أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كێشه‌و حوكمدراوه‌كانی پێش مێژووی ده‌رچوونیشی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمی حوكمدراوان به‌سزای به‌ندكرن بۆ ماوه‌ی ژیان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ به‌ندكردنی تاهه‌تایی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: سزای حوكمدراوان به له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌وكێشانه‌ی كه ئاشتبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌نجام ده‌درێ كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ به‌ندكردنی تا هه‌تایی.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: لێبوردنی گشتی ئه‌و حوكمدراوانه (به‌ندكراو وگیراوانه) ده‌گرێته‌وه له‌و كێشانه‌ی كه ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌نجامدراوه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌و به‌ندكراوو گیراوانه‌ی كه سوودیان له‌بڕیاره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی سزا له مێژووێكی به‌ر له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتووه، سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رناگرن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئاشتبوونه له نێوان لایه‌كانی داوا كاتێك دێته‌دی ئه‌گه‌ر: یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر شكایه‌تكار یان داواكاری مافی كه سێتی ئاشتبوونه‌وه‌و ده‌ستیان له مافی كه‌سێتی هه‌ڵگرت له‌و داوایه‌ی كه حوكمی پێده‌رچووه. دووه‌م: یاخود ده‌ستی له‌مافی كه‌سێتی خۆی له پاش ده‌رچوونی حوكم له‌به‌رده‌م دادگا هه‌ڵگرت یان له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له‌ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌و دادگا بڕیاری دا ئه‌وحوكمدراوه لێبوردن ده‌یگرێته‌وه به‌ره‌ڵڵا ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه ودادگایی كردنی له‌هه‌موو تاوانه‌كانی پێش مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ ئه‌گه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌كه كرا یان بكرێ له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا دا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و حوكمدراوانه‌ی كه حوكمی پاشمله‌یان به‌سه‌ردا دراوه وخۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن یان له‌ماوه‌ی سیی رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌گیرێن سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ماوه‌ی سزای حوكمدراوانی (به‌ندكراو وگیراو) له‌فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی 30% ی ماوه‌ی سزا ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌وكێشانه بۆیان ده‌رچووه وئاشتبوونه‌وه له نێوان لایه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا ته‌واو نه‌بووه، ئه‌و ماوه كه‌مكراوه‌یه به ماوه‌یه‌ك داده‌نرێ كه له‌فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ربراوه بۆ مه‌به‌ستی به‌ردانی به مه‌رج.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: حوكمدراوان له‌سه‌ر تاوانی سه‌رپێچی كردن لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه وهه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی له حه‌قی تۆمه‌تباره‌كان ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: بۆجێبه‌كێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك پێكدێ كه پۆله‌كه‌ی له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیری داد دایده‌نێ له‌گه‌لأ نوێنه‌رێك له هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ومافی مرۆڤـ وده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی،بۆ به‌دوادا چوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها به‌دوا داچوونی كێشه‌كانی هه‌موو گیراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تاكو په‌له‌بكرێ له ته‌واوكردنی مامه‌له‌وكێشه‌كان، به‌مه‌رجێك كاره‌كانی له‌ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه زیاتر نه‌بێ وبه ته‌واو بوونی كاره‌كانی لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه گیراوه یا به‌ندكراوه‌ی سوودی وه‌رگرتبـێ له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌ردانی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان وله‌سه‌ری له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك له 3 سالأ كه‌متر نه‌بێ حوكم درا ئه‌وا بڕیاری لێبوردنه‌كه‌ی یا كه‌مكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی لێ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وهه‌موو سزا كه‌وتووه‌كه‌یشی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێزێ ئه‌گه‌ر تاوانێكی كرد و، نیوه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی كه‌تن بوو،هه‌روه‌ها ئه‌و ئیجرائاتانه‌ش راده‌گیرێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودی لێ وه‌رگرتووه‌و له‌وكێشه‌یه‌ش ئیجرائاتی له سه‌ر وه‌رده‌گیرێ كه‌راگیرابوو.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: حوكمه‌كانی مادده (5.4.2.1)ی ئه‌م یاسایه، حوكمدراوه گه‌ڕاوه‌كان وئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانانه‌یان ئه‌نجامداوه ناگرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: تیرۆر كردن. دووه‌م: كوشتنی ئه‌وبیانیانه‌ی كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن. سێیه‌م: ئه‌وكوشتنه‌ی دزی له‌گه‌لأ دابێ. چواره‌م:بازرگانی كردن به‌مادده بێهۆشكه‌ره‌كان. پێنجه‌م: ئه‌وتاوانانه‌ی دژی ئاسایشی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بن. شه‌شه‌م: ده‌ست پیسی ودزینی پاره‌وسامانی هه‌رێم. حه‌وته‌م: ته‌زویركردنی نووسراوی فه‌رمی په‌یوه‌ندیدار به ئابووری وئاسایشی هه‌رێم. هه‌شته‌م: ته‌زویر وقه‌ڵپكردنی پاره ودراو. نۆیه‌م: به‌رتیل. ده‌یه‌م: پڕدان وخراپكردنی ئافره‌ت ونێربازی ومێبازی له‌گه‌لأ مه‌حره‌مه‌كان. یازده‌م: كوشتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس(عه‌یب شۆرین).