه‌یه له ملوه‌ی (180) رۆژ دا ئه‌و چه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌ی بفرۆشرێ یا به شێوه‌یه‌كی یاسایی بیدا به هه‌ر كه‌سێكی تر كه مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی تێدا بن ده‌نا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆی هه‌یه چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌ی بۆ سوودی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێی یاسای فرۆشتن و به كرێ دانی ماڵ‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت بفرۆشی و بیدا به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن یا ژێر ده‌ستخستنی دراوه‌تێ.2-له حاڵه‌تی مردنی مۆڵه‌ت دراو حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌سه‌پێنرێ و ده‌بێ میرات گرانی ییا هه‌ر یه‌كێك كه جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه تیایدا دیاری كراون و ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان پاره‌كه‌ی ده‌داته دادگای په‌یوه‌ندی دار بۆ دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر به‌شگراندا.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:1-ئه‌م كه‌سانه له مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌ده‌ر ده‌بن:یه‌كه‌م: پێشه‌وای هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم.سێ یه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ئه‌نجومه‌نی نبشتمانی هه‌رێم و هه‌ر یه‌كێك به پله‌ی وه‌زیر بێ.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و پله‌ی تایبه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیداریه‌كان.پێنجه‌م: دادوه‌ر و قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆله‌ره‌وه دادگه‌ره‌كان.2-ده‌شێ ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان چه‌كی ئاگرییان له ژێر ده‌ست دا بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌ر نامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ.3-ده‌شێ ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدا بێت بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ ده‌ری ده‌كا و ئه‌فسه‌ر بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌رنامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ.مادده‌ی سازده‌یه‌م:1-ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دراوی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین ئیدیعای بزربوون یا فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه یا بزر بوونی چه‌كه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كه‌ی كرد ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان ده‌بێ داوای لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.2-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌تێكی له جێگه‌ی بزربووه ده‌درێتێ كه هه‌مان ژماره‌ی مۆله‌ته‌كه‌ی پێشووی لێده‌درێ و زانیارییه‌كانی تێدا ده‌بێ ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دووجای ره‌سمی مۆڵه‌ته بزر بووه‌كه.3-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی چه‌كه‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆ پووچ كردنه‌وه‌ی ئه‌وسا ده‌شێ مۆله‌تێكی نوێ ی بۆ چه‌كێكی تر بدرێتێ.4-ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئیدیعای بزبوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی چه‌كه‌كه راست نییه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان خاوه‌نه‌كه‌ی بنێردرێته لای دادوه‌ری لێكۆڵیه‌نه‌وه تا چی پێویسته بیكا بۆ ئه‌وه‌ی بدرێ به دادگای په‌یوه‌ندیدار و ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ده‌بێ به پێ ی حوكمی یاسا سزا بدرێ و مۆڵه‌ته‌كه‌شی پووچ بكرێته‌وه و لایه‌نی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكرێ. 5-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌لمێنرا وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان بداتێ.6-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌لمێنرا وه‌زیری ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدانی نوێ ی بداتێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:1-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و عه‌تاده‌كه‌ی به‌بێ ره‌سم بدا به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ركی فه‌رمانگه‌كانیان به لایه‌نگری فه‌رمانگه‌كانیان ده‌یخوازی له حاڵه‌تی نه‌مانی ئه‌و ئه‌ركه‌دا فه‌رمانگه‌كان ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ن كه ئه‌وسا مۆڵه‌ته‌كان پووچ ده‌بنه‌وه و ده‌بێ له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی نه‌مانی ئه‌ركه‌كه‌وه چه‌كه‌كه بده‌نه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان. به‌ڵام ده‌شێ مۆڵه‌تی ئه‌و چه‌كه‌یان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه پێ بدرێ.2-ده‌شێ چه‌كی حوكمه‌ت و عه‌تاده‌كه‌ی بگه‌رێندرێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه له سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراون به‌ڵام ئه‌و چه‌ك و عهتادهیان بۆ ته‌رخان ناكرێ تا مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتن وه‌رنه‌گرن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌بێ ره‌سم ده‌یان درێتێ و ئه‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ش ده‌بێ دوای نه‌مانی سیفه‌تی فهرمانبهریهكهیان و ئه‌و چه‌كه ئاگرینه و عه‌تاده‌كه‌ی بده‌نه‌وه به‌و لایه‌نه‌ی ته‌رخانی كردبوون.3-ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده بزر ده‌كا كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێی سپێردراوون و پێنج جای نرخه سه‌لمێنراوه‌كه‌ی له كاتی بزربوونیا لێ ی ده‌ستێنرێ ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی كه‌م ترخه‌می خۆیدا بوو یا سێ جای نرخه‌كه‌یان له حاڵه‌ته‌كانی تردا جگه له‌و سزا (انچباگی) یانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ. مادده‌ی پازده‌یه‌م:وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه به‌خشینی مۆڵه‌تی ژێر ده‌ستگرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له گشت ناوچه‌كانی هه‌رێمدا یا له به‌شێكیدا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا دیاری ده‌كا رابگیرێ، ئه‌گه‌ر شتێك رووی دا وا پێویست بكا.مادده‌ی شازده‌یه‌م:پارێزگار بۆی هه‌یه به یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكا و ده‌بێ به یه‌كێ له رێ و شوێنه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكرێته‌وه:1-قه‌ده‌غه كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له لایه‌ن مۆڵهتدراوانهوه له كاتی پێویستدا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاری ی ده‌كا له هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگا یا له به‌شێكیدا و بۆی هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی شیاو هه‌ندێ له مۆڵهتدراوانی لێ ده‌ربكا.2-رێ نه‌دان به خه‌ڵكێكی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی یه‌كان به هاتنه ناوه‌وه‌یان به چه‌كه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست.3-قه‌ده‌غه كردنی ته‌قه كردن له بۆنه گشتی و تایبه‌تی یه‌كاندا له ناو شار‌و شارۆچكه و گونده‌كاندا. 4-وه‌رگرتنی چه‌كی ئاگرین به پسووله‌یه‌ك له خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌ت دراو بن یا بێ مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ماوه‌یه دیاری ی ده‌كا، هه‌ر كاته‌ك هۆیه‌كه‌ی له ئارادا نه‌ما بڕیاری گه‌رانه‌وه‌یان ده‌دا له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی بیسته‌می ئه‌م یاسایه سه‌باره‌ت به مۆڵه‌ته‌كان.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:1-ده‌شێ كه‌سێكی بیانی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ڵبگرێ.2-ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه هاته ناو هه‌رێمه‌وه ده‌بێ چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پسووله‌یه‌ك بدا به به‌نرخترین مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و ده‌بێ مهڵبهندهكهش ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكا و خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر نا چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له كاتی ده‌رچوونه‌وه‌ی دا له هه‌رێم ده‌یدرێته‌وه. ئه‌گه‌ریش به نیازی خراپ و سه‌رپێچی كرد به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌یدا ده‌گرێ له سزایانه‌ی تر كه به پێی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ری دا ده‌سه‌پێنرێت.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ماوه بداته ئه‌وكه‌سه‌ی چه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی دا هێناوه ده‌مانچه و یه‌ك تفه‌نگی راو و عه‌تاده‌كه‌یان له له فه‌رمانگه‌ی گومرگ ده‌ربكا دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه دوای بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان له خاوه‌نه‌كانیاندا به ژێر ده‌ستگرتن وهه‌ڵگرتنی ئه‌و چهكانهوه ده‌بێ ره‌سمی گومرگی پێویستیان لێ بدرێ و ماوهدانهكهی ئه‌و كه‌سه‌ش جار ده‌بێ.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:هه‌ر كه‌سێ خه‌به‌ری دا چه‌كی بێ مۆڵه‌تی له ژێر ده‌ستدایه له سزا ده‌به‌خشرێ ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه مۆڵه‌تی بداتێ له حاڵه‌تی بڕیار نه‌داندا حوكمه مادده‌ی یازده‌یه‌می به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنرێ. مادده‌ی بیسته‌م:1-ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌تدان به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكاته‌وه دوا له خاوه‌نانی ئه‌م چه‌كانه بكا كه به‌پێی به یاننامه ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاته‌كانی میری كراوه له ماوه‌ی (10) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌وه بچنه لای ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوون و مه‌رجی یاسایی یان تێدا هه‌بوو، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌چوونیاندا به كۆتایی هاتنی ماوه‌كه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا داده‌گرێ و به (مستودع)ی پۆلیسیان ده‌سپێرێ.2-له حاڵه‌تی مۆڵه‌ت نه‌دانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه به‌و بێ مۆڵه‌تانه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراوی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا مراجه‌عه‌تیان كردبوو چه‌كه‌كه ده‌درێ به‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ فرۆشتنی له‌سه‌ر حیسابی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێ ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1-أ- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی جه‌نگی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه بكا یا ژێر ده‌ستی خۆی بخا یا هه‌ڵبگیرێ یا بیگوازێته‌وه یا بازرگانی پێوه بكا یا چاكی بكا یا دروستی بكا به زیندانی (سجن) كردن سزا ده‌درێ.ب- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهاب یا تێكدانی ئاسایشی گشتی پشتگیری كردنی هه‌تا هه‌تایی (سجن مۆبد) ده‌بێ.2-أ- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه ده‌كا یا دروستی ده‌كا یا بازرگانی پێوه ده‌كا به زیندانی كردن سزا ده‌درێ.ب- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهاب یا تێكدانی ئاسایشی گشتی یا پشتگیری كردنی هه‌ر یاخی بوونێك دژی حكومه‌تی هه‌رێم بكا سزاكه‌ی زیندانی كردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێ.3-ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت پێدان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه چه‌كی ئاگرین یا عه‌تاده‌كه‌ی له ژێر ده‌ستدابێ یا هه‌ڵی بگرێ به به‌ندی كردن (حبس) كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بی و غه‌رامه‌كه‌ی له دوو هه‌زار دینار زیاتر و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ یا به یه‌كێك به‌و دوو سزایه، سزا بدرێ.4-أ- ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی ئاگرینی هه‌بێ و له خۆپیشاندانێك یا كۆر و كۆمه‌ڵێك دا (تجمع) هه‌ڵی بگرێ به به‌ندی كردن كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به غه‌رامه له دوو هه‌زار دینار زیاتر و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ یا یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزا بدرێ.ب- ئه‌وه‌ی چه‌كی ئاگرینی بێ مۆڵه‌ت له كاتی به‌شدار بوونی له خۆپیشاندانێك یا كۆر و كۆمه‌ڵێك دا هه‌ڵبگرێ سزاكه‌ی زیندانی كردنی كاتی (سجن مۆقت) ده‌بێ.5-جگه له‌وه‌ی بڕگه‌كانی پێشووی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراون ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له هه‌ر حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یا ئه‌و رێنمایی و به‌یاننامانه بكا كه به‌پێ ی ئه‌م ده‌رده‌كرێن به ماوه‌یه‌كی به‌ندی كردن (حبس) كه له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ یا به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-دادگا سزا به حوكمه‌كانی مادده بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌دا سه‌رباری ئه‌و غه‌رامانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ به پێ ی یاسای گومرگ ده‌یان سه‌پێنن.2-ئه‌گه‌ر دادگا حوكمی به سزایه‌ك له‌و سزایانه ده‌ركرد كه له بڕگه (1و2)ی مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ن ده‌بێ حوكم بدا به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی(المصادره) چه‌كه‌كه‌و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی و ئه‌و هۆیانه‌ی له گواستنه‌وه‌یا بۆ كردنی تاوانیهكه به‌كارهێنراون له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حاڵه‌تی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی نیاز پاك (حسن نیه) ئه‌مه جگه له‌و كێشه گومرگیانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له سه‌پاندنی سزای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌یه.3-أ- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گومرگی په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی دا‌و بڕیاره‌كه گه‌یشته پله بنبڕ (بتات) ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی ه عه‌تاده‌كه‌ی ده‌درێته وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگ بۆی هه‌یه خه‌ڵات بدا به خه‌به‌ر داران و ئه‌وانه‌ی ده‌ستی كارگهربوون له ئاشكراكردنی تاوانه‌كه‌دا ئه‌ویش به پێ ی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان.ب-ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی جه‌نگی نا قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تاده‌كه‌ی بڕیاره‌كه گه‌یشته پله‌ی بنبڕ ئه‌و چه‌كه‌و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌درێ به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.ج-ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندی دار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی ئاگرینی ناقاچاغ یا به‌شه‌كه‌ی یا عه‌تاده‌كه‌ی دا‌و بڕیار گه‌یشته پله‌ی بنبر ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌درێ به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.د-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بریار ده‌دا ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی كه به پێ ی به‌ند (ج) له بڕگه‌ی (3)ی ئه‌م مادده‌یه دا پێ ی سپێردراوه بدا به‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێویستیان پێ ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هیچ داوایه‌ك له‌و فهرمانگهیانهوه نه‌كرا وه‌زاره‌تی ناوخۆ به پێی حوكمی قانوونی فرۆشتن و به‌كێ دانی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت ده‌فرۆشرێ.4-چه‌كی جه‌نگی و به‌شه‌كانی عه‌تادی و چه‌كی ئاگرینی قاچاغ و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌سپێردرێن به نزیك ترین لایه‌نی سه‌ربازی له كلتی دۆزینه‌وه‌یان دا بۆ پاراستنیان و ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌ربازی یه هه‌ر وه‌ختێك پێویستی كرد چه‌كه‌كان له‌به‌ر ده‌م ئه‌م لایه‌نه‌دا ئاماده ده‌كا كه په‌یوه‌ندی به بینینی كێشه‌كه‌وه هه‌یه . به‌ڵام چه‌كی ئاگرین قاچاغ به‌شه‌كانی و عه‌تادی ده‌سپێردرێ به نزیكترین مه‌ڵبه‌نی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چه‌كه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ پاراستنی به‌مه‌رجێ مه‌ڵبه‌نده‌كه هه‌ر وه‌ختێك پێویستی كرد ئه‌و چه‌كه له‌به‌ر ده‌م ئه‌و دادگا و ده‌سه‌ڵاته گومرگی یه‌دا ئاماده بكات كه په‌یوه‌ندی به بینینی كێشه‌كه‌وه هه‌یه.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:1-ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كی ئاگرینی هه‌بێ و له ماوه‌ی (90) له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ.2-پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌تن (جنحه) یان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێتێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:أ-جوكمهكانی ئه‌و یاسایه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ناگرێته‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم به‌كار دێنن.ب-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ستگرتن تفه‌نگی ئوتۆماتیكی و نیو ئوتۆماتیكی بدا.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:وه‌زیری ناوخر رێنمای یه‌ك ده‌رده‌كا سه‌باره‌ت به ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی برینداركه‌ر و چه‌كی روشێنه‌ر و گواستنه‌وه و دروستكردن و هێنانه ناوه‌وه و بازرگانی پێوه كردنیان.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی بیست حه‌وته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لیسته‌ی ره‌سمه‌كان ژ جۆری مۆڵه‌ت نرخی ره‌سم 1-مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن یا هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تادی 50 دینار2-نوێكردنه‌وه‌ی ژێر ده‌ستگرتن و هه‌لگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تادی 50 دینار3-مۆڵه‌تی چاككردنه‌وه و نویكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئاگرین 100 دینار...
