مادده‌ی دوازده‌م: بۆجێبه‌كێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك پێكدێ كه پۆله‌كه‌ی له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیری داد دایده‌نێ له‌گه‌لأ نوێنه‌رێك له هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ومافی مرۆڤـ وده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی،بۆ به‌دوادا چوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها به‌دوا داچوونی كێشه‌كانی هه‌موو گیراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تاكو په‌له‌بكرێ له ته‌واوكردنی مامه‌له‌وكێشه‌كان، به‌مه‌رجێك كاره‌كانی له‌ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه زیاتر نه‌بێ وبه ته‌واو بوونی كاره‌كانی لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
الموضوع: بۆجێبه‌كێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,داچوونی كێشه‌كانی هه‌موو گیراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان,به‌دوادا چوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,به‌مه‌رجێك كاره‌كانی له‌ماوه‌یه‌ك كه له نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه زیاتر نه‌بێ