مادده‌ی (1):
مادده‌ی (سێ یه‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ری ژماره (87) ساڵی (1979)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق له كار ده‌وه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون كه دوای 15/7/2008 گرێ دراون، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: ئه‌و گرێ به‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون یان غه‌یری نیشته‌جێ بوون پێش 15/7/2008 گرێ دراون و،ماوه‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه، ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40) ساڵی 1951ی هه‌مواركراو، به‌مه‌رجی پابه‌ندكردنی (الزام) به كرێده‌ر و كرێچی به گرێدانی گرێبه‌ستێكی به‌كرێدانی نوێ كه ماوه‌كه‌ی له چوار ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌كرێ یه‌ك كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون.
الموضوع: گرێ به‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون,گرێ به‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانووبه‌ره بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێ بوون,پابه‌ندكردنی (الزام) به كرێده‌ر و كرێچی به گرێدانی نوێ