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003 یاسای دیاریكردنی چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرس وده‌ست وپێوه‌نده‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو | 7
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003 یاسای دیاریكردنی چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرس وده‌ست وپێوه‌نده‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو | 7
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان-عێراقژمارەی دەرهێنان: 18رۆژی دەرهێنان: 12/5/2003 پشت به حوكمه‌كانی برگه (1)ی مادده‌ی (56) ومادده‌ی (53)له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و،له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، له دانیشتنی ژماره(24)ی رۆژی (12/5/2003)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و،به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری دهرهێناني ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا : یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003یاسای دیاریكردنی چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرس ودهستوپێوهندهكانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو مادده‌ی یه‌كه‌م :چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرسی وده‌ست وپێوه‌نده‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدان،ئه‌وانه‌یان كه به پیر لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی دوای راپهریینه شكۆداره‌كه‌ی سالی (1991) ــه‌وه نه‌هاتن،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :یه‌كه‌م :بۆ ماوه‌ی (15) پازده ساڵ له مانه‌ی خواره‌وه بێبه‌ش ده‌بن :ده‌نگدان وخۆپالاوتن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان وهه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی محه‌للی وشاره‌وانی وكۆمهڵهو سه‌ندیكاكان وئةندامێتیی ئه‌نجومه‌نگه‌لی ئیداره‌ی موئه‌سه‌سات وشیركه‌ته گشتی وتێكهلهكان.له ئه‌ستۆ گرتنی وه‌زیفه گه‌لی ئیداری وسیاسی.چه‌ك هه‌ڵگرتن یان به خاونبوونی چه‌ك.هه‌ڵگرتنی ویسامگهل ونیشان ومهدالیاو سوودمهندبوونیش له ماف وئیمتیازهكانییان.مافی داخڵبوونی حزبگه‌لی سیاسی ورێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ونواندنی هه‌ر بزاڤێكی سیاسی.موڵكداربوونی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن،به نموونه،وه‌ك (رادیۆ، ته‌له‌فیزیۆن،رۆژنامه،گۆڤار‌و ئامرازه‌كانی كاركردن له رای گشتی)یان ئیش كردن له‌م بوارانه‌دا، یا، به‌هه‌ر سیفه‌تێك،ده‌بێ، ببێ.هاوپشك بوون به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له هه‌ر ئیلتیزامێ له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌گه‌لی حكومه‌ت و ده‌زگاو شیركه‌ته گشتی وشیركه‌ته تێكهڵهكاندا .كار كردن له ناوه‌ندی زانكۆییدا، به‌هه‌ر سیفه‌تی، ده‌بێ، ببێ.مادده‌ی دووه‌م:بۆ مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه،ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست وپێوه‌ندی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێن:یه‌كه‌م: له بواری حكومیدا، هه‌ر كه‌سێ:پله‌وپایه‌یه‌كی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و دایه‌ره‌گه‌لی و نووسینگه‌كانیدا بوو بێ.پله‌و پایه‌ی وه‌زیر یان ده‌ره‌جه‌ی وه‌زیری بوو بێ.ده‌ره‌جه‌ی تایبه‌تی له وه‌زیفه‌یه‌كی سیاسی‌دا بوو بێ، یان له‌به‌ر ئیعتیباراتی سیاسی یان ئه‌منی ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ی پێبه‌خشرابێ.له داموده‌زگای ئه‌منیی سه‌ركوتكاری وه‌ك (موخابه‌رات، ئه‌منی تایبه‌ت، هه‌واڵگریی سه‌ربازی،ئه‌منی گشتی، یان مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا، یان موسته‌شاری فه‌وجه‌كانی دیفاعی وه‌ته‌نیدا ئیشی كردبێ.وه‌ك ئوستادێكی زانكۆ یان موعید یان وانه‌بێژێك ئیشی كردبێ وپه‌یوه‌ندیی به یه‌كێ له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بووبێ.دووه‌م:له بواری حزبگه‌لی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدا:پله‌وپایه‌ی ئه‌ندامێتیی قیاده‌ی قوتری بووبێ، یان له یه‌كێ له نووسینگه‌كانیدا ئیشی كردبێ.پله‌ی ئه‌ندامێتی له قیاده‌ی فه‌رع یان شوعبه یان فیرقه‌دا بووبێ.هه‌ر ئه‌ندامێكی حزب یان هه‌ر كه‌سێكی سه‌ر به حزبه‌كه،ساغ كرابێته‌وه له‌سه‌ری كه هاووڵاتیانی چه‌وساندبێته‌وه یان تۆقاندبێ یان خه‌به‌ری لیێان دابێ و، بووبێ به مایه‌ی گرتنیان یان ئه‌شكه‌نجه‌دانیان یان كوشتنی هه‌ر كه‌سێكیان.بووبێ به فیدائییانی صدام .وه‌ك كادیرێكی قیادی له حزبه كارتۆنیه‌كانی گوێ له مستی حزبی ده‌سه‌ڵات (حزبی به‌عسی عه‌ره‌بیی ئیشتیراكیی هه‌ڵوه‌شاوه)دا ئیشی كردبێ.ساغ كرابێته‌وه له‌سه‌ری كه ئیداره‌ی یان ئینتیمای حزبی ده‌سه‌ڵاتی كردبێ له هه‌رێمی كوردستاندا،یان له دوای راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری (1991)یش له چالاكیدا به‌رده‌وام بووبێ.ساغ كرابێته‌وه له‌سه‌ری كه له فیرقه‌كانی ئیعدامدا ئه‌ندام بووبێ، یان به‌شدار بووبێ.ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی عیراقی یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی یان ته‌نفیزی كوردستانی عیراق بووبێ.له سلكی دیبلۆماسیی عیراقی‌دا ئیشی كردبێ.مادده‌ی سیێه‌م:هه‌ر كه‌سێ ئه‌م یاسایه بیگرێته‌وه‌و بهڕفتار بووبێ به مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی یان زیندانكردنی یان ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤێك، ئه‌وه ناشێ نه بهیاساكاری ونه به بڕیارێكی پاشكۆ مافی گشتی ومافی كهسهكیی به‌سه‌ره‌وه بچێ ولیێان به‌بێ ئاره‌ق ده‌رچی َ.ماددەی چواره‌م:هه‌ركه‌سێ له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لابدا سزای حه‌بسی به‌سه‌ردا ده‌درێ له(3)سێ ساڵ كه‌متر نهبێماددهی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار .مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان )دا ده‌خرێته به‌ر كار . د.رۆژ نوری شاوێس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق ...
یاسای ژماره (19)ی ساڵی /2003 یاسای راماڵینی ئاسه‌واره به زۆر سه‌پینراوه‌كانی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی پاكتاوكاریی ره‌گه‌زی (عه‌ره‌ب كردن)له كوردستانی عێراقدا | 8
یاسای ژماره (19)ی ساڵی /2003 یاسای راماڵینی ئاسه‌واره به زۆر سه‌پینراوه‌كانی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی پاكتاوكاریی ره‌گه‌زی (عه‌ره‌ب كردن)له كوردستانی عێراقدا | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان:19رۆژی ده‌رهێنان 19/5/2003 بشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56)ومادده‌ی (53)له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی،له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (18/5/2003)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌و یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا : یاسای ژماره (19)ی ساڵی /2003یاسای راماڵینی ئاسه‌واره به زۆر سه‌پینراوه‌كانی به‌ر كارخستنیسیاسهتی پاكتاوكاریی ره‌گه‌زی (عه‌ره‌ب كردن)له كوردستانی عێراقدا مادده‌ی یه‌كه‌م:هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره به‌زۆر سه‌پێنراوانه‌ی كه له ره‌فتاری حكومه‌ته دیكتاتۆرییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عیراقه‌وه بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به عه‌ره‌بكردنی كوردستانی عیراق په‌یدابووه، هه‌ر هه‌مووی راده‌ماڵرێ و،ده‌چنه‌وه سه‌ر بارودۆخی جارانی پێش به‌عه‌رب كردنیان و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێن.یه‌كه‌م:هه‌ر ماڵ وموڵكێ كه به بیانووی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی یان بزاڤی دژ به سیاسه‌تی رژێمی دیكتاتۆری موساده‌ره كرابێ یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ ده‌ستیان لێ هه‌ڵده‌گێرێ ودهدرێنهوه به خاوه‌نه شه‌رعییه‌كانی خۆیان.دووه‌م:هه‌ر هاووڵاتییه‌كی غه‌یری كورد كه هێنرابن بۆكوردستانی عیراق و به ئه‌زمی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردنی پارێزگای كه‌ركوك وناوچه كوردیه‌كانی پارێزگای دیاله ونه‌ینه‌وا وهیندێ به‌شی پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك نیشته‌جێ كرابن ویهكێلهم حاڵه‌تانه خواره‌وه بیگرێته‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه لێوه‌ی هێنراوه.هێنرابێت وله كوردستاندا نیشته‌جێ كرابێت بۆ به‌عسی كردنی هاووڵاتیان.كاركردن له ده‌زگا ئه‌منییه سه‌ر كوتكارهكانی وه‌ك (ئه‌منی تایبه‌ت- موخابه‌رات.هواڵگریی سه‌ربازی -ئه‌منی گشتی – فیدائییانی صدام )دا.كاركردن له دامودهزگاو دایه‌ره گه‌لی هێزه‌كانی ئه‌منی ناوخۆ.هێنرابێ بۆ موسادهرهكردنی مافی دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له وه‌زیفه‌دا و جێگای ئه‌وانی گرتبێته‌وه له ئیشغالكردنی ده‌ره‌جه به‌تاڵه‌كاندا.جێگای یه‌كێ له فرمانبه‌ره دانیشتووه ئهسلێیهكانی ناوچه‌كه‌ی گرتبێته‌وه كه نه‌فی كرابێ یان گوازرابێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه یان له وه‌زیفه‌ی ده‌ركرابێ یان فه‌سڵ كرابێ یان خانه‌نشین كرابێ یان حه‌پس كرابێ.له ریزه‌كانی هێزی گاردی كۆماری‌دا له شاڵاوه‌كانی جێنوسایدی كوردستاندا هاوبه‌ش كردبێ.له‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی سوپای عیراقدا كاری كردبێ كه به‌شداریی شاڵاوه‌كانی جێنوسایدیان له كوردستاندا كردبێ.ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی شه‌پۆله به تهگبیرهكانی كۆچی ره‌سمیدا له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ كوردستان هێنرابی به مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن، سا به هه‌ر جۆرێ،هه‌روا به ئاره‌زووری خۆی هاتبێ یان به‌رامبه‌ر به ثاداشتي ئیمتیازاتی ماددی یان مه‌عنه‌وی.سیێه‌م: كاركردن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی عادیلانه له‌لایه‌ن حكوموتی عیراقه‌وه بۆ هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌و سیاسه‌ته زۆرهملیێانه، كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. مادده‌ی دووه‌م:گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ناوه ئه‌سلییه‌كانی ئه‌و جێگا‌و ناوچه وگوندو شارۆچكه و شار وناحیه وقهزایانهی كه پێش به عه‌ره‌ب كردنه‌كه به كار ده‌هێنران. مادده‌ی سیێه‌م: هه‌ر گوند‌و شار‌و یه‌كه‌یه‌كی ئیداری كه له پارێزگاكانی كوردستان پچڕێندرابێ دووباره به‌و پارێزگایانه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه كه پێش به‌كارخستنی به‌عه‌ره‌ب كردنی زۆره ملێ بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله دابڕابوون. مادده‌ی چواره‌م:ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌ر ههووڵاتییهك كه به زۆر پێی كراوه به عه‌ره‌ب وتۆمار گه‌لی ئه‌حوالی مه‌ده‌نیش به‌و پێیه راست ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی بێنچهم:یه‌كه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و هاووڵاتییه عیراقیه عه‌ره‌بانه ناگرێته‌وه كه له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه‌دا له ناوچه بهعهرهبكراوهكاندا جێگیربوون:ئه‌كه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌به له كاتی سه‌ر ژمێرییه گشتییه‌كه‌ی ساڵی(1957)دا دانیشتووی كوردستان بووبێ وله كوردستان بوو بێئهگهر له كوردستان جێگیر بوو بێ وبه‌ر له 11/9/1961 تۆماری ئه‌حوالی مه‌ده‌نیی خۆی بۆ كوردستان گواستبێته‌وه.دووه‌م: ئه‌و هاووڵاتییه عیراقییه عه‌ره‌بانه كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی پێنچه‌می سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هه‌موو مافێكی مه‌ده‌نی وسیاسی ورۆشنبیری وئابووری و كومهڵاتییان ده‌بێت هه‌روه‌ك هاووڵاتیانی كوردستان.مادده‌ی شه‌شه‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیجرائاتی پێویست بۆبهركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م وه‌ربگریت. مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناخرێته به‌ر كار . مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا دخرێته به‌ر كار. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عیراق...
یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاسـای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 13
یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاسـای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 13
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی پهرلهمانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (22)ی رۆژی 14/11/2007دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007یاســــــــای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشــــــــان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:دروستكردن و هێنانی هه‌ر جۆرێك له‌به‌روبوومی تووتن یان بازرگانی پێوه‌كردنیان له هه‌رێم یاخود نمایشكردنیان بۆ فرۆشتن یان له خۆگرتن به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ نیشانه و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاوجووت نه‌بن و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌مه ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌ك حوكمده‌ده‌رێ كه له (پێنج ملیۆن) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (بیست ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:نابێ منداڵ به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و پێكهاته‌كانی بكێشێ یاخود پیشه‌ی فرۆشتن و كڕینیان ده‌ست بداتێ و هه‌ر چی سه‌رپێچی بكات به سزای سه‌رپێچی كردن به‌پێی (یاسای منداڵان)ی ژماره(76)ی ساڵی 1983ی هه‌مواركراو سزا ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده به چاودێری كردنی راده‌ی هاوجووتی جگه‌ره و هه‌موو جۆره‌كانی توتنی ناوخۆیی و هاورده له‌گه‌ڵ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له‌م یاسادا دیاری كراوه و ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌پێی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن، به مه‌رجێك هیچ ناته‌واوییه‌ك به حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان نه‌گه‌یه‌نن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره یا تووتن یا پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه دێنێ به مه‌به‌ستی فرۆشــــتن یا داكردنی، مۆڵه‌تی ئوســـووڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرێ و په‌یوه‌ســـــــــــت بێ به‌و مواســـــــــــــه‌فات و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ســـنیشــــانی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه دا هاتووه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : له‌سه‌ر هه‌ر پاكه‌تێكی تووتن و پێكهاته‌كانی یاخود جگه‌ره‌كان له شوێنێكی دیار ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه ده‌نووسرێن ـ1ـ مێژووی به‌رهه‌مهێنانی و كۆتایی پێ هاتنی به مانگ و ساڵ.2ـ ئاگاداریكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌پێی بهرزهفتیانهكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.3ـ ده‌رخستنی ناوه‌رۆكی هه‌ر جگه‌ره‌یه‌ك له قه‌تران و نیكۆتین له‌سه‌ر پاكه‌ته جگه‌ره‌كان.دووه‌م: ره‌نگی نووسینی ئاگادارییه‌كه هه‌مان ره‌نگی نووسینی نیشانه بازرگانیه‌كه ده‌بێ.سێیه‌م: ئاگاداری كردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر رووی پاكه‌ته ده‌نووسرێ.چواره‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه له (سێ ملیۆن)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (پێنج ملیۆن)دیناریش زیاتر نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی مادده گیراوه‌كه‌دا. مادده‌ی شه‌شه‌م:ریكلام كردن بۆ جگه‌ره یا تووتن یان پێكهاته‌كانی له هه‌موو شوێنه‌كان له هه‌رێم وله هه‌موو هۆیه‌كانی راگه‌یاندن قه‌ده‌غه ده‌كرێ و سه‌رپێچیكه‌ر به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ له (چوارسه‌د هه‌زار)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (دوو ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌و سه‌رپێچییه لاببات. مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره یان تووتن یا پێكهاته‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كه‌ن، تابلۆ دابنێن و ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه ته‌ندروستیه‌ی كه له بڕگه‌ی(/یه‌كه‌م/2ی) مادده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه به جۆرێكی به‌رچاو كه بخوێندرێته‌وه له‌سه‌ر بدرێ، سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ و، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره‌ش كرده‌وه ئه‌و كات كۆگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێ، ئه‌گه‌ریش بۆ جاری دووه‌م دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌و كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: جگه‌ره كێشان به نیرگله‌شه‌وه له‌م شوێنه گشتیه داخراوانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ:1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.2ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق.3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.4ـ هۆیه‌كانی هاتوچۆی گشتی و تایبه‌ت.5ـ قوتابخانه‌كان و بنكه‌كانی فێركردن و مه‌شق و زانكۆكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌كان و نورینگه‌ی پزیشكی ومزگه‌وت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی.6ـ وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و ده‌سته‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ویانه وه‌رزشیه‌كان و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و له‌ناو ئه‌سانسێر و هۆڵه‌كانی سینه‌ما وشانۆ.7ـ ده‌زگا پیشه‌سازییه‌كان و فروكه‌خانه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی به بازار كردنی بازرگانی.8ـ چێشتخانه‌و نانه‌واخانه‌و چایخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه چێشت یاخود خواردنه‌وه به خه‌ڵك ده‌ده‌ن.9ـ وێستگه‌كانی به‌نزین و پێدانی سووته‌مه‌نی.دووه‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه (ده هه‌زار)دیناره.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه شوێنی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه زیاد بكات كه جگه‌ره كێشانیان تێدا قه‌ده‌غه كراوه.چواره‌م: ده‌شێ شوێنی تایبه‌تی بۆ جگه‌ره كێشان له‌و شوێنانه ته‌رخان بكرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون. مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (چاودێری جۆری) ده‌خاته سه‌ر تووتنی خۆماڵی بۆ دڵنیابوون له هاوجووت بوونی له‌گه‌لأ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له ده‌وڵه‌تاندا كاریان پێ ده‌كرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م:وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هوشیار كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بۆ قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره كێشان له هه‌موو هۆیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه. مادده‌ی یازدهم:ده‌بێ وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی دوازدهم:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێزه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ــ عیراق هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیان له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له ئه‌نجامی جگه‌ره كێشان تووشیان ده‌بێ و له پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستی بێ جگه‌ره كێشان و ژینگه‌یه‌كی پاك و دروست بۆ هاووڵاتیان و به مه‌به‌ستی دانانی به‌رزه‌فتی بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره كێشان و قه‌ده‌غه‌كردنی له شوێنهگشتییه داخراوه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام و پڕوباگهنده كردن بۆ تووتن و پێكهاته‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره( 4 )ی ساڵی 2007 یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 15
یاسای ژماره( 4 )ی ساڵی 2007 یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 15
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (6)ی رۆژی (10/4/2007) دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا. یاسای ژماره( 4 )ی ساڵی 2007یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:لێبوردنی گشتی ئه‌و حوكمدراوانه (به‌ندكراو وگیراوانه) ده‌گرێته‌وه له‌و كێشانه‌ی كه ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌نجامدراوه.مادده‌ی دووه‌م:سزای حوكمدراوان به له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌وكێشانه‌ی كه ئاشتبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌نجام ده‌درێ كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ به‌ندكردنی تا هه‌تایی.مادده‌ی سێیه‌م:حوكمی حوكمدراوان به‌سزای به‌ندكرن بۆ ماوه‌ی ژیان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ به‌ندكردنی تاهه‌تایی.مادده‌ی چواره‌م:ماوه‌ی سزای حوكمدراوانی (به‌ندكراو وگیراو) له‌فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی 30% ی ماوه‌ی سزا ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌وكێشانه بۆیان ده‌رچووه وئاشتبوونه‌وه له نێوان لایه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا ته‌واو نه‌بووه، ئه‌و ماوه كهمكراوهیه به ماوه‌یه‌ك داده‌نرێ كه له‌فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ربراوه بۆ مه‌به‌ستی به‌ردانی به مه‌رج.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه ودادگایی كردنی له‌هه‌موو تاوانه‌كانی پێش مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ ئه‌گه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌كه كرا یان بكرێ له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا دا.مادده‌ی شه‌شه‌م:حوكمدراوان له‌سه‌ر تاوانی سه‌رپێچی كردن لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه وهه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی له حه‌قی تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌گیرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م: حوكمه‌كانی مادده (5.4.2.1)ی ئه‌م یاسایه، حوكمدراوه گه‌ڕاوه‌كان وئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه ناگرێته‌وه:ـیهكهم: تیرۆر كردن.دووه‌م: كوشتنی ئه‌وبیانیانه‌ی كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن.سێیه‌م: ئه‌وكوشتنه‌ی دزی له‌گه‌لأ دابێ.چواره‌م:بازرگانی كردن به‌مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.پێنجه‌م: ئه‌وتاوانانه‌ی دژی ئاسایشی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بن.شه‌شه‌م: ده‌ست پیسی ودزینی پاره‌وسامانی هه‌رێم.حه‌وته‌م: ته‌زویركردنی نووسراوی فه‌رمی په‌یوه‌ندیدار به ئابووری وئاسایشی هه‌رێم.هه‌شته‌م: ته‌زویر وقه‌ڵپكردنی پاره ودراو.نۆیه‌م: به‌رتیل.ده‌یه‌م: پڕدان وخراپكردنی ئافره‌ت ونێربازی ومێبازی له‌گه‌لأ مه‌حره‌مه‌كان.یازدهم: كوشتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس(عه‌یب شۆرین).مادده‌ی هه‌شته‌م:ئاشتبوونه له نێوان لایه‌كانی داوا كاتێك دێته‌دی ئه‌گه‌ر: یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر شكایه‌تكار یان داواكاری مافی كه سێتی ئاشتبوونه‌وه‌و ده‌ستیان له مافی كه‌سێتی هه‌ڵگرت له‌و داوایه‌ی كه حوكمی پێده‌رچووه.دووه‌م: یاخود ده‌ستی له‌مافی كه‌سێتی خۆی له پاش ده‌رچوونی حوكم له‌به‌رده‌م دادگا هه‌ڵگرت یان له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له‌ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌و دادگا بڕیاری دا ئه‌وحوكمدراوه لێبوردن ده‌یگرێته‌وه به‌ره‌ڵڵا ده‌كرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌و بهندكراوو گیراوانه‌ی كه سوودیان له‌بڕیاره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی سزا له مێژووێكی به‌ر له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتووه، سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رناگرن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌و حوكمدراوانه‌ی كه حوكمی پاشمله‌یان به‌سه‌ردا دراوه وخۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن یان له‌ماوه‌ی سیی رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌گیرێن سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه گیراوه یا به‌ندكراوه‌ی سوودی وه‌رگرتبـێ له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌ردانی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان وله‌سه‌ری له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك له 3 سالأ كه‌متر نه‌بێ حوكم درا ئه‌وا بڕیاری لێبوردنه‌كه‌ی یا كه‌مكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی لێ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وهه‌موو سزا كه‌وتووه‌كه‌یشی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێزێ ئه‌گه‌ر تاوانێكی كرد و، نیوه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی كه‌تن بوو،هه‌روه‌ها ئه‌و ئیجرائاتانه‌ش راده‌گیرێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودی لێ وه‌رگرتووه‌و له‌وكێشه‌یه‌ش ئیجرائاتی له سه‌ر وه‌رده‌گیرێ كه‌راگیرابوو.مادده‌ی دوازدهم:بۆجێبه‌كێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك پێكدێ كه پۆله‌كه‌ی له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیری داد دایده‌نێ له‌گه‌لأ نوێنه‌رێك له هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ومافی مرۆڤـ وده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی،بۆ به‌دوادا چوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها به‌دوا داچوونی كێشه‌كانی هه‌موو گیراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تاكو په‌له‌بكرێ له ته‌واوكردنی مامه‌له‌وكێشه‌كان، به‌مه‌رجێك كاره‌كانی له‌ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه زیاتر نه‌بێ وبه ته‌واو بوونی كاره‌كانی لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ. مادده‌ی سێزده‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كێشه‌و حوكمدراوه‌كانی پێش مێژووی ده‌رچوونیشی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پازده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق - هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی له سزادان چاكسازی تاوانباره وراستكردنهوهی رهوشتیهتی وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و حوكمدراوانه‌ی ئه‌م لێبوردنه ده‌یان گرێته‌وه،ماوه‌یه‌كی دیاری كراویان له‌ده‌زگاكانی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌سه‌ر بردووه وبۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكیان پێ بده‌ین تاكو بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌لأ له‌رێگه‌ی ره‌ها كردنیانه‌وه یاخود كه مكردنهوهی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان وراگرتنی كرده‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه ودادگایی كردن دان وبه‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز وئادارهوه وبۆ رێز لێنانی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم له‌م بۆنه مێژووییانه‌و بۆ ژیاندنه‌وه‌ی خۆشی وشادی له دڵی ئه‌وانه‌ی ئاشتبوونهتهوهو كه‌س وكاری حوكمدراو وگیراوه‌كان له توێژی مێرد منداڵان ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا. ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1998 یاسای كوژاندنه‌وه و جیاكاری زه‌وی له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا (اطفاء و افراز الاراضي داخل حدود البلدیات) | 4
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1998 یاسای كوژاندنه‌وه و جیاكاری زه‌وی له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا (اطفاء و افراز الاراضي داخل حدود البلدیات) | 4
