مادده‌ی (2):
یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌سته‌كه رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر بری كرێ كه به پێ مادده‌ی (1/دووه‌م) له‌م یاسایه داهاتووه، هه‌ردوو لایه‌ن یان لایه‌كیان مافی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر دادگاكانی به‌رایی بۆ مه‌به‌ستی دیاركردنی بڕی كرێ كه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك كه پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگاكه و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند.
دووه‌م:بِریاری لیژنه‌ی پێك هێنراو به پێ ی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له ماوه‌ی ( 15) پانزه ڕۆژ له رۆژی دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، و بڕیاری ده‌رچوو به بن بڕ داده‌نرێت.
الموضوع: مافی لایه‌ن گرێبه‌سته‌كه به‌نا به‌ر دادگاكانی به‌رایی بۆ مه‌به‌ستی دیاركردنی بڕی كرێ,بِریاری لیژنه‌ی پێك هێنراو به پێ ی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه