أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): مادده‌ی (سێ یه‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ری ژماره (87) ساڵی (1979)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق له كار ده‌وه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون كه دوای 15/7/2008 گرێ دراون، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو. دووه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون پێش 15/7/2008 گرێ دراون و،ماوه‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو، به‌مه‌رجی پابه‌ندكردنی (الزام) به كرێده‌ر و كرێچی به گرێدانی گرێبه‌ستێكی به‌كرێدانی نوێ كه ماوه‌كه‌ی له چوار ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌كرێ یه‌ك كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌سته‌كه رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر بری كرێ كه به پێ مادده‌ی (1/دووه‌م) له‌م یاسایه داهاتووه، هه‌ردوو لایه‌ن یان لایه‌كیان مافی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر دادگاكانی به‌رایی بۆ مه‌به‌ستی دیاركردنی بڕی كرێ كه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك كه پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگاكه و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند. دووه‌م:بِریاری لیژنه‌ی پێك هێنراو به پێ ی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له ماوه‌ی ( 15) پانزه ڕۆژ له رۆژی دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، و بڕیاری ده‌رچوو به بن بڕ داده‌نرێت.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: حوكمی مادده‌كانی (1) و مادده‌ی (2) ی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادبیندان یان بڕیاری چۆڵكردنیان بۆ ده‌رچووه وه پله‌ی بن بڕیان وه‌رنه‌گرتووه. دووه‌م: وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی (ایقاف تنفیژ) حوكمه‌كانی چۆڵ كردن كه پله‌ی بن بڕیان وه‌رگرتووه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008 ده‌رچوون له ماوه‌ی به‌ركاربوونی، جێبه‌جێ كراون (منفژه) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێ كردن.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانوو به‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عیراق له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (1/دووه‌م) ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زیاتربن: 1. (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی بۆ نیشته‌جی بوون ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2. (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور، ژوور بۆ نیشته‌جی به‌كرێ ده‌درێن. 3. (6%) شه‌ش له سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جی به‌كرێ ده‌درێن دووه‌م: مه‌به‌ست له به‌های گشتی خانووبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌وییه‌كه‌و بیناكه‌یه له‌و كاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌مڵێنێ.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008 و یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (8)
مادده‌ی (8): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.