به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژماره بڕیار: 10مێژووی بڕیار 15/4/1998 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 14/4/1998ی دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1998یاسای كوژاندنه‌وه و جیاكاری زه‌وی له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا (اطفاء و افراز الاراضي داخل حدود البلدیات) مادده‌ی یه‌كه‌م:ده‌كرێ زه‌وی كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵی و باغه‌كانی كه موڵكی ته‌واو (صرف)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی و دام و ده‌زگاكانی شه‌هید و رێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ی و كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازین جیاكاریان تیادا بكرێ (افراز) بكرێن.وه هه‌روه‌ها ئه‌و باغ و زه‌وی یه ناكشتوكاڵیانه‌ی كه (وه‌قف) ێكی خه‌یری راست كراون ده‌كه‌ونه نێوان سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفيذ) له ره‌نگ رێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جۆریك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی بۆیان دانراوه. مادده‌ی دووه‌م:مافی به‌كارهێنانی ده‌كوژێنرێته‌وه (يطفأ) له زه‌ويیه كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵیه‌كانی موڵكی ده‌وڵه‌ت كه ده‌كه‌ونه نێوان قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.خاوه‌نی مافی به‌كارهێنان (صاحب الحقوق التصرفیه) له‌و زه‌ویانه‌ی به‌رێژه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه كه یه‌كسانه به (8%) له كۆتا پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێنانی كوژێنراوه‌ته‌وه و به ناوی ئه‌وه وه تۆمار ده‌كرێ وه‌ك موڵكێكی ته‌واو (صرف).خاوه‌ن مافی به‌كار هێنان بۆی هه‌یه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه پێی دراوه جیاكاری (افراز)ى بكا به مه‌رجێك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و به‌كار بردنه‌ی كه بۆی دیاری كراوه له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كاندا.ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێننانیان تێدا كوژێنراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌ونه نێوان ناوچه نانیشته‌جێییه‌كانه‌وه (مناطق غیر سكنیه) خاوه‌نه‌كانیان به زه‌وی تر له ناوچه‌كانی سوكنا بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا كه نرخه‌كه‌ی هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌دا.مادده‌ی سێیه‌م:زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه موڵی ته‌واو (صرف)ی كه‌سانی سروشتی و (معنوی)ن (ته‌نها كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازی نه‌بن) كه ده‌كه‌ونه سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (مرحله قید تنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تیدا، به مولك ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه به ناوی شاره‌وانییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌وه (به گوێره‌ی شوێنه‌كه‌ی) تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ره‌نگرێژی ناوبراو به‌كار هێنانی ناكشتوكاڵی بۆ دیاری كردبوو.خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به شێوه‌ی (عینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به رێژه‌ی (12%) له كۆی پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و پارچه‌ی پێیان دراوه جیاكاری (افراز)ی بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه بۆی داندراوه هاو دژ نه‌بێت.ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كان بكه‌ونه شوێنی نانیشته‌جێ بوون خاوه‌نه‌كانیان له شوێنی سوكنا بوون له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌و رێژه‌یه‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌توانن جیاكاری (افراز) ی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن كه پێیان دراوه. مادده‌ی چواره‌م:بۆ گه‌یشتن به قه‌ره‌بوێكی دادوه‌رانه بۆ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) نیشان بدان له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده جێبه‌جێ كاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره له لای دادگا به‌رای شوێنی عه‌قاره‌كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردبوون به بڕیاره‌كه‌وه، بڕیاری دادگاش بن بڕه، وه له‌سه‌ر دادگاكانیشه كه به په‌له سه‌یری ئه‌م لاری بوونانه بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئه‌و یاسایه.مادده‌ی شه‌شه‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2017 یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 8
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2017 یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (2)ی رۆژی 6/12/2017 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2017یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی (1):مادده‌ی (سێ یه‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ری ژماره (87) ساڵی (1979)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق له كار ده‌وه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون كه دوای 15/7/2008 گرێ دراون، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو.دووه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون پێش 15/7/2008 گرێ دراون و،ماوه‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو، به‌مه‌رجی پابه‌ندكردنی (الزام) به كرێدهر و كرێچی به گرێدانی گرێبه‌ستێكی به‌كرێدانی نوێ كه ماوه‌كه‌ی له چوار ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌كرێ یه‌ك كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون. مادده‌ی (2):یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌سته‌كه رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر بری كرێ كه به پێ مادده‌ی (1/دووه‌م) له‌م یاسایه داهاتووه، هه‌ردوو لایه‌ن یان لایه‌كیان مافی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر دادگاكانی به‌رایی بۆ مه‌به‌ستی دیاركردنی بڕی كرێ كه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك كه پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگاكه و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند.دووه‌م:بِریاری لیژنه‌ی پێك هێنراو به پێ ی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له ماوه‌ی ( 15) پانزه ڕۆژ له رۆژی دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، و بڕیاری ده‌رچوو به بن بڕ داده‌نرێت.مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: حوكمی مادده‌كانی (1) و مادده‌ی (2) ی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادبیندان یان بڕیاری چۆڵكردنیان بۆ ده‌رچووه وه پله‌ی بن بڕیان وه‌رنه‌گرتووه.دووه‌م: وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی (ایقاف تنفیژ) حوكمه‌كانی چۆڵ كردن كه پله‌ی بن بڕیان وه‌رگرتووه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008 ده‌رچوون له ماوه‌ی به‌ركاربوونی، جێبه‌جێ كراون (منفژه) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێ كردن.مادده‌ی (4):مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانوو به‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عیراق له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (1/دووه‌م) ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زیاتربن: (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی بۆ نیشته‌جی بوون ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن.(6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور، ژوور بۆ نیشته‌جی به‌كرێ ده‌درێن. (6%) شه‌ش له سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جی به‌كرێ دهدرێندووهم: مه‌به‌ست له به‌های گشتی خانووبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌وییه‌كه‌و بیناكه‌یه له‌و كاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌مڵێنێ.مادده‌ی (5): یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008 و یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی (6): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی (7): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (8): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. جعفر إبراهیم ئێمینكی جێــگری ســـهرۆكی په‌رله‌مـانی كوردستان - عیراق هۆیه‌كانی دهرچوواندنبه له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانكاری و گرفته ئابووری و كۆمهڵاتیانهی هاتۆته ئاراوه، له پێناوی هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌نی گرێ به‌ستی بهكرێدان و بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازی له بار بۆ گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018 یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 20
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018 یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 20
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقژمارهی ده‌رچوون: 7مێژووی ده‌رچوون: 12/2/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 12/2/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسه و ئامانج و پیادهكردنپێناسهكانماددهی (1):مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.سێیه‌م: زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت: گشت ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له سنووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌روه‌ك له مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای یه‌كخستنه‌وه‌ی پۆلینه‌كانی زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژماره (53)ی ساڵی 1976ی به‌ركار دیار كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تسویه نه‌كراون (موڵكداریان یه‌كلانه‌بوته‌وه) و به‌ناوی كه‌سه‌وه تۆمارنین.چواره‌م: زه‌وی ناو سنووری شاره‌وانی: گشت ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری بڕیاردراو بۆ شاره‌وانییه‌كان له گشت پارێزگا و قه‌زاو ناحییه‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی.پێنجه‌م: زه‌وی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی: ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری هاتوو له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، زه‌وییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری گونده‌كان.شه‌شه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی: پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه.حه‌وته‌م: شاره‌وانی: شاره‌وانی پارێزگا و قه‌زاو ناحییه، شاره‌دێیه‌كانی هه‌رێم.هه‌شته‌م: لیژنه: لیژنه‌ی چاودێری و رێگری له زیاده‌رۆیی و لابردنی.نۆیه‌م: زیاده‌ڕۆكار: ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی په‌یوه‌ندیدار به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان ره‌فتارێك ئه‌كات كه له ماده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.ده‌یه‌م: چاو‌دێر: كارمه‌ندی كاتی و به‌رده‌وامی شاره‌وانی كه چاودێری زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چاودێری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.ئامانجهكانماددهی (2):ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پارێزگاری له‌و زه‌ویوزارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له ناو سنووری هه‌رێم و رێگری له زێده‌ڕۆیی و داگیركردنیان به رێگه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌رگر (رادع) به‌رامبه‌ر به زێدهڕۆكار.دووه‌م: گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ لابردنی زێده‌ڕۆی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت.سێیه‌م: پاراستن و ئاراسته‌كردن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی نیشتیمانیی هه‌رێم له رێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زێده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، پاوانه (له‌وه‌رگا) سروشتییه‌كان، دارستانه سروشتییه‌كان، و زه‌وی به‌رده‌ڵان و رێگرتن له گۆڕینی به‌كارهێنانیان.چواره‌م: پارێزگاری له نه‌خشه‌ی بنه‌رتی شاره‌وانی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆیان داندراوه له‌رێگه‌ی رێگری كردن له زێده‌ڕۆیی. پیادهكردنماددهی (3):ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر گشت حاڵه‌ته‌كانی زیاده‌ڕۆیی كه له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت له هه‌رێم ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت. مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: هه‌ر ره‌فتارێك یان كارێك بكرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت یان سه‌ر مافێك له‌و مافانه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه به زیاده‌ڕۆیی ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مۆله‌تی یاسایی نه‌بێت، یان دژ به یاسا به‌ركاره‌كان بێت، له‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:1ـ زه‌وتكردن و به‌كارهێنان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیناكانی ده‌وڵه‌ت.2ـ دروستكردنی خانوو، بینا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی بگونجێت یان نا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی.3ـ زه‌وتكردنی زه‌وی یان به‌شێك له زه‌وی.4ـ گۆرینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی، به‌كارهێنانی زه‌وی، گۆرینی به‌كارهێنانی زه‌وی.5ـ هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی، بردنی خاك (خۆڵی ئاسایی یان تێكه‌ڵه) گۆرینی ڕێچكه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی، گۆرینی ڕێره‌وی هاتووچۆ.6ـ په‌كخستن یان گۆرینی مافێك له مافه‌كانی هاوشانیی (ارتفاق) بریاردراو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.7ـ داگیر كردن و به‌كارهێنان و هه‌ڵكه‌ندن و شێواندنی كه‌نار و ناو چۆم و روبار و ده‌ریاچه‌كان.8ـ شوراكردنی زه‌وی، به‌رده‌ڵان، له‌وه‌رگا (پاوان)، دارستان و كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان.9ـ فرۆشتن، به‌خشین، به‌كرێدانی زه‌وی به مه‌به‌ستی كشتوكاڵ، دروستكردنی باخ، گه‌شت و گوزارو نیشته‌جێ، بازرگانی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیكی دی، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.10ـ جیاكردنه‌وه و پارچه پارچه كردن (افراز الاراچی ) به‌ده‌ر له یاسا به‌ركاره‌كان.11ـ هه‌ر ره‌فتارێكی دیكه، جگه له‌وانه‌ی له به‌نده‌كانی پێشوو باسكراون، بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بنه‌مایی (أصولی).دووه‌م: به‌كارهێنانی گشت یان به‌شێك له‌شه‌قام، شوسته، گوره‌پان، باخچه، پارك یان هه‌ر شوێنێكی گشتی به شێوه‌ی كاتی، یان به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم. به‌شی دووهمحوكمه رێكارییهكانماددهی (5):سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری و سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هۆی چاودێره‌وه، چاودێری زه‌وی و زار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رێگری و لابردنی زیاده‌رۆیی به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پێدانی هۆشداری (انژار) به‌كه‌سی زیاده‌ڕۆكار به لابردنی زیاده‌رۆیی له ماوه‌ی (24) كاتژمێر ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه یان لایه‌نه‌كه ناسراوبوو.دووه‌م: هه‌ڵواسینی پسووله‌ی هۆشداری (انژار) له شوێنی زیاده‌رۆكه یان به‌نووسین له‌سه‌ر زیاده‌رۆكه به لابردنی زیاده‌رۆكه له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار نه‌ناسراو بوو.سێیه‌م: ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه یان سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌و زێده‌ڕۆییه‌ی روویداوه.چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی، له ماوه‌ی (48) كاتژمێر له رێكه‌وتی ئاگاداركردنه‌وه، فه‌رمانی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه ده‌ربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند و دابینكردنی پارێزوان بۆ لیژنه، ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه زیاده‌رۆكه‌ی لانه‌برد.مادده‌ی (6):هێزه‌كانی ناوخۆ فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێرییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و، له كاتی پێویستدا گشت هێزه فه‌رمییه‌كان هاوكاریان ده‌بن بۆ لابردنی زیاده‌رۆیی.مادده‌ی (7):نابێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی (ئاو، ئاوه‌رۆ، كاره‌با، رێگا، شه‌قام، ئینترنێت) یان هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی دیكه، بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و زه‌ویوزاره‌ی زیاده‌رۆكه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت. مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: پێویسته لیژنه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی به‌ركاربونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات پێكبهێندرێت.دووه‌م: له‌و پێبژاردنه‌ی كه له‌زیاده‌رۆكار وه‌رده‌گیرێت رێژه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له كۆی مووچه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه و هێزه فه‌رمییه‌كانی به‌شدار بوو له لابردنی زیاده‌رۆیی ته‌رخان ده‌كرێت وه‌ك هاندان بۆیان، دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێی رێنماییه‌ك كه (وه‌زیری شاره‌وانی) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌ك كه له (45) چل و پێنج رۆژ له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات ده‌ریده‌كات. سێیه‌م: لیژنه ده‌گۆڕدرێت و ماوه‌ی كاركردنی له ساڵێك تێپه‌ڕناكات.مادده‌ی (9): پێویسته زیاده‌رۆكار له‌و زیاده‌رۆیانه‌ی كه پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه كراون له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له به‌رواری كارپێكردن به‌م یاسایه:یه‌كه‌م: ئاگاداری شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له سنوری شاره‌وانی بوو.دووه‌م: ئاگاداری سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی بوو.سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێریه‌كان تۆماری ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه بكه‌ن له تۆمارگه‌ی فه‌رمی به‌شی زیاده‌رۆیی و لیژنه‌ی پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بهێنن بۆ جێگیركردنی جۆر و شێوه و رووبه‌رو پێك هاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه له كۆنووسی تایبه‌تدا كه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه پێیانگه‌یشتووه.چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ئاگاداری شاره‌وانی و یه‌كه‌ی كارگێری لێنه‌كراوه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، و ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌ش كه له بڕگه (دووه‌م) له مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.مادده‌ی (10): له ناوه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك پێك ده‌هێنرێت و له قه‌زاكانیش دادوه‌رێك ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ تێروانینی زیاده‌رۆییه‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به زیاده‌رۆی به دۆسیه‌ی په‌له ئه‌ژمار ده‌كرێت.به‌شی سێیهمحوكمه سزاییهكانماددهی ( 11):له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه‌وا یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێم ده‌قیان له‌سه‌ر كردووه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (15000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به پێبژاردنێك كه له (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ و پێبژاردنێك له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (4،000،000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت. سێیه‌م: خاوه‌نی ئه‌و موڵكه یان شوێنه یان ئه‌و كرێچییه‌ی ئاسانكاری ده‌كات یان یارمه‌تی ده‌دات له ئه‌نجامدانی زیاده‌رۆیی، ئه‌وا به هاوبه‌ش داده‌ندرێت له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه و به‌هه‌مان سزای زیاده‌رۆكار سزا ده‌درێت.چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه وكارمه‌ندانی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له رێگرتن یان لابردنی زیاده‌ڕۆیی ئه‌وا به پێی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ره‌فتاری له‌گه‌ل ده‌كرێت.پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار فه‌رمانبه‌ر یان راسپێدراو به راژه‌ی گشتی بێت یان یه‌كێك له كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یان هێزه چه‌كداره‌كان بێت و سیفه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه وه‌سوودهێنابێت (استغلال) یان ئاسانی كردبێت بۆ كه‌سانی دیكه، ئه‌وا به بارودۆخی توندكراو داده‌ندرێت له ره‌فتاره‌كانی هاتوو له هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م ودووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه. مادده‌ی ( 12 ):هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له ره‌فتاره‌كانی نێوه‌ندگیریی یان ده‌لالیی له‌سه‌ر ئه‌و زهویوزارو خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.مادده‌ی ( 13 ):هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان راسپێردراوێك به‌راژه‌ی گشتی ره‌زامه‌ندی بنه‌مایی بدات، یان یارمه‌تی بدات یان نێوه‌ندگیریی بكات له‌پێناو دابینكردنی ئاو یان كاره‌با یان خزمه‌تگوزاری دیكه بۆ ئه‌و زه‌وی و زار‌و خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (1) یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.مادده‌ی ( 14 ): یه‌كه‌م: نابێت تۆمه‌تباری زیاده‌ڕۆكار له هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی یان دادگایی كردن، ئازاد بكرێت تا زیاده‌رۆكه لاده‌بات.دووه‌م: بڕیار یان حوكمی ده‌ركراو له دادگا سزاكارییه‌كان به ئازادكردن یان بێ تۆمه‌تی یان نابه‌رپرسیاریه‌تی، هیچ ئاسه‌وارێكی نابێت له‌سه‌ر لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه.مادده‌ی (15):زیاده‌ڕۆكار ده‌بوردرێت له‌و سزایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون ئه‌گه‌ر به‌پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م)ی مادده‌ی (5) هۆشداری (إنژار) نه‌كرابوون هه‌واڵ بداته لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر روودانی زیاده‌ڕۆییه‌كه و له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رێكه‌وتی هه‌واڵدانه‌كه هه‌ڵسا به لابردنی، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و لابردنه به نووسراوێكی فه‌رمی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پشت راست بكرێته‌وه.مادده‌ی ( 16 ):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ره‌فتارێك له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی په‌یوه‌سته به لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان رووبدات ئه‌وا به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (40)ی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌ندامانی لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و زیانه مالییانه گه‌ره‌نتی ناكه‌ن كه له‌وانه‌یه له كاتی لابردنی زیاده‌ڕۆیی دووچاری زیاده‌ڕۆكار ببن، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (215) له یاسای مه‌ده‌نی عێراقی ژماره (40)ی ساڵی 1951 هه‌مواركراو. به‌شی چوارهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی (17) :پیویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (18) :پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی (30) سی رۆژ، له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی یاساكه ده‌ربكه‌ن.مادده‌ی (19):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (20): ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی دهرچواندنبهمهبهستی رێگریكردن له داگیركردنی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاری له سیمای شارستانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و پاراستنی له‌وه‌ڕگه (پاوان) و دارستانه سروشتی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی و پیاده‌كردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا. ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2019 یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنوری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 12
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2019 یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنوری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 12
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (6)ی رێكه‌وتی 30/10/2019 ئه‌م یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد و، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان به بڕیاری ژماره (4) ساڵی 2019ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌پێی خاڵی (2) برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (10) له یاسای ژماره (1) ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (8) رێكه‌وتی 4/12/2019 ئه‌م یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2019 یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنوری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی (1): یه‌كه‌م: زێدهڕۆكار، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه به كرداره‌كی (فعلی) نیشته‌جێی ئه‌و خانووه‌یه كه به زێده‌ڕۆیی دروستكراوه، یان میراتگره شه‌رعییه‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی به حوكمی یاسا بۆ به‌خێوكردنیان ڕاسپێردراوه و له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه له خانووه‌كه‌دا نیشته‌جێن.دووه‌م: شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌وكه‌سه‌ی پێش رێكه‌وتی 13/3/2018 خانووی نیشته‌جێبوونی به زێده‌ڕۆیی دروستكردووه، بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ره و موڵكی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی گشتی یان شاره‌وانیه، جا چ موڵكی ته‌واو بێت یان مافی ڕه‌فتاركردنی له‌سه‌ر بێت، و بكه‌وێته ناو سنوری شاره‌وانییه‌كان و له‌ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون بێت به پێی مه‌رج و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی (2): مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن:یه‌كه‌م: خانووه زێدهڕۆییهكه بكه‌وێته سنوری شاره‌وانییه‌كان، و له‌و ناوچانهدابێت كه به پێی ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌ی ورده‌كاری شاره‌وانییه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخانكراون.دووه‌م: ئه‌و خانووه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه درووستكراوه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون به‌كاربهێنرێت. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به كرداره‌كی نیشته‌جێی ئه‌و خانووه‌یه كه به زێده‌ڕۆیی دروستكراوه، یان میراتگره شه‌رعییه‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی به‌حوكمی یاسا به به‌خێوكردنیان ڕاسپێردراوه، داوایه‌كی نووسراو پێشكه‌ش بكه‌ن.چواره‌م: داواكاریه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ماوه‌یه‌ك كه له (120) سه‌د و بیست ڕۆژ له ڕێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی ده‌كرێت، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی به خاوه‌نكردن له‌خۆبگرێت.پێنجه‌م: نابێت كه‌سی داواكار بكرێته خاوه‌نی زیاتر له‌یه‌ك پارچه زه‌وی.شه‌شه‌م: مه‌رجه رووبه‌ری زه‌وی بهخاوهنكراو زیاتر نه‌بێت له (200)م2 دووسه‌د مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی پارێزگا و (250)م2 دووسه‌د و په‌نجا مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی قه‌زا و (300)م2 سێ سه‌د مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی ناحییه. مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یان سه‌رۆكی یه‌كه كارگێرییه‌كان، و ئه‌ندامێتی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داد) پێكده‌هێنرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی داواكارییه‌كان و دڵنیابوون له هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ به‌خاوه‌نكردن، و لیژنه بۆی هه‌یه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی له شاره‌وانییه په‌یوه‌نداره‌كان پێكبهێنێت بۆ ئه‌نجام دانی رێكاره ته‌كنیكییه پێویسته‌كان.دووه‌م :به‌های ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه به خانووی نیشته‌جێبوون، نرخه‌كانیان به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت:1ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند نه‌بوون له ده‌وڵه‌ت به نرخی:أـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی پارێزگاكان (15000ـ30000) پازده هه‌زار بۆ سی هه‌زار دینار.ب ـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی قه‌زاكا ن (10000ـ15000) ده هه‌زار بۆپازده هه‌زار دینار.ج ـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی ناحییه‌كان (5000 ـ8000) پێنج هه‌زار بۆ هه‌شت هه‌زار دینار.2ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند بوون له ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه به نرخی (100%)ی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه، ده‌خه‌مڵێنرێت.3ـ حوكمه داراییه‌كانی ئه‌م یاسایه كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ناگرێته‌وه. سێیه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی زێده‌رۆیی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركاره‌كان له سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن و مافی ڕه‌فتاركردنی كه‌سانی دیكه‌یان له‌سه‌ره، یان موڵكی ته‌واون، ئه‌و زه‌وییانه موڵكایه‌تیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه (حل)، و به‌پێیی یاسای (به خاوه‌نكردنی زه‌وییه میرییه‌كانی ناو سنوری شاره‌وانییه‌كانی ژماره (80)ی ساڵی 1970)ی به‌ركار له هه‌رێم به‌ناوی شاره‌وانییه‌كان تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی ڕوودانی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی به بیناكردن زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كراوه ئیفراز ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌خاوه‌نكردنی بۆ كه‌سانی زێدهڕۆكار، له دوای تۆماركردنی ئه‌م به‌شه به‌ناوی شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و یاسایه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.چواره‌م: شاره‌وانی بۆی هه‌یه داواكاری به خاوه‌نكردن ره‌تبكاته‌وه ئه‌گه‌ر شوێنی خانووه‌كه سه‌رپێچی بێت بۆ ماسته‌رپلان یان نه‌خشه‌ی كه‌رتی و وورده‌كارییه‌كان، و زێدهرۆییهكه له سه‌ر تێچووی زێدهڕۆكار لاده‌برێت، و مافی هه‌یه ڕه‌فتار به پاشماوه‌كان بكات، و شاره‌وانی له شوێنێكی نیشته‌جێ به پارچه زه‌ویه‌ك رووبه‌ری له (200م)2 دووسه‌د مه‌تر دووجا زیاتر نه‌بێت، به بێ به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووی زێده‌ڕۆ ده‌كاته‌وه، و ئه‌گه‌ر زێدهڕۆكار پێشتر سوودمه‌ند بووبێت ئه‌وا به‌نرخه‌كانی دیاریكراو له مادده‌ی (3) برگه‌ی (دووه‌م) خاڵی (2)ی ئه‌م یاسایه نرخه‌كه‌ی بۆ ده‌خه‌ملێنرێت. مادده‌ی (4):ئه‌گه‌ر كه‌سی زێدهڕۆكار، پابه‌ند نه‌بێت به پێدانی نرخی دیاریكراو یان خه‌مڵێنراوی هاتوو له بڕگه‌ی (دووه‌م) له ماده‌ی (3) ی ئه‌م یاسایه، یان مه‌رجه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (2) ی ئه‌م یاسایه نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وا مافی به‌خاوه‌نكردنی نامینێت و خانووه‌كه به‌زه‌وی و خانووه‌وه به‌ناوی شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار تۆمار ده‌كرێت، و به پێی یاسای ( فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژماره (32)ی ساڵی 1986)ی به‌ركار له هه‌رێم ده‌فرۆشرێت، له به‌رامبه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ی به‌های درووست كراوه‌كان به شێوه‌ی شایسته بوونی به تێكدراوی (مستحقه القلع) ده‌درێت به خاوه‌نه‌كه‌ی. مادده‌ی (5):یه‌كه‌م: رووبه‌ره زێدهكان له رووبه‌ری ئاماژه‌پێكراو له بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه، به نرخی راسته‌قینه‌ی باو ده‌خه‌ملێنرێت، به‌و مه‌رجه‌ی رووبه‌ری زه‌وییه‌كه له هه‌موو حاله‌تێكدا له پارێزگاكان له (300)م2 سێ سه‌د مه‌تر دووجا و له قه‌زاكان له (400)م2 چوار سه‌د مه‌تر دووجا و له ناحییه‌كان له (500)م2 پینج سه‌د مه‌تر دووجا تێپه‌ڕنه‌كات.دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به كه‌سی سودمه‌ند له ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ری زێدهرۆیهكه زیاتر بوو له كه‌مترین رووبه‌ری دیاریكراو له بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی (6):وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و نه‌خشه و دیزایینی ئاماده‌كراویان نییه، له ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك له رێكه‌وتی بهركابوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌رنه‌كات، نه‌خشه و دیزاین و پێداویستی ته‌كنیكی ئاماده ده‌كات.مادده‌ی (7):داهاته به‌ده‌ستهاتووه‌كان به پێی ئه‌م یاسایه، به‌م شێوه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت:یه‌كه‌م: رێژه‌ی ( 30 %)ی بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار بۆ پێویستیه‌كانی نه‌خشه و دیزایینی ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه.دووه‌م: (70 %)ی داهاتی بهدهستهاتوودهگهڕێندرێتهوه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی هه‌رێم به مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. مادده‌ی (8):ئه‌و خانووانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ڕژێمه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كاندا ڕووخاون، زه‌وییه‌كانیان (جێ خانوو) به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بهخاوهندهكرێت.مادده‌ی (9):حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و زه‌ویانه ناگرێته‌وه كه مافی خاوه‌ندارێتی، یان ڕه‌فتاركردنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن كه‌سانی تر زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر، جگه له خۆیان كه ده‌توانن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سودمه‌ندبن.مادده‌ی (10):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت، كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (11):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (12):ئه‌م یاسایه بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له رێكه‌وتی بڵابوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قاییعی كوردستان) كاری پێده‌كرێت. د.رێواز فایق حسێن ســــه‌رۆكی پهرلهمـــانی كوردسـتان-عیراق هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن له پێناو پارێزگاریكردن له سیمای شارستانییه‌كانی شار و شارۆچكه و شاره دێیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی زێده‌ڕۆیی و فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان، به ئاڕاسته‌ی دانانی سنورێك بۆ زێده‌ڕۆیی و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی شاره‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999 یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان | 5
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999 یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان | 5
یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 16مێژووی بڕیار: 2/11/1999 بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان مادده‌ی یه‌كه‌م:زیاده باجێكه له‌سه‌ر زیاتر له (15000) پازده هه‌زار دینار له كۆی داهاتی (عه‌قاره‌كان)ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی (المكلف) وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌پێندرێ، به‌و مافه‌شه‌وه كه له عه‌قاره وه‌قف كراوه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌تی، دوای لێده‌ركردنی بڕه باجی بنچینه‌یی و بێ قه‌یدی یاسایی (السماح القانونی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:-(5%) تاكو ده‌گاته (5000) پێنج هه‌زار دینار.(8%) ئه‌وه‌ی له (5000) پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (7000)حه‌وت هه‌زار دینار.(10%) ئه‌وه‌ی له (7000) حه‌وت هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار.(15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (15000) پازده هه‌زار دینار.(17%) ئه‌وه‌ی له (15000) پازده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار.(20%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت. مادده‌ی دووه‌م:كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت. مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه پێویستهكانبۆ سوك كردنی باج له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی كه موكولهفن باج له‌و داهاته بده‌ن له خانوو و به‌ره‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێ، وه بۆ ئه‌وه‌ی هان بدرێن بۆ وه‌به‌رهێنانه تازه‌كان كه بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه ئابووری و ئاوهدانكارییهی كه هه‌رێم پێیدا گوزه‌ر ده‌كا، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا، قۆناغی بونیاد نان و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كوردستانی خۆشه‌ویستمان، وه بۆ پته‌و كردنی پرنسیپی هاوكێشهكردن له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجینه‌و موكه‌له‌فه‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سـه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســــــایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــــــــتمانیی كوردســـــــــتان - عیراق له دانیشــــــتنی ژمـــــــاره (28)ی رۆژی 17/6/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی/ژماره(87)ی ساڵی1979 ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت.مادده‌ی دووه‌م:كاربه حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی / ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو، كه‌له هه‌رێمدا به‌ركاره، سه‌باره‌ت به‌م خانووبه‌رانه‌ی كه بۆ نیشته‌نی به‌كرێ دراون، به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چوارساڵ له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، و دوای به‌سه‌ر چوونی ئه‌و ماوه‌یه، ده‌كه‌ونه ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی /ژماره (40)ی ساڵی1951 ی هه‌مواركراو.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو.دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو. مادده‌ی چواره‌م:حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه:یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن:1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن.2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن.3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن.دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت.سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهبۆ ئه‌وه‌ی یاسا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌رێمدا بخرێـته سه‌ر بارێكی گونجاو بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكاریهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و له‌پێناو به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌ستی بهكرێداندا به‌چاوێكی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسانی و ره‌چاوكردنی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا و هاندانی بزاڤی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بواری نیشته‌جێبوون و هاندانی كه‌رتی تایبهتبیش بۆ هاوبه‌شیكردنی له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 6
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 6
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 27/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی به‌كاربه‌ر له هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت. مادده‌ی دووه‌م:ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق جێگای ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن. مادده‌ی سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر ئه‌و شوێن و لایه‌نانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و له‌مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بگونجێت. مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی سی رۆژ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستاندا بدرێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراق | 7
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراق | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقژمارهی ده‌رچوون: 18مێژووی ده‌رچوون: 18/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (7)ی رۆژی 15/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2018یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان – عێراق مادده‌ی (1):مادده‌ی (1) له‌یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.مادده‌ی (1):ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆمه‌به‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ نیشته‌جێ بوون یا غه‌یری نیشته‌جێوون گرێدراون، هه‌ر (4) چوار ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه به كرێیه‌ك كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون به زیاد كردن یان كه‌م كردن به‌مه‌رجێك له حاڵه‌تی زیاد كردنی كرێیه‌كه له 20% زیاتر نه‌بێت له كرێی پێشوو مادده‌ی (2):مادده‌ی (2) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. مادده‌ی (2):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای گرێبه‌ست له‌سه‌ر بڕی كرێ رێك نه‌كه‌وتن كه به‌پێی مادده (1) كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌وا هه‌ردوو لا یان لایه‌كیان بۆیان هه‌یه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن كه له رێگه‌ی لیژنه‌ی خه‌ملاندنی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌چاو كردنی دۆخی ئابووری خه‌ملاندن بۆ كرێیه‌كه بكات.دووه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی هاتوو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شایه‌نی تانه لێدانه له‌به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له بڕیاری خه‌مڵاندنه‌كه‌وه وبڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. مادده‌ی (3):مادده‌ی (4) له یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی (4):مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت و ریز به‌ندی ماده‌كان رێك ده‌خرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه.چۆڵ كردن (تخلیه) له گرێبه‌سته‌كانی ماده یه‌كی ئه‌م یاسایه ملكه‌چ ده‌بێ بۆ حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979.مادده‌ی (5):كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان برٍیارێكی ناكۆك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێ.مادده‌ی (6):پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (7):ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت. بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له‌نێوان مافی خاوه‌ن موڵك و كرێچی و، به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخ و گرفتی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان له‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 11
یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان له‌نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 11
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (22)دا كه رۆژی 21/11/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (12)ی ساڵی2012یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گوندهكانلهنێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبهرهكه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: له یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، و بڕیاره‌كانی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌لای لێژنه‌ی باڵای پێكهاتوو له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا، له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی كه‌سی داواكاری به‌خاوه‌نكردن.دووه‌م: له ناوه‌ندیی پارێزگاكاندا لێژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و دارایی و ئابوری، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ سه‌یركردنی بڕیاره ده‌رچووێندراوه‌كانی لێژنه لاوه‌كیه‌كانی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌رباره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن و خه‌مڵاندن، و بڕیاره‌كانی بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی بهخاوهنكردنیهكهم: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا.دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه داواكاری به‌خاوه‌نكردن له ماوه‌ی دیاری كرا‌و، له مادده سێی ئه‌م یاسایه‌دا، پێشكه‌ش نه‌كات، یان به‌رامبه‌ری به‌خاوه‌نكردنی خه‌ملێنراو له لایه‌ن لێژنه‌وه، نه‌دات، ئه‌وا مافی به‌خاوه‌نبوون له‌ده‌ست ده‌دات.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر داواكاری به‌خاوه‌نكردنه‌كه به‌هۆی نه‌گونجانی جێگای زه‌وی وزاره‌كه له‌گه‌ڵ دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاره‌كان، ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وا شاره‌وانی په‌یوه‌ندار پارچه زه‌ویێكی نیشته‌جێبوونی گونجاو به ڕووبه‌رێك كه له (400م2) زیاتر نه‌بێت، له ناو حه‌ره‌می گوند ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ته‌رخان ده‌كات، و به‌خاوه‌ن ده‌كرێت به‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی پارچه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه به پارچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوشێوه له نێو سنووری نزیكترین شاره‌وانی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دیزاین و پێداویستی هونه‌ری پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئاماده بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كه له داهاتوودا ده‌خرێنه سنووری شاره‌وانیه‌كان، پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌و فراوانبوونه ئاوه‌دانییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت و زۆرێك له خانووه دروستكراوه‌كان ده‌كه‌ونه نێو سنووری دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له حه‌ره‌می ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانیه‌كان، و به‌مه‌به‌ستی بهخاوهنكردنیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010 یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی برگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 23/11/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2010یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگیراوان و حوكمدراوان له كاتی بێ تاوانی و ده‌رچوونیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا.دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت.سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه كه له مادده (14)ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره (33)ی ساڵی 2007 دا هاتووه له سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و ئه‌ندامیه‌تی دوو له دادوه‌رانی بۆ هه‌ر یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك ده‌هێنرێ بۆ ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و بڕیاره‌كانیشی شایانی تانوت لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز).دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له شوێنی نیشته‌جێی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان شوێنی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدان تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه.مادده‌ی چواره‌م:داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به پێی ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:یه‌كه‌م: داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێشكه‌ش به‌و لیژنانه ده‌كرێت كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك هێنراون و حكومه‌تیش ئاكامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری لیژنه‌كان پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن.دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕیاری ئازاد كردنی یان حوكمدان به‌بێ تاوانی پله‌ی كۆتایی گوێ له داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه ناگیرێ.سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كاتی مردنی خاوه‌ن ماف ته‌نها بۆ هاوسه‌ر و مندالأ ودایك وباوك ده‌گوازرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئازار‌و ناخۆشیانه دهخهمڵێرێ كه زیان پێكه‌وتوو تووشی هاتووه و ئه‌وه‌ی كه كاری له ناوبانگ یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌زیفی كردووه.دووه‌م: قه‌ره‌بووی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی چووه‌و ئه‌و زیانه‌ی له ماوه‌ی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدانه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێ.سێیه‌م: پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بڕیاره‌كانی حوكمدان به‌بێ تاوانی (براءه) و ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بێتاوانی ده‌سه‌لمێندرێ یان ئازاد ده‌كرێت له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری دارایی له پالأ فرمانه‌كه‌یه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شكایه‌تكار یان خه‌به‌رده‌ر یان شاهید كه بوونه‌ته هۆی گلدانه‌وه یان گرتنه‌كه یان حوكمه نایاساییه‌كه له باره‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ی كه داویه‌تی، ئه‌گه‌ر ساغ بووه‌وه كه شكایه‌ته‌كه فێڵه یان خه‌به‌ردانه‌كه درۆیه یانه شایه‌دییه‌كه ناهه‌قه.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌تی یان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه، یان سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بینی هه‌ڵه‌یه‌ك له رێكاره دادوه‌ریه‌كان هه‌یه، یان هه‌ڵه‌یه‌ك له دادوه‌رێكه‌وه روویداوه بووه‌ته هۆی گرتنی تومه‌تبار به‌بێ هه‌ق، یاخود حوكمدانی به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، ده‌بێ دادوه‌ری ناوبراو به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (23)ی ساڵی 2007 بۆ لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌رانی ره‌وانه بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی. مادده‌ی نۆیه‌م:حوكمه‌كانی یاسای شارستانی و یاسای دادبینی شارستانی و سه‌لماندن به جۆرێك جێبه‌جێ ده‌كرێن كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه پێویستیهكانله یه‌كه‌مین گره‌نتی كه سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان پارێزگاری كردنه له ئازادی كه‌سایه‌تی كه له بنچینه‌دا مرۆڤ بێ تاوانه تاكو به دادگایی كردنێكی دادوه‌رانه تاوانی له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ و هه‌موو گره‌نتیه‌كی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی مافی پارێزگاریی له خۆكردنی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرتن ڕێكارێك بووه له‌وانه‌یه زه‌رووره‌ت پێویستی بووه یان یاسا له هه‌ندێ تاوان به واجبی زانیوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م مافه به دادوه‌ریی سپێردراوه و له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گلدراوان و گیراوه‌كان و حوكمدراوهكان به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی و بۆ لادانی هه‌موو زێده‌ڕۆییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادی و به‌رده‌وام بوونی ژیانی به كه‌رامه‌ت بۆ لابردنی غه‌در له زیان لێكه‌وتووان و له پێناوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی ماددی و ئه‌ده‌بی كه پێی گه‌یشتووه له ئه‌نجامی ئه‌و زێده رۆییه بۆ سه‌ر ئازادییه‌كه‌ی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا. ...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 10
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022 یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (14)ی ڕۆژی 29/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2022یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان - عێراق مادده‌ی (1) یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ی ساڵی 2012، لە هەرێمی کوردستان - عێراق، بەرکار و هەموارى پیادەکردنی دەکرێت.مادده‌ی (2)بۆ جێبەجێکردنى ئەم یاسایە، دامەزراوەکان و فەرمانگەکانی هەرێم و ئەوانەی خاوەن پۆستن تیایاندا جێگەی دامەزراوە و فەرمانگە ئیتیحادی و ئەوانەی خاوەن پۆستن تیایاندا دەگرنەوە، لەهەر شوێنێکی یاساکەدا هاتبن.مادده‌ی (3)پیادەکردنی بڕگەکانی (یەکەم، دووەم، چوارەم، شەشەم، هەشتەم، پازدەیەم، حەڤدەیەم)ی ماددەی (1)ی یاساكە، هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەكەم: فەرمانگە: فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: سەرۆکى فەرمانگە: سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى.چوارەم: واژۆى ئەلیکترۆنى: نیشانەیەکى کەسیە کە بە شێوەى پیت، ژمارە، هێما، نیشانە، دەنگ یان شێوەى دیکە دەردەکەوێت و تایبەتمەندییەکى بێهاوتاى هەیە، و ناسنامەى کەسیى خاوەنەکەى دەسەلمێنێت و دەسەڵاتى پەسەندکردن متمانەى پێدەدات.واژۆى دیجیتاڵى: بریتیە لە جۆرێکى دیاریکراوى واژۆى ئەلیکترۆنى کە پشت بە بڕوانامەیەک دەبەستێت و دەتوانێت زانیارى واژۆکراو و ڕەسەنایەتى کەسى واژۆکار بسەلمێنێت، و لانیکەم ناو یان ناوى خوازراوى ئەو کەسە پشتڕاست بکاتەوە.شەشەم: مامەڵە ئەلێکترۆنییەکان: مامەڵەی شارستانى، بازرگانی، کارگێڕی، دارایى و ئەوەی پەیوەستە پێیانەوە، لە داواکاریی، ڕێکار، گرێبەست، تۆمارنامە، نامەکاریی، قەواڵەى ئەلیکترۆنی شیاو بۆ هەواڵەکردن و دەستاودەستکردن، ئەوانەى کە بەهای دارایی و نەختینەییان هەیە و لێدەرهاتە داراییەکان، کە بە ئامرازی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێن، دەگرێتەوە.هەشتەم: نێوەندی ئەلیکترۆنی: پرۆگرامی ئەلیکترۆنی یان هەر ئامرازێکی ئەلیکترۆنی دیکە، کە بە مەبەستى جێبەجێکردنی ڕێکارێک یان وەڵامدانەوەی ڕێکارێک، بۆ دروستکردن یان ناردن یان وەرگرتنی زانیاری، بەشێوەیەکی تەواو یان بەشێکی، بەبێ دەستوەردان یان پێداچوونەوەی کەسێک لەکاتی جێبەجێکردن یان وەڵامدانەوەدا، دەگرێتەوە.پازدەیەم: واژۆکار: ئەو کەسەیە کە هەڵگری داتا و ئامرازی واژۆکردنی ئەلیکترۆنی تایبەت بەخۆیەتی، لە واژۆکردنی مامەڵەیەکی ئەلیکترۆنی بەناوى خۆی یان ئەو کەسەی دەبێتە جێگرەوەی یان لەڕووی یاساییەوە نوێنەرایەتی دەکات، بەکاریدەهێنێت.حەڤدەیەم: ئامرازی واژۆکردن: ئامرازێکە بۆ دروستکردنی واژۆی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنرێت، وەک پڕۆگرامێکی ئامادەکراو یان ئامێرێکی ئەلیکترۆنی.مادده‌ی (4)بڕگەیەک بە زنجیرەى (سێیەم) بۆ ماددەى (3)ى یاساكە زیاد دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-سێیەم: دەکرێت تەنها داواکارى و پەڕاو و بەڵگەنامە پێویست و پەیوەستەکان بەو مامەڵانەى لە خاڵەکانى ( أ، ب، ج، د، و)ى بڕگەی دووەمی ئەم ماددەیەدا هاتوون، ئەوەندەى لەگەڵ سروشتى یاساییاندا دەگونجێت، بۆ مەبەستى ئاسانکاریى لە جێبەجێکردنیان، بە شێوازى ئەلیکترۆنى پێشکەشى لایەنى فەرمى پەیوەندیدار بکرێن.دەکرێت ڕێوشوێنەکانى دادگا، پێڕاگەیاندنى دادوەریی، پێڕاگەیاندنى ئامادەبوون، فەرمانەکانى پشکنین، فەرمانەکانى دەستگیرکردن و حوکمە دادوەرییەکان، ئەوەندەى لەگەڵ سروشتى یاساییاندا بگونجێت، دواى دابینکردنى پێداویستییە یاسایی و هونەرى و تەکنیکییەکان و ڕاهێنانى دادوەران و فەرمانبەرانى پەیوەندیدار، بەشێوازى ئەلیکترۆنى بێت. مادده‌ی (5)پیادەکردنى ماددەی (28)ى یاساكە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوێک بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (6)پیادەکردنى ناوەڕۆكی ماددەی (29)ى یاساكە ڕادەگیرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دادەڕێژرێتەوە:-یەکەم: مەرج و ڕێکارى پەیوەندیدار بە مۆرى ئەلیکترۆنى و دیجیتاڵى هاوڵاتیان و سیفەتى فەرمى قەواڵە ئەلیکترۆنییەکان، بە پەیڕە و دیاریدەکرێت. دووەم: ئەو ڕێکارانەى پەیوەستن بە دروستکردنی نووسراو، سپاردن، پارێزگاریکردن، کۆپیکردن و بەکارهێنانی واژۆی ئەلیکترۆنی لەسەریان، بەجۆرێک پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و سەلامەتیان مسۆگەر بکات، بە پەیڕەو دیاریدەکرێت.سێیەم: لایەنە فەرمییەکان دەتوانن بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:-دروستکردنی قەواڵە، قبوڵکردن، سپاردن، پێشکەشکردن و پارێزگاری لێکردنیان.پێدانى مۆڵەت، ڕێگەپێدان، ڕەزامەندی و دەرکردنى بڕیار.قبوڵکردنی پارەدان یان وەرگرتنى ڕەسم.خستنەڕووی تەندەری حکومی، بەو شێوەیەی کە لەگەڵ حوکمی یاسا بەرکارەکان لەم بوارەدا دەگونجێت.چوارەم: جگە لەو حاڵەتانەی بەیاسا ڕێپێدراوە، لایەنی حکومی و ناحکومی پەیوەندیدار، و ئەوانەی کارى تێدا دەکەن، و ئەوانەی بەحوکمی ئەرکەکانیان دەڕواننە زانیاریی و داتای کەسی ئەو کەسانەی لەسیستەمی ئەلیکترۆنیدا مامەڵە دەکەن، ناتوانن زانیارییەکان ئاشکرا بکەن، تەنها بەڕەزامەندی خاوەنەکەی یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات یان بەبڕیارێکی دادگا نەبێت، هەروەها ناتوانن بەناڕەوا بەکاریان بهێنن.مادده‌ی (7)بەشێک بە ڕیزبەندی (هەشتەم) بە ناوى (حوکمە سزاییەکان) بۆ یاساكە زیاد دەکرێت کە پێکدێت لە ماددەکانى (30، 31، 32، 33، 34، 35، 36) و بەشی (هەشتەم)ی یاساكە دەبێتە بەشی نۆیەم، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێنەوە:- بەشی هەشتەمحوكمە سزاییەكانماددەی (30) زیادكراولەگەڵ ڕەچاوکردنى هەر سزایەکی توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتوون، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (2.000.000) دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (4.000.000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، هەركەسێك:-یەکەم: بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی بۆ هەر مەبەستێکی ناڕەوا دروست بکات یان بڵاویبکاتەوە یان پێشکەشى بکات.دووەم: بەشێوەیەکی ناڕەوا بچێتە ناو داتابەیسێکی تایبەت بە واژۆ و بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی یان تیایدا بمێنێتەوە.سێیەم: بەڕێگەی گزى، داتا بخاتە ناو سیستەمی چارەسەریی زانیاری یان ئەو داتایانەی لەخۆی گرتووە لایببات یان هەمواری بکات.چوارەم: بەبێ مۆڵەتى خاوەنەکەى داتای دروستکردنی واژۆیەکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کەسێکی دیکە دەستداربکات یان ئاشکرای بکات یان بەکاریبهێنێت.ماددەی (31) زیادكراوبەبەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (3.000.000) سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، هەركەسێك:-یەکەم: زانیاری نادروست بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێگەپێدانی دەرکردنی بڕوانامەى پەسەندکردن و نوێکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەیان، پێشکەش بکات.دووەم: دانپێدانانی ناڕاست بدات بۆ وەرگرتنی بڕوانامەى پەسەندکردن.ماددەی (32) زیادكراولایەنی پەسەندکردن بەپێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت لە یەکێک لەم دوو بارەی خوارەوەدا:-یەکەم: پیادەکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەسەندکردنی ئەلیکترۆنی بەبێ ڕێگەپێدان، دەستپێکردنەوە یان بەردەوامبوون لەسەر چالاکییەکەی وێڕای هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانەکەی یان کۆتاییهاتنی بەبێ نوێکردنەوە، یاخود لێکدان (اندماج) لەگەڵ لایەنێکی دیکە یان دەستهەڵگرتن لە ڕێگەپێدان بەپێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە.دووەم: ئاشکراکردنی یەکێک لە مامەڵەکارەکانی یان سوود وەرگرتن لەو زانیارییانەی بەردەستیەتی سەبارەت بە کەسى داواکاری بڕوانامەى بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییەکان بۆ مەبەستی دیکە جگە لە چالاکی ئەرشیفکردنى ئەلیکترۆنی بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی نووسراوی داواکاری بڕوانامە، و ئەم سزایە ڕێگر نیە لە هەر سزایەکى دیکە کە لەم یاسایە یان یاسا بەرکارەکانى دیکەدا بۆ سزادانى کەسى بکەر هاتبێت.ماددەی (33) زیادكراولەگەڵ ڕەچاوکردنی هەر سزایەکی توندتر کە لەیاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتوون، بەبەندکردن یان زیندانیکردن و بەپێبژاردنێک کە لە (2.000.000) دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (4.000.000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، هەركەسێك:-یەکەم: بەهەر ڕێگایەک واژۆیەک یان نێوەندێک یان بەڵگەنامەیەکی ئەلیکترۆنی لەناو ببات یان خەوشدار یان ساختەیان بکات، یان بەشێوەیەکی ناڕەوا بەکاریبهێنێت. دووەم: بەهەر ئامرازێک بەناڕەوایی بگاتە واژۆیەک یان نێوەندێک یان بەڵگەنامەیەکی ئەلیکترۆنی یان ئەو نێوەندە هاک بکات یان ڕێگەی لێبگرێت یان پەکیبخات. ماددەی (34) زیادكراویەکەم: جگە لەو حوکمە تایبەتانەی لەم یاسایەدا هاتوون، هەر کەسێک سەرپێچی حوکمەکانی دیکەى ئەم یاسایە بکات، ئەوا بەبەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ زیاتر نەبێت و بەپێبژاردنێک کە لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بەهەردووکیان، سزادەدرێت.دووەم: بە تاوانبارکردنی کەسی ڕێگەپێدراو بەیەکێک لەو تاوانانەی لەم یاسایەدا هاتوون، ڕێگەپێدانەکەى هەڵدەوەشێتەوە. ماددەی (35) زیادكراوئەو کەسانەی لە لایەنی تایبەتمەندى جێبەجێکردنى ئەم یاسایە کاردەکەن، لە چوارچێوەى ئەرکەکەیاندا سیفەتی ئەندامی بەرزەفتی دادگەرییان پێدەدرێت، سەبارەت بەو تاوانانەی لەو یاسایەدا دەقنووسکراون. ماددەی (36) زیادكراوسزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، بەبارى توندکەر هەژمار دەکرێت ئەگەر تاوانەکە لەلایەن فەرمانبەرێکى پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنى یاساکە ئەنجام درابێت.مادده‌ی (8)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (9)ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ دەكەن. مادده‌ی (10)ئەم یاسایە دوای تێپەربوونی (90) نەوەد ڕۆژ لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. هۆیه‌كانی دهرچوواندنلەپێناو بەدەنگەوەهاتنی پێشکەوتنە خێراکانی بواری ئەلێکترۆنى و تەکنەلۆجیای زانیاری، بەو شێوەیەی خزمەت بە پێشکەوتنی ئابوریی هەرێم دەکات، و وەک گونجاندنێک لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بوارى بازرگانى، لەڕێگەی یەکخستنی حوکمە یاساییەکانی پەیوەندیدار بە مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان، و ئاسانکاریی بازرگانی و مامەڵەی دارایی و کارگێڕیی و لابردنی بەربەست و ئاڵەنگارییەکانی بەردەمیان لەڕێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی یاسایی واژۆی ئەلیکترۆنی و بەڵگەنامە ئەلیکترۆنییەکان و پێدانی هێزى یاسایی پێیان، و مسۆگەرکردنی گواستنەوەی ئەم بەڵگەنامانە و مامەڵەکردن پێیانەوە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان لەڕێگەی خزمەتگوزاریی بێ مەترسی و پارێزراو، بەجۆرێک یاساکە حوکمی تایبەت بەپاراستنی نهێنی کەسێتی داتا و زانیاری کەسیی لەخۆ بگرێت، و خراپ بەکارهێنانی واژۆی ئەلیکترۆنی لە جۆرەها زێدەڕۆیی لە مامەڵەی ئەلیکترۆنی سنووردار بکات، بەشێوەیەک پارێزراوێتى مسۆگەر بکات و متمانەی مامەڵەکاران پتەوتر بکات، ئەم یاسایە دەرچووێندرا. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008 | 4
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008 | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی 1/12/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008 مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی بهكرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا. مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و داوایانه ده‌گرنه‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسای سه‌ره‌وه بینراون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه.دووه‌م: ڕاگرتنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و داوایانه ده‌رچوونه كه یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی چۆڵ كردنیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌تا 15/7/2012.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی دهرچوونیله پێناوی سه‌ر له‌نوێ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچی و پێدانی ماوه‌یه‌كی تر به هه‌ردوولا بۆ ئاگا‌داربوو‌نیان له‌باره یاساییه نوێكانی بهكرێدراو تا كاروباری خۆیان رێك بخه‌ن و ماوه‌یه‌كی ته‌واو به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن بدرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی یاسایی له‌م بواره‌دا بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (7)ی ساڵی 2008 | 9
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (7)ی ساڵی 2008 | 9
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق به پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به پاڵپشتیی ئه‌و یاساكارییه‌ی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستیانه روو، په‌رله‌مانی كوردستان – عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5) له رۆژی 4/10/2011دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (7)ی ساڵی 2008 مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (سێیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی دووه‌می یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێ: (سێیه‌م: لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار په‌یوه‌ست ده‌بن به دابین كردنی خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌ت بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێش جێی ده‌گرێته‌وه:(یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون) بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت و به‌بێ دانی پێشه‌كی و داواش پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كرێت و، به گوێره‌ی پره‌نسیپێك كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا دیاریی ده‌كات، ته‌ماشای داواكان ده‌كرێت). دووه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك هه‌قی كڕینی شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیه‌وه به قیستی مانگانه یان ساڵانه له ماوه‌یه‌كدا كه له بیست و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌داته‌وه. مادده‌ی چواره‌م:بنه‌چه‌ی مادده‌ی پێنجه‌می یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)ی و سێ بڕگه‌شی به‌ڕێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) و (سێیه‌م) و (چواره‌م)ی به‌م جۆره دادێ ده‌خرێته سه‌ر: یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كات بۆ دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: سندووقێك به‌ناوی (سندووقی نیشته‌جێ بوون) له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بووندا دادمه‌زرێت و ساڵانه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌خرێته ناوه‌وه كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ درێژه‌دان به بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وییه و به په‌یڕه‌وێك ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دیاری ده‌كرێن.چواره‌م: ئه‌و بڕه پارانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م / دووه‌م) له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ده‌خرێنه سندووقه‌كه‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون په‌یوه‌ست ده‌بێت به دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه له ناوه‌ندی پارێزگاكان) و (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون له قه‌زاو ناحیه‌كاندا) و راده‌ست دانیان له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات له رۆژی ده‌ست به بینا كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونه‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌نانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ر یه‌ك به پێی پسپۆرایه‌تی خۆی په‌یڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانیكوردستان-عێراق هۆی دهرچوونیههموو كه‌سێك مافی ئاستێكی گوزه‌رانی هه‌یه كه به‌شی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بكات له نێویاندا نیشته‌جێ بوون و له پێناو دابین كردنی خانووی گونجاو بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌رامه‌تن به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشه‌كییه‌ك بده‌ن و، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێ بوون به‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون دروست بكات، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا. ...
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه و ئامانجه‌كان | 47
یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه و ئامانجه‌كان | 47
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (30)دا كه رۆژی 17/12/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسه و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م: پێناسهكانمهبهستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم.سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو.چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه.پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا.حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت.نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت.ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازدهم: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه.دوازدهم: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییهكانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت.سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ.چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن.پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه.شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی.حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا.هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی دووه‌م: ئامانجهكانئامانجهكانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پاراستنی مافه‌كانی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ردا.دووه‌م: هاندانی بزاڤی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی و زانستی و پێشخستنیان.سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه كلتووریه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا له رێگه‌ی پاراستنی مافی ئه‌و دانه‌رانه‌یان كه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌شی دووهمچوارچێوهی پاراستنی كارهكانماددهی سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه پاراستن ده‌یانگرێته‌وه:1- كاره نووسراوه‌كان.2- ئه‌و كارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه، وه‌ك وانه‌و وتار‌و په‌ندبێژی و ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه.3- خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرای قورئانی پیرۆز‌و سرووده ئاینیه‌كان.4- كاره شانۆییه‌كان، و شانۆگه‌رییه ستران و مۆسیقاسازهكان یان ئه‌و كارانه‌ی بهجولهو هه‌نگاوی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك سه‌ماو نواندنی هێماكار (پانتۆمیم).5- كاری موسیقایی، دیجیتالی بێت یان هی تر، چ ووشه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا.6- كاری سینه‌مایی و بیستراو – بینراو.7- كاری فۆتۆگرافیی و كاره هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه بێت یان فیلم.8- كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره پراكتیكی و دیكۆرسازییهكان.9- كاری ته‌لارسازیی.10- وێنه‌ی ڕوونكه‌ره‌وه، نه‌خشه، دیزاین، پلانكاری، و كاری به‌رجه‌سته‌كراوی په‌یوه‌ست به جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا.11- به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به هه‌ر زمانێكه‌وه بێت.12- داتا بێ‌س.13- كاری وه‌رگیراو.دووه‌م: پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێت له سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه:یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: دهنگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان.چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان.پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان. به‌شی سێیهمپیادهكردنی یاساماددهی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت:1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت.2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت.3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه.4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته.دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات.سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن. به‌شی چوارهممافهكانی دانهرماددهی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات.2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر.3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو.4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر.5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.مادده‌ی هه‌شته‌م:مافه داراییه‌كانی دانه‌ر شیاوی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان به ته‌واوی، چ به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر، وه ته‌نها دانه‌ر، یان جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی له دوای خۆیدا، مافی سوودمه‌ندی دارایی كاره‌كه‌ی هه‌یه، جا رێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م مافه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌م پێناوه‌شدا دانه‌ر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات یان رێگه‌بگرێت له‌مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: فرۆشتن یان دابه‌شكردن یان بهكرێدان یان نیشاندانی كاره‌كه.دووه‌م: كۆپیكردن، چاپكردن، تۆماركردن و وێنه‌گرتنی كاره‌كه به گشت ئامرازه به‌رده‌سته‌كان.سێیه‌م: وه‌رگێرانی كاره‌كه بۆ سه‌ر زمانێكی تر یان لێوه‌رگرتنی یان هه‌مواركردنی یان ده‌ستكاریكردنی یان كورتكردنه‌وه‌ی یان گونجاندنی یان هه‌ر كارڕاییه‌كی تر.چواره‌م: هاورده‌كردنی دانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له ده‌ره‌وه، چ به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.پێنجه‌م: به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه.شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به‌هه‌ر ئامرازێك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره:یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات.دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.مادده‌ی ده‌یه‌م: ڕه‌فتاركردنی دانه‌ر به دانه ڕه‌سه‌نه یان تاقانه‌ی كاره‌كه‌ی نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت كه‌سی ڕه‌فتار بۆكراو پابه‌ند بكرێت به رێگه‌دان به دانه‌ر كه‌وا ئه‌م دانه‌یه كۆپی بكات یان بگوازێته‌وه یان نیشانی بدات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی یازدهم:دانه‌ری كاری هونه‌ره شێوه‌كارییه ڕه‌سه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه مۆسیقی و ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كان، یان میراتگره‌كانی ئه‌م دانه‌ره، مافیان هه‌یه رێژه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه له (10%)ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌م كاره به مه‌زادی ئاشكرا، له دوای یه‌كه‌م ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی دوازدهم: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمدا مافی هه‌یه هه‌ر كارێكی بیانی بڵاوكراوه به شێوه‌یه‌كی چاپكراو یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وه‌ربگێرێت و ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بیانیه به‌سه‌رچووبێت، و هیچ وه‌رگێڕانێكی ئه‌م كاره له لایه‌ن خاوه‌نی مافی وه‌رگێران یان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، له هه‌رێمدا بڵاونه‌كرابێته‌وه، یان له حاڵه‌تی نه‌مانی چاپه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا.مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: نابێت مافه مه‌عنه‌ویه‌كانی دانه‌ر یان هه‌ر كارێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی گل بدرێته‌وه.دووه‌م: نابێت ئه‌و كاره‌ی كه‌وا دانه‌ره‌كه‌ی به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی كردووه، گل بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانه‌ره، به‌ر له مردنی، ڕازی نه‌بووبێت له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی.مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه كارێك، كه له كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه، بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه یان ئه‌و كاته‌ی د‌یاریكردبوو كه ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره ده‌بێته هی ئه‌وانه‌ی له دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی پانزدهم: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه. به‌شی پێنجهمخاوهنی مافهكانماددهی شازده‌م:یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه.دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن.سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.مادده‌ی هه‌ژده‌م:بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت. مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها بهپێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه.دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: له دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراودا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێن:1- دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه.2- ئه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی بێت كه‌وا بۆ جێبه‌جێكردن گونجاو بێت.3- دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراودا.4- دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره‌ی دانابێت.5- ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه ئه‌گه‌ر چاودێریێكی كردارانه‌ی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام دابێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراوه‌كه له كارێكی تری پێشه‌خۆی وه‌رگیرا بێت یان لێی ده‌رهاتبێت، ئه‌وا دانه‌ری ئه‌و كاره پێشووه ده‌بێته هاوبه‌ش له كاره نوێیه‌كه‌دا.سێیه‌م: دانه‌ری سیناریۆی كارێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی و دانه‌ری دیالۆگه‌كه‌ی و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه مافی نیشاندنی كاره نوێیه‌كه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دانه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كه یان دانه‌ری موسیقاكه‌ی مافی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مه. به مه‌رجێك ئه‌مه پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی نه‌كات كه‌وا ده‌رئه‌نجامی دانانی كاره‌كه‌ن، و هه‌ردوو دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌و دانه‌ری پارچه موسیقای كاره‌كه مافیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی تایبه‌ته به‌خۆی به رێگه‌یه‌كی تری جیا له سینه‌ما یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی دانانی كاره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌وه‌ی پێویسته له سه‌ری پێی هه‌ڵبستێت یان ئه‌و كاره‌ی لێی داواكراوه ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا نابێته هۆی رێگه‌گرتن له به‌شداربووه‌كانی تری دانانی كاره‌كه كه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌واوی كردووه به‌كاری بهێنێت، به مه‌رجێك مافی هه‌ر یه‌كێكیان كه ده‌رئه‌نجامی به‌شداریكردنێتی له دانانی كاره‌كه، پێشێل نه‌كات.پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هێنانه‌كایه‌ی كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێنانه‌كایه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئامرازه ماددی و داراییه‌كانی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌و ده‌رهێنانی ده‌خاته به‌رده‌ستی دانه‌ران، ئه‌وا به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاره هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رهه‌مهێنه‌ریش به درێژایی ئه‌و كاته‌ی بۆ وه‌سوودهێنانی كاره‌كه له سه‌ری پێكهاتوون، له كاتی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆنیشاندان و وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، به نوێنه‌ری دانه‌ره‌كان و جێگره‌وه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی دانه‌ره‌كانی كاره ئه‌ده‌بی و مۆسیقاییه لێوه‌رگیراوه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كان هه‌ڵبستێت به به‌ستنی گرێبه‌ستی نووسراو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و كه‌سانی كاره‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن و مافه داراییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی كات وشوێنی وه‌سوودهێنانی ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن.دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوشێوهكاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه بكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن. به‌شی شهشهمبهكارهێنانی ئازادانه‌ی كارهكانماددهی بیست و دووه‌م:ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت. دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی.سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت.چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردنی هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت.پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن بۆیان هه‌یه:یه‌كه‌م: به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ووتارو وانه‌و ئاخاوتن و كاره هاوشێوه‌كانی تری گووتراوه، بڵاوبكاته‌وه یان هه‌مووی، یان به‌شێكیان، به‌بێ شێواندن یان گۆڕینی بابه‌ته‌كه، ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری بكات، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا مه‌رجه كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت به مه‌رجێك دانه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بۆی هه‌یه له یه‌ك چاپكراودا یان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌كی تر كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، بڵاویان بكاته‌وه.دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان بڵاوكار ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تر بڵاوده‌كرێته‌وه له ووتار یان كورته به‌شی كارێك كه ڕواڵه‌تی نوچه‌ی سیاسی یان ئابوری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی و هی تری هه‌بێت كه له لای ڕای گشتیه‌وه گرنگیان هه‌یه، كۆپی بكات یان وێنه‌یان بگرێت یان بیانگوازێته‌وه، به مه‌رجێك ئاماژه بكرێت به ناوی دانه‌رو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوی تیایدا هاتبێت كه‌وا نابێت لێی بگوازرێته‌وه. مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك:یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی.دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.به‌شی حهوتهمماوهی پاراستنماددهی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی، ده‌پارێزرێن.دووه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره هاوبه‌شه‌كان، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانیان و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی دوایین كه‌سی زیندوو له نێوانیاندا، ده‌پارێزرێن.سێیه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ـ جگه له دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافه‌كانی دانه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت، به‌درێژایی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م مافانه، كه‌سێكی سروشتی بێت، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه‌وا له هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه.چواره‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆچی دوایی دانه‌ره‌كانیان، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. پێنجه‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان یان به ناوێكی خوازراوه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوو دیاریكراو بێت یان دانه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قی له سه‌ر كراوه.شه‌شه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان به به‌سه‌رچوونی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. حه‌وته‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن. مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه.دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌شی ههشتهممافه هاوسێكانماددهی بیست و هه‌شته‌م:به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات:یه‌كه‌م: په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چ ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به تۆماركردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.سێیه‌م: دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوه‌ندارێتی.چواره‌م: به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی.پێنجه‌م: رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له ده‌ره‌وه، جا ئه‌م تۆماركردنه چ به ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌نده به‌جێگه‌ینه‌ره‌كه ئاماده‌كرابێت یان نا.شه‌شه‌م: خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به رێگه‌یه‌كی ته‌لی یان بێته‌لی و به شێوه‌یه‌ك كه‌وا جه‌ماوه‌ر بتوانێت له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌ڵیبژێرێت، پێیان بگات.حه‌وته‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی یان به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی بدرێته پاڵی، هه‌تا ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مافه بۆ كه‌سێكی تر گواسترابێته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له خستنه‌پاڵی به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه‌كه رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لێی بیسه‌پێنێت، و مافی هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له سه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌م مافه‌و رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستكاریێك یان شێواندنێك یان هه‌ر هه‌مواركردنێكی تری به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به ناوبانگی بگه‌ینێت. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی یان ده‌نگیی ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی كاره‌كه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك، چ به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به كۆپیكردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.دووه‌م: دابه‌شكردنی كاره‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوندارێتی.سێیه‌م: به‌كرێدانی بازرگانی كاره‌كه‌ی.چواره‌م: خستنی كاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر.مادده‌ی سییه‌م:هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:حوكمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی دانه‌ر له مافه داراییه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر خاوه‌نی مافه هاوسێكان پیاده ده‌كرێت. وه له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی ئه‌و مافه پاوانكارییانه‌ی كه‌وا ئه‌م یاسایه بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو ئێزگه‌كان ده‌قی له سه‌ر كردووه، ئه‌وان بۆیان هه‌یه ته‌نها یه‌كجار، له‌بڕی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌رنامه بڵاوكراوه‌كانی ئامانجه بازرگانیه‌كانی په‌خشكردن یان گه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌رێكی دارایی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت.دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت.سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن.چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن. به‌شی نۆیهمسپاردنماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات.دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه.سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت.چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه. به‌شی دهیهمرێكاره پاراستنهكیی و سزاكانماددهی سی و چواره‌م:یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی.دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن. مادده‌ی سی وپێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر:1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه.2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه.3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی.4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه.5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه.6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا.دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات:1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه.3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره.4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت.5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر.دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن.سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه.چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت. مادده‌ی سی وحه‌وته‌م:له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن:1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی.2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی.3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی.4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه.5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه.دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه.دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه.سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه.چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات. مادده‌ی سی ونۆیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه له هه‌ر كارێك تووشی هه‌مواركردن یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێكی هاتبێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه.مادده‌ی چله‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر مافێكی بۆبڕیاردراو به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی هه‌یه قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرێت، به مه‌رجێك پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و به‌های ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ری كاره‌كه و ئاستی سوودوه‌رگرتنی كه‌سی ده‌ستدرێژیكار له وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، له كاتی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه‌كه ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ دانه‌ر حوكمی بۆ ده‌درێت به قه‌رزێكی مومتاز به سه‌ر پوختی نرخی فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كه‌ی به‌كارهاتوون و له سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌وا له داواكه گلدراونه‌ته‌وه.دووه‌م: دادگا بۆی هه‌یه له سه‌ر داوای كه‌سی حوكم بۆدراو، بڕیار بدات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ریده‌كات له یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه‌و له سه‌ر خه‌رجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه سپاردن ده‌یگرێته‌وه ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندییه‌كه‌ی به سپاردن جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا پێویسته له سه‌ر دادگا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت حوكمی بدات.دووه‌م: ئه‌وه‌ی غه‌رامه‌كه ده‌دات له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونی به سپاردن نابوردرێت. مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی كاره فۆتۆگرافیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌یانن (15) پازده ساڵه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه. به‌شی یازدهمحوكمی كۆتاییماددهی چل و سێیه‌م:پێویسته له سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی چل و چواره‌م:له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.مادده‌ی چل و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق هۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌پێناو هاندانی بزاڤی هزری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداو بوار ڕه‌خساندن له‌به‌رده‌م دانه‌ران بۆ شاكاریی و داهێنان له رێگه‌ی دانانی یاسایه‌ك كه‌وا كاره‌كانیان رێكبخات و مافه‌كانیان له هه‌ر ده‌ستدرێژی یان پێشێلكردنێك له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بپارێزێت، به جۆرێك كه‌وا بگونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه هاتنهكایهكانی ئه‌م بواره‌و له‌گه‌ڵ گیانی سهدهداو وه‌ك پێزانینێك بۆ شاكاریی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ڕۆڵه پۆزه‌تیڤه‌كانیان له په‌ره‌پێدانی گشتگیر له هه‌رێمداو، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهاندا، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی دراوسێن، له رێگه‌ی پاراستنی مافه‌كانی دانه‌ره بیانییه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....